ASO Optical چاویلکەسازی ئاسۆ

ASO Optical چاویلکەسازی ئاسۆ بینایی چاوت رووناکی ژیانە

یا خالقم چەندە قێزەونە تاوانی بەندەکەتچەندە جوان و پڕشکۆمەندە مەغفیرەتی تۆچەندە لێو بە بار و ڕوو زەردبێ عەبدەکەتچەن هێند...
06/06/2024

یا خالقم چەندە قێزەونە تاوانی بەندەکەت
چەندە جوان و پڕشکۆمەندە مەغفیرەتی تۆ

چەندە لێو بە بار و ڕوو زەردبێ عەبدەکەت
چەن هێندە زیاترە لوتف و مەڕحەمەتی تۆ

زاتت لەفیتنەی هەوەس پەرستان لامنەدا
ڕوو سیا هەر خۆمم لە بـەر دەرگای تۆ

شکۆمەد

ئایا ڕۆژووگرتن زیانی هەیە بۆ چاو؟* زۆربەی نەخۆشیەکانی چاو هیچ پەیوەندیەکیان بە ڕۆژووگرتنەوە نیە، نە بە باش و نە بە خراپ،...
10/03/2024

ئایا ڕۆژووگرتن زیانی هەیە بۆ چاو؟

* زۆربەی نەخۆشیەکانی چاو هیچ پەیوەندیەکیان بە ڕۆژووگرتنەوە نیە، نە بە باش و نە بە خراپ، واتە ڕۆژووگرتن نە زیانی هەیە و نە سوودی هەیە بۆیان.

* هەندێک جۆری نەخۆشی چاو هەیە باشتر وایە کەسی توشبوو بەڕۆژوو نەبێت، یان بە ڕێنمایی پزیشکی چاو بەڕۆژوو بێت، وەکو هەوکردنی ڕەنگینەی چاو، یان تۆڕەی چاو، یان هەوکردنی دەماری چاو.
تێبینی: خودی ڕۆژوو زیانی بۆ ئەم نەخۆشیانە نیە، بەڵام لەبەر ئەوەی پێویستە لە ڕۆژێکدا چەند جارێک حەب و دەرمان بەکاربێنن بۆیە ناکرێت بەڕۆژوو بن.

* ئەو نەخۆشییانەی چاو کە بەهۆی نەخۆشی تری جەستەییەوە دروست بوون، وەکو تێکچوونی تۆڕەی چاو بەهۆی شەکرە و بەرزی فشاری خوێن و هەوکردنی چاو بەهۆی ڕۆماتیزمە و غودەوە، پێویستە پزیشکی هەناوی بڕیار بدات ئەو کەسە دەتوانێت بەڕۆژوو بێت یان نا..............................

٭سەبارەت بە نەشتەرگەری چاو و پەیوەندییان بە ڕۆژووەوە دەکرێن بە سێ گروپەوە:

یەکەم/ بۆ نەشتەرگەری بچوک و مامناوەندی چاو ئاساییە بەڕۆژوو بن، وەکو نەشتەرگەری گرێی چەوری و زیادەگۆشت و پێڵووی چاو..... هتد

دووەم/ نەشتەرگەری گەورەی چاو، وەکو نەشتەرگەری ئاوی سپی و ئاوی ڕەش و ...، نابێت لە ڕۆژی نەشتەرگەریەکەدا بەڕۆژوو بن، ڕۆژانی دواتر دەتوانرێت ئاسانکارییان بۆ بکرێت بەوەی دەرمانی وایان بۆ بنوسرێت ماوەی ئیشکردنیان زۆربێت و لە ڕۆژێکدا یەک یان دوو جار بەکاربهێنرێت. واتە لەو حاڵەتەدا ئەگەر بەڕۆژووش بن زیانی نابێت.

سێیەم/ نەشتەرگەری کتوپڕی چاو، وەکو بەرکەوتن و برینداربوونی چاو، جیابوونەوەی تۆڕەی چاو، بەرزبوونەوەی کتوپڕی فشاری چاو، ئەمانە نابێت بەڕۆژوو بن هەتا دۆخی چاویان ئاسایی دەبێتەوە...........................
تێبینی:-

★ باشتر وایە لە کاتی بەڕۆژوبووندا قەترەی فرمێسک بەکاربهێنرێت بۆ پاراستنی چاو لە وشکبوونەوە.

★ ڕۆژووگرتن نابێتە هۆی دروستبوونی هیچ نەخۆشییەکی چاو. بە مەرجێک لە دوای بەربانگ هەتا پارشێو بڕی پێویست ئاو و شلەمەنی بخورێتەوە.

★ هیچ قەترە و مەرهەمێکی چاو ڕۆژوو ناشکێنێت، هەست بە تامی تاڵی قەترەکە دەکرێت بەڵام بەهیچ شێوەیەک ناگاتە گەدە و زیانی بۆ ڕۆژوو نابێت.
٭٭٭
د. ماکۆک محمد
پزیشکی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ڤیتامین B1 ڤیتامین B1، ڕۆڵی هەیە لە کارکردنی تەندروستانەی خانەکان و گۆڕینی خۆراک بۆ وزە، هەروەها کاریگەرە لە کەمکردنەوەی...
30/12/2023

ڤیتامین B1
ڤیتامین B1، ڕۆڵی هەیە لە کارکردنی تەندروستانەی خانەکان و گۆڕینی خۆراک بۆ وزە، هەروەها کاریگەرە لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ئاوی سپی چاو.
ڤیتامین E
ڤیتامین E کە دژە ئۆکسانە، یارمەتی پاراستنی چاو دەدات هەروەها بەشدارە لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە ئاوی سپی چاو. دەتوانیت ئەم ڤیتامینە لە برۆکلی و تەماتە و بامێ و گۆشتی سووردا بدۆزیتەوە.
ڤیتامین A
کەمی توندی ڤیتامین A دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی زیرۆفتالمیا، کە حاڵەتێکی مەترسیدارە و دەتوانێت ببێتە هۆی کوێربوون.
ڤیتامینەکانی B6 – B9 – B12
ڤیتامینەکانی B6 – B9 – B12 یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشیەکانی تۆڕی چاو دەدات بە کەمکردنەوەی ئاستی (ترشە ئەمینییەکە).
ڤیتامین سی
زانراوە کە ڤیتامین سی یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات، بەڵام هاوکات هانی ئەو پرۆتینانە دەدات کە گرنگ بۆ پێکهاتەی چاو. هەروەها توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ڤیتامینە ڕەنگە لە ئاوی سپی چاو بتپارێزێت.
ئۆمێگا ٣
ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە، هەروەها لە هەندێک نەخۆشی چاو دەتپارێزێت . هەروەها سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی وشکی چاویان هەیە.

تۆماری جیهانی بەرزترین کورتبینی سەر بە فۆتۆگرافەرێکی سلۆڤاکییە بە ناوی یان میسکۆڤیچ کە پلەی سەرنجڕاکێشی کورتبینی بە -108...
28/07/2023

تۆماری جیهانی بەرزترین کورتبینی سەر بە فۆتۆگرافەرێکی سلۆڤاکییە بە ناوی یان میسکۆڤیچ کە پلەی سەرنجڕاکێشی کورتبینی بە -108 دیۆپتەرە
پێوانەی تەواوەکەی ئەمانەی خوارەوەیە
OD: -106.00 + 6.00 x180
OS: -108.00 + 6.00 x 025

جۆرە هاوێنەیەکی چاویلکە یە بۆ ڕاگەیاندن کارەکان ئەوانەی دەیانەوە چاوێلکەکەی جوان دەربکەوێ .
05/06/2023

جۆرە هاوێنەیەکی چاویلکە یە بۆ ڕاگەیاندن کارەکان ئەوانەی دەیانەوە چاوێلکەکەی جوان دەربکەوێ .

NRC coating is supported with a fluorine-based treatment that ensures a very high level of lubricity and water repellence ☔ ☔more over a very high scratch resistance, all of which contributes to longer lasting lenses and a super professional appearance.

03/04/2023

چۆنیەتی لابردنی عەدەسەی لاسیقە

❓ کاروان لە هەولێرەوە دەپرسێت:❓من هەردوو چاوم ناقس هەشتە. چ جۆرە چارەسەرێک بۆ من گونجاوە؟ بڕی تێچووەکەی چەندە؟وەڵامی ئیب...
17/01/2023

❓ کاروان لە هەولێرەوە دەپرسێت:
❓من هەردوو چاوم ناقس هەشتە. چ جۆرە چارەسەرێک بۆ من گونجاوە؟ بڕی تێچووەکەی چەندە؟

وەڵامی ئیبن سینا:
ئەگەر پێیان گوتیت چاوت ناقس هەشتە یان ناقس ئەوەندەیە، بە واتای ئەوە دێت کە چاوت نزیکبینە. نزیکبینی جۆرێکە لە هەڵەی فۆکەسکردنی ڕوناکی لەناو چاو کە تێیدا وێنەی دیمەنی بەرچاو لە پێش گەیشتنە تۆڕەی چاو دروستدەبێت. تاکو ژمارە شەش، بە نزیکبینیەکی مامناوەند هەژمار دەکرێت. لەوە زیاتر بە بەرز هەژمار دەکرێت. ئەوانەی ئەو نزیکبینیە بەرزەیان هەبێت چاویان تەنها لە زۆر نزیک باش دەبینێت؛ لە دوور بە پێچەوانەوە بینینیان تەڵخە تاکو ئاستی نەناسینەوەی دەموچاوی کەسێک لە چەند مەترێک دووریەوە! بە پێچەوانەی وشەی باو کە دەڵێن کزی بینین؛ ئەم جۆرە چاوانە بینینیان کز نییە؛ تەنها تیشکۆ (فۆکەس)ی بینینیان لە شوێنێکی هەڵەیە. دەبینین لە نزیک زۆر باش و ڕوون دەبینن.

بە گشتی بۆ هەر هەڵەیەکی شکانەوەی ڕووناکی: نزیکبینی، دووربینی، لاربینی (ئەستیگماتیزم) یان پیربینی سێ تاکو چوار ئامرازی سەرەکی ڕاستکردنەوەی بینین (هێنانەوەی تیشکۆ-فۆکەسی بینین بۆ شوێنی دروستی خۆی) هەیە. سەرنج بدەن لە ڕووی پزیشکییەوە دەڵێین ڕاستکردنەوەی بینین و ناڵێین چارەسەر، چونکە ئەمانە بە گشتی هیچیان بە نەخۆشی داناندرێن هەرچەند ڕێژەیەکی کەم لە نزیکبینی یان ئەوانی دی لەوانەیە بە هۆی نەخۆشییەوە ڕووبدەن.

ئێستا با ئەو ئامرازانە یەک بە یەک بە کورتی شیبکەینەوە:
1️⃣ چاویلکە ✅✅✅✅✅: ئەمە باشترین (سەلامەتترین و گونجاوترین) ئامرازی ڕاستکردنەوەی نزیکبینیە. هەر کاتێک چاوەکە لە گۆڕاندا بێت واتا لەگەڵ کاتدا 📅 نزیکبینیەکە کەمبکات یان زیادبکات، بە ئاسانی چاویلکەکە دەگۆڕین. چاویلکە هیچ مەترسیەکی لەسەر چاو نییە. بۆ منداڵان و هەرزەکاران تاکو تەمەنی ڕاوەستانی گەشەی باڵا، ئامرازی بێڕکابەرە. گرفتەکەی کاتێکە کەسەکە نزیکبینیەکی زۆری هەبێت وەک ئەم بەڕێزەی پرسیاری کردووە، چونکە چاویلکەی ئەوها بەرز ڕەنگە گۆڕەپانی بینین تەسکبکاتەوە و وێنەکان گچکە بکاتەوە. لەوانەیە چاویلکە لە گەڵ هەندێک وەرزشدا نەگونجێت بۆ نموونە زۆرەبانی و وەرزشی توندوتیژ، بەڵام لەو حاڵەتانەدا چاوپارێزی تایبەت هەیە کە ژمارەی ڕاستکردنەوەی لەگەڵە و وەرزشوان دەتوانێت بۆ ئەو کاتانە بەکاری بهێنێت. هەرچەند پزیشکان لە کاتی هەبوونی نزیکبینی بەرزدا، ئامۆژگاری نەخۆش دەکەن دووربکەوێتەوە لە وەرزشی توندوتیژ چونکە تۆڕەی چاوی ئەم جۆرە کەسانە تەنکە و بە کەمترین زەبر لەوانەیە گرفتی گەورەی بۆ دروست ببێت. هەندێک جار کەسەکان لەبەر لایەنی جوانکاری دڵیان بە چاویلکە خۆش نییە. بابەتی جوانکاری لە سوود و گونجاویە زۆرەکانی چاویلکە کەمناکاتەوە. دەبێت ئەوەش بڵێین کە جوانی شتێکی ڕێژەییە. هەر بۆیەشە خەڵکێک هەیە چاویلکەی زۆر لە کن جوانە و ژمارە سفر تەنها بۆ جوانی لەچاو دەکات. ئێستا هەڵمەتێکی گەورەی بازرگانی بۆ لە پێشچاوخستنی چاویلکە هەیە لە ناو خەڵکی بە هۆی بوونی قازانجێکی زۆری بازرگانی لە لەیزەردا. ئەو بازرگانانە بە هەموو شێوەیەک دەیانەوێت خەڵک چاویلکەی لەبەرچاو بکەوێت لە پێناوی برەودان بە لەیزەر کە ئەوان قازانجێکی بێشوماری تێدا دەکەن نەک لەبەر لایەنێکی باشەی لەیزەر لەسەر چاویلکە. هیوادارین کە خەڵک هۆشیاربێت بەرانبەر ئەو هەڵمەتە بازرگانیانە و خۆیان لێ بپارێزێت.

2️⃣ هاوێنەی پێوەنووساو (Contact Lenses) ✅✅✅: ئامرازێکی دیکەی گونجاوە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەی شکانەوەیی بینین. دەتوانیت لەگەڵ چاویلکەدا پێکەوە بەکاریان بێنیت. بۆ نمونە کەسێک دەتوانێت لە کاتێکی تایبەتدا بۆ نموونە وەرزش یان ئاهەنگێک هاوێنە لە چاو بکات و لە کاتی ئاسایی چاویلکە بەکاربهێنێت. دەتوانیت وەک جێگرەوەی چاویلکە بەکاری بهێنیت. بۆ نزیکبینی بەرز زۆر باشە چونکە وێنەکە گچکە ناکاتەوە و گۆڕەپانی بینین تەسک ناکاتەوە. دەتوانیت هەر کاتێک ئاستی نزیکبینی گۆڕا بە تێپەڕینی کات 📅، بە ئاسانی ژمارەی هاوێنەکەش بگۆڕیت. گرفتەکانی بریتیە لە فێربوونی چۆنیەتی دانان و دەرهێنانی ڕۆژانەی، گرنگی پاکوخاوێنی لە کاتی دەستلێدانی. نابێت ئەو کەسانە بەکاری بهێنن کە ناتوانن لە کاتی دانان و دەرهێنانیدا دەستەکانیان بە تەواوی خاوێن و وشکبکەنەوە. گرفتێکی دیکەیان ئەوەیە کە دڵنیابیت لەوەی کواڵیتیەکی باشت هەڵبژاردووە کە ڕێگەی تەواو بە ئۆکسجین دەدات بۆ هەناسەدانی گلێنەی چاو. گلێنەی چاو لولەخوێنی نیە کە ئۆکسجینی بۆ بگوازێتەوە بەڵکو ئۆکسجین لە فرمێسکەوە وەردەگرێت کە هەر هی هەوایە و تێیدا دەتوێتەوە. ئەگەر جۆری هاوێنەکە خراپ بوو، لەوانەیە ڕێگە لە ئۆکسجین بگرێت بگات بە گلێنە. ئەمەش مەترسیدارە. ئێستا هاوێنەی زۆر باش دروستکراون کە ڕێگە دەدەن پێوەی بشخەوین بەڵام بە گشتی هەڵسوکەوتێکی عاقڵانەیە کە کاتێک هاوێنەمان لە چاوە، شەوان پێوەی نەنووین. بۆرژان بۆ ماوەی نیو یان کاتژمێرێک لە دوای نیوەڕۆ گرفتێک دروست ناکات. ڕاست نییە کە هاوێنە بە هۆی گەرمی ئاگر یان ئوتوی پرچ لە چاودا دەتوێتەوە. ئەم زانیاریە هیچ ڕاستیەکی تێدا نیە بەڵام بە داخەوە زۆر بڵاوە لە ناو خەڵکدا.

3️⃣ ئەنجامدانی لەیزەر ✅❗️✅❗️ 🚫❓: بەکارهێنانی چاویلکە و هاوێنە ئەوەندە زەحمەت نییە و کەسێک نییە کە بە هۆی چاویلکە و هاوێنەوە بێبەش بووبێت لە هیچ شتێکی مەزن لە ژیانیدا. چاویلکە هەمیشە و بە ئێستاشەوە نیشانەی پریستیژ و ڕۆشنبیریە لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە. بەڵام بە داخەوە ئێستا هەڵمەتی بازرگانی و ڕێکلامی بازرگانانی بواری پزیشکی بە هەموو شێوەیەک دەیانەوێت ئەمە بشێوێنن. بەکارهێنانی چاویلکە لە پێش چاوی خەڵک زۆر زەحمەت دەکەن؛ وا وێنای دەکەن کە لە توانای کەسدا نییە؛ وێنەی کەسێکی بە چاویلکە لە پێش چاوی خەڵک ناشیرین دەکەن. هەموو ئەوە لە پێناوی برەودان بە لەیزەری لابردنی چاویلکە. دەتوانین بڵێین لەیزەری لابردنی چاویلکە مەترسیدارترین جۆری ڕاستکردنەوەی نزیکبینی و هەڵەی شکانەوەیی دیکەی بینینە.

زۆر گرنگە بەر لە بڕیاردان لە چەند شتێک دڵنیاببینەوە. یەکەم ئەوەیە کە لەیزەر تەنها لە کاتێکدا دەکرێت کە نزیکبینیت جێگیر بووبێت واتا بە تێپەڕینی کات 📅 زیاد و کەم نەکات. بۆیە تاکو تەمەنی ٢٠ ساڵی نابێت ئەنجام بدرێت چونکە تاکو ئەم تەمەنە مرۆڤ لە گەشەدایە و زۆربەی کات ئاستی نزیکبینیەکەشی لە گەشەدایە. پاشانیش مەرج نیە لەگەڵ ڕاوەستانی گەشەی باڵا، ژمارەی چاویش لە گەشە بوەستێت. پێویستە ئەوە بە دۆکومێنت یەکلابکرێتەوە. باشترین نەریت ئەوەیە کە داتا و زانیاری چاوەکانت: ژمارەی کۆمپیوتەر و ژمارەی چاویلکەکەت و داتای دیکە کە پزیشک بڕیاری لەسەر دەدات هەڵبگریت بۆ ماوەی دوو ساڵ 📅. ئەگەر لە میانی دووساڵدا پشکنینەکانت جێگیر بوون، و تەمەنت زیاتر لە بیست ساڵ بوو، ئەوا دەتوانیت هەنگاوێکی گرنگ لە حەزی ئەنجامدانی لەیزەر نزیکبکەویتەوە.

هەنگاوی دووەم ئەوەیە پشکنینەکانی چاوت هیچ جۆرە نەخۆشیەکی چاو (بە تایبەتی گلێنەی چاو و تۆڕەی چاو) نیشان نەدەن و پزیشکی چاو دڵنیات بکاتەوە کە گلێنەی چاوت بەرگەی لەیزەر دەگرێت بە گوێرەی ئەو ژمارەی کە هەتە. هەرچەند ژمارەکەت بەرز بێت، پێویستە لەیزەرەکە قوڵیەکی زیاتر لە گلێنەت هەڵبکۆڵێت بۆ ڕاستکردنەوەی بینینت. بە شێوەیەکی سادە لەیزەری لابردنی چاویلکە ژمارەی چاویلکەکەی خۆت لەسەر گلێنەکەت هەڵدەکۆڵێت. بۆیە دەبێت ئەستوری گلێنەکەت بەشی ئەو هەڵکۆڵینە بکات. پاشی ئەم هەنگاوانە لەوانەیە لەیزەری لابردنی چاویلکە هەڵبژاردەیەک بێت کە سوودی لێ ببینیت و حەزی لابردنی چاویلکەکەت بهێنێتە دی. بەڵام دەبێت ئەوە بزانیت ئەو لەیزەرە جۆرێکە لە نەشتەرگەری و نەشتەرگەری گەرەنتی سەدا سەدی تێدا نییە و جاری واش هەیە ئاڵۆزکانی نەخوازراوی تێدا ڕوودەدات.

گرفتی گەورەی لەیزەر بریتیە لە وشکبوونی چاو لە پاش لەیزەرەکە کە لەوانەیە تاکو ساڵێک بخایەنێت و پێویست بە دەرمان و فرمێسکی دەستکرد بکات بۆ چارەسەرکردنی. بە داخەوە ئێستا لە کوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی چەندین سەنتەری بازرگانی چاو ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام دەدەن کە گرنگی ئەوتۆ بە هەڵبژاردن و ئامادەکردنی نەخۆش نادەن بەڵکو تەنها بیر لە زۆرترین قازانج دەکەنەوە. بۆیە خەڵکێکی زۆر کە لەبەر حەزی لابردنی چاویلکە ئەو لەیزەرەی لە لایان ئەنجامداوە، نەگەیشتووە بەو حەزەی و بە داخەوە هەندێکیان توشی چاویلکەی بەهێزتر و تەنانەت گرفتی ترسناکی چاو بوونەتەوە. ئەمە بە تایبەتی بۆ پزیشکانی بیانی ڕاستە کە ئێستا لە هەولێرن و تەنها بۆ هەڵمەتێکی بازرگانی و پارە کۆکردنەوە دێن؛ دوور لە زانست و هەندێک جار ئەخلاقی پزیشکیش. بۆیە ئامۆژگاریەکی دیمان بۆ ئەو کەسانەی بیر لە لەیزەری چاویلکە دەکەنەوە ئەوەیە کە لە لای پزیشکی پسپۆڕی خۆماڵی ئەنجامی بدەن پاش ئەوەی خۆیان دڵنیا دەبن کە چاویان جێگیرە و نەخۆشی نیە و گلێنەکەیان بەرگەی لەیزەرەکە دەگرێت بە گوێرەی ژمارەی چاویلکەکەیان. ئەمە پێویست دەکات داتا و زانیاریەکانی تایبەت بە چاوت هەڵبگریت لای خۆت و ڕاوێژ بە چەند پسپۆڕێکی پزیشکی چاو بکەیت بۆ دڵنیابوون. لەیزەر بۆ نزیکبینی بەرزیش دەبێت بەو مەرجانەی باسکرا.

🔔🔔 بیرت نەچێت لەیزەر نەشتەرگەریەکی پێویست نیە، بەڵکو تەنها حەزە و بۆ ڕاحەت یان جوانکاری دەکرێت؛ لەیزەر خودی نزیکبینیەکە بنبڕ ناکات بەڵکو بریتیە لە چاویلکەیەکی هەمیشەیی لە چاودا ‼️

4️⃣ هاوێنە (عەدەسە)ی ناوچاو ☑️✅🚫❓ : ئەمەیان ئامرازێکە بۆ ئەوانە بەکاردێت کە ژمارەی بەرزیان هەیە. بۆ نموونە ئەو هاوڕێیەی پرسیاری کردبوو کە نزیکبینیەکەی زۆرە (کەم هەشت). لەو ژمارەڕا دەتوانین بیر لەوە بکەینەوە ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام بدەین کە بریتیە لە دانانی هاوێنەیەک لەناو چاو. هەڵبەت چاو خۆی هاوێنەیەکی سروشتی تێدایە. هاوێنە دەستکردەکە یان لەسەر ئەو هاوێنە سروشتیە دادەنرێت یان هاوێنە سروشتیەکە دە‌هێندرێتە دەرەوە و هاوێنە دەستکردەکە لە جێگای دادەنرێت پاش پێوانیکاریەکی ورد بۆ چاوەکە و هێزی ئەو ‌هاوێنەی کە چاوەکە پاش نەشتەرگەری دەکات بە سفر. ئەم نەشتەرگەریە نەشتەرگەریەکی ئاڵۆز و وردە؛ تەنها لە کاتێکدا دەتوانیت بیری لێبکەیتەوە ئەگەر چاویلکە و هاوێنەی پێوەنووساو لە ڕووی کرداریەوە بۆ ژیانت و چاوت نەدەگونجان. ئەمەش پاش وەرگرتنی ڕاوێژ و ئامۆژگاری ڕاشکاو و جدی لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕی چاو.

سەبارەت بە تێچووەکان: وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەیان زەحمەتە چونکە بازاڕی ئازاد لە کوردستان کەرتی تایبەتی تەندروستیشی گرتۆتەوە. بۆیە هەر پزیشک و سەنتەرێک نرخی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ لەیزەر و نەشتەرگەری. باشترین بژاردە ئەوەیە کە لە لای چەند پزیشکێکی خۆماڵی کە سەردانیان دەکەیت پرسیاری نرخی ئەم جۆرە نەشتەرگەریانە بکەیت و بە یەکدیان بەراورد بکە.

شیکردنەوەیەکی پڕ لە ڕەوشتی پزیشکی.....

11/12/2022
11/12/2022

تەندروستین ڕێگا بۆ خاوێنکردنەوەی چاویلکەکانمان.

خاڵی ناو چاو  _  شامات العين ( صبغيات الملتحمة ) خاڵ لە چاو پێکهاتووە  لە کۆبوونەوەی خانەی ڕەنگی میلانین لە سەر  سپێنەی ...
09/11/2022

خاڵی ناو چاو _ شامات العين ( صبغيات الملتحمة )

خاڵ لە چاو پێکهاتووە لە کۆبوونەوەی خانەی ڕەنگی میلانین لە سەر سپێنەی چاو ،لەوانەیە ڕەنگی کاڵ بێت یان قاوەیی تۆخ ، وە ئەگەری هەیە ڕەنگی تۆختر بێت لەگەڵ تەمەن يان بە تیشکی ڕۆژ ، یانیش گەورە تر بێت بە تایبەت لەکاتی بالغ بوون و لە کاتی دووگیانیدا،
خاڵی ناو چاو هیچ ئازارێکی نیە و کێشەی بینین دروست ناکات .
بەڵام پێویستە پشکنینی ساڵانەی بۆ بکرێت بۆ چاودێری کردنی هەر گۆڕانکاریەک ، هەرچەندە ڕێژەی گۆڕانی بۆ شێرپەنجە زۆر زۆر کەمە.
خاڵ لەم حاڵەتانە پێویستە لاببرێت :
ئەگەر قەبارەی بە خێرایی گەورە بوو ، یان گومانی شێرپەنجەی لێکرا ، وە یاخود بۆ جوانکاری لەسەر وێستی نەخۆش. وە بۆ لابردنی باشترە پاش تەمەنی ٢٠ ساڵی بێت .
لابردنی خاڵ بەڕێگەی بڕین بە نەشتەرگەری دەکرێت وە یان بە لەیزەری تایبەت.

شامات العين ( صبغيات الملتحمة )
الشامة في العين هي تجمع خلايا صبغية تظهر عادة على بياض العين ( الملتحمة)
وتتنوع ألوانها بين الوردي إلى البني أو الأسود أو خليط
وقد تكتسب التصبغ مع مرور الوقت والتعرض للشمس أو يتغير حجمها، خصوصا في مرحلة البلوغ او الحمل
ولا يصاحبها أعراض في النظر أو ألم
يجب ان تخضع لفحص الدوري للعيون لمتابعة التغيرات سنوياَ إن وجدت، ونسبة تحولها لورم خبيث ضئيلة جدا جدا
يفضل الانتظار حتى يصبح العمر ٢٠ سنة على الأقل ويكون حجم الشامة ثابتا قبل إزالتها لتحصل على نتيجة جيدة للعملية.
قد يلجأ الطبيب لازالتها جراحيا اذا زاد حجمها بشكل كبير او كان هناك اشتباه بكونها ورم سرطاني
أو تجميليا برغبة من المريض
يتم تحديد الإجراء المناسب لإزالة الشامة إما جراحياً أو عن طريق ليزر خاص.

تمنياتنا لكم بالصحة والعافية

دکتۆر ئاری ساڵەیی/ پسپۆری چاو

رێز لەوانە بگرن چاویلکە(عەینەک ) لە چاو دەکەن ،چونکە  ئەوان پارە دەدەن تا تۆ ببینن
15/08/2022

رێز لەوانە بگرن چاویلکە(عەینەک ) لە چاو دەکەن ،چونکە ئەوان پارە دەدەن تا تۆ ببینن

18/06/2022

ماددەی ستیرۆید چیە و بۆچی نابێت ماددەی ستیرۆید بێ ڕاوێژی پزیشک بەکاربهێنرێت ؟

🔸ستیرۆید یەکێکە لەو ماددە سروشتیانەی کە لەشی هەموو کەسێکدا هەیە بەشێوەی جیاواز و کار و فرمانی جیاوازیان هەیە

🔸بەشێوەی چارەسەریش لە زۆربەی بوارە پزیشکیەکاندا بە جۆرەها شێوەی دەرزی ، شروب ، مەرهەم ، گیراوە ، هتد… بەکاردێت

🔸لە ناو خەڵکدا بە دەرزی شیریی یان دەرزی حەساسێتی سێ مانگە یان مەرهەمە مۆرەکە (بێتنۆسام )و قاوەییەکە (دێرمۆدین)و حەوت دەرمانە هتد ناسراوە …

🔸گرنگ ئەوەیە بزانرێت کێ بەکاری ئەهێنێت
بۆ چ نەخۆشیەک و چ جۆرێکی بەکاردێنیت و بۆ ماوەی چەنێکیش بەکاری ئەهێنیت ، بۆیە نابێت بەبێ ڕاوێژی پزیشک بەکار بهێنرێت…

🔹ستیرۆیدەکان لە زۆربەی نەخۆشیەکانی لەش دا و لە بواری پێست دا سوودێکی زۆری لێ دەبیرنێت بەڵام ئەگەر لە ژێر چاودێری پزیشکی پێست دا نەبێت کاریگەری نەرێنی زۆریان دەبێت :-
لە گرنگترین لێکەوتە نەخوزراوەکان ( مزاعەفاتەکان) بریتین لە :-
زیادبوونی کێشی لەش ، زەخت، شەکرە ، چەوری خوێن ، عەجزی دڵ و نەخۆشی کوشن
دواکەوتنی گەشە لە مناڵدا
فشەڵبوونی ئێسکی لەش و شکانی بە ئاسانی
ئاوی سپی چاو Cataract
دابەزینی بەرگری لەش و تووشبوونەوەی لەش بە نەخۆشیەکانی وەکو سیل و کەڕووەکان و ڤایرۆسەکان

🔸لە پێست دا زۆر بەکارهێنانی دوور لە چاودێری پزیشک دەبێتە هۆی :-

تەنک بوونی پێست و دەرکەوتنی مولولەی خوێن Telangiectasia و ئاڵودەبوونی پێست بەو جۆرە کرێمانە
درەنگ چاک بوونەوەی برینی لەش
پووکانەوە و دڕانی پێست (Striae )
دەرکەوتنی پەڵەی خوێن و شین بوونەوەی پێست
زیادبوونی مووی لەش لەو شوێنەدا
حساسێتی دەوروبەری دەم و چاو Periorificial Dermatitis
دەرکەوتنی کتوپڕی زیپکەی لەش Steroidal Acne
دەرکەوتنی نەخۆشی گوڵیی Steroid induced Rosacea

د.شڤان عمر صدیق
پزیشکی نیشتەجێی دێرینی پێست

Adresse

Aso.h.darbandy@gmail.com
Koya
1

Site Web

Notifications

Soyez le premier à savoir et laissez-nous vous envoyer un courriel lorsque ASO Optical چاویلکەسازی ئاسۆ publie des nouvelles et des promotions. Votre adresse e-mail ne sera pas utilisée à d'autres fins, et vous pouvez vous désabonner à tout moment.

Partager

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram