PharmaBiotic Plus UK

  • Home
  • PharmaBiotic Plus UK

PharmaBiotic Plus UK PHARMABIOTIC company specializing in manufacturing of dietary supplements and natural health products.

FertaCare’s proprietary blend unites select herbal ingredients that have been shown in established studies to enhance fertility and increase your chances of conceiving. The scientifically-validated herbal/nutritional components of Ferta care have been selected for their roles in promoting reproductive wellness

ئەگەر خۆت یان کەسێکت ترساوو کارتێکراوە بە نەخۆشیی کۆرۆنا ئەوا ئەو چەند پەیامە بخوێنەوە: ئاشکرایە کە ورەو عەزیمەت و بەهێز...
07/08/2020

ئەگەر خۆت یان کەسێکت ترساوو کارتێکراوە بە نەخۆشیی کۆرۆنا ئەوا ئەو چەند پەیامە بخوێنەوە:

ئاشکرایە کە ورەو عەزیمەت و بەهێزیی دەروونیی مرۆڤ زۆر بەکەڵکی دێ لە هەڵکردن لەگەڵ دۆخە نائاسایی یان ناهەموارەکانی ژیان. ئێستا لەم دۆخە دا کە پەتای کۆڤید لە کوردستان بەربڵاوە، لەگەڵ خۆیدا (وەکو هەموو دۆخێکی ناخۆشی تر) کاری لە لایەنی دەروونیی کەسەکان کردووە، نەک هەر نەخۆش بگرە کەس و کاری نەخۆش و تەنانەت پزیشک و کارمەندە تەندروستیە چارەسەرکەرەکانیش. بێگومان کارتێکرانی دەروونی لەو جۆرە دۆخ و حاڵەتانە شتێکی ئاسایی و چاوەڕوانکراوە، چونکوم مرۆڤ هەست و سۆزی هەیەو ڕووداوی ناخۆش و فشار کاریان تێدەکات، بەتایبەتی ئەگەر ئەم مەترسیە بۆ سەر تەندروستی کەسەکان و دەوروبەر بێ لە خۆشەویستان و دۆستان و ناسیاوان.

ئێستا هەر یەکێک لە ئێمە کەسێکی یان کەسانێکی لە دوور یا لە نزیک تووشی کۆڤید بووە، ئایا ئەمە مایەی ترس و دڵەڕاوکێیە؟ وەکو لەسەرەوە گوتمان تا ڕاددەیەک ئاساییە نیگەرانی و خەمی خۆت و ئەحبابابانت بێت بەڵام گرنگە ئەو خاڵانەی خوارەوە ڕەچاو بکەیت بۆ دەروونێکی بەهێزترو ئارامتر لە بەرامبەر نەخۆشی:

١. پەشێوی و ترسی زیاد لە پێویست و خۆهەراسان کردنی ئێجگار زەرەرت پێ دەگەیەنن، ژیان وەکو یاریی پەتپەتێن وایە، لەولاوە زەحمەتیەکان ڕات دەکێشن و زۆرت بۆ دەهێنن، بەڵام لە لای خۆشتەوە پێویستە بەهێز بی و تواناکانی خۆت وەکو هێز بەکاربێنی و تۆش لەلای خۆتەوە "پەتەکە ڕابکێشی"..

٢. خۆت بپارێزە، ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیەکان پیادە بکە، بەڵام ژیانی خۆشت بەتەواوەتی مەشێوێنە، با کارو بەرنامەو خولیاو پرۆژەی تایبەتیی خۆتت هەبێ. خراپیی دۆخ هیچ پاساو نیە بۆ ئەوەی دژی خۆت بیت و خۆت بڕوخێنیت. مەعلوومە هەژاری زۆرترین پزیشک و زاناو نووسەرو بلیمەتی لێ بەرهەم هاتووە. ئەی گوێت لێ نەبووە عەرەب دەڵێ: (الحاجة ام الاختراع)؟ واتە پێویستی هەوێنی داهێنانە.

٣. مومارەسەکردنی ژیانی کۆمەڵایەتی ڕۆڵی زۆرە لەسەر دڵخۆشکردنت و دووربوونت لە دڵەڕاوکێ، ڕاستە ئێستا دووریی جەستەیی خوازراوە، بەڵام دەتوانی لەڕێگەی پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی تەلەفۆن و ئینتەرنێت ئەو چالاکیانە ئەنجام بدەی.

٤. کەسایەتیی مرۆڤ ڕۆڵی زۆرە لەسەر ئەوەی چۆن شتەکان دەبینێت، وەردەگرێتەوە، یان خۆی دەسازێنێت لەگەڵیان، هەروەها دیاریی دەکات کە تۆ چەندە بەهێزیت، چەند 'جێگیر' یان 'ناجێگیر' یت. ئایا باوەڕت نیە بەوەی کە کەسانێک شێرپەنجە ورەو ئیرادەیان ناڕوخێنێت، کەسانێکیش تەنها ئەگەری نەخۆشیەکی سادە، یان تەنانەت ترسی تووشبوون پێی دەیانکوژێت؟

٥. هەروەکو دەزانن زۆربەی تووشبووەکان زۆر بە سادەیی دەیگرن و تەنانەت زۆریان نیشانەشیان نابێت و چادەبنەوە.

٦. ئاشکرایە بەرگریی لەش ڕۆڵی زۆر زۆرە لە چابوون لەو حاڵەتە، ئایا دەزانیی سەرچاوەیەکی ئێجگار گرنگی بەرگری بەهێزیی لایەنی دەروونی و مەعنەویتە؟ با هەر بڵێن "زینک"! بەڵام لەڕاستیدا بەرگریی بنەڕەتیی تۆ لە دەروونتەوەیە!

٧. وەرزشی بەردەوام بکە، خواردنی تەندروست بخۆ، خەوێکی تەندروست بخەوە، دووربە لە بەکارهێنانی مۆبایلی زیاد لە ڕادە. دووربە لە گوێگرتن لەو کەسانەی شت گەورە دەکەن و خۆیان 'ترسنۆک' ن، دووربە لە زێدەڕەوی لە هەواڵ.

٨. هەندێک لە نەخۆشە بەڕێزەکان، کە خۆیان پێشتر حاڵەتی دڵەڕاوکێ، وەسواسیی تەندروستی.. هتد، یان هەیە گرنگە ڕێنمایی لە پزیشکی دەروونیی خۆیان وەربگرن و جێبەجێیان بکەن. بۆ ئەو بەڕێزانەش ئەو بابەتەو ئەو خاڵانەی سەرەوە زۆر بەکەڵکن.

لە کۆتایی:
مرۆڤی ئازاو خورت لە هەر دۆخێکی ناخۆش و ناسەقامگیردا باشترین هێزو توانای دەروونی و هزری و مەیدانیی خۆی دەخاتە کار. هەموو دۆخێکی ناخۆش تێدەپەڕێت و دەگۆڕێت، ئەوە سروشتی ژیانە، بەڵام لەجیاتی لاوازی و ترس و ڕاوەستانی ژیان، با ورەو هێزو کەسایەتیی خۆگرتوو و بەهێزت یاوەرت بێت کە باشترین چەکی تۆیە بۆ شەڕی ناخۆشیەکانی ژیان.

د. نەسرەو مستەفا مەحموود/ پزیشکی پسپۆڕی دەروونی

ئەوانەی کۆڕۆنایان هەیە، چۆن چارەى خۆیان بکەن لە ماڵەوە؟بەداخەوە ڕۆژبەڕۆژ ژمارەى تووشبووانى کۆڕۆنا لە زیاد بووندایە، بە ج...
07/08/2020

ئەوانەی کۆڕۆنایان هەیە، چۆن چارەى خۆیان بکەن لە ماڵەوە؟

بەداخەوە ڕۆژبەڕۆژ ژمارەى تووشبووانى کۆڕۆنا لە زیاد بووندایە، بە جۆرێک نەخۆشخانەکان ناتوانن لەخۆیان بگرن. بۆیە ئەگەر - دوور بێ- تووش بوویت، وا باشە خۆت ببیت بە دکتۆرى خۆت! ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەیت، سوودیان لێ دەبینیت:
1. دەروون ئارامی زۆر گرنگە، وا هەست مەکە دونیا کۆتایی پێهاتووە، بەس تۆ نیت تووشی ئەو نەخۆشییە بوویت، بزانە تۆ یەکێکیت لە زیاد لە 12 ملیۆن کەس. ئینجا واى دابنێ تۆ لەو 93%یەى بەتەواوى چاک دەبنەوە، نەک ئەوانى تر.
2. لە ماَلەوە خۆت لە ژوورێک گۆشەگیر بکە. خۆت بەتایبەت لە ژنى دووگیان، بەساڵاچووان و ئەوانەى نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە بەدوور بگرە، چونکە ئەوانە تووش ببن بە ئاسانى چاک نابنەوە.
3. مەهێڵە ئەوانەى خزمەتت دەکەن لە دوو مەتر زیاتر لێت نزیک ببنەوە، چونکە ئەگەر ئەوانیش تووش ببن، کێ خزمەتت دەکات؟! وا باشە تەنها یەک کەس کە لە هەموویان گەنجتر و تەندروستترە خزمەتت بکات.
4. کە بەتەنها بوویت، پێویست ناکات ماسک بپۆشیت، چونکە زیاتر تەنگەنەفەست دەکات.
5. زوو زوو بە پەڕۆ و ئاوى شلەتێن دەموچاو و سەر و ملت، دەىستەکانت تا ئەنیشک و قاچەکانت تا ئەژنۆت فێنک بکەوە. بۆ وشک کردنەوە کلێنس بەکاربێنە نەک خاولى.
6. ماسک و دەستکێش، کە لێت کردنەوە فڕێىان بدە، دووبارە بەکاریان مەهێنەوە.
7. لووت دەرگاى چوونە ژوورەوەى هەوایە، نابێت بگیرێت. بۆیە زوو زوو ئاوى تێوەردە و فن بکە. ئەگەر گیرا، دەوانیت خوێیاو بگریتەوە و بە دڵۆپ تێی بکەیت.
8. لە کاتى پژمین و کۆکیندا کلێنس بەکاربێنە، دواتر کلێنسەکە ئەمدیوئەودیو بکە و لوولی بکە و فڕێی بدە تەنەکەى خۆڵەوە، ئەگەر بیخەیتە ناو نایلۆنێکەوە و جوان گرێى بدەیت باشترە، تا ڤایرۆسەکە بە هەواى ماڵەوەدا بڵاونەبێتەوە.
9. ئەگەر پەیوەستیت بە دیندارییەوە: زۆر لە خوا بپاڕێوە شیفاى خۆت و ئەوانى تریش بدات. نوێژ بە دانیشتنەوە بکە، بەڵام ئەم ماوەیە بەڕۆژوو مەبە.
10. تا دەکرێت بچۆ هەواى کراوەى دەرەوە بەتایبەت ناو باخچە، تا هەوای پڕ لە ئۆکسجین هەڵمژیت.
11. با ژوورەکەت دەرگا و پەنجەرەى کراوە بێت تا هەواگۆڕگێى هەبێت و ڕێژەى ئۆکسجین لە ژوورەکەت کەم نەبێتەوە.
12. با ژوورەکەت زۆر سارد نەبێت، چونکە کەشی سارد ڕۆڵى هەیە لە تەسک بوونەوەى بۆڕیییەکانى هەوا و بەمەش زیاتر تەنگەنەفەس بوون.
13. تا پێت دەکرێت لەسەر خۆ و بە قووڵى هەناسە بدە.
14. ناوبەناو لێوەکانت بچووک بکەرەوە و بە زەخت هەناسە لە دەمتەوە بدەوە، هەوڵ بدە فوو لە میزڵدان بکەیت، بەم کردارانە سییەکان دەکشێن و تواناى هەواگۆڕکێیان زیاتر دەبێت.
15. زوو زوو ئاو بخۆوە، هەم لە وشکبوونەوە بەهۆى تاوە دەتپارَزێت، هەمیش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەى ئەو ڤایرۆسانەى لە قوڕگدا کۆبوونەتەوە لە جیاتى ئەوەى بچنە ناو سییەکان شۆڕببنەوە ناو گەدە و لەناو ترشییەکەى لەناوبچن.
16. خواردنى باش بخۆ، بەتایبەت پڕۆتینەکان کە بەردى بناغەى دروست بوونى (دژەتەن)ەکانن، وەک هێلکە و گۆشتى سوور و سپی.
17. ئەم ماوەیە وەرزش مەکە، کەم بجووڵێوە، چونکە جووڵە پێویستى بەوەیە سییەکانت هەواى زیاتر وەربگرن، بەڵام لەم کاتەدا ناتوانن. بەڵام هەر لە جێوە جووڵە بە پەلەکانت بەتایبەت قاچەکانت بکە، بیاننوشتێنەوە و درێژیان بکەرەوە، چونکە یەکێک لە لێکەوتە خراپەکانى ئەم نەخۆشییە خوێن مەیینە.
18. ڕۆژانە جلەکانت بگۆڕە، جلە پیسەکانت بۆ چەند سەعاتێکى کەم بخەرە بەر خۆر، لەم کەشە گەرمەى لای ئێمە ڤایرۆسی پێوە نامێنێت! دواى دانە بەر خۆر ئینجا بشۆرێت.
19. زۆر پێویستە ڕۆژانە چەند جارێک لەسەر سک پاڵ بکەویت.
20. وا باشە ئاودەستى جیا بەکاربێنیت، ئەگەر نا دەبێت ڕۆژانە ئاودەستەکە بە لایەنى کەم جارێک بە (مەوادى تەعقیم) پاک بکرێتەوە.
21. تا دەکرێت زۆر لە خۆت بکە بۆ هەڵکەنندنى بەڵغەم و فڕێدانى، چونکە بەڵغەم پڕ لە میکرۆبە و یارمەتیی زیاترى هەو کردنى سییەکان دەدات. ئنجا بیخە ناو کلێنس و دواتریش کیسی نایلۆنەوە و توند سەرەکەى گرێ بدە.
22. مێخەک نەسەلماوە سوودێکى هەبێت بۆ کۆڕۆنا. بە ڕێژەیەکى کەم بیخۆیت زەرەرى نییە و ڕەنگە سوودیشی هەبێت. بەڵام لە سەرى کەوچکە چایەک زیاتر بیخۆیت، بەکتریا سوودبەخشە کانى ناوڕیخۆڵەکانت لەناو دەبات و تووشی سکچوونت دەکات و دەردێکى گەورە دەخاتە سەر دەردەکەت!
23. تا دەکرێت شرووبی کۆکە بەکار مەهێنە، چونکە بەهۆى کۆکینەوە بەڵغەم و ئیلتیهاباتى ناو سینگ فڕێ دەدرێت.
24. دەتوانیت ئەم چارەسەرانە بەکاربهێنیت:
- حەبی پاڕاسیتۆل 500 میللیگرام 6 سەعات جارێک، ئەگەر پێویستى کرد 4 سەعات جارێک، بە مەرجێک کێشەى جگەرت نەبێت
- ئەگەر تا و ئازارت کەم نەبووەوە: حەبی پڕۆفین ٤٠٠ میللیگرام 6 سەعات جارێک، بە مەرجێک کێشەى گەدە و گورچیلەت نەبێت. ئەگەر پێویستى کرد 4 سەعات جارێک
- حەبی زینک 50 میللیگرام ڕۆژی یەک جار
- حەبی ڤیتامین Dى 5 هەزارى ڕۆژیی یەک جار، لەوە زیاتر مەخۆ، چونکە بێ پشکنین لەوە زیاتر بخۆیت ئەگەر هەیە بەردى گورچیلە دروست بکات
- حەبی ڤیتامین C ١ گرام ڕۆژی یەک جار یان 500 میللیگرام ڕۆژى دوو جار
25. ئەگەر ڕێژەی ئۆکسجینی ناو خوێنت لە ٩٣٪؜ کەمتر بووەوە و هەناسەدانیشت ٣٠ جار لە خولەکێک زیاتری کرد، دەکات لێی توند کردوویت، زوو خۆت بگەیەنە نەخۆشخانە.
26. پشت بە خوا، دواى 2-3 هەفتە چاک دەبیتەوە. دوو هەفتە دواتر سەر لە بانکەکانى خوێن بدە و بوتڵێک خوێن ببەخشە، ئەو کات دەبیت بە پاڵەوانى ڕزگار کردنى کەسێک لە مردن!

د. زانا ئەحمەد
پسپۆڕی هەناو

Genuine Osteo :یەکێکە لە تەواوکەرە خۆراکیەکانی  کۆمپانیای فارما بایۆتیک کە بەکاردێت بۆ ئەو نەخۆشانەی کە کێشەی داخورانی ئ...
23/03/2019

Genuine Osteo :
یەکێکە لە تەواوکەرە خۆراکیەکانی کۆمپانیای فارما بایۆتیک کە بەکاردێت بۆ ئەو نەخۆشانەی کە کێشەی داخورانی ئێسکیان هەیە (صوفان) کە وەک سەرچاوەیەکی خۆراکی جومگە و یارمەتی نەخۆش دەدات بۆ گەرانەوە بۆ ئاسایی لە جولە و کارەکانی رۆژانەیدا.
کە رۆژانە نەخۆش ۳ حەب دەخوات دوای خواردن

ڤــــــیتامــــــین (D3):ڤیتامین (D3) بە بنچینە دادەنرێت بۆ بەهێزی ئێسک ، چونکە یارمەتی وەرگرتنی (Calcium) دەدات کە لە ڕ...
23/03/2019

ڤــــــیتامــــــین (D3):
ڤیتامین (D3) بە بنچینە دادەنرێت بۆ بەهێزی ئێسک ، چونکە یارمەتی وەرگرتنی (Calcium) دەدات کە لە ڕێگەی خواردنەوە دەستمان دەکەوێت، کەمی ڤیتامین (D3) پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە ئێسکە نەرمە و داخورانی ئێسک ، لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە ڤیتامین (D3) دەورێکی گرنگ دەبینێت لە تەندروستی مرۆڤدا.
ڤیتامین (D3) لەلایەن جەستەوە دروست دەکرێت کاتێک پێست دەدرێتەبەر تیشکی خۆر ، وە بەشێوەیەکی سروشتی لە هەندێک خواردندا دەستمان دەکەوێت..
شیکاری تاقیگەیی بۆ کەمی ڤیتامین (D3):
نزیکەی %٨٠ ی ئەوانەی ئەم شیکارییە ئەنجام دەدەن کێشەی کەمی ڤیتامینەکەیان هەیە.
ڕێژەی سروشتی بۆ کەسێکی ئاسایی لە نێوان (20ng/mL - 60ng/mL) دەبێت.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین (D3):
هەندێک جار دەکرێت کێشەی کەمی ڤیتامیینەکە هەبێت و بەڵام هیچ نیشانەیەکی نەبێت ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کەمی ڤیتامین(D3) کۆمەڵێک نیشانە بەدوای خۆیدا دێنێت وەک (هیلاکی ، ئازاری ماسولکە و بێهێزی ، کۆڵنج ، ئازاری جومگە ، خەوی بێ ئارام ، کەمبوونی تەرکیز ، سەرئێشە ، قەبزی یان سکچوون).
ئەگەر ڕێژەی ڤیتامین (D3) زۆر کەمبێتەوە ئەوا لەوانەیە حاڵەتی تەندوستی ترسناکی بەدوادابێت:
• زیادکردنی ئەگەری مردن بە نەخۆشیەکانی دڵ.
• کەمبوونەوەی توانای زیرەکی لە لە تەمەنی کامڵبووندا.
• دەبێتەهۆی توشبوونی منداڵ بە ڕەبۆ.
• شێرپەنجە.

٭٭٭ هۆکارەکانی کەمی ڤیتامین (D3):
*خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی کەم لە ڤیتامینەکەیان تێدایە.
*کەم بەرکەوتنی تیشکی خۆر ، یان تۆخی ڕەنگی پێست(Pigment Melanin) وادەکات پێست کەمتر ڤیتامینەکە دروست بکات.
* بوونی کێشە لە گورچیلەکاندا.
* کێشەی ڕیخۆڵەکان دەبێتە ڕێگر لەبەردەم هەڵمژینی ئەو بڕە ڤیتامینەی کە لە ڕێگەی خواردنەوە بەدەستی دێنین ، کێشە تەندروستیەکانی ڕیخۆڵە وەک (Crohn's Disease , Cystic Fibrosis, and Celiac Disease).

چارەسەر :
٭٭ خۆدانە بەر تیشکی خۆر بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە سەرەکی ترین ڕێگایە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ڤیتامین (D3) لە خوێندا.
٭٭ خواردنی ئەو خواردنانەی کە ڤیتامین (D3) یان تێدایە وەکو ( جگەری مانگا ، پەنیر ، زەردێنەی هێلکە ، ڕۆنی ماسی ، شیر).
٭٭ وەرگرتنی کەپسولی تایبەت بە ڤیتامین (D3).
تی٘بینی / ئەو کەپسولەی کە بۆ ڤیتامین (D3) دەدری٘ت
کپسولی گێنوەن D3 کە نەخۆش رۆژانە یەک کپسول وەردەگرێت و وا باشە لەگەڵ ژەمێکی سەرەکی بخورێت

٭٭ چی دەربارەی زیانەکانی زۆری ڤیتامین (D3):
زیاد بوونی ڤیتامین (D3) زیاد لە بڕی پێویست دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون ، ئەمەش حاڵەتێکە تا ڕادەیەک کەمە بەڵام لە کاتی زیاد بەکار هێنانی کەپسولی ڤیتامینەکە ڕەنگە ببێتە هۆی ژەهراوی بوون.
بۆیە پێویستە ( ۳ بۆ ٦ ) مانگ جارێک چاودێری ڕێژەی ڤیتامین (D3) و ئەو شیکاریانەی تر کە پەوەندی ڕاستەوخۆیان هەیە پێیەوە (Calcium, Phosphorus, and Parathyroid Hormone) ئەنجامبدرێن .

21/11/2017
Genuine D3 5000 IU Soft gel helps to strengthen bones and is also important in maintaining normal calcium metabolism. Vi...
09/02/2017

Genuine D3 5000 IU Soft gel
helps to strengthen bones and is also important in maintaining normal calcium metabolism. Vitamin D supplementation is an all natural product that does not require exposure to radiation from the sun to produce vitamin D in the body.

Vitamin D is necessary for many biological functions, especially maintaining calcium levels and optimizing bone health.

Genuine Osteo is an over-the-counter joint health supplement made with the active ingredient Glucosamine.The product cla...
09/02/2017

Genuine Osteo
is an over-the-counter joint health supplement made with the active ingredient Glucosamine.The product claims to nourish joints, promote healthy cartilage, and improve mobility and function of the joints.

Genuine Male is a complimentary dietary supplement for the dietetic treatment of men with compromised fertility. With it...
21/12/2016

Genuine Male is a complimentary dietary supplement for the dietetic treatment of men with compromised fertility. With its highly concentrated, balanced combination of particular nutrients Genuine for Male can contribute to improving male s***m quality in cases of:

* Oligos***mia (low s***m count)
* Asthenos***mia (low motility)
* Teratos***mia (sub optimal morphology)

INOSITOL is a nutritional compound that is a "work horse" nutrient for women with PCOS.inositol levels can be helpful fo...
16/08/2016

INOSITOL is a nutritional compound that is a "work horse" nutrient for women with PCOS.
inositol levels can be helpful for several PCOS-related issues:
1. increases probability of ovulation
2. improves egg quality and thus increases the probability of a successful pregnancy.
3. Help a fat-clogged liver to unclog itself. (Fat clogged livers are a problem for roughly 50% of women with PCOS
4. helpful for postmenopausal women who have metabolic syndrome (similar to PCOS).
5. Reduces insulin resistance and testosterone which brings all your other hormones into a better balance.

FertaCare contain vitex which is one of the most important ingredient to treat infertility in women Vitex (chasteberry)U...
27/05/2016

FertaCare contain vitex which is one of the most important ingredient to treat infertility in women

Vitex (chasteberry)
Used to help balance the menstrual cycle through rebalancing female hormones, Vitex can help to restart a stalled menstrual cycle and regulate ovulation once again. Considered one of the most potent female fertility herbs on earth, Vitex (also called Chasteberry), offers these important benefits:

1.Help to balance out the menstrual cycle
2.The ability to lengthen the second half of the cycle if a woman's 3.cycle is too short
4.Promote ovulation
5.Increase progesterone without containing hormones
6.Regulates the pituitary gland
7.Inhibits the release of FSH
8.Normalizes ovulation
9.Reduces PCOS symptoms
10.Eases PMS symptoms

ABOUT PHARMABIOTIC PLUS The Pharmabiotic plus  brand has consistently strived to provide nutritional products of the hig...
19/05/2016

ABOUT PHARMABIOTIC PLUS
The Pharmabiotic plus brand has consistently strived to provide nutritional products of the highest possible quality, designed specifically to suit the supplementation needs of every individual.
Owned and managed by qualified scientists, nutritionists and health carers, the foundation of Pharmabiotic plus is built upon the transformation of the most up to date scientific information into products which are effective, practical to use, and which provide real health benefits.
Over the years, the brand has evolved from the core Pharmabiotic plus portfolio, to include speciality product ranges which bring a new dimension to effective nutritional supplementation.

PCOS is a condition characterized by hormonal imbalance, one that tends to interfere with normal ovulation. In addition ...
18/05/2016

PCOS is a condition characterized by hormonal imbalance, one that tends to interfere with normal ovulation. In addition to ovarian cysts, PCOS is also associated with irregular menstruation, hirsutism (excessive hairiness), obesity, and insulin resistance.

After taking FeraCare , many women have reported the following results:

1.Pregnancy
2.Regular Ovulation (where ovulation had not been occurring previously)
3.A Return of Cycle Regularity
4.Reduced menstrual pain and PMS symptoms

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when PharmaBiotic Plus UK posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to PharmaBiotic Plus UK:

Shortcuts

  • Address
  • Telephone
  • Alerts
  • Contact The Practice
  • Claim ownership or report listing
  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share