دەرمانخانەی نورا Nura Pharmacy

دەرمانخانەی نورا Nura Pharmacy دەرمانخانەی نورا ✦ صيدلية نورا

ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە و پێستت لە وشکبوون بپارێزە لە وەرزی سزتاندا !١- شێدارکەرەوە بەکاربێنە: پاش شوشتنی دەموچاو یان جەست...
06/12/2025

ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە و پێستت لە وشکبوون بپارێزە لە وەرزی سزتاندا !

١- شێدارکەرەوە بەکاربێنە: پاش شوشتنی دەموچاو یان جەستەت پێویستە کرێمێکی شێدارکەرەوە یاخود مەڵهەم بەکار بهێنیت.
بۆچی؟ چونکە بڕێکی زۆر ئاو لە پێستدا دەهێڵێتەوە و بەربەستێک دروست دەکات دژی هەوای وشکی زستان.

٢- ئاو بخۆرەوە: خواردنەوەی ئاوی ڕۆژانەت زیاد بکە.
بۆچی؟ ئاو بەگشتی تەندروستی پێست دەپارێزێت و یارمەتی خانەکانی پێست دەدات لە ناوەوە و نەرم دەیهێڵێتەوە .

٣- ئاوی شلەتێن بەکاربێنە: خۆت بپارێزە لە خۆشۆردن بە ئاوی زۆر گەرم .
بۆچی؟ چونکە ئاوی گەرم چەوری سروشتی پێست لادەبات و دەبێتە هۆی وشکبوون و خوران.

٤- ئۆمێگا ٣ و کۆلاجین وەربگرە.
بۆچی؟ ترشە چەوری ئۆمیگا 3 یارمەتی جێگیرکردنی پەردەی خانە و کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات.. کۆلاجین یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی بەربەستی پێست لە دژی فشار و وشکبوون.
دەرمانخانەی نورا

❄️ چۆن خۆمان بپارێزین لە پەتای وەرزی لە زستاندا؟ 🤧١-خۆت گەرم داپۆشە: چەند چینێکێک جلوبەرگ لەبەر بکە کاتێک ئەچیتە دەرەوە،...
05/12/2025

❄️ چۆن خۆمان بپارێزین لە پەتای وەرزی لە زستاندا؟ 🤧

١-خۆت گەرم داپۆشە: چەند چینێکێک جلوبەرگ لەبەر بکە کاتێک ئەچیتە دەرەوە، وەک کڵاو، دەستکێش و ملپێچ.

بۆچی؟ چونکە پلەی گەرمی یارمەتی چالاکردنی بەرگری جەستە دەکات.

٢- هەوای شێدار: لە ماڵەوە ئامێری شێدارکەرەوەی هەوا بەکار بهێنە، بەتایبەتی لە شەودا. لە دەریشەوە دەمامک بکە.

بۆچی؟ ڕێڕەوی لووتت بە شێداری دەهێڵێتەوە و ڕێگری دەکات لە چوونەناوەوەی ڤایرۆس.

٣- خواردنەوە گەرمەکان: ڕۆژانە خواردنەوە گەرمەکان بخۆرەوە ، لەوانە چا، بەتایبەتی چای سەوز،قاوە، شلەمەنییەکان.

بۆچی؟ یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی پلەی گەرمی ناوجەستە دەدات لە دژی پەتای وەرزی.

٤-زینک وڤیتامین سی وەربگرە: ئەو خواردنانە بخۆ کە مادەی زینک و ڤیتامین سییان زۆرە، یاخود وەکو تەواوکەری خۆراکی وەریان بگرە.

بۆچی؟ چونکە پێویستن بۆ بەرهەمهێنان و چالاککردنی خانەکانی بەرگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی.

تەندروست بمێننەوە! دەرمانخانەی نورا

Address

Sarwaran
Arbat

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەرمانخانەی نورا Nura Pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram