
10/06/2024
🔴ESR چیە؟
Erythrocyte sedimentation rate
پشکنینێکە لە ڕێگەی خوێنەوە دەکرێت ،ڕێژەی نیشتنی خرۆکە سوورەکانی خوێن دیاری دەکات کە ئاماژە یەکە بە بوونی هەوکردن لە جەستەدا.
🔶 ئەم پشکنینە بۆدیاری کردنی چەند نەخۆشیەک دەکرێت وەک:
١- نەخۆشی ڕۆماتیزمە
٢- هەوکردنی جومگەکانی خوێن
٣- شیرپەنجەی خوێن
🔹 نیشانەکانی بەرزبوونی ESR چیە ؟
- شەکەتی و سەرئێشە
- تا
- بهێزی و ماندووێتی
- ئازاری جومگە
🔶 ڕێژەی ئاسایی ESR لە پیاوان و ئافرەتاندا جیاوازە
پیاوان لە نێوان (0_15)
ئافرەتان لەنێوان ( 0_20)
🔷 هەندێک کات هەندێ حاڵەت وادەکەن ESR بەرز بێت بە بێ بوونی هیچ هەوکردنێک لەلەشدا ئەوانیش:
- سوڕی مانگانەی ئافرەتان
- کەم خوێنی
- حەبی مەنع
- ئافرەتانی دووگیان
🔺چارەسەرکردن دەبێت لەژێر چاودێری دکتۆردا بێت
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک☘️
دەرمانخانەی کانی با، نزیک فولکەی شاری سپی