KHM

KHM میدیای تەندروستی كوردستان، میدیایەكی تایبەت مەندە بە ?

30/03/2023

ژیانێكی باش، بە خۆراكی تەندروست و وەرزش دەستپێدەكات

19/08/2020
---  قه‌ڵه‌وی ورگ و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :--- کۆمه‌ڵێک ڕێنمیایی گرنگ :ــــ قه‌ڵه‌وی ورگ به‌ربڵاوترێن جۆری قه‌ڵه‌ویی یه‌...
17/08/2020

--- قه‌ڵه‌وی ورگ و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
--- کۆمه‌ڵێک ڕێنمیایی گرنگ :
ــــ قه‌ڵه‌وی ورگ به‌ربڵاوترێن جۆری قه‌ڵه‌ویی یه‌ له‌ جیهاندا چونکه‌ یواری سک و ورگ یه‌کێکه‌ له‌و شوێنانه‌ی زۆرترێن چه‌وری تێدا کۆده‌بێته‌وه‌ و گه‌ورترین مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی مرۆڤ ؛ له‌ هه‌مان کات دا ڕزگار بوون له‌ قه‌ڵه‌وی ورگ کارێکی ئاسان نیه‌ و له‌ شوێنه‌کانی تر زه‌حمه‌تره‌ ۰
--- کۆمه‌ڵێک ڕێنمیایی گرنگ :
۱ ـــ نه‌خواردنی خواردنی شیرینی ، سارده‌مه‌نی ، ڤاست ڤوود ، که‌باب ، دوگ ، سه‌روپێ ۰
۲ ـــ وازهێنان له‌ خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان : وه‌ک بيبسى، كۆلا ،فانتا ، سێفن، سپڕایت ، شه‌ربه‌تی گیراوه‌ ، شه‌ربه‌تی میوه‌ی فرێش ۰
۳ ـــ له‌ جیاتی ئاردی سفر و برنجی سپی ؛ ئاردی بۆر و ئاردی جۆ و برنجی قاوه‌یی بخۆ ؛ نانی تیری و هه‌ورامی بخۆ له‌ بری نانی بازاڕ و سه‌موون ۰
٤ ـــ دوای نان خواردن یه‌کسه‌ر پاڵ مه‌که‌وه‌ ؛ لانی که‌م نیو سه‌عات بوه‌سته‌ ۰
٥ ــــ زۆر خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌ تایبه‌ت میوه‌ و سه‌وزه‌ی خۆماڵی وه‌ک مزره‌ سێو ، هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز ، ترۆزی ، شووتی ، به‌هێ ۰
٦ ـــ خواردنی بڕی زیاتر له‌ پڕۆتینی بێ چه‌وری چڕه‌کان وه‌ک پاقله‌مه‌نیه‌کان ، گوێز ، چه‌رس ، ماسی سه‌لمۆن ۰
۷ ـــ خواردنی کوڵاو و برژاو زیاتر بخۆ له‌ جیاتی سوورکراوه‌ ؛ له‌ کاتی چێشت لێنان که‌مترین بڕی زه‌یت و ڕۆن به‌کار بێنه‌ ۰
۸ ـــ به‌ په‌له‌ خواردن مه‌خۆ و کاتی نان خواردن ئاو و ماستاو و دۆ مه‌خۆره‌وه‌ ؛ خواردنه‌ی دوانزه‌ په‌رداخ یا زیاتر له‌ ئاو ڕۆژانه‌ له‌ نێوان ژه‌مه‌کان ۰
۹ ـــ وه‌رزش کردن ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی یەک سه‌عات یان زیاتر به‌ تایبه‌ت وه‌رزشی ورگ ( دواتر بڵاوده‌کرێته‌وه‌ ) ۰
۱۰ ـــ به‌کارهێنانی ده‌رمانی و ده‌رزی توانه‌وه‌ی چه‌وری ورگ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕ ۰
۱۱ ــــ توانه‌وه‌ی چه‌وری ورگ به‌ ڕێگه‌ تازه‌کانی ته‌کنه‌لۆژیا بێ نه‌شته‌رگه‌ری و بە جیهاز ۰

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک

-- ڕێجیمی کیتۆ  بۆ دابه‌زاندنی کێش بەخێرایی... -- ئه‌و خۆراکانه‌ی نابێت بخورێن :ــــ ڕێجیمی کیتۆ یه‌کێکه‌ له‌و ڕێجیمانه‌...
17/08/2020

-- ڕێجیمی کیتۆ بۆ دابه‌زاندنی کێش بەخێرایی...

-- ئه‌و خۆراکانه‌ی نابێت بخورێن :
ــــ ڕێجیمی کیتۆ یه‌کێکه‌ له‌و ڕێجیمانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوودا به‌کارده‌هێنرێت بۆدابه‌زاندنی کێش به‌ خێرایی و چاره‌سه‌ری هه‌ندێ نه‌خۆشی وه‌ک په‌رکه‌م ۰ بێرۆکه‌ی ڕێجیمه‌که‌ بریتی یه‌ له‌ خواردنی بڕێکی زۆر له‌ چه‌وری ( % ۷۰ پێکهاتووی خواردنی ڕۆژانه‌ ) له‌گه‌ڵ پڕۆتینی ئاژه‌ڵ ( % ۲٥ پێکهاتووی خواردنی ڕۆژانه‌ ) و بڕێکی که‌م له‌ کاربۆهیدرات ( که‌متر له‌ % ٥ پێکهاتووی خواردنی ڕۆژانه‌ ) به‌ڵام نابێت بۆ زیاتر له‌ یه‌ک بۆ دوو مانگ به‌کاربێت و پێویسته‌ بگۆڕێت بۆ ڕێجێمێکی تر به‌ڵام بۆ کوردستان جێ به‌جێ کردنی زه‌حمه‌تره‌ به‌ هۆی باری ئابووری زۆرێنه‌ی هاوڵاتیانه‌وه‌ ۰
-- یه‌که‌م ڕۆژ :
ــ بەيانى :
دوو هێلکه‌ی سوورکراوه‌ له‌ ناو ڕۆن + سه‌وزه‌ وه‌ک مه‌عده‌نووس یان که‌ره‌وز + یه‌ک کووپ نیسکاڤه‌
ــ نیوڕۆ :
یه‌ک هه‌مبه‌رگر + سه‌وزه‌
ــ ئێواره‌ :
یه‌ک قاپ ماستی ته‌واو چه‌وری + ۳ ده‌نک شلیک + ۱۰ ده‌نک بادام
-- دووه‌م ڕۆژ :
ــ بەيانى :
یه‌ک هێلکه‌ سوور کراوه‌ له‌ ناو ڕۆن + یه‌ک په‌نیری ڤیتا + یه‌ک کووپ نیسکاڤه‌
ـ نیوڕۆ :
ماسی سه‌لموون + سه‌وزه‌
ـ ئێوارە :
دوو شیش گۆشتی برژاو + یه‌ک قاپ برۆکڵی کوڵاو
-- سێه‌م ڕۆژ :
ـ بەيانى :
دوو هێلکه‌ی سوورکراو له‌ ناو ڕۆن + سه‌وزه‌ + یه‌ک کووپ نیسکاڤه‌
ــ نيوەرۆ:
یه‌ک چاره‌ک مریشکی برژاو + یه‌ک قاپ زه‌ڵاته‌ + دوو که‌وچک زه‌یتی زه‌یتوون
ـ ئێوارە :
یه‌ک ستیکی سوورکراوه‌ + یه‌ک قاپ زه‌ڵاته‌ + دوو که‌وچک زه‌یتی زه‌یتوون
-- چواره‌م ڕۆژ :
ـ بەيانى :
دوو هێلکه‌ به‌ڕێگه‌ی ئۆملێت + سه‌وزه‌
ــ نيوەرۆ:
دوو یان سێ شیش گۆشتی برژاو + سه‌وزه‌
ــ ئێوارە :
یه‌ک په‌رداخ شیر + ۳ ده‌نک شلیک + چه‌رس ( یه‌ک چنگ واته‌ یه‌ک مست )
-- پێنجه‌م ڕۆژ :
ــ بەيانى :
نیو قاپ گۆشتی سوورکراوه‌ له‌گه‌ڵ دوو هێلکه‌
ــ نيوەرۆ:
دوو شیش ڕانی مریشک + سه‌وزه‌
ــ ئێوارە :
یه‌ک قاپ زه‌ڵاته‌ی مریشک + یه‌ک که‌وچک زه‌یتی زه‌یتوون
-- شه‌شه‌م ڕۆژ :
ــ بەيانى :
دوو هێلکه‌ به‌ڕێگه‌ی ئۆملێت + سه‌وزه‌
ـ نيوەرۆ:
یه‌ک قاپ قیمه‌ی سوورکراوه‌ + سه‌وزه‌
ــ ئێوارە :
یه‌ک قاپ که‌ره‌ی ئاژه‌ڵ + چه‌رس ( یه‌ک پیاڵه‌ )
-- حه‌وته‌م ڕۆژ :
ــ بەيانى :
نیو قاپ گۆشتی سوورکراوه‌ له‌گه‌ڵ دوو هێلکه‌
ــ نيوەرۆ:
یه‌ک چاره‌ک یان نیو مریشکی سوورکراوه‌ + سپێناخ
ــ ئێوارە :
ئه‌ڤۆگادۆ + یه‌ک قاپ ماست + دووشلێک
-- ئه‌و خۆراکانه‌ی نابێت بخورێن :
ـــ برنج ، نان ، گه‌نمه‌شامی ، مه‌عکه‌رۆنه‌ ، ئیندۆمی ، کۆرن فلێکس ، سپاکیتی ، پاقله‌مه‌نیه‌کان ۰
ـــ شيريني : وه‌ک پاقلاوه‌، برمه‌ ، لوقمه‌قازى ، كێك ، پسكيت ، نوقوڵ ، كاسته‌ر، محه‌له‌بى.
ـــ سارده‌مه‌نى يه‌كان :ئاسكریم، چلووره‌ ، مۆتا، دۆندرمه‌ ، فالووده‌.
ـــ بيبسى، كۆلا ،فانتا ، سێفن، چپس ۰
--- پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌ش جێ به‌ جێ بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێجێمه‌دا :
ـــ رِۆژانه‌ ۱۲ په‌رداخ ئاو یان زۆرتر بخۆره‌وه‌ له‌ نێوان ژه‌مه‌کان و خواردنه‌وه‌ یه‌ک یان دوو په‌رداخ ئاو نیو سه‌عات پێش ژه‌می خۆراک ۰
ـــ شه‌وان پێویسته‌ پێش سه‌عات یانزه‌ بخه‌ویت ، خواردنی نانی به‌یانی پێش سه‌عات هه‌شت و چاره‌کی به‌یانی ۰
ـــ ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام : ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک سه‌عات یان زیاتر : ئه‌گه‌ر ڕۆژێ بۆت نه‌کرا ؛ ڕۆژی دواتر دوو ئه‌ونده‌ بکه‌ ، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک ماوه‌ی یه‌ک چاره‌ک ڕۆژانه‌ زیاتری بکه‌ ۰
ـــ خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه‌ ڕێگه‌ پێدراوه‌ به‌ مه‌رجێک بێ شه‌کر بێت یان بۆت هه‌یه‌ به‌ حه‌پی شه‌کره‌ ژیرینی بکه‌یت، شه‌وان دوای سه‌عات نۆ مه‌یانخۆره‌وه‌ ۰
ـــ ئه‌گه‌ر له‌‌ نێوان ژه‌مه‌كان برسيت بوو : بۆت سه‌وزه‌ بخوێت وه‌ک ترۆزی ، خه‌یار ، کااهوو ، ێزه‌ر ، میوه‌ ته‌نها ئۆڤۆگادۆ یان شلیک ڕێگه‌ پێدراوه‌ یان یه‌ک قاپ ماست یان یه‌ک پیاڵه‌ چه‌ره‌س ته‌نها فستق ، بادام ، ده‌نکه‌کوله‌که‌ یا کاژۆ ۰
--- چه‌ند تێبینیه‌کی گرنگ :
۱ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه‌ نابێت بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشک به‌کاری بێنن ۰
۲ ـــ بۆ مناڵان و نه‌خۆشی شه‌کره‌ی جۆری یه‌ک ناگونجێت ۰
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک
nuirition - keto diet

--- جیاوازی نێوان مریشکی کوردی و مریشکی دەواجن :--- بۆچی مریشکی کوردی  کوردی باشتره‌ له‌  مریشکی دەواجن :ـــ مریشکی کورد...
17/08/2020

--- جیاوازی نێوان مریشکی کوردی و مریشکی دەواجن :

--- بۆچی مریشکی کوردی کوردی باشتره‌ له‌ مریشکی دەواجن :
ـــ مریشکی کوردی هه‌میشه‌ خواستی زۆری له‌سه‌ره‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تام و چێژی خۆشتره‌ و له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ سوودی زیاتره‌ بۆ مرۆڤ ۰
--- سووده‌ ته‌نروستیه‌کانی مریشکی کوردی :
ـــ ڕێژه‌ی چه‌وری و کۆلیستڕۆڵی که‌متره‌ بۆیه‌ بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێن و چه‌وری خوێن و نه‌خۆشی شه‌کره‌ باشتره‌ له‌ مریشکی ده‌واجن ۰
ـــ سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر باشی پڕۆتینه‌ بۆ به‌هێزکردن و بنیات نانی ماسولکه‌کان ؛ بۆ یاریزانی پڕۆڤیشناڵ و له‌شجوانی زۆر به‌که‌ڵکه‌ و له‌ ته‌واوکه‌ری خۆراکی باشتره‌ ۰
ـــ هیچ هۆرمۆن و مادده‌ی زیان به‌خشی تیا نیه‌ ۰
ـــ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی ئاسن و زۆر به‌سووده‌ بۆ چاره‌سه‌ری که‌مخوێنی و که‌می مادده‌ی ئاسن و خۆپاراستن لێی به‌ تایبه‌ت له‌ خانمان و مناڵان و نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌کان ۰
ـــ بۆ گه‌شه‌ی مناڵ و مێرددمناڵان یه‌کێکه‌ له‌ خۆراکه‌ هه‌ره‌ باشه‌کان له‌ به‌ر سووده‌ زۆره‌کانی و ئاسن هه‌رس کردنی و تام و چێژه‌ خۆشه‌که‌ی ۰
ـــ پاراستنی ته‌ندروستی ئێسقان و ددان و جومگه‌کان و ڕێگری کردن له‌ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و ئێسکه‌ نه‌رمه‌ و سه‌وه‌فان و زوو یه‌ک گرتنه‌وه‌ی شکاوی ئێسک ۰
ـــ پاراستنی جوانی پێست و ڕووخسار و هێشتنه‌وه‌ی به‌ گه‌نجی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی ده‌م و چاو ۰
ـــ زیادکردنی ته‌رکیز و به‌هێزکردنی مێشک و ده‌مار و که‌مکردنه‌وه‌ی شت له‌بیر چوونه‌وه‌ و ڕێگری کردن له‌ ئه‌لزه‌هایمه‌ر ۰
ـــ به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش ۰
ـــ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و کانزاکانی وه‌ک ۰( D/ B1/B2/B3/B6/B12)
--- له‌گه‌ڵ ئه‌م سووده‌ زۆرانه‌ پێویسته‌ زیاده‌ڕه‌وی نه‌کرێت له‌ خواردنی و باشتره‌ به‌ کوڵاوی یان برژاوی بخورێت ۰
--- ئه‌و که‌سانه‌ی نابێت مریشکی کوردی بخۆن ( یا زۆر که‌می لێ بخۆن ) :
۱ ـــ نه‌خۆشی ده‌رده‌ شاهانه‌ ( دا الملوک ) ۰
۲ ـــ نه‌خۆشی ( Phenylketonuria (PKU) ) ۰
۳ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی غه‌سلی گورچیله‌یان بۆ ده‌کرێت ؛ سستی مام ناوه‌ند و زۆری گورچیله‌کان ۰
٤ ـــ حه‌سیاسیه‌ت به‌ گۆشتی مریشک ۰
ـــ له‌ داهاتوویه‌کی نزیک دا چۆنیه‌تی جیا کردنه‌وه‌ی مریشکی کوردی بڵاوده‌کرێته‌وه‌ له‌ مریشکی به‌ خێوکراو به‌ عه‌لف له‌ ماڵه‌وه‌ پشت به‌ به‌ خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ۰
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک

سلێمانی؛ بڕیك په‌تاته‌ی ‌چه‌كه‌ره‌كردو له‌ناوده‌برێتبه‌هۆی چه‌كه‌ره‌ و دوباره‌ سه‌وز بونه‌وه‌ی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت‌...
13/05/2020

سلێمانی؛ بڕیك په‌تاته‌ی ‌چه‌كه‌ره‌كردو له‌ناوده‌برێت

به‌هۆی چه‌كه‌ره‌ و دوباره‌ سه‌وز بونه‌وه‌ی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك په‌تاته‌دا ده‌گرن‌ و پسپۆرانی بواری خۆراكیش هۆشیاری ده‌رباره‌ی نه‌خواردنی ئه‌و جۆره‌

په‌تاته‌ به‌ هاوڵاتیان ده‌ده‌ن.
هاوڕێ قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی چه‌كه‌ره‌ كردن و دوباره‌ سه‌وز بونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌‌ له‌ كۆگای كارگه‌یه‌كی دروستكردنی جپسی په‌تاته‌ ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (250) كیلۆگرام په‌تاته‌دا گرتوه‌.

وتیشی: خاوه‌ن شوێنه‌كه‌ سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كارگه‌كه‌ی بوه‌، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌ په‌تاته‌ی له‌ناونه‌بردوه‌ و به‌نیازبوه‌ به‌كاریبهێنێت بۆ دروستكردنی جپس.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر په‌تاته‌كه‌دا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

به‌پێی رێنماییه‌كانی پسپۆڕانی بواری خۆراك، خواردن و به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره‌ په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌ی كردوه‌ نابێت بخورێت، له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌شكر حه‌مید، ئه‌ندازیازیاری خۆراك و سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌و په‌تاتانه‌ی چه‌كه‌ره‌یان كردوه یان سه‌وزبونه‌ته‌وه‌‌ یان نەرم بووە یاخود له‌زه‌ویدا زۆر ماوه‌ته‌وه، شیاوی خواردن و رواندنه‌وه‌ نیه‌ و زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

وتیشی: به‌هۆی شێواز و ماوه‌ی عه‌مباركردن و به‌كارهێنانی مادده‌ قڕكه‌ره‌كان، مادەكانی (سۆلانین) و (ئەلفا کانونین) دروست دەکات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی کارلێکی کیمیایی و سه‌وز بونه‌وه‌ و چەکەرەكردن و گۆڕینی کاربۆهیدات بۆ شەکرەکان، له‌شی مرۆڤ توشی ژەهراوی بوون ده‌كات.
رونیكردوه‌ته‌وه‌: په‌تاته‌ نابێت له‌ شه‌ش مانگ زیاتر هەڵبگیرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و شێ‌ زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت و جۆره‌ مادده‌ی دایۆکسین و سلیکات دروست دەکات کە مادەی ژەهرییە و زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.

له‌شكر حه‌مید، هۆشیای به‌هاوڵاتیان ده‌دات له‌ نه‌خواردنی په‌تاته‌ی ‌چه‌كه‌ره‌كردو ده‌ڵێت: پێویستە ئەگەر پەتاتە چەکەرەی کرد یان سەوز بوو بەهیچ جۆرێک نەخورێ.

12/04/2020

"زەمەن"

10/03/2020

"زەمەن"

ئێستا كاتی ئەوەیە چینیەكان خۆیان جیهان بەدوور بگرن
10/03/2020

ئێستا كاتی ئەوەیە چینیەكان خۆیان جیهان بەدوور بگرن

"زەمەن"

10/03/2020

"زەمەن"

10/03/2020

هیچ وڵاتێكی ئەوروپی نیە كۆرۆنای تێدا تۆمار نەكرابێت.

08/03/2020

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: یەكێك لە توشبوەكان بە كۆرۆنا چاكبویەوە و تەندروستی سەرجەم توشبوەكان جێگیرە

08/03/2020

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: ٣ كەسی تر لەهەرێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون

باشترین سێ هەنگاو کە ئەتپارێزێت لە کۆرۆنا..
08/03/2020

باشترین سێ هەنگاو کە ئەتپارێزێت لە کۆرۆنا..

04/03/2020

"زەمەن"

Address


Telephone

+9647701502189

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KHM posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to KHM:

Shortcuts

  • Address
  • Telephone
  • Alerts
  • Contact The Practice
  • Claim ownership or report listing
  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

میدیای تەندروستی كوردستان

میدیای تەندروستی كوردستان، میدیایەكی تایبەت مەندە بە بواری تەندروستی لە كوردستان.