08/10/2022
گیرخواردنی دەماری ناوەڕاستی دەست
دەکرێت بە ٣ جۆرەوە بەپێی قورسی نەخۆشیەکە
١. ئاسان. ٢. مامناوەند. ٣. قورس
*نیشانەکانی: بەگشتی نیشانەکانی بریتین لە سڕبوونی سێ پەنجەونیو لەپەنجە گەورەکەوە، لەگەڵ بوونی ئازار لەشوێنی باسکراودا، لەجۆری سێهەم هەندێ جار ماسوولکەی لەپی دەست بچوک دەبێتەوە.
هۆکارەکانی: زۆربەی کات لە ژن زۆرترەو بە هۆی سک پڕبوونەوەدەبێت و لەگەڵ ئیشی قورس, لە بەتەمەنەکانیش زۆرتر ئەبی..وەئەوانەی کیشیان زۆرە..هەندێک نەخۆشی درێژ خایەن وەک نەخۆشی شەکرەو رۆماتیزمە
ناسینەوەی نەخۆشیەکە وەک هەموو نەخۆشیەک دوای پرسیار و جواب و فەحسکردنی نەخۆشەکە دەبێت هێڵکاری دەماری دەستی بۆبکرێت
. چارەسەری نەخۆشیەکە*
جۆری ٢ و ٣ بەنەشتەرگەری دەبێت و سودی زۆر دەبینن، جۆری یەک بە ئیستراحەت و ئازارشکێن چاک دەبێت
دکتۆر زانا قادر عوسمان
پسپۆڕى نەشتەرگەرى مێشک ، وەرەمى مێشک و کیسى زگماکى سەرو مێشک و پشت و دانانى صمام بۆ ئاوى ناو مێشک
پسپۆڕى نەشتەرگەرى بڕبڕەى پشت
ژمارەی کلینک.٠٧٧٠٣٦١٦٤٦٤