Sardam Medical Science Organization-SMSO

Sardam Medical Science Organization-SMSO ڕێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆیی زانستی قازانج نه‌ویسته‌ و ته‌نها له‌ بواری پزیشکی چالاکی ئه‌نجام ده‌دات به‌شێوه‌ی کۆرس و سیمینار و کۆنفڕانس.

بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون پێوستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێ بەجێ بکرێت ،،،،،...
08/07/2022

بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون پێوستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێ بەجێ بکرێت ،،،،،

۱- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناوئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون وپزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات .

۲- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا وە کەوڵکردن وەیان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل وبەرگی خۆپارێزی وك ( دەستکێش ،جزمە ،سەدریەی پلاستیك ، ماسکی دەمووچاو ) پێویستە لەبەرکرێن

۳- نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.

٤- بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ .

٥- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان ودانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت .

٦- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت وەشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان

۷-پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە) ڕوونکراوە..

۸ - باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەل بوماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (٤ - ٨ )پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت. بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نیەو سەلامەتە ونابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون .

۹- ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايەنەيكريت يان سەري نەبڕێت بو دوربوون لە نەخۆشى تاى خوين بەرببوون. ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، وە بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێروەکانی کەلەسەر ئاژەڵەکان دەژین وەبەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە .

#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی

سالاسیمای بيتا ماينەر ( بيتای بچوك - هەڵگر)* يەك پارچە پرۆتيني بيتا گلۆبين دروست نابيت* نيشانەكانی : دابەزينی هيموگلوبين...
12/05/2022

سالاسیمای بيتا ماينەر ( بيتای بچوك - هەڵگر)

* يەك پارچە پرۆتيني بيتا گلۆبين دروست نابيت

* نيشانەكانی :
دابەزينی هيموگلوبين بەكەمی (١٠) ، كەمێك كاڵبونەوە ، زيادبونی كەمخوێنی لەكاتی دووگيانی دا..
پێويستە ئەم جۆرەيان جياكرێتەوە لە كەم خوێنی ئاسن (لەيەك دەچن)!
*پێويستی بە چارەسەر نيە ، هيچ كيشەيەكيان نيە ، تەنيا ئەوەندە نەبێ لەكاتی هاوسەرگيری دا نابيت بەرامبەرەكەشی بيتای ماينەر بێت.

دكتۆر كامەران حسن
دكتۆرا لە نەخۆشیەكانی هەناوی و دڵ و شەكرە

کاریگەریە تەندروستیەکانی خۆڵبارین : + ئاشکرایە لەکاتی خۆڵبارین دا ھاوشانی گەردیلە وردەکانی تۆز و خۆڵ زۆر جۆری ڤایرۆس و ب...
06/05/2022

کاریگەریە تەندروستیەکانی خۆڵبارین :

+ ئاشکرایە لەکاتی خۆڵبارین دا ھاوشانی گەردیلە وردەکانی تۆز و خۆڵ زۆر جۆری ڤایرۆس و بەکتریاش دەگوازرێتەوە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر کە بێگومان کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر تەندروستی مرۆڤ بە تایبەتی ڕێرەوی ھەناسە و نەخۆشیەکانی سیەکان

+ لەباوترین کاریگەریەکانی ئەمانەی خوارەوەن :

1. پژمین و کۆکەی لەسەر یەک
2. سوربوونەوە و ھەستیاری چاو
3. کڕانەوەی قوڕگ و لووت
4. ھەستیاری سەر پێست
5. ھەناسەتەنگی بە تایبەتی ئەوانەی ھەستیاری سیەکان یان رەبۆ یان ھەیە

+ ھەموو ڕەگەز و تەمەنێک بۆی ھەیە بکەوێتە بەر کاریگەریە خراپەکانی خۆڵبارین بەڵام ئەمانەی خوارەوە پێویستە زیاتر ئاگاداری خۆیان بن :

1. ئەو کەسانەی نەخۆشیەکانی ھەناسە وەک ھەستیاری سیەکان / رەبۆ Asthma ، ھەوکردنی درێژخایەنی سیەکان ، نەخۆشی درێژخایەنی گیرانی بۆری سیەکان COPD
2. ئەوانەی نەخۆشی دڵیان ھەیە وەک سستی دڵ ، نەخۆشی تەسکبوونی بۆڕیەکانی خوێن
3. منداڵی خوار تەمەنی ١٢ ساڵان
4. ئافرەتی دووگیان
5. کەسانی سەروو تەمەنی ٦٥ ساڵ
6. ئەوانەی سیستەمی بەرگری لەشیان بێھێزە بەھەر ھۆکارێک بێت

+ پێویستە چی بکەین لەکاتی خۆڵبارین ؟

1.چاودێری کاتی ھاتنی خۆڵبارین بکە لەڕێی ماڵپەڕە جیھانیەکانی کەش و ھەوا
2. دوور بکەوە لە شوێنی خۆڵبارین بەپێی توانا
3. بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە
4. ئەگەر بۆ کاری پێویست لە دەرەوە بوویت ھەوڵ بدە ماسک/دەمامک بکەیت
5. بە ھیچ شێوەیەک وەرزش و کاری قورس لە دەرەوە ئەنجام مەدە لەو کاتانە دا
6. دەرگا و پەنجەرەکانی ماڵەوە دابخە
7. ئەو دەرمانانەی کە پزیشکەکەت بۆی داناوی بۆ نەخۆشیەکەت بە تەواوی بەکاربھێنە
8. لەکاتی مانەوەی نیشانەکانی قوڕگ یان ھەناسە و قورس بوونی نیشانەکان بەزووترین کات سەردانی نزیکترین نەخۆشخانە بکە .

لەبیرت بێت
** باشترین و جوانترین دیاری کە بیبەخشیت بە دەوروبەر و خێزانەکەت 'تەندروستیەکی باش' ە **

د. شاھۆ حوێزی

‎وەستانی هەناسە لە خەودا‎وەسانی هەناسە لە کاتی خەودا کێشەیەکی مەترسیدارە کە تێایدا هەناسە بۆ چەند جارێکی یەک لە دوای یەک...
04/05/2022

‎وەستانی هەناسە لە خەودا
‎وەسانی هەناسە لە کاتی خەودا کێشەیەکی مەترسیدارە کە تێایدا هەناسە بۆ چەند جارێکی یەک لە دوای یەکدا ئەوەستێت و دەستپێدەکاتەوە.

‎گەر بەڕێزت بە بەرزی دەپرخێنیت و دوای خەوێکی
‎زۆر هەستت بە هیلاکی کرد ئەوا پێدەچێت وەستانی هەناسەت هەبێت لە کاتی خەودا.

‎جۆرەکانی هەناسە وەستان لە کاتی خەودا:

‎ـ هەناسە وەستان بەهۆی گیرانی ڕێڕەوی هەناسەوە
‎بەرباوترین جۆرە و هۆکارەکەی شلی و خاوی ماسولکەکانی قورگ و ڕێرەوی هەناسەیە
‎ـ هەناسە وەستانی ناوەندی ( پیوەندی بە مێشکەوە هەیە)
‎روودەدات کاتێک مێشک سیگناڵی تەواو نانێرێت بۆ کونتڕۆڵی هەناسەدان
‎ـ کۆنیشانەی هەناسە وەستانی ئاڵۆز
‎ئەمەیان تێکەڵەی هەردوو جۆرەکەی سەرەوەيە

‎نیشانەکان:

‎پرخەیەکی بەرز
‎وەستانی هەناسەدان کە یەکێکیتر دەیبینێت و هەستی پێدەکات
‎هەڵپەدان بۆ هەناسە لە کاتی خەودا
‎بەخەبەرهاتن بە دەمێکی ووشکەوە
‎سەرئێشە لە بەیانیاندا
‎بەزەحمەتی خەولێکەتن
‎خەواڵووبوون لە ڕۆژدا
‎کەمبوونەوی هۆشیاری (تەرکیز) لە رۆژدا

مەرج نیە هەموو هەناسە وەستانێک پرخەی لەگەڵدا بێت

‎هۆکارەکان:

‎وەستانی هەناسەدان بەهۆی گیرانەوە:

‎خاوبوونەوی ماسولکەکانی پشتی زمان و مەڵاشوو و زمانە بچکۆلە
‎گەورەبوونی ئاڵووەکان

‎وەستانی هەناسەدانی ناوەندی:

‎روودەدات بەهۆی نەتوانینی مێشکەوە بۆ ناردنی سیگناڵی پێویست بۆ ڕێکخستنی کاری هەناسەدان

‎هۆکارە یاریدەدەرەکان چین ؟

‎قەڵەوی*
‎کورتی مل*
‎گەورەبوونی ئاڵووەکان بە تایبەت لە منداڵدا*
‎رەگەزی نێر دوو بۆ سێ هێندە لە ئافرەت زیاترە*
‎ڕەگەزی مێینە لە دوای نەمانی سووڕی مانگانەدا*
‎بەساڵا چوون واتا پیری*
‎بوونی کەسێکی تر لە خێزاندا واتا بوونی مێژووی خێزانی هەناسە وەستان
‎بەکارهێنانی ئەلکوهول و مادە هۆشبەرەکان و هەندێک دەرمان
‎جگەرە کێشان و هاوشێوەکانی سێ هێندە چانسیان زیاترە
‎لووت گیران بە هۆی هەستیاری یان هەوکردن یان خواری کۆڵەکەی لووت
‎هەندێک نەخۆشی وەک هەڵاوسانی دڵ، بەرزی فشاری خوێن، شەکرەی جۆری دووەم، نەخۆشی پارکینسۆن، هەمە کیسی هێلکەدان، نەخۆشیە هۆرمۆنێکان، جەڵتەی کۆنی مێشک، ڕەبوو

‎وەستانی هەناسەدانی ناوەندی:

‎هۆکارەکان لەم جۆرەدا دەگەڕێتەوە بۆ پیری، رەگەزی نێر، نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی مێشک و بەکارهێنانی هەندێک لە ئازار شکێنەکان

‎ماکەکان:

‎لەش داهێزان ، هیلاکبوون، خەواڵووبووون، بەرزبوونەوی فشاری خوێن و هەندێک نەخۆشی دڵ،
‎شەکرەی جۆری دووەم،
‎پەدابوونی هەندێک گرفت لە دوای نەشتەرگەریە گەورەکان، بەرزبوونەوەی ئەزمایشەکانی جگەر،
‎هەندێک جار دروستبوونی کێشەی خێزانی بە تایبەت بۆ هاوژینەکان

‎دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە:

‎پزیشک هەڵدەستێت بە گوێگرتن لە ناڕەحەتێکانی نەخۆشەکە پاشان فەحس کردنی پاشان کردنی چەندی ئەزمایشتێکی پێویست. وەک بەستنی ئامێرێکی تایبەت بۆ ڕیکۆردکردنی کەڕتەکانی هەناسە وەستان و شێوازەکەی و پێوانەی ڕێژەی ئۆکسجین و کارکردنی دڵ و سی.

‎چارەسەر:

‎چارەسەر ئاڕاستەی هۆکاری گرفتەکە ئەکرێت وەک:
‎ڕێککردنەوەی کۆڵەکەی لووت و چارەسەر کردنی کێشەکانی لووت و قورگ
‎بەکارهێنانی ئامێری CPAP
‎دانانی قاڵبی شەویلگە و ددان
‎پێدانی ئۆکسجین
‎نەشتەرگەری بۆ تووندکردنەوەی مەڵاشوو و ماسوولکەکان
‎نەشتەرگەری لابردنی ڕێگرەکان

‎دکتۆر
‎دیلان عارف علی
‎پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەری قورگ و لووت گوێ
‎نەشتەرگەری سەر و مل، جوانکاری لووت و گوێ

01/05/2022
سەدەفی نەخۆشییەکی کۆئەندامی بەرگریە، تەنها کار لە پێست ناکات دەکرێ کاربکاتە سەر هەر یەکێک لەم ئەندامانە:🔸جومگەکان لەوانە...
27/01/2022

سەدەفی نەخۆشییەکی کۆئەندامی بەرگریە، تەنها کار لە پێست ناکات دەکرێ کاربکاتە سەر هەر یەکێک لەم ئەندامانە:

🔸جومگەکان لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنی جومگەکان هاوشێوەی ڕۆماتیزمی جومگەکان
🔸لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنی چاو
🔸هەوکردنی بەستەر و ژێ ماسولکەیەکان
🔸پشت و فەقەڕات

💠ئەگەر تۆ سەدەفیت هەیە و هەستت کرد یەکێک لەم نیشانانەی سەرەوەت هەیە، ئەوا دودڵ مەبە و سەردانی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم بکە.

💠بێ گومان زۆر چارەسەری جیاواز بەردەستن بۆ سەدەفی پێست وەکو کرێم و مەڵحەم بەڵام بۆ حاڵەتی توند یاخود توشبوونی یەکێک لەو ئەندامانەی سەرەوە پێویستە بە چارەسەر هەیە بەشێوەی حەب و دەرزی کە کاری کۆئەندامی بەرگری ڕێکدەخەنەوە زۆر بەسودن لە هەمانکاتدا کاریگەری لاوەکیان کەمە.
دکتۆر هێمن مەحموود ئاغا
دکتۆرا لە نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و رۆماتیزم
سلێمانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە

تا ئێستا زانیوتە ئەم خواردنانە ڕێ لە پیری ڕوخسارت دەگرن؟ ۱.کوزەڵە: دەوڵەمەندە بە ڤیتامینC و ماددەی ITC کە کۆلاجینی پێستت...
26/01/2022

تا ئێستا زانیوتە ئەم خواردنانە ڕێ لە پیری ڕوخسارت دەگرن؟

۱.کوزەڵە: دەوڵەمەندە بە ڤیتامینC و ماددەی ITC کە کۆلاجینی پێستت بەسەلامەتی دەهێڵنەوە و ڕێ لە تێکشکانی دەگرێ.

۲.چای سەوز: ڕێگرە لەوەی تیشکی سەروو وەنەوشەیی زیان بە پێستت بگەیەنێت و بە سەلامەتی دەیهێڵێتەوە

۳.ماسی: ماسییە چەورەکان بەتایبەت دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا ۳ و سیڵینیۆم و تەندروستی پێستت ڕا دەگرن.

٤.هەنار: پێکهاتەی هەنار یارمەتیدەری ساڕێژبوونی پێستت دەدا و پێستی زیان بەرکەوتووی بە تیشکی خۆر چارەدەکا.

٥.ئەڤۆگادۆ: پێستت تەندروست و گەنج دەهێڵێتەوە.

٦.تەماتە: ماددەی لایکۆپێن لە نێو تەماتە ڕێگرە لە پیربوون بەهۆی تیشکی خۆر.

دکتۆر شادیارحەمەلاو

📌 ئایە پەیوەندی ھەیە نێوان ڕیۆماتیزمی جومگەکان و ھەوکردنی کۆلون؟✅ بەڵێ بێگومان!ئەوەش پێی دەگوترێ ( ھەوکردنی جومگەکان ھاو...
25/01/2022

📌 ئایە پەیوەندی ھەیە نێوان ڕیۆماتیزمی جومگەکان و ھەوکردنی کۆلون؟

✅ بەڵێ بێگومان!
ئەوەش پێی دەگوترێ ( ھەوکردنی جومگەکان ھاوەڵی ھەوکردنی کۆلۆن) Inflammatory Bowel Disease IBD

🩺 ھەوکردنی ڕیۆماتیزمی کۆڵون لە نەخۆشیە ڕیۆماتیزمیەکانە کە دەکرێ ێیک لە نیشانەکانی ھەوکردن و ڕەق بوونی جومگەکان بی، لە ٤٦.٦٪‏ ی نەخۆشیەکانی ھەوکردنی کۆلۆن بەدەردەکەوێ.
دوو جۆری سەرەکی ھەیە لە ھەوکردنەکانی کۆلۆن کە بە سەرچاوە دەگەڕێتەوە بۆ شلەژانی سیستمی بەرگرێ لەش Autoimmune diseases:

١.ھەوکردنی نەخۆشی کرۆنس (Chron’s Disease)
٢.ھەوکردنی زامی کۆلۆن (Ulcerative Colitis)

🩺 نیشانەکان:
١.ئازار و ناڕەحەتی ناو سگ
٢.ھەندێک جار خوێن لەگەل پیسایی
٣.ئێشان وئاوسانی جومگەی پەلەکان بە تایبەتی جومگەکانێ پێ، ئەوئازارەش ناوە ناوە دەگوازرێتەوە لە جومگەک بۆ جومگەیەکی تر.
٤.پشت ئێشە و ڕەق بوونی خواروەی پشت، بە ھۆی ھەوکردنی جومگەی حەوز Sacroilitis و ھەوکردنی بڕبڕەی پشت، ئەو نیشانەیە زیاتر لە ھەوکردنی کۆلۆن جۆری کرۆنس دەبیندرێ، ھەرچەندە لەوانەیە زۆر دەمێک پێش ھەوکردنی کۆلۆن دەستپێبکات.
٥.سووربونەوەی چاو
٦.ھەندێک جار پەڵە وبرین لە پێست
٧.برینی ناو دەم (دەو کول بوون)
٨.كەم بوونی ئارەزووی خواردن (ئیشتیھا) و دابەزینی کێش

مەرج نیە ھەموو ئەونیشانانە بەدەرکەون، زۆر جار نەخۆش تەنھا نیشانەی ئازار و ڕەق بوونی جومگەی ھەیە بە بێ ئەوەی ھیچ نیشانەێیکی ھەبێت لە کۆلۆن.

🔬دەستنیشانکردنی:
بە پشکنینی کلینیکی و ھەروەھا پشکنینی خوێن، و پشکنینی بینینی کۆلۆن (نازور).

💉 چارەسەرکردن:
ھەر وەک نەخۆشیەکانی تری ڕیۆماتیزم، چارەسەری درێژخایەنی پێویستە بە بەکار ھێنانی دەرمانی دژە ڕیۆماتیزم DMARDs وھەندێک حاڵەت پێویست بە دەرمانی بایۆلۆجی دەکات بۆ کونترۆلکردنی چاڵاکی نەخۆشیەکە ونەھێشتنی مضاعفات.

د. ئەڤین محمدعارف معروف
پسپۆری نەخۆشیەکانی جومگە وڕیۆماتیزم وشیاندنی پزیشکی

قەت ڕاچڵەکینی منداڵەکەت بۆتە جێگای پرسیار لەلات؟ زۆرجار دایک و باوکانی بەڕێز پرسیار لە بارەی جووڵەیەکی منداڵەکەیانەوە دە...
12/01/2022

قەت ڕاچڵەکینی منداڵەکەت بۆتە جێگای پرسیار لەلات؟

زۆرجار دایک و باوکانی بەڕێز پرسیار لە بارەی جووڵەیەکی منداڵەکەیانەوە دەکەن کە بۆ ئەوان جێی سەرنج و گومانە!

ئەم پرسیارکردنە زۆرجار لە سەرەتاکانی تەمەنی منداڵەکاندا دەبێت.

منداڵ بە شێوەیەکی سرووشتی لەگەڵ بوونیدا کۆمەڵێک پەرچەکرداری هەیە بۆ ئەوەی کە بتوانێت بەردەوامی بە ژیانی بدات لە دەرەوەی ڕەحمی دایکی، یەکێک لەوانە ڕاچڵەکینە.

ئەم ڕاچڵەکینە لە پزیشکیدا وەکو ڕێگایەکیش بەکاردێت بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندرووستی تازە بوو بە جۆرێک پزیشکەکە جوڵەیەک بە منداڵەکە دەکات و دەبێتە هۆی ڕاچڵەکینی.

ئەوەی کە پرسیار لای باوان درووست دەکات ئەوەیە کە کاتێک ڕاچڵەکینەکە خوودکار ڕووبدات، منداڵ تا چوار مانگی ڕەنگە لە ئەنجامی جووڵەیەکی لە ناکاوی ملی هەر چوار پەلی کرژ و درێژ ببن و وەک فڕیوی لێبێت.

باشترین کارێک کە لە دەستت دێت ئەوەیە کە لە هەر جووڵەیەکی منداڵەکەت گومانت هەبێت ڤیدیۆی تۆمار بکەیت و بە پزیشکی نیشان بدەیت بۆ جیاکردنەوەی لە جوڵە نائاساییەکان.

د زانیار هیوا فەریق
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان

لەکاتی ڕووداوەکان دەڵێن لاشەت گەرمە زوو بڕیار مەدە، هێشتا نازانیت چەند زەرەر بەر جەستەت کەوتووە!!!!!!!!!!!بۆچی لەکاتی رو...
08/01/2022

لەکاتی ڕووداوەکان دەڵێن لاشەت گەرمە زوو بڕیار مەدە، هێشتا نازانیت چەند زەرەر بەر جەستەت کەوتووە!!!!!!!!!!!

بۆچی لەکاتی رووداوێک کە زەبرێک
بەجەستەمان دەکەوێت هەست بەئازارناکرێت ؟

لەکاتی بەرکەوتنی زەبر بۆسەر جەستە دەبێتەهۆی زیاد کردنی رێژەی هورمۆنی ئیندۆرفین(endorphins ) لەناو مێشکی مرۆڤ.

ئەم هۆرمۆنە ناسراوە بە مۆرفینی سروشتی endogenous morphine کەوەکو ئازارشکێنێکی بەهێز کاریگەری هەیە لەسەر لاشەمان.

بەڵام کاریگەریی ئەم هۆرمۆنە کاتییەو بۆ ماوەیەکی کورت دەمێنێتەوە دواتر هەست بەو ئازارانە دەکەین کەبە هۆی زبرەکە بەرمان کەوتوە.

ئیندۆرفین بەشێوەیەکی سروشتی لەمێشکدا دروست دەبێت وە لەکاتی زیاد بوونی رێژەکەی دەبێتە هۆی هەست کردن بە دڵ خۆشی و نەمانی ئازار و کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و کەم بوونەوەی خەمۆکی.

ئەو نەخۆشانە ی توشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەبن رێژەی هەو هۆرمۆنە لەمێشکدا کەم دەبێتەوە.

هەندێک رێگای زانستی هەیە بۆ زیادکردنی رێژەکەی لە مێشکدا گرینگترینیان ئەمانەن :
١ وەرزشکردن رۆژانە بۆ ماوەی بیست تا سی خولەک.
٢. خواردنی چۆکۆلاتەی تۆخ یان خواردنی تەندروست.
dark chocolate
٣.بیرکردنەوە ی قول (تأمل).
Meditation
٤.گوێگرتن لەو شتانەی کە حەزت لێیەتی.

٥. ئەنجام دانی کارێک کە وا هەست بکەیت داهێنانیکت کردبێت.

٦.بەکار هێنانی دەرزی صین ی.
Acupuncture

٧. پێکەنین.
٨. بەخشینی ماڵ و کاری خێرخوازی.

‎دكتور ئازاد انور حمد
‎پسپورى نه خوشيه كانى ميشك و ده مار

سودی خەو بە پێی کاتەکانکاتژمێری خەوتنى بایۆلۆجی جەستەی مرۆڤ:-• لە کاتژمێر 9 بۆ 11ی شەو کاتی لەناوبردنی ژەهرە زیادەکانە ل...
29/12/2021

سودی خەو بە پێی کاتەکان

کاتژمێری خەوتنى بایۆلۆجی جەستەی مرۆڤ:-

• لە کاتژمێر 9 بۆ 11ی شەو کاتی لەناوبردنی ژەهرە زیادەکانە لەناو بۆڕییە سستەکان بۆیە پێویستە ئەم کاتە بە هێمنی بەڕێ بکرێت.

ئەگەر هەرکەسێک سەرقاڵی کارکردن بێت لەم کاتەدا ئەوە کاریگەری نەرێنی دروست دەکات لەسەر تەندروستی.

• لە کاتژمێر 11 بۆ 1 ی شەو کاتی لەناوبردنی ژەهرەکانی ناو جگەرە ئەمەش کاتێکی زۆر باشە بۆ خەوێکی قووڵ.

• لە کاتژمێر 1 بۆ 3 ی شەو کاتی لەناوبردنی ژەهرەکانی ناو زراوە .

• لە کاتژمێر 3 بۆ 5 ی بەیانی کاتی لەناوبردنی ژەهرەکانی ناو سییەکانە بۆیە ئەو کەسەی کۆکەی هەبێت لەو کاتەدا زیاتر دەکۆکێ چونکە کاری لەناوبردنی ژەهرەکان دەست پێدەکات و پێویست ناکات هیچ دەرمانێک بخۆیت تاوەکو ڕێگری نەکەیت لەکاری ئاسایی سییەکان بۆ لەناوبردنی ژەهرەکان.

• کاتژمێر 4 ی بەیانی کاتی دروست بوونی مۆخی ئێسک و خڕۆکەکانی خوێنە.

• کاتژمێر 5 ی بەیانی کاتی لەناوبردنی ژەهرەکانی ناو میزڵدانە بۆیە پێویستە لەم کاتەدا میزڵدان بەتاڵ بکەیتەوە تاوەکو یارمەتی میزڵدان بدەیت بۆ لەناوبردنی ژەهرەکان.
لێرەدا گرنگی ئەنجامدانی نوێژی بەیانی لەکاتی خۆیدا دەردەکەوێت.

• کاتژمێر 7 بۆ 9 ی بەیانی کاتی مژینی خۆراکە لە ڕیخۆڵە باریکە بۆیە پێویستە لەم کاتەدا نانی بەیانی بخورێت.

بۆیە ئەوەی بیەوێت تەندروستی جەستە و مێشکی بپارێزێت پێویستە نانی بەیانی کاژێر 7:30 بخوات.

* ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن پێویستە ئەم خووە بگۆڕن چونکە جگەر و ڕیخۆڵە کاری خۆیان بەباشی ناکەن بۆیە کاژێر 9 بۆ 10 ش بیخۆیت هەر باشترە لە نەخواردنی.

درەنگ خەوتن و درەنگ هەڵسان جەستە هیلاک دەکەن و ناتوانێ وەک پێویست ژەهرەکان
لە جەستەدا پاکبکاتەوە.

- دكتوره روژان اسماعيل

ئێستا دەتوانين بڵێين چارەسەری کۆڕۆنا دۆزرايەوەئێمرۆ ئامرازێکی تری کاريگەر هاتە ئاراوە کە زۆر دەمێکە چاوەڕێی دەکەين بۆ ڕو...
23/12/2021

ئێستا دەتوانين بڵێين چارەسەری کۆڕۆنا دۆزرايەوە

ئێمرۆ ئامرازێکی تری کاريگەر هاتە ئاراوە کە زۆر دەمێکە چاوەڕێی دەکەين بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤايرۆسێک کە دووساڵە هەموو جيهانی هەڕاسان کردووە، ئەمەش یەکەم حەبی دژە فايرۆسی کۆڕۆنای نوێيە بەناوی (Paxlovid) ی کۆمپانيای فايزەر کە لەلايەن دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمريکي (FDA) یەوە پەسندکرا. هەر لەم ڕووەوە پێم باشە ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بۆ بەرچاو ڕوونی لەسەر ئەم دەرمانە بخەمەڕوو:

1- کاريگەری ئەم دەرمانە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی مردن و خەواندن لە نەخۆشخانە بە هۆی کۆڕۆنا نزيکەی ٨٩٪ یە (بە ئۆميکڕۆنيشەوە) ئەگەر لە ٥ ڕۆژی یەکەمی دەسپێکی یەکەم نيشانەی کۆڕۆنا وەربگيرێت.
2- ئەم دەرمانە تێکەڵاوی دوو دەرمانی ترە کە یەکێکيان پێشترهەبووە بەناوی (ritonavir) وە دووەميان دەرمانێکی تری تازە دروستکراوە بەناوی (nirmatrelvir ).
3- بەشێوەی حەب وەردەگرێت، واتە پێويست بە خەواندن لە نەخۆشخانە ناکات. وە کەسە دەبێت تەمەنی سەرووی ١٢ ساڵ بێت و کێشی لە ٤٠ کغم کەمتر نەبێت تاوەکو دەرمانەکە وەرگرێت، وە مەترسی قورسبوونی کۆڕۆنای لێ بکرێت. وە دەبێت بە بڕياو چاودێری پزيشک وەربگيردرێت.
4- وە خاڵێکی تری دڵخۆشکەر بۆ ووڵاتانی جيهانی سێيەم ئەوەيە کە کۆمپانيای فايزەری ئەمريکی مافی دروستکردن (patent) لەسەر لاداوە و ووڵاتان و کۆمپانيا کانی تر دەتوانن دروستی بکەنەوە.
5- لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا لە دەرمانخانەکانی ئەمريکا بەردەست دەبێت.ماوەيەک دەخايەنێت تا ئەم دەرمانە لە کوردستان بەردەست دەبێت. وە بە پێی ڕاپۆرتە سەرەتاييەکان بۆ هەر نەخۆشيێک نزيکەی ٥٣٠ دۆلار خەرجيەکەيەتی، کەئەمەش ڕەنگە گۆڕانکاری بەسەردابێت.
6- دەرمانێکی تر بەناوی (molnupiravir) کۆمپانيای مێرک ( Merck) داوای پەسنکردنی خێرای کردووە لە دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمريکی، بەڵام ئەمەيان ڕێژەی کەمکردنەوەی مردن و خەواندن لە نەخۆشخانە بەهۆی کۆڕۆنا تەنيا ٣٠٪ يە، کە ئەمەش بە شێوەيەکی بەرچاو کەمترە لە دەرمانەکەی فايزەر.
7- لە ماوەکانی ڕابووردوو، تەنيا دەرزی (remdesivir) بە شێوەيەکی فەڕمی بۆ چارەسەری کۆڕۆنا بەکاردەهێنرا کە ڕێژەی کەمکردنەوەی مردن و خەواندن لە نەخۆشخانە تەنانەت زۆر لە دەرمانەکەی کۆمپانيای مێرکيش کەمترە.

لە کاتێک ڤاکسينی زۆر کاريگەر بەردەستن بۆ کۆڕۆنا، وە زۆرێک لە زانايان وا بيريان کردووە کە کۆتایی بەم پەتا جيهانيە دەهێنێت. بەڵام لەلايەک بەرهەڵستی و دوودڵی زۆرێک لە کۆمەڵگاکان لە جيهان (بە کوردستانيشەوە) لە وەرگرتنی ڤاکسين، وە هەروەها خۆ گۆڕينی ڤايرۆسی کۆڕۆنا لە لايەکيترەوە وای کردووە ئەم پەتايە تاوەکو ئێستا هەر قوربانی بخاتەوە و هەر بە پەتای جيهانی بمێنێتەوە. هەر بۆيە، لە بەرامبەردا لەگەڵ بەردەست بوونی ئەم دەرمانە کاريگەرانەی وەک دەرمانەکەی فايزەر، ئەوا زاڵبوون بەسەر ئەم ڤايرۆسە نەگريسە لەجيهاندا زۆر نزيک بۆتەوە. وە پێويستە هاوڵاتيانمان ئەمە بزانن ئەمە جێگرەوەی ڤاکسين نيە.

د. ڕێبين محمود أحمد
پسپۆری حوکمڕانی تەندروستی

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sardam Medical Science Organization-SMSO posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Sardam Medical Science Organization-SMSO:

Share