دکتۆر بەختیار اسماعیل محمود

دکتۆر بەختیار اسماعیل محمود پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و ناوسکبینین

28/07/2025

سڵاو بەڕێزان
کلینیکەکەم گوازراوەتەوە بۆ ڕاوێژکاری نەخۆشخانەی شار ی ئێواران ، بۆ ئاگاداریتان

٠٧٧٠٦٨٣٦٠٤١

گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە          گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە (جێرد)، بەهۆی لاوازبوونی زمانەی خوارەوەی سورێنچک ڕوودەدات، کەسی...
13/02/2025

گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە

گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە (جێرد)، بەهۆی لاوازبوونی زمانەی خوارەوەی سورێنچک ڕوودەدات، کەسی تووش بوو هەست بە دڵە کزێ دەکات ( سووتانەوەی بەشی خوارەوەی سنگ).
هۆکارەکانی:
١- کێشی زیادە.
٢- جگەرە کێشان.
٣- خواردنەوە کحولیەکان.
٤- هەندێک جۆری خواردن، وەک:
آ- خواردنی چەوری و سوورەوەکراو و فاست فوود.
ب- توونی، وەک بیبەری توون و بەهارات.
ج- تیژی ، وەک تەماتە، لیمۆ، سرکە، پیاز، سیر.
د- کافائین، وەک چا، قاوە، خواردنەوە گازییەکان.
خۆپاراستن و چارەسەر:
کەسی نەخۆش پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات بەمەبەستی دیاریکردنی نەخۆشی یەکەی و چارەسەری پێویست. بۆ خۆپاراستن پێویستە ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێبکات:
١- دابەزاندنی کێش.
٢- کەم خۆری دایم خۆر.
٣- خواردن بە باشی بجورێت و پەلەنەکرێت لەکاتی خواردندا.
٤- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو دوور لە کاتی ژەمەکان.
٥- دوور کەوتنەوە لە خواردن ٣-٤ کاژێر پێش خەوتن.
٦- لەکاتی خەوتن بەشی سەرەوەی لەشت بەرز تر بێت، وەک لە خوارەوەی لەش.
٧- دوور کەوتنەوە لەو خو و خواردنانەی لەسەرەوە ئاماژەم پێدا.
بەهیوای تەندروستی باش

دووەمین کۆنفرانسی پزیشکانی کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی کوردستان لە ئوتێل ڕۆتانا لە هەولێر
17/01/2025

دووەمین کۆنفرانسی پزیشکانی کۆمەڵەی نەشتەرگەرانی کوردستان لە ئوتێل ڕۆتانا لە هەولێر

31/12/2024
هەناوبینی گەدەجۆرێکی پشکنینە کە لە ڕێی دەمی نەخۆشەوە ، ئامێرێکی شێوە سۆندەیی، هەریەکە لە سورێنچک و گەدە و سەرەتای دوانزە...
04/10/2024

هەناوبینی گەدە
جۆرێکی پشکنینە کە لە ڕێی دەمی نەخۆشەوە ، ئامێرێکی شێوە سۆندەیی، هەریەکە لە سورێنچک و گەدە و سەرەتای دوانزە گرێ ی نەخۆش ئەپشکنرێ و لەکاتی بوونی هەندێک جۆری نەخۆشیدا ئەکرێ لەڕێی ئەم ئامێرەوە پارچە گۆشتی بچووک لەو ئەندامانە وەربگیرێت بەمەبەستی پشکنینی شانەیی.
گرنگی ئەم پشکنینە چی یە؟
پزیشکی پسپۆڕ هەڵدەستێت بە داواکردنی ئەنجامدانی ئەم پشکنینە لەکاتی بوونی ئەم نیشانانەی خوارەوە:
١- کەمخوێنی. ٢- لاوازی(دابەزینی کێش). ٣- ڕشانەوە یان ڕشانەوەی خوێناوی. ٤- سکچوون( ڕەشبوونی ڕەنگی پیسایی). ٥- بەگران قووتدان.
ڕێنمایی پێش پشکنین
نەخۆش نابێت خواردن بخوات بۆ ماوەی ٦کاژێر بەڵام خواردنەوەی شلەمەنی وەک ئاو و چا ئاساییە تا ٣ کاژێر پێش پشکنین.
بەکارهێنانی بەنج( بێهۆشکاری)
ئەم جۆرە پشکنینە پێویستی بە بەنجی گشتی نییە و لە ڕێی بەنجی جێگەییەوە و بە بەکارهێنانی دەرزی هێمنکەرەوە ئەنجام ئەدرێت.
بەشێوەیەکی گشتی ئەم پشکنینە ماوەی ١٠-٢٠ خولەکی پێدەچێت و مەترسی دوای پشکنینی کەمە .

🟫نەشتەرگەری فتق بە ناوسکبین…          تەکنیکێکی نوێی نەشتەرگەرییە بە بەکارهێنانی ئامێری ناوسکبین و لەڕێی چەند کونێکی بچو...
17/04/2024

🟫نەشتەرگەری فتق بە ناوسکبین…
تەکنیکێکی نوێی نەشتەرگەرییە بە بەکارهێنانی ئامێری ناوسکبین و لەڕێی چەند کونێکی بچووکەوە ئەنجام دەدرێت.
بۆچی ئەم ڕێگەیەی نەشتەرگەری باشترە؟
👈ئازاری کەمە.
👈نەخۆش زووتر ئەگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی.
👈ڕێژەی سەرکەوتنی ئەم ڕێگەیە زیاترە .
⬜️کێن ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بەم نەشتەرگەرییەیە؟
زۆر لەو کەسانەی فتقی دیواری سک و لاڕانیان هەیە ئەکرێت بەم ڕێگەیە چارەسەر بکرێن بەتایبەتیش:
👈فتقی دووبارەی لاڕان.recurrent inguinal hernia
👈فتقی هەردوولای لاڕان. Bilateral inguinal hernia

بەهیوای تەندروستی باش

کۆنفرانسی ساڵانەی کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکی لە هەولێر
30/11/2023

کۆنفرانسی ساڵانەی کۆلێژی نەشتەرگەرانی ئەمریکی لە هەولێر

Address

کۆتایی شەقامی ئۆرزدی/خوار کەباب قادر/تەلاری سافی
As Sulaymaniyah
٤٦٠٠١

Opening Hours

Monday 14:00 - 19:00
Tuesday 14:00 - 19:00
Wednesday 14:00 - 19:00
Saturday 14:00 - 19:00
Sunday 14:00 - 19:00

Telephone

+9647706836041

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆر بەختیار اسماعیل محمود posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to دکتۆر بەختیار اسماعیل محمود:

Share

Category