دەرمانخانەی پەیبەر- Paiber Pharmacy

دەرمانخانەی پەیبەر- Paiber Pharmacy دەرمانخانەی پەیبەر

بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون پێوستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێ بەجێ بکرێت ،،،،،...
16/06/2023

بۆ دووربوون لەنەخۆشی تای خوێن بەربوون پێوستە لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستیانە جێ بەجێ بکرێت ،،،،،

۱- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناوئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون وپزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات .

۲- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا وە کەوڵکردن وەیان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل وبەرگی خۆپارێزی وك ( دەستکێش ،جزمە ،سەدریەی پلاستیك ، ماسکی دەمووچاو ) پێویستە لەبەرکرێن

۳- نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.

٤- بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ .

٥- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان ودانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت .

٦- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت وەشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان

۷-پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە) ڕوونکراوە..

۸ - باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەل بوماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (٤ - ٨ )پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت. بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نیەو سەلامەتە ونابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون .

۹- ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايەنەيكريت يان سەري نەبڕێت بو دوربوون لە نەخۆشى تاى خوين بەرببوون. ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، وە بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێروەکانی کەلەسەر ئاژەڵەکان دەژین وەبەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە .

#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی

‏Marine collagen (Ultra Pure)کۆلاجین گرنگترین پێکاهاتەی پێستە کە رێگرە لە چرچبوونی پێست و بچووککردنەوەی کولینەکانی پێست ...
15/06/2023


Marine collagen (Ultra Pure)

کۆلاجین گرنگترین پێکاهاتەی پێستە کە رێگرە لە چرچبوونی پێست و بچووککردنەوەی کولینەکانی پێست هەروەها ڕێگرە لە دروستبوونی چرچی ژێر چاو.

مارین کۆلاجینی شەریکەی ئەڵترای بەڕیتانتان بۆ پێشنیازئەکەین کە لە کۆلاجینی بونەوەرە دەریایەکان وەرگیراوە بەتایبەت ماسی سالمۆن کە بەتەواوی سروشتیەو هیچ زیانێکی لاوەکی نیە.

بەسودە بۆ ئەوکەسانەی کە لەیزەر بەکاردێنن بۆ لابردنی مووی دەمووچاو.

یارمەتی،دووبارە دروستبوونەوەی و نوێبوونەوەی خانەکانی پێست دەدات.

چرچولۆچی پێست کەمدەکاتەوە و پێست بە توندوتۆڵی و سافی دەھێڵێتەوە.

پێست تەڕ و شێدار دەکات و ڕێگە لە خوران و سووربونەوەی پێست دەگرێت.

خاوەنی ڤیتامین C و ماددەی سیلینیۆمە کە ڕێگە لە ھەوکردنی پێست دەگرن و پێست بە ڕۆشنی و درەوشاوەیی دەھێڵنەوە.

شێوازی بەکارھێنانی..
-لە ڕۆژێکدا 2 کەپسول لەگەڵ نان خواردن.

‎دەرمانخانە ڕۆژانە لەکاتژمێر 1:00 پاش نیوەڕۆ بۆ 12:00 شەو کراوەیە.

‎دەرمانخانەکەمان زۆرترین جۆری دەرمان و بەرهەمی جوانکاری بەباشترین کوالێتی و نرخی گونجاو دابینکردووە.

ئەم بەرهەمە ئێستا لە دەرمانخانەی پەیبەر بەردەستە ✨
ناونیشان: سلیمانی- کانی سپیکە - خوار مەعمەلی غازەکە

📱 لە کاتی هەبوونی هەر پرسیارێکی پزیشکیدا، پەیوەندیمان پێوە بکەن:
0770 509 9000

 #شروبی Memo B Plus بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی  #تەرکیز و توانای  #بیرکەوتنەوە.✅ئەم شروبە چارەسەرێکی تەواوە بۆ زیادکردنی تەرک...
11/06/2023

#شروبی Memo B Plus بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی #تەرکیز و توانای #بیرکەوتنەوە.

✅ئەم شروبە چارەسەرێکی تەواوە بۆ زیادکردنی تەرکیز و بەرزکردنەوەی ئاستی بیرکەوتنەوەی قوتابیان لە کاتی خوێندن و تاقیکردنەوەکان.

✅شروبی Memo B Plus شروبێکی تەواوکاری خۆراکییە و لە وڵاتی ئیتالیا بەرھەم دەھێندرێت 🇮🇹

📌ئەم بەرھەمە تێکەڵەیەک لە ماددە پوختەکراوەکان لە خۆدەگرێت کە لە سروشتەوە وەرگیراون و بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە بەکاردێت:

1- وەک خۆراکێکی پەسند بەکاردێت بۆ مێشک، بەھۆی ئەوەی شەربەتی شاهانەی هەنگوین و شەکری کەم فرەکتۆز تێدایە.

2- رووەکی شیزاندرا یاخود ( تووی پێنج تام)ی تێدایە کە رێژەی زیرەکی بەرزدەکاتەوە و بەرگری لەش زیاد دەکات, ھەروەھا ئەم پێکھاتەیە بەشێوەیەکی گشتی گونجاوە بۆ لابردنی فشار و ماندووبوون و خەمۆکی، توانای ئارامگرتن و تەرکیز زیاد دەکات و کردارەکانی مێشک و ئاستی هۆشیاری بەرزدەکاتەوە ھەروەھا بەرگری لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش دەکات.

3- ماددە پوختەکراوەکانی ڕووەکی (قەتاد)ی تێدایە کە پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکات و مێشک لە جەڵتە دەیپارێزێت.

4- چەوری فۆسفۆری تێدایە کە توانای فێربوون و تەرکیز باشتر دەکات.

5- کۆمەڵەی (ڤیتامین 😎 تێدایە کە ناسراون بە توانای پاکردنەوەی خوێن و شانەکانی لەش لە ماددە ژەهراوی و زیانبەخشەکان.

6- ئەنزیمی یارمەتیدەر (Co enzyme Q10) تێدایە کە یارمەتی خانەکانی جەستە دەدات بۆ گەشەکردن و نوێبوونەوە.

📌زۆر بەسودە:

١- بۆ ئەو منداڵانەی کە لەکاتی خوێندن و تاقیکردنەوەکاندا دەناڵێنن بەهۆی کەمی تەرکیز و لەبەرکردن ھەروەھا کێشەی خەیاڵ رۆیشتنیان هەیە و بیرکردنەوەیان لاوازە.

٢- بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش بەشێوەیەکی گشتی لەماوەی چاکبوونەوەی نەخۆشییەکان.

٣- بۆ ڕێگەگرتن لە دڵەڕاوکێ و فشار و تووڕەیی.

٤- بۆ زیادکردنی هەستی ئاسودەیی و هاوسەنگی.

شێوازی بەکارھێنان...
- ڕۆژی ٢-٤ جار, ھەر جارێک (٥ ملم).

‎دەرمانخانە ڕۆژانە لەکاتژمێر 1:00 پاش نیوەڕۆ بۆ 12:00 شەو کراوەیە.

‎دەرمانخانەکەمان زۆرترین جۆری دەرمان و بەرهەمی جوانکاری بەباشترین کوالێتی و نرخی گونجاو دابینکردووە.

ئەم بەرهەمە ئێستا لە دەرمانخانەی پەیبەر بەردەستە ✨
ناونیشان: سلیمانی- کانی سپیکە - خوار مەعمەلی غازەکە

📱 لە کاتی هەبوونی هەر پرسیارێکی پزیشکیدا، پەیوەندیمان پێوە بکەن:
0770 509 9000

تەواوکەری خۆراکی بۆ بەهێزکردنی قژ✅ ئەم بەرهەمە ڕێگە لەهەڵوەرینی قژ دەگرێت و یارمەتی گەشەی قژ دەدات.✅ خۆراکی پێویست بۆ قژ...
07/06/2023

تەواوکەری خۆراکی بۆ بەهێزکردنی قژ

✅ ئەم بەرهەمە ڕێگە لەهەڵوەرینی قژ دەگرێت و یارمەتی گەشەی قژ دەدات.

✅ خۆراکی پێویست بۆ قژ دابین دەکات ئاستی وزەی تاڵە قژەکان بەرز دەکاتەوە.

✅ بۆ خانمان و پیاوان بەردەستە.

✅ ماددەی (Folic Acid و Zinc)ی تێدایە کەیارمەتی گەشەی قژ دەدەن.

✅ ڤیتامین (B1,B2,B5,B6)ی تێدایە کە وزە بەقژ دەبەخشێت.

✅ کۆمەڵێک ماددەی زۆر گرنگی تێدایە وەک (L-Cysteine Biotin ,L-Methionine) کە لەڕێگەی دروستکردنی کیراتینەوە قژ بەهێز دەکەن.

✅ ماددەی کەپەر(Copper)ی تێدایە کەقژ ڕەونەقدار دەکات هەروەها ماددەی (idoine)ی تێدایە کەیارمەتی ڕێکردنەوەی هۆرمۆنەکان دەدات کە گرنگن بۆ تەندروستی قژ.

‏🇺🇸 لەوڵاتی ئەمریکا بەرهەم دەهێندرێت.

⚙️ شێوازی بەکارهێنانی...
-ڕۆژانە ٢ کەپسول پێکەوە دەخورێت لەگەڵ بڕێکی باش ئاودا.

📌تێبینی/
-بۆ تەمەنی خوار ١٨ ساڵ گونجاو نیە.

- باشتر وایە نیو ساعات پێش خواردنی ئەم بەرهەمە و ٢ کاتژمێر دوای خواردنی ئەم بەرهەمە ئەو خواردنەوانە نەخورێتەوە کەماددەی (تانین)یان تێدایە وەک(چا، قاوە،خواردنەوە گازیەکان).

ئەم بەرهەمە ئێستا لە دەرمانخانەی پەیبەر بەردەستە ✨
ناونیشان: سلیمانی- کانی سپیکە - خوار مەعمەلی غازەکە.

📱 لە کاتی هەبوونی هەر پرسیارێکی پزیشکیدا، پەیوەندیمان پێوە بکەن:
0770 509 9000

Address

كانى سپيكه
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 13:00 - 00:00
Tuesday 13:00 - 00:00
Wednesday 13:00 - 00:00
Thursday 13:00 - 00:00
Friday 13:30 - 00:00
Saturday 13:00 - 00:00
Sunday 13:00 - 00:00

Telephone

+9647705099000

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەرمانخانەی پەیبەر- Paiber Pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share