Ashti clinic - کلینکی ئاشتی

Ashti clinic - کلینکی ئاشتی تـــــــــاقیگــــــەی تــــــۆ

تاقیگەی تۆ بۆ شیکاری نەخۆشیەکان
سلێمانی : گەڕەکی ئاشتی- پشت شیرینی تابان
نهۆمی دوەمی کلینیکی شەوانە ڕۆژی ئاشتی
لە کاتژمێر ٨ بەیانی بۆ ١٢ شەو کراوەیە

19/05/2025
🔺میکرۆبی گەدە  ( H.pylori):ئەو کەسانەی دوچاری سک ئێشە و  دڵ تێکەڵچوون و خراپ هەرسکردن دەبن، پزیشک گومانی هەوکردنی گەدەیا...
10/07/2024

🔺میکرۆبی گەدە ( H.pylori):

ئەو کەسانەی دوچاری سک ئێشە و دڵ تێکەڵچوون و خراپ هەرسکردن دەبن، پزیشک گومانی هەوکردنی گەدەیان لێدەکات.
هۆکاری سەرەکی هەوکردنی گەدە،بەکتریای ئێچ پایلۆری( H.pylori) یە.

🔺 ڕێگاکانی گواستنەوە:

🔸خواردن و خوادنەوەی پیس بوو بە میکرۆبەکە
🔸بەرکەوتنی کەسی تووشبوو لە ڕێی بەکارھێنانی پێداویستیە تایبەتەکانی یەکتر
🔸خێزانە گەورە و قەرەباڵغەکان
🔸نەبوونی ھۆشیاری تەندروستی و ڕەچاونەکردنی ڕێنمایەکان.

🔺پشکنینی تاقیگەیی بۆ ئەو میکرۆبە بە چەند شێوازێک دەکرێت:
①لە رێگەی خوێنەوە( H.pylori test)لە خوێنی نەخۆشەکەدا دژە تەن بەرامبەر بەکتریاکە دروستدەبێت.

②لە رێگەی پیساییەوە( H.pylori stool antigen)
لە پیسایی نەخۆشەکەدا تەنۆکەی ئەنتیجینی میکرۆبەکە دەردەکەوێت.

③لە رێگەی هەناسەدانەوە(Urea breath test)
ئەنزیمێکی میکرۆبەکە هەیە کاریگەری لەسەر گازی دوەم ئۆکسیدی کاربۆنی هەناسەی نەخۆشەکە دەکات.

④بایۆپسی( Biopsy) لەو نەخۆشانەدا دەکرێت کە نازور دەکەن، چەند شانەیەکی گەدەی نەخۆشەکە لە ژێر میکرۆسکۆپدا دەپشکێنرێت.

⛔️ئەگەر بەو پشکنینانە میکرۆبەکە ناسرا، دەبێت نەخۆشەکە چارەسەری وەربگرێت،لەبەر ئەوەی ئەو میکرۆبە نەخۆش دووچاری هەوکردنی گەدە و برینی گەدە و شێرپەنجەی گەدە دەکات
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟥 ئەگەر هەستت بە نیشانەیەک یاخود زیاتری ئەم نەخۆشیە کرد بە زووترین کات سەردانی تاقیگەی پزیشکی ئاشتی بکە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست

لە تاقیگەی(ئاشتی )پشکنینەکانتان بە وردی و دڵنیاییەوە بۆ ئەنجام دەدەین✅

له‌ کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆ تاکو ١٠ی شه‌و له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیانداین ⏰

📍ناونیشان: سلێمانی _ئاشتی _پشت شیرینی تابان_تەنیشت باخچەی ساوایانی هەنگ

بۆ پەیوەندیکردن:
📞0770 159 8582

🔺پشکنینی D-Dimerپشکنینی دی دایمەر( D-Dimer)جۆرێکە لە پشکنینی خوێن، کاتێک ئەم پشکنینە ئەنجامدەدرێت کە پزیشک گومان بکات نە...
08/07/2024

🔺پشکنینی D-Dimer

پشکنینی دی دایمەر( D-Dimer)جۆرێکە لە پشکنینی خوێن، کاتێک ئەم پشکنینە ئەنجامدەدرێت کە پزیشک گومان بکات نەخۆشەکەی توشی مەینی خوێن بووە.
دی دایمەر لە شیبونەوەی پڕۆتینی فایبرین دروست دەبێت کە ڕۆڵی گرنگی لە مەینی خوێندا هەیە.
فایبرین لە جگەردا دروست دەبێت.
ئەگەر ڕێژەی دی دایمەر لە خوێندا بەرزببێتەوە نیشانەی ئەوەیە کە نەخۆشی خوێنمەین لە ناو خوینی نەخۆشدا هەیە.

🔺گرنگترین نەخۆشی کە ڕێژەی دی دایمەر بەرزدەکاتەوە ئەمانەن:

▫️ خوێن مەینی لاقەکان
▫️سەکتەی سییەکان
▫️ سەکتەی دڵ و مێشک
▫️ پەتای کۆرۆنـــــــــا

🔺هەندێک نەخۆشی تریش هەن ڕێژەی دی دایمەر لە خوێندا بەرزدەکەنەوە وەک:

▫️هەوکردنی ئەندامێکی جەستە
▫️ نەخۆشییەکانی جگەر
▫️ نەخۆشی شێرپەنجە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟥 ئەگەر هەستت بە نیشانەیەک یاخود زیاتری ئەم نەخۆشیە کرد بە زووترین کات سەردانی تاقیگەی پزیشکی ئاشتی بکە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست

لە تاقیگەی(ئاشتی )پشکنینەکانتان بە وردی و دڵنیاییەوە بۆ ئەنجام دەدەین✅

له‌ کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆ تاکو ١٠ی شه‌و له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیانداین ⏰

📍ناونیشان: سلێمانی _ئاشتی _پشت شیرینی تابان_تەنیشت باخچەی ساوایانی هەنگ

بۆ پەیوەندیکردن:
📞0770 159 8582

🔺پشکنینی ( Uric Acid ) دەردە شاهانە(داء الملوک) چیە:ده‌رده‌ شاهانه‌ جۆرێکە لە ھەوکردنی جومگەکان بەھۆی زیادبوونی ترشەڵۆکی...
06/07/2024

🔺پشکنینی ( Uric Acid ) دەردە شاهانە(داء الملوک) چیە:

ده‌رده‌ شاهانه‌ جۆرێکە لە ھەوکردنی جومگەکان بەھۆی زیادبوونی ترشەڵۆکی یوریک ( uric acid ) لە لەشدا زیادبوونی کریستاڵی یوریک ئەسید لە جومگەکاندا دەبێتە ھۆی ھەوکردن و داخورانیان کە دەبێتە ھۆی ئازارێکی زۆر لە جومگەکاندا.
ھەروەھا کاریگەری ھەیە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە

🔺 ھۆکارەکانی :

▫️ کێشی زیاد
▫️بەکارھێنانی ماددە کحولیەکان و گازدارەکان
▫️ بەرزی پەستانی خوێن
▫️ سستی گورچیلەکان
▫️بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان
▫️ زۆر خواردنی گۆشتی سوور

🔺ڕێژەی ئاسایی Uric acid

3.4 - 7 mg/dl بۆ پیاو♂️
2.4 - 5.7 mg/dl بۆ ئافرەت♀️

⛔️پشکنینی (Uric acid) لە تاقیگەی تۆ بە گونجاوترین نرخ و کەمترین کات ئەنجام ئەدرێت
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟥 ئەگەر هەستت بە نیشانەیەک یاخود زیاتری ئەم نەخۆشیە کرد بە زووترین کات سەردانی تاقیگەی پزیشکی ئاشتی بکە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست

لە تاقیگەی(ئاشتی )پشکنینەکانتان بە وردی و دڵنیاییەوە بۆ ئەنجام دەدەین✅

له‌ کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆ تاکو ١٠ی شه‌و له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیانداین ⏰

📍ناونیشان: سلێمانی _ئاشتی _پشت شیرینی تابان_تەنیشت باخچەی ساوایانی هەنگ

بۆ پەیوەندیکردن:
📞0770 159 8582

Brucellosis- تای مالتانە🔺تای ماڵتا جۆرە هەوکردنێکی بەکتریایە کە دەگوازرێتەوە ( راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ ) لە گیانلەبەری ت...
03/07/2024

Brucellosis- تای مالتانە🔺

تای ماڵتا جۆرە هەوکردنێکی بەکتریایە کە دەگوازرێتەوە ( راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ ) لە گیانلەبەری تووشبووەوە بۆ مرۆڤ.

🔺 هۆکاری نەخۆشیەکە :-

نەخۆشی تای مالتا بەهۆی جۆرەکانی بەکتریایی (Brucella) تووشی مرۆڤ دەبێت.

🔺 باوترین ڕێگاکانی تووشبون :-

▫️خواردن و خواردنەوەی بەرهەمە شیریە پاکنەکراوەکان
▫️هەڵمژینی هەوای پیسبوو بە بەکتریاکە
▫️دەست لێدان لە خوێن و شلەی ئاژەڵی تووشبوو

🔺 هۆکاری تووشبوون :

نەخۆشی تای مالتا بەهۆی جۆرەکانی بەکتریایی (Brucella) تووشی مرۆڤ دەبێت.
لەناو لەشی مرۆڤدا لەناو خانە دەژی وبەکولاندن و گەرمی لەناو دەچێت بەڵام بەبەستن (Freezing) لەناو ناچێت ئەمەوادەکات ماوەی دوو مانگ لە ناو پەنیر بەتایبەتی (پەنیری کوردی) بمێنێ توانای تەنینەوەی هەبێت و لەناو خۆڵ بۆ ماوەی زیاتر لە شەش هەفتە دەمێنێت.

خانە خۆی هەمیشەیی ئەم بەکتریایە بریتیە لە گیانەوەران ، کاتێ بەکتریای تای ماڵتا دەچێتە ناو لەشی ئادەمیزاد لەگەڵ خانە لەپدارەکان و خانە قەپگرەکان(Macrophages) بەرەنگاری یەکتری دەبنەوە و لەرێگایی لیمفەوە دەچێتە گرێ لیمفەکان هەروەها بەهۆی خوین بڵاوەی لێدەکات و دەچێتە هەموو ئەندامەکانی لەش (مۆخی ئێسك و جگەر و سپڵ).

🔺 کاریگەریەکانی تای ماڵتا(Complications):

🔸 کاریگەریە زۆر باوەکان

① هەوکردنی ئێسك و جومگەکان.

② هەوکردنی ناوپۆشی دڵ.

③ هەوکردنی پەردەی مێشك.

🔸کاریگەریە دەگمەنەکان

① هەوکردنی سییەکان و دروست بوونی ئاو لەسیەکان.

② هەوکردنی جگەر.

③ هەوکردنی جۆگەی زەرداو.

🔺 دیاری کردنی نەخۆشی تای ماڵتا :
بەشکنینی خوێن دیاری دەکرێت لە تاقیگە
💉 Rose bengal test
💉Brucella IgG IgM
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟥 ئەگەر هەستت بە نیشانەیەک یاخود زیاتری ئەم نەخۆشیە کرد بە زووترین کات سەردانی تاقیگەی پزیشکی ئاشتی بکە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست

لە تاقیگەی(ئاشتی )پشکنینەکانتان بە وردی و دڵنیاییەوە بۆ ئەنجام دەدەین✅

له‌ کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆ تاکو ١٠ی شه‌و له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیانداین ⏰

📍ناونیشان: سلێمانی _ئاشتی _پشت شیرینی تابان_تەنیشت باخچەی ساوایانی هەنگ

بۆ پەیوەندیکردن:
07701598582

:Vit D3 نیشانەکانی کەمی🔺 ڤیتامین D یەکێکە لە باشترین و پێویسترین جۆری ڤیتامینەکان بۆ لەشی مرۆڤ لەڕووی تەندروستیەوە، ڕەنگ...
01/07/2024

:Vit D3 نیشانەکانی کەمی🔺

ڤیتامین D یەکێکە لە باشترین و پێویسترین جۆری ڤیتامینەکان بۆ لەشی مرۆڤ لەڕووی تەندروستیەوە، ڕەنگە ئاسایی بێت بەلاتەوە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D پشت گوێ بخەیت، بەڵام ناسینەوەی ئەم نیشانانەش گرنگن.

🔺 ئەم نیشانانەی خوارەوە مانایی وایە لەشی تۆ پێویستی بە ڤیتامین D زیاتر هەیە و کەمی ئەم ڤیتامینە گرنگەت هەیە:

1-لاوازی ماسولکەکان: ئەگەر هەستت بە شەکەتی گشتی و لاوازی ماسولکەکان کرد، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکەکەت بکەیت تا پشکنینت بۆ بکات.

2-ئازاری ئێسکەکان: دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر و بەربوومە شیرەمەنییەکان ڕەنگە ببێتە هۆی کەمی ڤیتامین D ، ئەمەش دواجار دەبێتە هۆی ئازاری ئێسکەکان.

3-کێشەی بەردەوامی کۆئەندامی هەناسەدان: لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ڤیتامین D ڕەنگە یارمەتیدەربێت لەدژی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان بەتایبەتی لە منداڵاندا، ئەگەر منداڵەکەش کێشەی تەنگەنەفەسی هەبێت ئەوا ڕەنگە کەمی ڤیتامین D هۆکار بێت.

4-ئارەقکردنەوەی سەر: ساڵانێک لەمەوبەر پزیشکەکان پرسیاریان لە دایکەکان دەکرد کە ئایا سەری منداڵە ساواکانیان زیاتر لە حاڵەتی ئاسایی ئارەقدەکاتەوە
ڕەنگە ئەو حاڵەتە نیشانەیەکی سەرەتایی کەمی ڤیتامین D بێت، ئەگەر تۆ شیری خۆت بە منداڵەکەت دەدەیت واباشترە زیاتر ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین

5-خەمۆکی

6- هەوکردنی درێژخایەن

7- ئازاری درێژخای

8-شەکەت

9-بەرزی فشاری خوێن

10-تێکچوونی میزاج

11-بێ هێزی

🔺ڕێژەی ئاسایی ڤیتامین دی :
30 - 100 ng/ml

پشکنینی { Vit D3} لە تاقیگەی تۆ بە Cobas E411 ئەنجام ئەدرێت بە گونجاوترین نرخ و کەمترین کات
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟥 ئەگەر هەستت بە نیشانەیەک یاخود زیاتری ئەم نەخۆشیە کرد بە زووترین کات سەردانی تاقیگەی پزیشکی ئاشتی بکە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست

لە تاقیگەی(ئاشتی )پشکنینەکانتان بە وردی و دڵنیاییەوە بۆ ئەنجام دەدەین✅

له‌ کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆ تاکو ١٠ی شه‌و له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیانداین ⏰

📍ناونیشان: سلێمانی _ئاشتی _پشت شیرینی تابان_تەنیشت باخچەی ساوایانی هەنگ

بۆ پەیوەندیکردن:
07701598582

🔺چەوری خوێن چیە ؟ چەوری خوێن : بریتیە لە بەرزبوونەوەی تێكرای كۆلیسترۆڵ یان ترایگلیسیراید لە خوێندا، ئەویش لەبەر كۆمەڵێك ...
27/06/2024

🔺چەوری خوێن چیە ؟

چەوری خوێن : بریتیە لە بەرزبوونەوەی تێكرای كۆلیسترۆڵ یان ترایگلیسیراید لە خوێندا، ئەویش لەبەر كۆمەڵێك هۆكارە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

🔺 هۆكارەكانی بەرزبونەوەی چەوری خوێن:

▫️ جگەرە كێشان
▫️ بەرزە پەستانی خوێن
▫️ نەخۆشیەكانی دڵ و گورچیلە
▫️كێشە لە غوددەی دەرەقی
▫️ هۆكاری تەمەن و بۆ ماوەیی

🔺 نیشانەكانی بەرزی چەوری خوێن ئەمانەی خوارەوەیە:

نیشانەیەكی ئەوتۆی نییە، بەڵام لەكاتی بەرزبوونەوەی چەوری خوێن كۆمەڵێك شت روو دەدات وەكو بەرز بوونەوەی فشار یان نەخۆشییەكانی دڵ یان هەستكردن بە ئێشانی پاشە سەر بۆیە تاكو بە شێوەیەكی رۆتینی لە تاقیگەدا پشكنینی خوێن نەكرێت دەرناكەوێت، بۆیە لەسەر هەموو تەمەن (20) ساڵ بەرەو سەرەوەو ئەوانەی جگەرەو نێرگلە دەكێشن پێویستە بە سێ مانگ جارێك پشكنینی خوێن بۆ چەوری بكەن

🔺تەنها بە پشكنینی خوێن چەوری خوێن دیاری دەكرێت كە ئەمانەی خوارەوەن:

🔹 Total Cholesterol
ئەمە بە چەوری ناو خوێن یان چەوریە مەترسیدارەكە ناسراوە ئەگەر رێژەكەی لە (200) mg/dl زیاتر بوو ئاماژەیە بۆ چەوری بەرز.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 HDL
ئه‌م جۆره‌یان زۆر پێویست و گرنگە بۆ لەش ، دەرکەوتووە باشترین ڕێگا بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی ئەو جۆرە لە چەوری وەرزش کردنە وە ھەروەھا خواردنی ماسی سالمۆن و ئەڤۆکادۆ سوودی ھەیە بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی ئەو جۆرەی چەوری.
ڕێژەی ئاسایی :
35 - 65 mg/ dl
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 LDL
ئەمەشیان جۆرێكە لە چەوری كۆلیسترۆڵ كە بە چەوری زیانبەخش ناسراوە،لە بۆریەکانی خوێندا دەنیشێت و دەبێتە هۆی گیرانی بۆریەکانی خوێن و مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ زیاد دەکات.
ڕێژەی ئاسایی :
بچوکتر لە 130 mg/dl
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔹 Triglyceride
چەوری سیانی كە بە چەوری سەر جگەر ناسراوە، كە زۆرێك لە خەڵكی ئەم جۆرە چەوریەی بەرزە، پێویستە ئەم چەوریە زیاتر نەبێت لە 200 mg/dl .
كاتێك پشكنینی چەوریەكان دەكرێت لە تاقیگەدا پێویستە لەسەر نەخۆش 8 كاتژمێر هیچ شتێك نەخوات ئینجا پشكنینی چەوری خوێن بكات.

🔺 ئاڵۆزییەكانی چەوری بەرزی خوێن :
دەبێتە هۆی نەخۆشییەكانی دڵ و نۆرە دڵی و جەڵدەی مێشك و گیرانی دەمارو مولولەكانی خوێن.

🔺 چارەسەری :
گۆران لە شێوازو ستایلی ژیان وەكو وەرزش كردنی ڕۆژانەو خواردنی سەوزەو میوەو خۆپاراستن لەو خواردنانەی چەوری زۆری تێدایە وەكو گۆشتی سوورو پەنیرو ماست و نان، واز هێنان لە جگەرەو نێرگلە كێشان و دووركەوتنەوە لە گشت خواردنەوە كهولی و گازیەکان

⛔️پشکنینی چەوریەکانی خوێن لە تاقیگەکەمان بە ئامێری cobas c111 ئەنجام ئەدرێت
بە گونجاوترین نرخ و کەمترین کات
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟥 ئەگەر هەستت بە نیشانەیەک یاخود زیاتری ئەم نەخۆشیە کرد بە زووترین کات سەردانی تاقیگەی پزیشکی ئاشتی بکە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست

لە تاقیگەی(ئاشتی )پشکنینەکانتان بە وردی و دڵنیاییەوە بۆ ئەنجام دەدەین✅

له‌ کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆ تاکو ١٠ی شه‌و له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیانداین ⏰

📍ناونیشان: سلێمانی _ئاشتی _پشت شیرینی تابان_تەنیشت باخچەی ساوایانی هەنگ

بۆ پەیوەندیکردن:
07701598582

بۆ زانینی نرخی ئەم ئۆفەرە کۆمێنت بنوسە✅چوار پشکنینی تایبەت بە قژ هەڵوەرین:Vitamin D3ZincTSHFerritinله‌ کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕ...
25/06/2024

بۆ زانینی نرخی ئەم ئۆفەرە کۆمێنت بنوسە✅

چوار پشکنینی تایبەت بە قژ هەڵوەرین:

Vitamin D3
Zinc
TSH
Ferritin

له‌ کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆ تاکو ١٠ی شه‌و له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیانداین ⏰

📍ناونیشان: سلێمانی _ئاشتی _پشت شیرینی تابان_تەنیشت باخچەی ساوایانی هەنگ

بۆ پەیوەندیکردن:
07701598582

🔺پشکنینی ESR چیە و نیشانەکانی بەرزبونی چین ؟ئەم پشکنینە لە ڕێگای خوێنەوە ئەکرێت،ئەگەر هاتو خڕۆکە سورەکانی خوێن RBC لە کۆ...
22/06/2024

🔺پشکنینی ESR چیە و نیشانەکانی بەرزبونی چین ؟

ئەم پشکنینە لە ڕێگای خوێنەوە ئەکرێت،ئەگەر هاتو خڕۆکە سورەکانی خوێن RBC لە کۆتای پشکنینەکە نیشتبو ئەوا کەسەکە توشی ئیلتیهابات بوە جا ئیلتیهاباتەکە لە هەر شوێنێکی لەشی کەسەکەدا بێت
زۆر جار بۆ دیاری کردنی نەخۆشی ڕۆماتیزمەیە
Rehummatoid arthritis
هەوکردنی جومگەکان و شێرپەنجەی خوێن بەکاردێت

پشکنینەکە یەک کاتژمێر ئەخایەنێت ئەگەر هاتوو لە ڕێژەی ئاسای خۆی زیاتر بوو ئەوا کەسەکە توشی ئیلتیهابات بوە

🔺نیشانەکانی بەرز بونەوەی ESR :

▫️ ئازاری جومگە
▫️ تا
▫️ بێهێزی و ماندووی
▫️ شەکەتی و سەر ئێشە

🔺هەندێک حاڵەت کە وادەکەن فەحسی ئی ئێس ئاڕ ESR بەرز ببێتەوە ئەمانەن:ـ

▫️ کەمخوێنی
▫️ نەخۆشیەکانی گورچیلە
▫️ شێرپەنجەی لیمفاوی
▫️ تەمەنی زۆر ( پیری )
▫️ حەمل ( سکپڕی)

🔺 ڕێژەی ئاسای ESR

♂️بۆ پیاو ( 0 - 15 ملم / کاتژمێر)
♀️بۆ ئافرەت( 0- 20 ملم/ کاتژمێر)

پشکنینی ESR لە تاقیگەکەمان ئەنجام ئەدرێت بە هەرزانترین نرخ و باشترین مواد
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🟥 ئەگەر هەستت بە نیشانەیەک یاخود زیاتری ئەم نەخۆشیە کرد بە زووترین کات سەردانی تاقیگەی پزیشکی ئاشتی بکە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست

لە تاقیگەی(ئاشتی )پشکنینەکانتان بە وردی و دڵنیاییەوە بۆ ئەنجام دەدەین✅

له‌ کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆ تاکو ١٠ی شه‌و له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیانداین ⏰

📍ناونیشان: سلێمانی _ئاشتی _پشت شیرینی تابان_تەنیشت باخچەی ساوایانی هەنگ

بۆ پەیوەندیکردن:
07701598582

🔺ئەو پشکنینانەی پێویستە پێش نەشتەرگەری بکرێن  ➖➖➖➖➖🔘➖➖➖➖➖▫️  پشکنینی CBC پشکنینی گشتی خانەکانی خوێن، ئەم پشکنینە بۆ ئەوە...
19/06/2024

🔺ئەو پشکنینانەی پێویستە پێش نەشتەرگەری بکرێن ➖➖➖➖➖🔘➖➖➖➖➖
▫️ پشکنینی CBC پشکنینی گشتی خانەکانی خوێن، ئەم پشکنینە بۆ ئەوە دەکرێت بزانرێت ئەو نەخۆشە التهابی هەیە، وە بەرزە یان نا چونکە کە التهابی زۆر بەرز بێت نەشتەرگەری بۆ ناکرێت تەنها مەگەر حاڵەتەکە زۆر پێویست بێت وەکو هەوکردنی ریخۆلە کوێرە، وە ڕێژەی خوێنی نەخۆشەکە دیاری دەکات، ئەگەر رێژەکەی کەم بوو ئەوا نەشتەرگەری بۆ ناکرێت.

▫️ پشکنینی گرووپی خوێن Blood group ئەم پشکنینە زۆر گرنگە پێش نەشتەرگەری بۆ زانینی جۆری خوێنی نەخۆشەکە لە کاتی نەشتەرگەری دا تووشی خوێنبەربوون هات ئەوا خوێنی تێدەکەن بۆیە پێویستە جۆری خوێنەکەی بزانرێت.

▫️ پشکنینی شەکرە Blood sugar ئەم پشکنینە بۆ ئەوە دەکرێت بۆ نەخۆش چونکە ئەو نەخۆشانەی شەکرەیان بەرزە وە کۆنترۆل نەکراوە ئەوە برینەکانیان درەنگتر سارێژ دەبێت.

▫️ پشکنینی ڤایرۆسیەکان وەکو HBS,HCV,HIV کە زۆر گرنگن پێش نەشتەرگەری چونکە ئەگەر نەخۆش هەڵگری یەکێك لەم ڤایرۆسانە بێت و نەشتەرگەری بۆ بکرێت ئەوا کەل و پەلی نەشتەرگەری دوای نەشتەرگەریەکە بەکار ناهێنرێتەوە بۆ کەسێکی تر چونکە ئەگەری گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە زۆرە لە ڕێگای کەل وپەلی و پێداویستی نەشتەرگەری.

▫️ پشکنینی کاتی(خوێنبەر بوون)و کاتی(خوێن مەین) کە پێیان دەوترێت Clotting time and bleeding time کە پێویستە ئەم شیکاریانە نۆرماڵ و ئاسایی بن.

⛔️ ئەم پشکنینانە لە تاقیگەی تۆ ئەنجام دەدرێن بە ئامێری پێشکەوتو بە گونجاوترین نرخ و کەمترین کات

له‌ کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆ تاکو ١٠ی شه‌و له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیانداین ⏰

📍ناونیشان: سلێمانی _ئاشتی _پشت شیرینی تابان_تەنیشت باخچەی ساوایانی هەنگ

بۆ پەیوەندیکردن:
07701598582

شەکرە یان (نەخۆشی شەکرە)B.suger◈ جۆرێکی شێوانی مێتابۆلیزمی لەشەلەم نەخۆشییەدا ڕێژەی گلوکۆزی خوێن بەرز دەبێتەوە، بە واتای...
17/06/2024

شەکرە یان (نەخۆشی شەکرە)B.suger

◈ جۆرێکی شێوانی مێتابۆلیزمی لەشە

لەم نەخۆشییەدا ڕێژەی گلوکۆزی خوێن بەرز دەبێتەوە، بە واتایەکی تر یان لەش ناتوانێ ئەنسۆلینی پێویست بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن بەرھەم بھێنێت یان لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و بەم بۆنەوە ئەنسۆلین ناتوانێ کاری ئاسایی خۆی ڕاپەڕێنێ.

ڕێژەی ئاسایی گلوکۆزی خوێن ٧٠–١٠٠ (میلیگرام لە دێسی لیتر) ە، ئەم ڕێژەیە لە بەساڵاچوواندا زیاترە

ئەگەر گلوکۆزی خوێن بەردەوام لە نێوان ١٠٠–١٢٦ (م گ/د ل) بێت، بە ھایپرگلاسمیا و لە ژوور ١٢٦ (م گ/د ل) یشەوە بە نەخۆشی شەکرە دەناسرێت

نیشانەکانی :

سەرەتا لەوانەیە نەخۆشی شەکرە ھیچ نیشانەیەکی نەبێ ، زۆربەی نەخۆشەکان بە ڕێکەوت و لە ئەزموونێکی خوێندا دەناسرێنەوە لەگەڵ بەرز بوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن نیشانەکان دەردەکەون:

▫️میزکردنی زۆر

▫️تینووێتی

▫️دابەزینی کێش

▫️ماندوویی و بێ ھێزی

▫️لێڵی چاو

🔺شیکاری شەکرەی خوێن لە تاقیگەکەمان بە ئامێری cobas c111 ئەنجام ئەدرێت
بە گونجاوترین نرخ و کەمترین کات✅
______________________________________
🟥 ئەگەر هەستت بە نیشانەیەک یاخود زیاتری ئەم نەخۆشیە کرد بە زووترین کات سەردانی تاقیگەی پزیشکی ئاشتی بکە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست

لە تاقیگەی(ئاشتی )پشکنینەکانتان بە وردی و دڵنیاییەوە بۆ ئەنجام دەدەین✅

له‌ کاتژمێر ١ی نیوه‌ڕۆ تاکو ١٠ی شه‌و له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیانداین ⏰

📍ناونیشان: سلێمانی _ئاشتی _پشت شیرینی تابان_تەنیشت باخچەی ساوایانی هەنگ

بۆ پەیوەندیکردن:
07701598582

Address

سلێمانی گەڕەکی ئاشتی/پشت شیرینی تابان
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 08:00 - 00:00
Tuesday 08:00 - 00:00
Wednesday 08:00 - 00:00
Thursday 08:00 - 00:00
Saturday 08:00 - 00:00
Sunday 08:00 - 00:00

Telephone

+9647701598582

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ashti clinic - کلینکی ئاشتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Ashti clinic - کلینکی ئاشتی:

Share

Category