دکتۆر فەهمی عەلی عەزیز پسپۆڕی دەروونی

دکتۆر فەهمی عەلی عەزیز  پسپۆڕی دەروونی ✅دکتۆر فەهمی عەلی عەزیز
ـ دکتۆرا (بۆرد) لە نەخۆشییە دەروونی و هزرییەکاندا
٠٧٧٠٩٩٤١٢١٥

06/08/2025

هۆکار و لێکەوتەکانی قەڵەوی، لە منداڵ و هەرزەکاراندا.

22/07/2025

چارەخوازانی بەڕێز:
بۆ ڕوپامایی نایڵێم، پێشتریش کلینیکی من هەر وا بووە.
ئەو ئازیزەی نەدارە، تەنها بە سکرتێرەکەم بڵێت، میوانی خۆیم و وەکو برایەکی لە خزمەتیدا ئەبم.

لە حەوتەمین پێداچوونەوەی نوێگەرییە زانستییەکانی ساڵانەی نەخۆشخانەی ئاسیای نێودەوڵەتی، لەگەڵ کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆڕ و شارەز...
18/07/2025

لە حەوتەمین پێداچوونەوەی نوێگەرییە زانستییەکانی ساڵانەی نەخۆشخانەی ئاسیای نێودەوڵەتی، لەگەڵ کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆڕ و شارەزای بوارە جیاجیاکاندا، بەشداریم کرد، سەبارەت بە (قەڵەویی منداڵ و هەرزەکاران، کاریگەرییە فرەلایەنەکانی، هۆکار و ڕێگەچارەکان).
هەمووان لەشساغ و ئارام بن.

05/07/2025

هەندێک کەس لە وەرزەکاندا میزاج و دەروونی ئەگۆڕێت.
ئایا وەرزەکان، کاریگەرییان هەیە لەسەر دەروونمان؟

26/06/2025
بەخشین...
24/06/2025

بەخشین...

چوار نیشانە، ئاماژەن بۆ ...
20/06/2025

چوار نیشانە، ئاماژەن بۆ ...

17/06/2025

زۆر تەماشاکردنی کورتە ڤیدیۆکان و کاریگەرییە خراپەکانی

13/06/2025

هەندێک ڕێنمایی بۆ خۆپارێزی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی تیشکاوەریی چەکی ئەتۆمی

بە حوکمی نزیکیی کوردستان و عێراق لە ئێرانەوە، ئەگەری کاریگەرییە تەندرووستییەکانی چەکی ئەتۆمی لەسەر هەموومان هەیە. ئەم ڕێنماییانە بۆ ترساندن نین، بۆ خۆپارێزین و لە هەندێک سەرچاوەی زانستییەوە کۆم کردوونەتەوە و دامڕشتوونەتەوە:

* باشتر وایە کەمترین کات لە دەرەوە بیت و بەرکەوتنت بە ژینگەی دەرەوە کەم بکەیتەوە، چونکە تیشکاوەرە ئەتۆمییەکان لە ڕێگەی گەردیلەتۆزی بایەکانەوە بە هەوادا ئەگوازرێنەوە.
ئەگەر هەر لە دەرەوەیش بوویت، کڵاو و چەتر بەکار بهێنرێت، باشترە بەردەوام پەڕۆیەکی تەڕت پێ بێت و لە دەمولووتتی هەڵپێچی.
* خواردن و خواردنەوەکان سەرداپۆشراو و پارێزراو بن.
* ڕۆژانە بڕێکی زۆر ئاوی پاک بخورێتەوە ( سێ بۆ پێنج لیتر).
* دەرگا و پەنجەرەکانی ماڵەوە داخراو بن.
* ئەگەر ڕۆژێک ڕەشەبا و تەپوتۆز بوو، بە تایبەتی بای ڕۆژئاوا، باشتر وایە هەر نەچیتە دەرەوە، مەگەر بۆ کاری زۆر پێویست.
* زووزوو گۆڕینی جلوبەرگ و شۆردنیان، بە تایبەتی کە لە دەرەوە ئەگەڕێیتەوە ماڵەوە.
* باشتر وایە جلوبەرگ درێژ بن نەک کورت و، لە چوونە دەرەوەدا دەمامک ببەستیت.
* ئەوانەی کێشە و نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، بە تایبەتی کۆئەندامی هەناسە و هەستیارییەکان، باشتر وایە زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندرووستییەکان بن.
* ئەو ماڵانەی موبەڕیدەیان هەیە، باشترە چواردەورەکەی گیراو بێت، بە تایبەتی ڕۆژانی ڕەشەبای تەپوتۆزاوی. خۆ ئەگەر بکرێت، هەر بەکار نەیەت باشترە، بە تایبەتی ناوچە زۆر نزیکەکانی ئێران و ئەو شوێنانەی کە ڕەشەبای تەپوتۆزاوییان هەیە لەم ڕۆژانەدا.
* نەشڵەژان و پاراستنی باڵانسی هزری و دەروونی لە هەر حاڵەتێکدا.
* بەردەوام گوێبیستی هەواڵ و ڕێنمایی تازە بە، لە لایەن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیەوە.

خوا هەموومان پارێزراو و سەلامەت بکات.
دکتۆر فەهمی عەلی عەزیز

جەژنتان پیرۆز بێت.تەمەنی درێژ و لەشی ساغ و بەختەوەری، بەشی هەمووتان بێت.
06/06/2025

جەژنتان پیرۆز بێت.
تەمەنی درێژ و لەشی ساغ و بەختەوەری، بەشی هەمووتان بێت.

16/05/2025

پشووی خوێندن، واتە منداڵ پشوو بدات لە خوێندن، واتە نەخوێنێت و وچانێک بدات.
ئەگەر منداڵ لە پشووی هاوینیشدا هەر بخوێنێت لە ڕێگەی خ*ل و هەر شتێکی ترەوە، ئەگەری شەکەتبوونی دەروونی و جەستەیی زۆرە و، ڕەنگە بۆ ساڵی داهاتوو ئەنجامی باشی نەبێت.
خ*لەکانی بەهێزکردن، تەنها بۆ حاڵەتی زۆر تایبەت و پێویست ئەبن.

بەڕێزان:کلینیکەکەم گواستراوەتەوە بۆ (تاوەری تەندرووستیی ترەست).بە ئومێدی ئارامی و لەشساغیتان.
10/04/2025

بەڕێزان:
کلینیکەکەم گواستراوەتەوە بۆ (تاوەری تەندرووستیی ترەست).
بە ئومێدی ئارامی و لەشساغیتان.

Address

As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647709941215

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆر فەهمی عەلی عەزیز پسپۆڕی دەروونی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share