hawkar.clinic

hawkar.clinic Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from hawkar.clinic, Health & Wellness Website, As Sulaymaniyah.

17/09/2023

ناونیشان // نۆرینگەی هاوکار ،سلێمانی، چوارچرا 07501289091

نۆرینگەی هاوکار ،سەیدسادق 07501289091

09/09/2023

دەرکـردنی سەرەقەڵەمێـک لە چاوی کەسێکدا.
ئەوەی گرنگە لێرەدا: قەت بەو ئامێرانە وە رێنەکەین کە تیژ و بڕەڕن وەک چەقۆ و قەڵەم. هتد.
ئەم حالەتە کاتێک روویداوە کە کەسەکە چوەتە دەرەوە و بەرکەوتنی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا هەبووە کە قەڵەمێکی بە دەستەوە بووە.

ناونیشان // نۆرینگەی هاوکار ،سلێمانی، چوارچرا 07501289091

نۆرینگەی هاوکار ،سەیدسادق 07501289091

08/09/2023

بەکەمی هەندێک کات لەکاتی کردنەوەی منداڵداندا دەکرێت کۆرپەکە بە نەشتەری نەشتەرگەریەکە بریندار ببێت.

ناونیشان // نۆرینگەی هاوکار ،سلێمانی، چوارچرا 07501289091

نۆرینگەی هاوکار ،سەیدسادق 07501289091

نیشانەکانی کۆرۆنا بزانە.ناونیشان // نۆرینگەی هاوکار ،سلێمانی، چوارچرا 07501289091نۆرینگەی هاوکار ،سەیدسادق 07501289091
07/09/2023

نیشانەکانی کۆرۆنا بزانە.

ناونیشان // نۆرینگەی هاوکار ،سلێمانی، چوارچرا 07501289091

نۆرینگەی هاوکار ،سەیدسادق 07501289091

03/09/2023

چارەسەرکردنی کێشەی زیپکە و چاڵی پێست 😍 🌹

ناونیشان // نۆرینگەی هاوکار ،سلێمانی، چوارچرا 07501289091

نۆرینگەی هاوکار ،سەیدسادق 07501289091

تەندروستینەخۆشی کۆلێرا چییە و چۆن بڵاودەبێتەوە؟      یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی كۆلێرا سکچوونێکى تونده‌یه‌كێك له‌ نیشانه‌كان...
01/09/2023

تەندروستی
نەخۆشی کۆلێرا چییە و چۆن بڵاودەبێتەوە؟


یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی كۆلێرا سکچوونێکى تونده‌
یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی كۆلێرا سکچوونێکى تونده‌

کولێرا نەخۆشییەکى بەکتریاییە (واتە بەهۆى جۆرە بەکتریایەکەوە بڵاودەبێتەوە)، کە تووشى مرۆڤ دەبێت، لە رێگەى چوونە ژوورەوەى بەکتریاى (Vibrio -cholera) بۆ ناو گەدە و ریخۆڵەکان (کۆئەندامى هەرس)، ئەوەش وادەکات مرۆڤ بە خێرایی تووشی سکچوون و رشانەوەیەکى توند ببێت.

ئەم نەخۆشییە، لە خۆراك و ئاوی پیسبووەوە، بە رێگەی خواردن و خواردنەوە دەگوازرێتەوە بۆ جەستەی مرۆڤ، ماوەی گەشەکردنی بەکتریاکە دوو کاتژمێر تا پێنج رۆژ دەخایەنێت.

نیشانەکانى نەخۆشی کۆلێرا

- سکچوونێکى توند، کە لە شێوەى ئاوى برنجە و بۆنێکی ناخۆشی هەیە.

- رشانەوەیەکی زۆر.

ئەم دوو نیشانەیەی نەخۆشییەکە، وادەکات نەخۆش بڕێکی زۆری ئاو و خوێی لەش لە ماوەیەکی کەمدا لەدەستبدات و ببێتە هۆی لاوازبوونی گورچیلەکانی، بۆیە پێویستە بەخێرایی ئەو بڕە ئاوە بگەڕێندرێتەوە بۆ جه‌ستە لە رێگەی ده‌ماره‌كانییه‌وه‌ "موغەزی" ئاو وه‌ربگرێت، یان خواردنەوەی بڕێکی باشی ئاو.

چارەسەری نەخۆشی کۆلێرا

- خواردنەوەی رێژەیەکی زۆر شلەمەنی، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو شلەیەی جەستە لەدەستیداوە.

- خواردنی شلەمەنی و سووپ و ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ماددە خۆراکییەکان.

- پێدانی دەرمانی تایبەت بە نەخۆشییەکە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە، بە تایبەت دەرمانی دژە زیندەگی (anti biotic).

چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا

- خواردن و خواردنەوەیەك، کە پیسبووبێت بەم میکرۆب یان بەکتریای (viblro cholera)

- پیسبوونى ئاوى خواردنەوە بە پاشەڕۆى مرۆڤ، کە میكرۆبی جۆراوجۆر پێکهاتووە.

- چوونە ژوورەوەى بەکتریاکە راستەوخۆ لە رێگەى بەکارهێنانى شتى پیس بۆ ناودەم.

- گواستنەوەی لە رێگەی مێشوولەوە، لە شوێنێکی پیسبووەوە بۆ کەلوپەل و خۆراك.

رێنماییەکانی خۆپاراستن لە کۆلێرا

یەکەم: بۆ ئەو کەسانەی تووشی کۆلێرا بوون.

1- جیاکردنەوەی کەسانی تووشبوو، لە ئەندامانی دیکەی خێران.

2- پاککردنەوەی کەلوپەلی نەخۆشەکە و ئەو جلوبەرگانەی بەکاریدەهێنێت.

3- لابردنی پاشماوەکانی نەخۆشەکە، بەشێوەیەکی تەندروست.

دووەم: بۆ ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکە نەبوون.

1- گرنگیدان بە پاکوخاوێنی.

2- دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوە و کوڵاندنی ئاو پێش بەکارهێنانی.

3- خۆپاراستن لە سەوزەیەك کە گومانی لێبکرێت پیسبووبێت.

4- بەکارنەهێنانی خواردن و خواردنەوەی سەردانەپۆشراو و دەستگێڕ و عارەبانەکان.

5- زوو دەستشۆردن بە ئاو و سابوون، بە تایبەت دوای دەرچوون لە تەوالێت و پێش ناخواردن.

ناونیشان // نۆرینگەی هاوکار ،سلێمانی، چوارچرا 07501289091

نۆرینگەی هاوکار ،سەیدسادق 07501289091

سەرمای هاوینە یاخود پەتای هاوینە تەنها سەرمایەکی باو و ئاساییە کە لە هاویندا دەیگریت.  ڕەنگە هەندێک کەس پێیانوابێ تەنها ...
31/08/2023

سەرمای هاوینە یاخود پەتای هاوینە تەنها سەرمایەکی باو و ئاساییە کە لە هاویندا دەیگریت. ڕەنگە هەندێک کەس پێیانوابێ تەنها لە وەرزی زستاندا دەکرێت پەتا بگریت. هەروەها ڕەنگە هەندێکی تر بە هەڵە سەرمای هاوینە بە کێشەکانی تر بزانن، وەک هەستیاری. بە پێچەوانەی باوەڕی باو، مەرج نییە دەرەوە سارد بێت بۆ ئەوەی سەرما بگریت

ئەگەر لە هاویندا پەتا بگریت، تەواو وەک ئەوە دەبێت کە لە زستاندا پەتا بگریت. تەنانەت ئەگەر لە دەرەوەش گەرم بێت، ئەو ڤایرۆسە ڕینۆیەی کە دەبێتە هۆی سەرما بوون و پەتا ئاساییەکان دەتوانێت بە هەمان ئاسانی بڵاوبێتەوە و مرۆڤەکان تووش بکات.
بۆ وەرگرتنی باشترین چارەسەر سەردانمان بکەن

ناونیشان // نۆرینگەی هاوکار ،سلێمانی، چوارچرا 07501289091

نۆرینگەی هاوکار ،سەیدسادق 07501289091

🔺بەگشتی دەکرێت ئیلتیهابی گوێچکە لە منداڵ و گەورەدا ڕووبدات بەڵام لە منداڵدا زیاترە.چەند نیشانەیەکی هەیە باوترینیان بریتی...
27/08/2023

🔺بەگشتی دەکرێت ئیلتیهابی گوێچکە لە منداڵ و گەورەدا ڕووبدات بەڵام لە منداڵدا زیاترە.
چەند نیشانەیەکی هەیە باوترینیان بریتین لە ::

-ئازاری گوێ و ناڕەحەتی
-لەدەستدانی بیستن و ناڕەحەتی بیستن
-دەردانی شلەیەکی زەرد لە گوێچکەوە
-کێشەی خەو
-تا
-کێشەی تەوازن
-لاوازی ئیشتیها
-سووربوونەوە و ئاوسانی گوێ
-هەست دەکەیت گوێچکەت قورسە

بۆ وەرگرتنی باشترین چارەسەر سەردانمان بکەن

ناونیشان // نۆرینگەی هاوکار ،سلێمانی، چوارچرا 07501289091

نۆرینگەی هاوکار ،سەیدسادق 07501289091

لە کاتی سکچووندا چی بخۆین؟سکچوونی کاتی شتێکی ئاساییە. زۆربەی خەڵکی  لە ساڵێکدا بۆ جارێک یا دوو جار تووشی سکچوون دەبن کە ...
23/08/2023

لە کاتی سکچووندا چی بخۆین؟
سکچوونی کاتی شتێکی ئاساییە. زۆربەی خەڵکی لە ساڵێکدا بۆ جارێک یا دوو جار تووشی سکچوون دەبن کە دوای چەند ڕۆژێک چاک دەبنەوە. بە گشتی سکچوون زیاتر لە 3 ڕۆژ درێژە ناکێشێت. شێوازی خواردن کاریگەرییەکی زۆری لەسەر سکچوون هەیە. هەندێک خواردن باشتری دەکەن و هەندێک خواردن زۆر خراپتری ئەکەن.
کام خواردن بخۆین؟

بۆ چاکبوونەوەی سکچوون خواردنی توند کە بەهاراتی زۆرە مەیخۆن. خواردنی سادە بخۆن کە هەرسکردنی سادەترە و هەندێک ئاوی ناو پیسایی هەڵدەمژێت.
خواردنە ئاساییەکان
-دانەوێڵە گەرمەکان وەک جۆ، گەنم، شیربرنج
-مۆز
-پەتاتە
-برنجی سادە
-نان
-پەتاتەی کوڵاو
ئەم خواردنانە بۆ ڕۆژی یەکەم زۆر یارمەتیدەر دەبن و دەکرێت چەند ژەمی بچووکیان لێ بخۆن تا ڕێگری بکەن لەوەی کە کۆئەندامی هەرسکردن چالاکیی زۆر ئەنجام بدات.
پرۆبیۆتیکەکان وەک ماست و کەفیر لە هەندێک حاڵەتدا باشن، بەڵام لە هەندێک حاڵەتیشدا خراپن.

چی بخۆینەوە؟
دەبێت بە درێژایی ڕۆژ ئاو بخۆنەوە، ئاو ڕێگە لە دی هایدرەیت بوونی لەش دەگرێت و یارمەتیی دەرچوونی ماددە ژاراوییەکانی ناو لەش دەدات.

21/08/2023

سمینی گوێچکە، بە کەمترین ئازار و بەبێ هەوکردن.

ناونیشان // نۆرینگەی هاوکار ،سلێمانی، چوارچرا 07501289091

نۆرینگەی هاوکار ،سەیدسادق 07501289091

بریتییە لە بەرزبوونەوەی تێكرای كۆلیسترۆڵ یان ترایگلیسیراید لە خوێندا، ئەویش لەبەر كۆمەڵێك هۆكارە كە بریتین لەمانەی خوارە...
20/08/2023

بریتییە لە بەرزبوونەوەی تێكرای كۆلیسترۆڵ یان ترایگلیسیراید لە خوێندا، ئەویش لەبەر كۆمەڵێك هۆكارە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

هۆكارەكانی :

1. جگەرە كێشان.
2. بەرزە پەستانی خوێن.
3. نەخۆشیەكانی دڵ و گورچیلە.
4. كێشە لە غوددەی دەرەقی.
5. هۆكاری تەمەن و بۆ ماوەیی.

نیشانەكانی بەرزی چەوری خوێن ئەمانەی خوارەوەیە:
نیشانەیەكی ئەوتۆی نییە، بەڵام لەكاتی بەرزبوونەوەی چەوری خوێن كۆمەڵێك شت روو دەدات وەكو بەرز بوونەوەی فشار یان نەخۆشییەكانی دڵ یان هەستكردن بە ئێشانی پاشە سەر بۆیە تاكو بە شێوەیەكی رۆتینی لە تاقیگەدا پشكنینی خوێن نەكرێت دەرناكەوێت، بۆیە لەسەر هەموو تەمەن (20) ساڵ بەرەو سەرەوەو ئەوانەی جگەرەو نێرگلە دەكێشن پێویستە بە سێ مانگ جارێك پشكنینی خوێن بۆ چەوری بكەن.

دەست نیشان كردنی نیشانەكانی :

تەنها بە پشكنینی خوێن چەوری خوێن دیاری دەكرێت كە ئەمانەی خوارەوەن:
Total Cholesterol

ئەمە بە چەوری ناو خوێن یان چەوریە مەترسیدارەكە ناسراوە ئەگەر رێژەكەی لە (200) mg/dl زیاتر بوو ئاماژەیە بۆ چەوری بەرز.
HDL

ئەمە جۆرێكە لە چەوری كۆلیسترۆڵ كە بە چەوری سوود بەخش ناسراوە.
LDL

ئەمەشیان جۆرێكە لە چەوری كۆلیسترۆڵ كە بە چەوری زیانبەخش ناسراوە.
Triglyceride

چەوری سیانی كە بە چەوری سەر جگەر ناسراوە، كە زۆرێك لە خەڵكی ئەم جۆرە چەوریەی بەرزە، پێویستە ئەم چەوریە زیاتر نەبێت لە 200 mg/dl .
كاتێك پشكنینی چەوریەكان دەكرێت لە تاقیگەدا پێویستە لەسەر نەخۆش 8 كاتژمێر هیچ شتێك نەخوات ئینجا پشكنینی چەوری خوێن بكات.

ئاڵۆزییەكانی چەوری بەرزی خوێن :
دەبێتە هۆی نەخۆشییەكانی دڵ و نۆرە دڵی و جەڵدەی مێشك و گیرانی دەمارو مولولەكانی خوێن.

چارەسەری :
گۆران لە شێوازو ستایلی ژیان وەكو وەرزش كردنی ڕۆژانەو خواردنی سەوزەو میوەو خۆپاراستن لەو خواردنانەی چەوری زۆری تێدایە وەكو گۆشتی سوورو پەنیرو ماست و نان، واز هێنان لە جگەرەو نێرگلە كێشان و دووركەوتنەوە لە گشت خواردنەوە كهولیەكان وەكو بیپسی و مەی و بیرە.

چارەسەری دەرمانی :
بەكارهێنانی حەبی (Omega 3) بۆ ماوەیەك گەر ڕێژەی چەوری (TG) لە نێوان (200) بۆ (300) ملگم/دسلیتر بوو، بەڵام ئەگەر ڕێژەكەی زیاتر بوو لەمە پێویستە حەبی (Avarostatin) یان دەرمانەكانی (Fibrate) بەكاربهێنێت یان (Lopid 600) بۆ ماوەیەك بەكار بهێنێت تا ئەو كاتەی چەوری كەم دەبێتەوە.


ناونیشان // نۆرینگەی هاوکار ،سلێمانی، چوارچرا 07501289091

نۆرینگەی هاوکار ،سەیدسادق 07501289091

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647501289091

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when hawkar.clinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share