Dr . Hawnaz Abdullah

Dr . Hawnaz Abdullah کلینیکی پزیشکی ددان (دکتۆرە هاوناز عبدالله)

هەڵاوسان لە دەم و چاودا یەکێک لە هۆکارەکانی بریتییە لە هەوکردنی ددان.  لە سەرەتادا ددان ئازاری زۆر دەبێت، پاش ماوەیەک ئا...
21/04/2026

هەڵاوسان لە دەم و چاودا یەکێک لە هۆکارەکانی بریتییە لە هەوکردنی ددان. لە سەرەتادا ددان ئازاری زۆر دەبێت، پاش ماوەیەک ئازارەکە کەم دەبێتەوە، ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە ددانەکە دەمرێت. بە شێوەیەکی هێواش ، ئەو پێکهاتە دەماریە و مولولە خوێنەکانی ناو ڕەگی ددان دەست دەکەن بە پوکانەوە و ددانەکە دەمرێت ، هەوکردنەکە لە ڕێگای کونەکانی ڕەگی ددانەوە بۆ ناو ئێسک دەچێت. وەک وەڵامێکی جەستە، سیستەمی هەوکردن لەو ناوچەیە کۆدەبێتەوە و هەڵاوسانی دەورووبەر دروست دەبێت.

لە سێ ڕۆژی یەکەمدا هەڵاوسانەکە دەگاتە لوتکە، پاشان بە تێپەڕبوونی کات کەم دەبێتەوە. ئازار نیشانەیە کە شتێک هەڵەیە، تکایە پشتگوێی مەخەن. کاتێک هەستت بە ئازار کرد، زوو سەردانی پزیشکی ددان بکە بۆ پاراستنی ددانت و ڕووخسارت لە هەڵاوسان و نیشانەکانی تر.

لەشێکی تەندروست بە دەمێکی تەندروست دروست دەبێت ، بە باشی چاودێری ددانتان بکەن .. دکتۆرە هاوناز عبداللە👩🏻‍⚕️
پزیشکی جوانکاری و نەشتەرگەری دەم و ددان🦷
ناونیشان..سلێمانی..بەکرەجۆی کۆن..تەنیشت قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی📍...
ژ.تەلەفۆن..07729570637☎️

✅دووگیانی و چارەسەریەکانی دەم و ددان.دووگیانی کاتێکی زۆر گرنگە بۆ دایکەکە و منداڵ ، و گرنگە زۆر بە وردی چاودێری دەم و دد...
12/04/2026

✅دووگیانی و چارەسەریەکانی دەم و ددان.

دووگیانی کاتێکی زۆر گرنگە بۆ دایکەکە و منداڵ ، و گرنگە زۆر بە وردی چاودێری دەم و ددان بکەیت، چونکە هەندێک گۆڕانکاری هۆڕمۆنی ڕوودەدات کە کاریگەری لەسەر تەندروستی پوک و ددان دەبێت...
کاریگەری دووگیانی لەسەر دەم و ددان:
١-هەوکردنی پوک

پوک لەکاتی دووگیانی سوردەبێتەوە و بەئاسانی خوێنی لێدێت بەهۆی زیاد بوونی هۆڕمۆنەکان.

٢-خوێنبەربوونی پوک لەکاتی ددان شۆردن.

٣-زیاد بوونی کۆبوونەوەی خواردن لەسەر ددان ئەگەر نەشۆردرێت دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕەنگ لەسەر ددان و کلۆر بوونی ددان.
٤-دروستبوونی ڕەنگ لەسەر ددانەکان(stain)
لەسەرەتای دووگیانی ڕوودەدات بەهۆی ڕشانەوە و مانەوەی ترشەکانی ناو ڕشانەوە لەناو دەم و زیاد بوونی ترشەڵۆکەکان.

✅چارەسەر و پاراستنی دەم و ددان لە ماوەی دووگیانی:
١-شۆردنی ددان
ڕۆژانە دووجار ددانت بشۆ بە هەویرێکی ددان کە فلۆرایدی تێدایە.
٢-بەکارهێنانی پەتی ددان پێش هەموو ددان شۆردنێک.
٣-خواردنی تەندروست وەک کالیسیۆم و ڤیتامین D
کەم کردنەوەی شیرینی و شەکر.
٤-بەکارهێنانی غەرغەرە ڕۆژانە دووجار و تا ٣٠ خولەک هیچ خواردنێک مەخۆ.
٥-سەردانی دکتۆری ددان
باشترین کات سێ مانگی ناوەڕاستی دووگیانیە و ئەگەر ئازار هەبوو ئەتوانی چارەسەری بکەی لەو کاتەدا.
وە زۆر گرنگە خانمان ئەوە بزانن کە نەخۆشیەکانی پوک لەماوەی دووگیانی کاریگەری لەسەر منداڵ دەبێت وەک لەدایک بوونی پێش وەختە.
وە دایکەکە نابێت هیچ دەرمانێک بەبێ ڕاوێژی پزیشک بخوات. دکتۆرە هاوناز عبداللە👩🏻‍⚕️
پزیشکی جوانکاری و نەشتەرگەری دەم و ددان🦷
ناونیشان..سلێمانی..بەکرەجۆی کۆن..📍تەنیشت قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی...
ژ.تەلەفۆن..07729570637☎️

03/04/2026

پاراستنی تەندروستیی ددانەکانت زۆر لەوە زیاترە کە تەنیا ددان شوشتن و پەتی ددان بگرێتەوە. بەڵێ، ڕۆژانە پێویستە دوو جار ددانت بشۆیت و پەتی ددان بەکاربهێنیت، بەڵام ڕۆتینی گشتیی تۆش گرنگە:
- شتێک کە خەڵک زۆر لەبیری دەکەن گرنگیدان بە فڵچەی ددانەکانیانە. پاش هەر بەکارهێنانێک بەباشی بیشۆ و بە شێوەیەکی ڕاست هەڵیبگرە بۆ ڕێگری کردن لە گەشەکردنی بەکتریا.
فڵچەی ددانەکەت هەر 3 بۆ 4 مانگ جارێک یان زووتر بۆ منداڵان بگۆڕە. هەروەها فڵچەی زۆر توند یان بەکارهێنانی فڵچەی ڕەق زیان بە مینای ددان و پووک دەگەیەنێت و دەبێتەهۆی هەستیاری و کێشەی تر.
- زمانت لەبیر مەکە! شۆردنی زمان یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بەکتریا و لابردنی بۆنی ناخۆشی دەم.
- خواردنەوە گازییەکان دەبنەهۆی کلۆربوونی ددانەکان بۆیە باشترە نەخورێنەوە و لەجێی ئەوان ئاوی زیاتر بخۆیتەوە یان شیر و شەربەتی فرێش بخۆیتەوە.
- فلۆراید پێویستە، مینای ددان بەهێز دەکات و یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە کلۆربوونی ددان بۆیە وا باشترە دڵنیا ببنەوە لەوەی کە هەویری ددانشوشتنەکەت فلۆرایدی تێدایە و پرسیار لە پزیشکی ددانەکەت بکە سەبارەت بە چارەسەری فلۆرایدی زیادە ئەگەر پێویست بێت.
- پشکنینی بەردەوام یارمەتیدەرە بۆ دۆزینەوەی کێشەکان
- جگەرەکێشان توانای چاکبوونەوەی دەم لاواز دەکات، زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت و دەبێتەهۆی بۆنی ناخۆشی دەم.

د. هاوناز عەبدوڵا، پزیشکی ددان

01/04/2026
بۆنی ناخۆشی ناو دەم _ هۆکار و چارەسەرەکانیبۆنی ناخۆشی دەم کە لە زمانی پزیشکی دا پێی دەوترێت Halitosis،  هەر بۆنێکی ناخۆش...
11/03/2026

بۆنی ناخۆشی ناو دەم _ هۆکار و چارەسەرەکانی
بۆنی ناخۆشی دەم کە لە زمانی پزیشکی دا پێی دەوترێت Halitosis، هەر بۆنێکی ناخۆش کە لە دەمەوە دێت. ئەم کێشەیە زۆر بەربڵاوە و زۆرجار دەتوانرێت چارەسەر بکرێت ئەگەر هۆکارەکەی بدۆزرێتەوە. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هۆکارەکە لە خودی دەمدا دەبێت، بەڵام هەندێک جار دەتوانێت پەیوەندی بە کێشەکانی هەرس یان نەخۆشییە گشتییەکان هەبێت.

🟣 هۆکارە سەرەکییەکان

→ پاک ڕانەگرتنی دەم و ددان (زۆرترین هۆکار)
• مانەوەی پاشماوەی خواردن لە دەمدا

→ کۆبوونەوەی بەکتریا لەسەر زمان

→ نەخۆشییەکانی پووک

→ وشکی دەم (Dry mouth)

→ هەوکردنی قورگ

→ کێشەکانی کۆئەندامی هەرس (کەمتر ڕوودەدات)
• وەک Gastroesophageal Reflux Disease
• دەتوانێت بۆنی تێژ یان ترش دروست بکات

→ جگەرە، ئەلکهول و خواردنی بۆندار
• جگەرە، سیر، پیاز و ئەلکهۆل بۆنی دەم زیاد دەکەن



🟣 پاک ڕاگرتنی ڕۆژانەی دەم و ددان (بنەمای چارەسەر)

→ شۆردنی ددان دوو جار لە ڕۆژدا
• پاشماوەی خواردن و پیسی لەناودەبات
• باشترە ئەو معجونانە بەکاربهێنرێن کە فلۆرایدیان تێدایە

→ پاککردنیەوەی زمان هەموو ڕۆژێک
• بە tongue scraper یان فڵچەی نەرم
• بەکتریا و مادە بۆندارەکان لەناودەبات
• زۆرجار تەنها ئەم هەنگاوە بۆنی دەم کەم دەکات

→ بەکارهێنانی پەتی ددان floss ڕۆژانە
• خواردنی نێوان ددانەکان پاک دەکاتەوە
• پارێزگاری لە پووک دەکات

→ شۆردنی دەم دوای خواردن
• ڕێگری لە مانەوەی خواردن لە دەمدا دەکات



🟣 چارەسەری وشکی دەم

→ خواردنی ئاو بەردەوام لە ڕۆژدا

→ بەکارهێنانی بنێشتی بێ شەکر

→ کەمکردنەوەی کافاین و ئەلکهول
• چونکە وشکی دەم زیاد دەکەن



🟣 بەکارهێنانی غەرغەرە (Mouthwash)

→ غەرغەرەی دژە بەکتریا
• باشترە بێ ئەلکهول بێت

→ غەرغەرەی ئاو و خوێ
• باکتریا کەم دەکات و پووک دەپارێزێت لە هەوکردن

⚠️ غەرغەرە تەنها بۆنەکە بۆ ماوەیەکی کورت کەم دەکاتەوە ئەگەر هۆکارەکە چارەسەر نەکرێت.



🟣 گۆڕانکاری لە خواردن و شێوازی ژیان

→ وازهێنان لە جگەرە
• یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بۆنی بەردەوامی دەم

→ کەمکردنەوەی خواردنی بۆندار
• وەک سیر، پیاز

→ خواردنی میوە و سەوزەی ڕیشاڵدار
• وەک سێو و گێزەر
• لیکی ناو دەم زیاد دەکەن و ددان بە شێوەی سروشتی پاک دەکەنەوە



🟣 چارەسەری ئەو نەخۆشییانەی دەبنە هۆی بۆنی ناخۆشی ناو دەم

→ چارەسەری ددان
• شۆردن و پاککردنەوەی ددان
• چارەسەری کلۆری ددان

→ چارەسەری هەوکردنی قورگ و جیوبەکان

→ چارەسەری ترشەڵۆکی گەدە


🟣 پێویستە سەردانی پزیشکی ددان یان پزیشکی گشتی بکرێت لەم حاڵەتانەدا
• هەبوونی بۆنی ناخۆشی دەم سەرەرای پاک ڕاگرتنی دەم
• هەبوونی خوێن
• ئەگەر وشکی دەم، ترشی مەعدە یان کێشەی جیوب هەبێت
• ئەگەر بە شێوەیەکی نائاسایی بۆن دروست بێت لەگەڵ کەمبوونی کێش

دروستکردنی کیفی زرگۆن-----------             دکتۆرە هاوناز عبداللەپزیشکی جوانکاری و نەشتەرگەری دەم و ددانناونیشان..📍سلێم...
11/03/2026

دروستکردنی کیفی زرگۆن----------- دکتۆرە هاوناز عبداللە
پزیشکی جوانکاری و نەشتەرگەری دەم و ددان
ناونیشان..📍سلێمانی..بەکرەجۆی کۆن..تەنیشت قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی...
ژ.تەلەفۆن..☎️07729570637

‎تەندروستی خراپی دەم و ددانەکان زیان بە مێشک دەگەیەنێت ‎توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات نەخۆشییەکانی پووک  لەوانەیە بە شێوەی...
27/02/2026

‎تەندروستی خراپی دەم و ددانەکان زیان بە مێشک دەگەیەنێت

‎توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات نەخۆشییەکانی پووک لەوانەیە بە شێوەیەکی بێدەنگ زیان بە ماددەی سپی مێشک بگەیەنن (ئەو تۆڕەی کە بەشە جیاوازەکانی مێشک بەیەکەوە پەیوەست دەکات). لە توێژینەوەیەکدا کە لەسەر کەسانی بەتەمەن کراوە ئەو کەسانەی کێشەی پووکیان هەیە لە پشکنینەکانیان وا دەرکەووتوە کە چڕی ماددەی سپی مێشکیان زیاترە لە چاو کەسانی ئاسایی،
‎کە ئەمەش نیشانەیە بۆ گۆڕانکاری و زیان بە مێشک دەگەیەنێت و زۆرجار دەبێتە هۆی لەبیرچوونەوە وە لاوازبوونی بیرکردنەوە و کێشەی جوڵان. تەنانەت دوای ڕەچاوکردنی فاکتۆرەکانی وەک تەمەن، فشاری خوێن، شەکرە، و جگەرەکێشان ئەوانەی نەخۆشی پووکیان هەبوو نزیکەی 56٪ ئەگەری زیاتر هەبوو بۆ پیشاندانی زیانی توندی ماددەی سپی مێشک.

‎ماددەی سپی وەک سیستەمی وایەری مێشک کار دەکات، هێماکان دەگوازێتەوە کە جوڵان، هاوکێشەیی، و بیرکردنەوە کۆنترۆڵ دەکەن. توێژەران باوەڕیان وایە کە هەوکردنی درێژخایەن لە نەخۆشی پووک دا کایگەری دەبێت لەسەر موولولە خوێنەکان لە مێشک، کە ئۆکسجین و خواردن کەم دەکات و بە پێی کات زیان بە شانەکانی مێشک دەگەیەنێت. ئەم پەیوەندییەی نێوان تەندروستی دەم و مێشک پیشانی دەدات کە هەوکردنێکی ناوخۆیی وەک هەوکردنی پووک دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەموو سیستەمی دەمار هەبێت.

‎هەرچەندە ئەمە سەلماندنێکی ڕاستەوخۆ نییە کە نەخۆشی پووک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ زیانی مێشک دروست دەکات، بەڵام پەیوەندییەکی گرنگ نیشان دەدات کە پێویستە گرنگی پێ بدرێت. پاراستنی تەندروستی دەم و ددان وەک شۆردنی ددانەکان و چارەسەرکردنی هەوکردنی پووک ، و پاککردنەوەی ددانەکان لای پزیشکی ددان تەنها پێکەنینەکەت ناپارێزێت ، بەڵکو مێشکیشت تەندروستتر دەکات. دکتۆرە هاوناز عبداللە
پزیشکی جوانکاری و نەشتەرگەری دەم و ددان
ناونیشان..سلێمانی..بەکرەجۆی کۆن..تەنیشت قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی...
ژ.تەلەفۆن..07729570637

04/01/2026

نەخۆشییەکانی دەم و ددان وەکو (هەوکردنی پووک و شانەکانی دەوروبەری ددانەکان) دەتوانن کاریگەریی زۆریان لەسەر دڵ و لوولەکانی خوێن هەبێت وەکو ئەمانەی خوارەوە؛

1- بڵاوبوونەوەی بەکتریاکان بۆ نێو سووڕی خوێن؛ لەکاتی هەوکردنی پووک بەکتریاکان دەتوانن بگوازرێنەوە بۆ نێو سووڕی خوێن و بگەنە دڵ کە دەکرێت هۆکار بن بۆ هەوکردنی پەردەی نێوەوەی دڵ کە حاڵەتێکی لەناکاوی پزیشکییە و پێویستیی بە چارەسەری خێرایە.

2- زیادبوونی هەوکردن لە جەستەدا؛ ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بەنەخۆشییەکانی دڵ.

3- زیادبوونی مەترسییەکانی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ؛ بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی هەوکردنی درێژخایەنی پووک و شانەکانی چواردەوری ددانیان هەیە مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ زیاترە.

4- کاریگەریی لەسەر پەستانی خوێن و شەکرەی خوێن؛ هەوکردنی دەم و ددان دەتوانێ پەستانی خوێن بەرز بکات و کۆنتڕۆڵکردنی شەکرەش خاوتر بکاتەوە.

کەواتە با بەم شێوەیە ددانەکان خاوێن رابگرین و تووشی مەترسییە جیدییەکان نەبین؛

- پاککردنەوە و شووشتنی ددان رۆژانە دووجار.
- بەکارهێنانی دەزووی پاککردنەوەی نێوان ددانەکان.
- چارەسەری هەوکردنی پووک لەلایەن پزیشکی ددان.
- هەموو شەش مانگ جارێک سەردانی پزیشکی ددان بکرێت بۆ پشکنینی دەم و ددان.
- کۆنتڕۆڵکردنی شەکر و پەستانی خوێن.

دکتۆر هاوناز عەبدوڵڵا
پزیشکی نەخۆشییەکانی دەم و ددان

کاریگەری نەخۆشیەکانی دەم و ددان لەسەر دڵ و هەناوی.......نەخۆشیەکانی دەم و ددان وەک ( ئیلتیهاباتی پوک و شانەکانی چواردەور...
29/12/2025

کاریگەری نەخۆشیەکانی دەم و ددان لەسەر دڵ و هەناوی.......

نەخۆشیەکانی دەم و ددان وەک ( ئیلتیهاباتی پوک و شانەکانی چواردەوری ددان ) دەتوانن کاریگەری گرنگیان هەبێت لەسەر دڵ و بۆڕیەکانی خوێن: وەک
١-بڵاوبوونەوەی بەکتریاکان بۆ ناو سوڕی خوێن،لەکاتی هەوکردنی پوک بەکتریاکان دەتوانن بگوازرێنەوە بۆ ناو سوڕی خوێن و بگەن بەدڵ کەدەکرێت هۆکار بن بۆ (endocarditis) هەوکردنی پەردەی ناوەوەی دڵ کە حاڵەتیکی لەناکاوی پزیشیکیە و پێویستی بەچارەسەری خێرایە.
٢-زیادبوونی هەوکردن لە جەستەدا،ئەمەش دەبێتە هۆکاری توشبوون بەنەخۆشیەکانی دڵ..
٣-زیادبوونی مەترسیەکانی توشبوون بەجەڵدەی دڵ:
توێژینەوەکان نیشانی دەدەن کە ئەوکەسانەی هەوکردنی درێژخایەنی پوک و شانەکانی چواردەوری ددانیان هەیە مەترسی توشبوونیان بەجەڵدەی دڵ زیاترە.
٤-کاریگەری لەسەر فشاری خوێن و شەکرەی خوێن.
هەوکردنی دەم و ددان دەتوانێ فشاری خوێن بەرز بکات
کۆنترۆڵی شەکری خوێن خراپتر بکات کەئەمەش هەردووکیان کاریگەری خراپیان هەیەلەسەر دڵ.

چۆن خۆمان بپارێزین؟
پاککردنەوە و شوشتنی ددان ڕۆژانە دوو جار
بەکارهێنانی دەزووی پاککردنەوەی بەینی ددانەکان.
چارەسەری هەوکردنی پوک لەلایەن پزیشکی ددان
هەموو شەش مانگ جارێک سەردانی پزیشکی ددان بکرێت بۆ پشکنینی دەم و ددان..
کۆنترۆڵکردنی شەکر و فشاری خوێن .. دکتۆرە هاوناز عبداللە
پزیشکی جوانکاری و نەشتەرگەری دەم و ددان
ناونیشان..📍سلێمانی..بەکرەجۆی کۆن..تەنیشت قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی...
ژ.تەلەفۆن..☎️07729570637

پاراستنی تەندروستی ددانەکانت زۆر لەوە زیاترە کە تەنها ددان شوشتن و پەتی ددان بگرێتەوە. بەڵێ، ڕۆژانە پێویستە دوو جار ددان...
27/12/2025

پاراستنی تەندروستی ددانەکانت زۆر لەوە زیاترە کە تەنها ددان شوشتن و پەتی ددان بگرێتەوە. بەڵێ، ڕۆژانە پێویستە دوو جار ددانت بشۆیت و پەتی ددان بەکار بهێنیت زۆر گرنگە، بەڵام ڕۆتینی گشتی تۆش گرنگە، شتێک کە خەڵک زۆر لەبیری دەکەن گرنگی دان بە فڵچەی ددانەکانیانە. پاش هەر بەکارهێنانێک بەباشی بیشۆ و بە شێوەیەکی ڕاست هەڵیبگرە بۆ ڕێگری کردن لە گەشەکردنی بەکتریا. فڵچەی ددانەکەت هەر 3 بۆ 4 مانگ جارێک یان زووتر بۆ منداڵان بگۆڕە
بەتایبەتی ئەگەر کۆن بووبێت. هەروەها فڵچەی زۆر توند یان بەکارهێنانی فڵچەی ڕەق زیان بە مینای ددان و پووک دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەستیاری و کێشەی تر.زمانت لەبیر مەکە! شۆردنی زمان یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بەکتریا و لابردنی بۆنی ناخۆشی دەم. خواردنەوە گازییەکان دەبنە هۆی کلۆر بوونی ددانەکان بۆیە باشترە ئاوی زیاتر بخۆیتەوە، شیر و شەربەتی تازە بخۆیتەوە. فلۆراید پێویستە. مینای ددان بەهێز دەکات و یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە کلۆربوونی ددان بۆیە وا باشترە دڵنیا ببنەوە لەوەی کە مەعجونی ددان شوشتنەکەت فلۆرایدی تێدایە و پرسیار لە پزیشکی ددانەکەت بکە سەبارەت بە چارەسەری فلۆرایدی زیادە ئەگەر پێویست بێت، پشکنینی بەردەوام یارمەتیدەرە بۆ دۆزینەوەی کێشەکان. لە لایەکی ترەوە جگەرە کێشان توانای چاکبوونەوەی دەم لاواز دەکات، زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم. دکتۆرە هاوناز عبداللە
پزیشکی جوانکاری و نەشتەرگەری دەم و ددان
ناونیشان📍..سلێمانی..بەکرەجۆی کۆن..تەنیشت قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی...
ژ.تەلەفۆن..07729570637☎️

چارەسەرکردنی ددانێکی زۆر شکاو بە کەڤەری ئیماکس دوای ئەنجامدانی دەماربرین و ئامادەکردنی بۆ کەڤەر ئیماکس....دکتۆرە هاوناز ...
26/12/2025

چارەسەرکردنی ددانێکی زۆر شکاو بە کەڤەری ئیماکس دوای ئەنجامدانی دەماربرین و ئامادەکردنی بۆ کەڤەر ئیماکس....دکتۆرە هاوناز عبداللە
پزیشکی جوانکاری و نەشتەرگەری دەم و ددان
ناونیشان..📍سلێمانی..بەکرەجۆی کۆن..تەنیشت قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی...
ژ.تەلەفۆن..07729570637☎️ Emax Onlay for a badly caries tooth after root canal treatment and restorations...

Address

بەکرەجۆی کۆن/تەنیشت قوتابخانەی دێرینی بنەڕەتی
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 13:00 - 22:00
Tuesday 13:00 - 22:00
Wednesday 13:00 - 22:00
Thursday 13:00 - 22:00
Saturday 13:00 - 22:00
Sunday 13:00 - 22:00

Telephone

+9647729570637

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr . Hawnaz Abdullah posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share