کلینیکی خانمان Xanman clinic

کلینیکی خانمان Xanman clinic Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from کلینیکی خانمان Xanman clinic, Healthcare administrator, saeedkaban Street, As Sulaymaniyah.

كیسی هێلكه‌دان ئه‌م گرفتانه‌ بۆ خانمان دروست ده‌كاتكیسی هێلكه‌دان بریتییە لە کۆمەڵە نیشانەیەک کە بەیەکەوە ئەم نەخۆشییە د...
27/04/2023

كیسی هێلكه‌دان ئه‌م گرفتانه‌ بۆ خانمان دروست ده‌كات

كیسی هێلكه‌دان بریتییە لە کۆمەڵە نیشانەیەک کە بەیەکەوە ئەم نەخۆشییە درووستدەکەن و دەبنە هۆی ئەم نەخۆشییە.

نیشانەکان ؟

1- تێکچوونی سووڕی مانگانە کە ڕەنگە کاتەکەی زیابکات یان پچڕ پچڕ بێت یان نەمێنێت

2- نیشانەکانی زیابوونی هۆڕمۆنی نێرینە واتا دەرکەوتنی موو لە دەمووچاو و ژێر ناوک و سنگ و دەرکەوتنی زیپکە لە پشت و دەموچاو

3- دەرکەوتنی کۆمەڵە کیسێک لەسەر هێلکەدان کە بە سۆنەر دەردەکەوێت

4- بەرز بوونی هۆڕمۆنی ئەنسۆلین لە خوێن و کز بوونی وەڵامی خانەکان بۆی کە ڕەنگە ببێتە هۆی شەکرە

گرفتەکانی ؟

1- نەزۆکی

2- هەوکردنی جگەری چەور

3- بەرز بوونی پەستانی خوین

4- بەرز بوونی شەکرە

5- بەرز بوونی چەوری خوێن

6- شەکرە

7- شێرپەنجەی هێلکەدان

8- تێکچوونی باری دەروونی و خەمۆکی

چارەسەر ؟

زیاتر چارەسەرەکەی بە دەرمان و حەبە کە لەلایەن پسپۆری نەخۆشی ئافرەتان دەدرێت و له‌گه‌ڵیدا دابەزاندنی کێش و خوادنی تەندرووست

د.سانا منعم مکی الشوک هەمەوەندی

پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون ونەشتەرگەری ژنان بە ناضۆر
ئەندامی کۆمەڵەی جیهانی پزیشکانی ژنان و منداڵبوون

- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
د.ئاواز حسین محمد
پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون ونەزۆکی

- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -


0771 168 9090
0771 168 6060

سلێمانی-شەقامی چوارتا-سەروو پارکی ئازادی-بەرامبەر تاقیگەی ناوەندی ٢

هەست دەکەیت دووگیان بوویت؟ تاکە رێگا بۆ دڵنیابوون بریتییە لە ئەنجامدانی پشکنین و سۆنه‌ر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند گۆڕانک...
24/04/2023

هەست دەکەیت دووگیان بوویت؟ تاکە رێگا بۆ دڵنیابوون بریتییە لە ئەنجامدانی پشکنین و سۆنه‌ر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند گۆڕانکارییەکی فسیۆلۆجی هەن لە جەستەدا کە پێت دەڵێن دووگیان بوویت، لەوانە:

1- خەوزڕان: ئەمەش بەهۆی بەرزبونەوەو نزمبوونەوەی ئاستی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن ڕوودەدات.

2- لە قۆناغەکانی سەرەتای دووگیانیدا سەرئێشە زۆرە بەهۆی گۆڕانکاری لە پەستانی خوێندا.

3- گەورەبوونی قەبارەی منداڵدان دەبێتەهۆی فشارخستنە سەر میزەڵان، بەمەش دووبارەبوونەوەی میزکردن لە ڕۆژێکدا زۆرتر دەبێت.

4- ئەو ئافرەتانەی دووگیان دەبن، حەزێکی زۆریان بۆ خواردنێكی دیاریکراو لەلا دروست دەبێت.

5- بەهۆی گۆڕانکاری لە ئاستی هۆڕمۆنەکانی لەشدا، مەمک دەکەوێتە ژێر پرۆسەیەکی درێژ بۆ ئامادەبوون بۆ شیردان، لە چوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا سەرگۆی مەمکەکان گەورەتر دەبن و ڕەنگیان تۆخ ده‌بێت. هەر لەم ماوەیەدا ڕەنگە مەمکەکان گەورە ببن و ئافرەتە دووگیانەکە هەست بە سووتانەوە یان ئازار بکات.

6- ئافرەتانی دووگیان لە قۆناغەکانی سەرەتای دووگیان بووندا زیاتر هەست بە شکستی و ماندووبوون دەکەن، هۆکاری سەرەکی هەستکردن بە ماندووبوون لەم ماوەیەدا دەگەڕێتەوە بۆ هۆڕمۆنی پرۆجیسترۆن و هۆکارە لاوەکییەکانی تر، بریتین لە دابەزینی رێژەی شەکر لە خوێندا، دابەزینی پەستانی خوێن و زۆربوونی رێژەی دروستبوونی خڕۆکە سوورەکان.

- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
د.سانا منعم مکی الشوک هەمەوەندی

پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون ونەشتەرگەری ژنان بە ناضۆر
ئەندامی کۆمەڵەی جیهانی پزیشکانی ژنان و منداڵبوون

- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
د.ئاواز حسین محمد
پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون ونەزۆکی

- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -


0771 168 9090
0771 168 6060

سلێمانی-شەقامی چوارتا-سەروو پارکی ئازادی-بەرامبەر تاقیگەی ناوەندی ٢

‏‮ ‬‏‪7 هۆکاری ئازاری مەمک70%ی خانمان تووشی مەمکئێشە دەبنخانمان لە هەموو تەمەنەکان تووشی ئازاری مەمک یان مەمکئێشە دەبن، ...
19/04/2023

‏‮ ‬‏‪7 هۆکاری ئازاری مەمک

70%ی خانمان تووشی مەمکئێشە دەبن

خانمان لە هەموو تەمەنەکان تووشی ئازاری مەمک یان مەمکئێشە دەبن، کە گرفتێكی خانمانە و دەکرێت لە پێش یان لەدوای ماوەی بێهیوایی دروستببێت، بەڵام بە زۆری لە خانمانی گەنج زیاترە و یەکێک لە گرفتەکانی ئازاری مەمکیش ئەوەیە کە زۆربەی خانمان شەرم دەکەن لای پزیشك، دایک و تەنانەت خوشکەکەشی باسی بکەن.
پزیشكان دەڵێن هەرچەند 70%ی خانمان تووشی مەمکئێشە دەبن لە یەکێك لە کاتەکانی تەمەنیان، بەڵام لەو رێژەیە تەنیا 15%یان پێویستیان بە چارەسەری پزیشكی دەبێت.
هۆکارە باوەکانی ئازاری مەمک ئەمانەن:

1. کیسی مەمک
مەمکی خانمان کۆمەڵێک قەبارە و شێوازی جیاوازی هەیە و مەترسی دروستبوونی ئازاری زیاترە، هەروەها لەکاتی دروستبوونی رژێن و جۆگەکانی شیرگواستنەوە لەنێو مەمک، مەترسیی دروستبوونی کیسەکانی مەمک زیاددەکات.

2. دەرمان
کۆمەڵێک دەرمان هەن کە ئازاری مەمک دروستدەکەن، لەوانە: • دەرمانەکانی نەزۆکی
• هۆڕمۆنەکانی رێگریکرن لە منداڵبوون
• ئیستڕۆجین و پڕۆجیستڕۆن لەدوای تەمەنی بێهیوایی
• دەرمانەکانی خەمۆکی
• دەرمانەکانی میزکردن

3. نەشتەرگەری مەمک
ئەنجامدانی نەشتەرگەری و دروستبوونی برین و مانەوەی شوێنەواری برین هۆکارە بۆ ئازاری مەمک.

4. هەوکردنی شانە کڕکڕاگەییەکان
هەوکردنی شانە کڕکڕاگەییەکانی کە پەراسووەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەرچەندە ئەمە پەیوەندی بە مەمک نییە، بەڵام زۆربەی خانمان بۆیان جیاناکرێتەوە.
5. هەوکردنی مەمک
ئەمانە چەند حاڵەتێکی بە ئازارن، زیاتر تووشی خانمانی شیردەر دەبن بەهۆی مانەوەی شیر و هەوکردنی روودەدات و زۆرجار لەگەڵیدا ئازار، تا، بێهێزی و ئەستووربوونی مەمک روودەدات.
6. سوخمەیەکی ناڕێک
هەبوونی سوخمەیەکی زۆر تەسک، یان زۆر شل پاڵپشتی مەمکەکان لاواز دەکات و بەمەش ئازار دروستدەکات.
7. شێرپەنجەی مەمک
زۆربەی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی مەمک بێ ئازارن، بەڵام لە هەندێكیان ئازار و ناڕەحەتی دروستدەکات و پێویستیان بە پشکنین دەبێت.
پێویستە خانمان هۆشیاربن و لەکاتی دروستبوونی ئازار سەردانی پزیشكی تایبەتی خۆیان بکەن، تاکو لە هۆکارەکەی دڵنیاببنەوە کە دەکرێت یەکێك لەمانەی سەرەوە بێت.

- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
د.سانا منعم مکی الشوک هەمەوەندی

پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون ونەشتەرگەری ژنان بە ناضۆر
ئەندامی کۆمەڵەی جیهانی پزیشکانی ژنان و منداڵبوون

- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
د.ئاواز حسین محمد
پسپۆری نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون ونەزۆکی

- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -


0771 168 9090
0771 168 6060

سلێمانی-شەقامی چوارتا-سەروو پارکی ئازادی-بەرامبەر تاقیگەی ناوەندی ٢

🔺هۆکارەکانی بوونی خوێن لە کاتی دووگیانی؟ 1- بوونی منداڵی دووانە یان زیاتر2- دووگیانی هێشووە ترێی 3- دووگیانی لە دەرەوەی ...
18/04/2023

🔺هۆکارەکانی بوونی خوێن لە کاتی دووگیانی؟

1- بوونی منداڵی دووانە یان زیاتر

2- دووگیانی هێشووە ترێی

3- دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان

4- هەوکردنی ناوچەی زێ و میزەڵدان

5- بوونی پەڵەی خوێن لە چواردەوری مناڵەکە

6- لە بارچوون لە %20 دووگیانی بە لەبارچوون کۆتای دێت

7- هیلاکی زۆر یان سترێس و قەلەقی

8-خوێن لە دوای جوت بوون

9- بوونی پارچە گۆشتی زیایە لەسەر ملی منداڵدان

سەردانکردن لە ئێوەو خزمەت لە ئێمەوە

(کۆمەڵگەی پسپۆری تەندروستی شار)

:سلێمانی شەقامی چوارتا ـ بینای پاداشت ـ بەرامبەر تاقیگەی ناوەندی ٢

0771 168 6060
0771 168 9090

هۆکارەکانی دواکەوتنی سوڕی مانگانە ....بەشێکی زۆر لە خانمان کێشەی دواکەوتنی سوری مانگانەیان هەیە، هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە ب...
16/04/2023

هۆکارەکانی دواکەوتنی سوڕی مانگانە ....

بەشێکی زۆر لە خانمان کێشەی دواکەوتنی سوری مانگانەیان هەیە، هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ ناڕێکی هۆڕمۆنەکانی جەستە، کە بە هۆکاری جیاواز وادەکات ئەو گۆڕانکاریە روبدات،بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری Healthline پێویستە سوڕی خانمان لە نێوان 21 بۆ 25 رۆژدا بێت، لەو ماوەیە زوتر یان درەنگتر هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم چەند خاڵە:

یەکەم: بونی سترێس و دڵەراوکێ، کاریگەری لەسەر گۆڕانی هۆڕمۆنەکان هەیە و رێکی سوڕی مانگانەی تێکدەدات.

دوەم: دابەزینی کێش، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی دواکەوتنی سوڕی مانگانە، ئاساییە بە رێژەیەکی کەم کێشت دابەزێت، بەڵام دابەزینی کیش لەناکاو دەبێتە هۆی دواکەوتنی سوڕی مانگانە و هەندێکجار راوەستانی سوڕی مانگانە.

سێیەم: قەڵەوی دەبێتە هۆی دروستبونی گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکان، سوڕی مانگانەی خانمان تێکدەدات.

چوارەم: رێگری لە دروستبونی منداڵ بە بەکارهێنانی حەپ، وادەکات جەستە هۆڕمۆنی ئیسترۆجین و پرۆگێستین دەربکات، ئەمەش کاریگەری دەبێت لە دابەزینی هێلکە و سوڕی مانگانە تێکدەدات.

پێنجەم: کیسی هێلکەدان کاریگەری لەسەر گۆڕانی هۆڕمۆنەکان هەیە، کە سوڕی مانگانەی خوێن دوادەخات.

شەشەم: ئەو کەسانەی گرفتیان لە غودەدا هەیە، بەهەمان شێوە سوڕی مانگانەیان دوادەکەوێت، دوای وەرگرتنی چارەسەری غودە سوڕی مانگانەیان نۆڕماڵ دەبێتەوە.

حەوتەم: ئەو کەسانەی تەمەنی نائومێدبونیان پێشدەکەوێت، تەمەنی نائومێدی لای ژنان لە نێوان 45 بۆ 50 ساڵیدایە، بەڵام هەندێک لە خانمان لە تەمەنی 40 ساڵیەوە دەست پێدەکات ئەمەش سوڕی مانگانەیان تێکدەدات.

هەشتەم: سەرجەم ئەو نەخۆشیانەی کە درێژخایەنن و کاریگەریان لەسەر سوڕی مانگانە هەیە، وەک شەکرە و نەخۆشیەکانی هۆڕمۆن و منداڵدان، یان کرداری هەرس.

(کۆمەڵگەی پسپۆری تەندروستی شار)

شەقامی چوارتا سەروو پارکی ئازادی
تەلاری پاداشت
0771 168 9090
0771 168 6060

ئەوڤیتامینانەی بۆژنی دووگیان پێویستە :- فولیك ئەسید: رۆڵی گرنگی هەیە لەدروستبوونی ترشەڵۆكی ناوەكی و بەرهەمهێنانی خڕۆكەی ...
15/04/2023

ئەوڤیتامینانەی بۆژنی دووگیان پێویستە :

- فولیك ئەسید: رۆڵی گرنگی هەیە لەدروستبوونی ترشەڵۆكی ناوەكی و بەرهەمهێنانی خڕۆكەی سوری خوێن لەگەڵ گەشەكردنی كۆرپەلە لەماوەی سكپڕی.

- ئاسن: ژنانی دووگیان پێویستیان پێیەتی بەهۆی ئەوەی كانزایەكی گرنگە بۆ گواستنەوەی ئۆكسجین بۆ كۆرپەلە و گرنگی هەیە لەگەشەكردنی كۆرپەلە و وێڵاش و كەمی ئاسن لەماوەی سكپڕی دەبێتە هۆی دروستبوونی كۆمەڵێك كێشە.

- مەگنیسیۆم : ئەم كانزایە بەشدارە لەكارلێكە كیمیاییەكانی لەش و رۆڵی گرنگی هەیە لەپتەوكردنی بەرگری و ماسولكەكان.

- ڤیتامین دی: رۆڵی هەیە لەپتەوكردنی هەڵمژینی كالیسیۆم و رێگری دەكات لەوەی كاریگەری لەسەر ئێسكی دایك دروست بێت بەهۆی دووگیانبوون و گەشەكردنی كۆرپەلە و هەروەها سەلامەتی تەندروستی ددان و نینۆك و قژی ژنی دووگیان زامن دەكات.

- ڤیتامین بی 12: هاوسەنگی لەش زامن دەكات و تاڕادەیەك هەستكردن بە هیلاكی لەقۆناغی سەرەتا و كۆتایی سكپڕی كەمدەكاتەوە و دەبێتە هۆی باشتركردنی باری دەروونی ژنی دووگیان و سەلامەتی كاری مێشكی كۆرپەلە زامن دەكات.

- ئۆمیگا 3: ئەم ماددەیە گرنگە بۆ پێشكەوتنی مێشكی كۆرپەلە و مەترسی توشوبوونی ژنی دووگیان بەخەمۆكی كەمدەكاتەوە.

- ڤیتامین سی: لێپرسراوە لەبەرەنگاربوونەوەی كەم خوێنی كە تووشی ژنی دوو گیان دەبێت و یارمەتیدەرە لەهەڵمژینی ئاسن و زیادبوونی رێَژەی هیمۆگڵۆبین و خرۆكە سوورەكان و دەبێتە هۆی پتەوبوونی كۆئەندامی بەرگری و چالاكی جەستە.

(کۆمەڵگەی پسپۆری تەندروستی شار)

ناونیشان/شەقامی چوارتا سەروو پارکی ئازادی - بەرامبەر تاقیگەی ناوەندی ٢

0771 168 6060
0771 168 9090

لەبارچوون چیە؟ھاتنەدەرەوەی منداڵ لە منداڵدان بەر لە ھەفتەی ٢٠ دووگیانی.ڕێژەی زیادتری لەبارچوونەکان لە ھەفتەی ١٢ واتە ٣ م...
12/04/2023

لەبارچوون چیە؟
ھاتنەدەرەوەی منداڵ لە منداڵدان بەر لە ھەفتەی ٢٠ دووگیانی.
ڕێژەی زیادتری لەبارچوونەکان لە ھەفتەی ١٢ واتە ٣ مانگی یەکەمی دووگیانی ڕوو دەدەن و بە ھۆکاری گرفت لە جینات.

بە ڕێژەی ١٥% خانمان لەماوەی دوو گیانیاندا لەوانەیە تووشی لەبارچوون ببن بۆیە بە ھەبوونی یەک لەبارچوون خۆت نیگەران مەکە لەوانەیە ھیچ ھۆکارێکی لە پشت نەبێت..

لەبارچوونی مندال ٸەم نیشانانەی خوارەوەیان ھەیە:
١۔نەزیف بوون
٢۔بینینی دڵۆپی خوێن
٣۔ٸازاری زۆری زک و پشت.

لە باو ترین ھۆکارەکانی لەبارچوون بریتین لە:
١۔تەمەنی دایک
٢۔بەرکەوتنی تیشک
٣۔بەکارھێنانی جگەرە و کحول
٤۔لەبارچوونی پێشتر
٥۔گرفتی جینات و بۆماوەیی
٦۔تەمبەڵی غودە
٧۔سوکەری
٨۔ھەوکردن بە ڤایرۆسی وەک سورێژە..
٩۔گرفتی زکماکی دایک لە شێوە و قەبارەی منداڵدانیدا
١٠۔زۆری تەمەنی باوک
١١۔ٸەگەر باوک بەرکەوتنی زۆری ھەبێت لەگەل جیوە و مادە کیمیاییەکان.

لە دوای لەبارچوون دەبێت تاکو ٣ بۆ ٦ مانگ چاوەرێ بکەن و دواتر ھەوڵ بدەن بۆ زکپڕیێکی تر.


0771 168 9090
0771 168 6060

سلێمانی-شەقامی چوارتا-سەروو پارکی ئازادی-بەرامبەر تاقیگەی ناوەندی ٢

خوێن و دەردانی ئاو بەشێکی ئاساییە لە سوڕی مانگانەدا؟بەڵام نیشانەی زیاتر لە کاتی سوڕی مانگانەدا ڕەنگە ئاماژە بن بۆ کێشەی ...
11/04/2023

خوێن و دەردانی ئاو بەشێکی ئاساییە لە سوڕی مانگانەدا؟

بەڵام نیشانەی زیاتر لە کاتی سوڕی مانگانەدا ڕەنگە ئاماژە بن بۆ کێشەی تەندروستیی گەورەتر ، نیشانە نائاساییەکانیش وەک خوێنبەربوون لە نێوان سوڕی مانگانە و میزکردنی زۆر، دەتوانن پیشیاندەری حاڵەتە تەندروستییەکانی دیکە بکەن.

هەروەها ئازار و نیشانەی ناتەندروستی زێ دەتوانن ئاماژە بن بۆ کێشەی جددی وەک نەخۆشییە سێکسییە گواستراوەکان (STDs) یان شێرپەنجەی کۆئەندامی زاوزێ. لە کاتێکدا کە پزیشکان ڕەنگە بە ئاسانی چارەسەری هەوکردنی سووک بکەن، ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێن، ئەوا دەتوانن ببنە هۆی حاڵەتەکانی وەک نەزۆکی یان لەکارکەوتنی گورچیلە.


0771 168 9090
0771 168 6060

سلێمانی-شەقامی چوارتا-سەروو پارکی ئازادی-بەرامبەر تاقیگەی ناوەندی ٢

ئایا ڕۆژووگرتن ئەبێتە ھۆی لە دایکبوونی پێش وەختە ؟ پزیشکان چەندین توێژینەوەیان ئەنجام داوە لەسەر کاریگەرییەکانی ڕۆژووگرت...
10/04/2023

ئایا ڕۆژووگرتن ئەبێتە ھۆی لە دایکبوونی پێش وەختە ؟

پزیشکان چەندین توێژینەوەیان ئەنجام داوە لەسەر کاریگەرییەکانی ڕۆژووگرتن لەسەر منداڵبوونی پێش وەختە بۆ زانینی پەیوەندنی نێوانیان.

منداڵبوونی پێش وەختە بەو منداڵبوونە دەوترێت کە لە پێش ھەفتەی ٣٧ی دووگیانی ڕوودەدات،
کە چەندین ھۆکار ھەیە بۆ ڕوودانی، بەڵام یەکێک لە ھۆکارەکانی منداڵبوونی پێش وەختە لە مانگی ڕەمەزاندا، پزیشکان بۆ ڕۆژووگرتنی خانمانی دووگیانی دەگەڕێنەوە، چونکە ڕۆژووگرتن بە شێوەیەکی گشتی بڕی ئاوی لەش لە کاتی ڕۆژووگرتن کەم دەبێتەوە کە ئەمەش ھاندەرە بۆ لە دایکبوونی کۆرپەلە لە پێش کاتی خۆیدا.
..............................................
هل الصوم يسبب الولادة المبكرة؟

أجرى الأطباء العديد من الدراسات حول تأثير الصيام على الولادة المبكرة لمعرفة العلاقة بينهما.

الولادة المبكرة تعني الولادة الذي تحدث قبل الأسبوع السابع والثلاثين من الحمل ، وله عدة أسباب ، ولكن واحدة من أسباب الولادة المبكرة في رمضان ، ينسبه الأطباء إلى صيام المرأة الحامل ، لأن عند الصيام عادة تقل كمية الماء في الجسم. مما يحفز او يشجع ولادة الجنين مبكرًا .
..................................................


0771 168 9090
0771 168 6060

سلێمانی-شەقامی چوارتا-سەروو پارکی ئازادی-بەرامبەر تاقیگەی ناوەندی ٢

ڕۆژانە ڕوبەڕوبونەوەمان لەگەڵ كار و كێشەكان و كەسە جیاوازەكان وادەكات مرۆڤ لە ڕوی دەرونیەوە نائارام بێت ،بەختەوەرنەبوون و...
04/04/2023

ڕۆژانە ڕوبەڕوبونەوەمان لەگەڵ كار و كێشەكان و كەسە جیاوازەكان وادەكات مرۆڤ لە ڕوی دەرونیەوە نائارام بێت ،بەختەوەرنەبوون ونائارامی دەرونی لە شوێنی كاركردن و لە ماڵەوە ئەم كاریگەریانەی دەبێت لەسەر تەندروستی خانمان .

1-دەركەوتنی زیپكە لەسەر ڕوخسار :زیپكە لەسەر ڕوخساری خانمان دروست دەبێت تەنانەت ئەگەر لەتەمەنی هەرزەكاریشدا نەمابێت ، نائارامی دەرونی و بێزاری لە شوێنی كاركردن هۆكارە بۆ دەركەوتنی زیپكە لەسەر ڕوخساری خانمان لە تەمەنی 16 ساڵی هەتا تەمەنی 44 ساڵی .

2-قەڵەوی : جەستەی هەندێك كەس وا هەڵكەوتوە ئەو كاتەی زۆر ماندوو و نائارام بێت لە ڕووی دەرونیەوە ئەوە كێشی زیاد دەكات بەتایبەت وورگی .

3-هەڵوەرینی قژ : خانم ئەگەر لە ڕوی دەرونیەوە ئارام نەبویت و كێشەت هەبوو ئەوە ئەو كاتەی دیارە هۆكاری هەڵوەرنی قژت نائارامی دەرونی تۆیە لەبەر ئەوە خۆت هێور و ئارام بكەرەوە ، جگە لەوەش ئەو خۆراكانە زۆر بخۆ كە ڤیتامین بیو كانزاكانی تیادایە وەك گۆشتی سوورو تەواوی بەرهەمەكانی دانەوێڵە .

4-ئاگاداربە خەمخواردن و بێتاقەتی توشی خەمۆكیت دەكات و واتلێدەكات بەردەوام هەست بە ماندوێتی بكەیت .


0771 168 9090
0771 168 6060

سلێمانی-شەقامی چوارتا-سەروو پارکی ئازادی-بەرامبەر تاقیگەی ناوەندی ٢

ئەو نیشانانە خراوەتەڕوو كە نابێت خانمان پشتگوێیان بخەن كە بەم شێوەیە:1- بێهێزی لەناكاولاوازی لەناكاو لە دەموچاو یان كۆتا...
04/04/2023

ئەو نیشانانە خراوەتەڕوو كە نابێت خانمان پشتگوێیان بخەن كە بەم شێوەیە:
1- بێهێزی لەناكاو
لاوازی لەناكاو لە دەموچاو یان كۆتاییەكانی جەستەدا دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ جەڵتەی مێشك. نیشانە زیادەكانیش بریتین لە سەرلێشێواوی لەناكاو، قسەكردنی ناڕێك، كاڵبوونەوەی بینین و سەختی ڕۆیشتن. پێویستە ئافرەتەكە و هەروەها خێزان و هاوڕێكانی ئاگاداری ئەم نیشانانە بن چونكە ڕەنگە قورس بێت لەسەر خۆیان دەستنیشانیان بكەن بۆ ئەوەی دەستبەجێ یارمەتی وەربگرن.
2- دووبارەبوونەوەی تەنگەنەفەسی
هەندێك لە خانمان تووشی تەنگەنەفەسی دەبن كاتێك دڵیان خوێنی پێویست وەرناگرێت. بۆیە زۆربە جار جەڵتەی دڵی بێدەنگ لە خانماندا ڕوودەدات، تەنگەنەفەسی و ماندوێتی لەڕادەبەدەریش باوترین نیشانەكانن .هەروەها كەمخوێنی و نەخۆشی سییەكان هۆكاری باوی تەنگەنەفەسین لە خانماندا.
3- ئازاری سنگ
ئەگەر ئازاری سنگت هەبێت، دڵێكی پەلەقاژە، ئازاری قۆڵەكانت، شانەكانت، یان چەناگەت هەبێت، وەیان هەناسە تەنگیت هەبێت، ئەم نیشانانە لەوانەیە نیشانەی حاڵەتێكی دڵ بن. هەروەها حاڵەتێكی زۆر دەگمەن هەیە كە بە "پارچەكردنی خۆبەخۆی خوێنبەرەكان" ناسراوە، كە خۆراك دەدات بە ماسولكەكانی دڵ. ئەم حاڵەتە دەتوانێت تووشی گەنجان بێت و زیاتر لە ئافرەتانداڕوودەدات بە بەراورد بە پیاوان.
4- كێشەی بینین
لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا بینین كاڵ دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر لەناكاو زەحمەتی بینین دروست بێت یان كاڵبوونەوەی بینین لە یەكێك یان هەردوو چاودا تێبینی بكرێت، لەوانەیە نیشانەی جەڵتەی مێشك بێت. بە هەمان شێوە ئەوانەی تووشی شەقیقە دەبن لەوانەیە بەهۆی ڕووناكی ڕووناك یان تەنانەت ئاورا ڕەنگاوڕەنگەكانەوە بێت. بەڵام هەمان نیشانەكان دەتوانن ئاماژە بن بۆ دڕان یان جیابوونەوەی تۆڕی چاو. لەوانەیە كێشەكە ببێتە هۆی كوێربوونی هەمیشەیی ئەگەر دەستبەجێ مامەڵەی لەگەڵ نەكرێت.
5- گۆڕانی لەناكاو لە كێشدا
دابەزینی كێشی لەناكاو بەبێ هیچ هەوڵێكی تایبەت ئاماژەیە بۆ كێشەی تەندروستی. باوترین هۆكارەكانی بریتین لە زیادبوونی غودەی دەرەقی، شەكرە، تێكچوونی دەروونی، نەخۆشی جگەر یان شێرپەنجە. بە پێچەوانەوە ئەگەر كێشی زیادە زیاد بكات بەبێ گۆڕینی خۆراك یان ئاستی چالاكییەكانی، ئەوا نیشانەكانی دەتوانن ئاماژە بن بۆ كەمكاری غودەی دەرەقی، خەمۆكی یان نەخۆشیەكانی تری گۆڕانكاری خۆراك.
6- دروستبوونی گرێی نائاسایی لە مەمكدا
ئاساییە مەمكی مێینە چەند گرێ و چەقۆیەكی هەبێت. بەڵام نابێت دوا بكەویت لە وەرگرتنی راوێژكاری پزیشكی ئەگەر هەستت كرد هەر گرێیەك بە دیواری سنگ یان پێستەوە لكاوە، گۆڕانكاری لە پێستی سەرەوەدا، یان گۆڕانكاری لە شێوەی گۆی مەمكدا ڕوویدا، چونكە دەتوانن نیشاندەری شێرپەنجەی مەمك بن.
7- پرخە پرخ و خەواڵوویی زۆر
زیادەڕەوی لە پرخە پرخ یان خەواڵوویی، وەك خەوتن لە شوێنی كار یان شوێنێكی تر، دەتوانێت نیشانەیەك بێت بۆ ئەوەی كە تۆ تووشی حاڵەتی هەناسەدان بوویت. ئەگەر چارەسەر نەكرێت، كۆتایی هاتنی هەناسەدان دەبێتە هۆی كێشەی دڵ و خوێنبەرەكان و زیادبوونی كێش.
8- ماندووبونی زۆر
چەندین هۆكاری جۆراوجۆر دەبنە هۆی ماندووبوونی زۆر. بەڵام هەستكردن بە بەردەوامی لە ڕادەبەدەر ماندووبوون نیشانەی هەندێك تێكچوونی بنەڕەتی گۆڕانكاری خۆراكە یان حاڵەتێكی هەوكردنی جددی وەك شێرپەنجە، بیرچوونەوە یان نەخۆشی پاركینسۆن.
9- سترێس و دڵەڕاوكێی زۆر
دڵەڕاوكێ بەشێكە لە ژیان، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە كە دەتوانرێت پشتگوێ بخرێت. ئەگەر دۆخی فشار و دڵەڕاوكێ دەگاتە ئاستێك كە لە دەرەوەی بەرگەگرتنیان بێت یان دەستوەردان لە كاركردنی ڕۆژانە بكات، پێویستە بە زووترین كات راوێژ بە پزیشك بكرێت.
10- گۆڕانكاری لە پێستدا
پێویستە مێینە ئاگاداری هەر گۆڕانكارییەك بێت لە پێستیدا، چونكە بۆ نموونە پێستی ڕەش لە چەناگە یان پشت مل و چەندین تاگی پێست دەتوانێت نیشانەی نەخۆشی شەكرە بێت. تەرازووەكان دەتوانن ئاماژە بن بۆ حاڵەتێكی پێش شێرپەنجە وەكو كیراتۆسی ئەكتینی یان خۆر. تكایە گرنگی بە گۆڕانكاری لە قەبارە و شێوە یان ڕەنگی مۆلەكانی ئێستا و هەر پەڵەیەكی نوێ
بدەن.

0771 168 9090
0771 168 6060

سلێمانی-شەقامی چوارتا-سەروو پارکی ئازادی-بەرامبەر تاقیگەی ناوەندی ٢

Address

Saeedkaban Street
As Sulaymaniyah
43001

Telephone

+9647711689090

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کلینیکی خانمان Xanman clinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share