Channel8 Health

Channel8 Health رێگە راستەکە، رێگە تەندروستەکەیە

دێسکی تەندروستیی کەناڵ8 تەندروستی لە واتە فراوانەکەیدا دەبینێت، تەندروستبوون هێمای ئاسوودەیی جەستەیی، دەروونی و کۆمەڵایەتیی مرۆڤە. ئێمە تەنیا نەخۆشی نابینین، بەڵکو مرۆڤ دەبینین.
تەندروستیی کەناڵ8 کار لەسەر ئەو دەستپێشخەرییە زانستی و تەکنەلۆجییانە دەکات کە وەرچەرخانی گرنگ لە ژیانی مرۆڤدا دەکەن و خزمەت بە مرۆڤایەتی و ژینگە دەکەن.

تەندروستیی کەناڵ8 لەسەر بنەمای یەکتەندروستی کاردەکات، واتە ناتوانین

تەندروست بین، ئەگەر لە خەمی ژینگە و زیندەوەرانی دیکەشدا نەبین.
بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە، بنەمای نەگۆڕمان زانستی پزیشکیی مۆدێرنە و لەڕێگەی میدیایەکی پیشەیی و سەردەمییەوە بەوپەڕی خێرایی و وردییەوە پەیامە زانستییەکانمان دەگەیەنین.

رێگە راستەکە، رێگە تەندروستەکەیە

خانمێکی ئەمریکی کە بەهۆی نەخۆشییەکی بۆماوەییەوە چەند ئەندامێکی جەستەی پەکیان کەوتبوو، هەردوو بەشی سییەکان، جگەر  و گورچی...
21/05/2026

خانمێکی ئەمریکی کە بەهۆی نەخۆشییەکی بۆماوەییەوە چەند ئەندامێکی جەستەی پەکیان کەوتبوو، هەردوو بەشی سییەکان، جگەر و گورچیلەی بۆ چێنرایەوە.
خانمەکە ناوی جازمین جۆنزە و تەمەنی 28 ساڵە، نەخۆشیی سیستیک فایبرۆسسی (CF) هەیە کە تێیدا لینجیی زۆر لە هەندێک ئەندامی جەستەدا کۆدەبنەوە و دەبێتەهۆی پەککەوتنیان. لەڕێگەی نەشتەرگەرییەکی 36 کاتژمێرییەوە چوار ئەندامی جەستەی بۆ چێنراوەتەوە، نەشتەرگەرییەکە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ کراوە و ئێستا دۆخی تەندروستیی جازمین جێگیرە

21/05/2026

لە کام حاڵەتانەی دڵەکزێدا پێویست دەکات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بە مەبەستی پشکنین؟ د. موحسین ئەبوبەکر، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر، ڕوونی دەکاتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە لە ماوەی شەش مانگدا بە کۆمەڵێک ڕێوشوێن سنوور دابنێت بۆ بەکارهێنانی کیسی نایلۆن و ب...
21/05/2026

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە لە ماوەی شەش مانگدا بە کۆمەڵێک ڕێوشوێن سنوور دابنێت بۆ بەکارهێنانی کیسی نایلۆن و بە جۆری دۆستی ژینگە جێگەیان بگرێتەوە

ئەم خووە ئەگەری تووشبوون بە بەدهەرسی، قەبزی و سکچوون زیاددەکات و زیان بە بەکتریا سوودبەخشەکانی ڕیخۆڵە دەگەیەنێت
20/05/2026

ئەم خووە ئەگەری تووشبوون بە بەدهەرسی، قەبزی و سکچوون زیاددەکات و زیان بە بەکتریا سوودبەخشەکانی ڕیخۆڵە دەگەیەنێت

20/05/2026

قەترەی چاو پاش هەڵپچڕین تاوەکو چەند مانگ بەکاردەهێنرێت؟ د. فارووق عەزیز، پزیشکی دەرمانسازە و ڕوونی دەکاتەوە

20/05/2026

لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت ماوەماوە لای پزیشک ددانت خاوێن بکەیتەوە

کەی ڕژێنی دەرەقی( پەریزاد) پێویستە بە نەشتەرگەری لاببرێت؟ ڕژێنی دەرەقی( پەریزاد) یەکێکە لە گرنگترین ڕژێنەکانی جەستە، بەڵ...
20/05/2026

کەی ڕژێنی دەرەقی( پەریزاد) پێویستە بە نەشتەرگەری لاببرێت؟

ڕژێنی دەرەقی( پەریزاد) یەکێکە لە گرنگترین ڕژێنەکانی جەستە، بەڵام هەندێک جار تووشی کێشەیەک دەبێت کە تەنها بە دەرمان چارەسەر ناکرێت. لەم بارودۆخانەدا، نەشتەرگەری دەبێتە بڕیاری کۆتایی:
1. گومان لە بوونی شێرپەنجەی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد): ئەگەر لە ڕێگەی پشکنینی شانەزانی یان پشکنینی سۆنەرەوە دەرکەوت کە گرێکە گومانی شێرپەنجەی لێ دەکرێت، پێویستە بە زووترین کات لاببرێت
2. گەورەبوونی لەڕادەبەدەری گرێکە: کاتێک ڕژێنە دەرەقییەکە فشار دەخاتە سەر بۆری هەناسە یان سورێنچک و دەبێتەهۆی توندیی هەناسە و ناڕەحەتی لە کاتی قووتدانی خواردندا
3. ڕژێنی دەرەقیی(پەریزاد)ـی ژەهراو: کاتێک ڕژێنەکە بڕێکی زۆری ئاستی هۆرمۆن دەردەدات و بە دەرمان یان یۆدی تیشکدەر کۆنتڕۆڵ ناکرێت
4. بوونی گرێی فرەجۆر: کاتێک چەندین گرێ لەناو ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد) دا دروست دەبن و بە تێپەڕبوونی کات قەبارەیان زیاد دەکات
5. کێشەی جوانکاری: هەندێکجار بەهۆی گەورەیی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد) ـەوە شێوەی مل تێکدەچێت و چارەخوازەکە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی شێوەی ملی داوای لابردنی گرێکە دەکات

جۆری نەشتەرگەریی لابردنی گرێی ڕژێنی دەرەقی(پەریزاد) چییە؟
نەشتەرگەرییەکە یان بە لابردنی "نیوەی ڕژێنی دەرەقییەکە " یان "هەموو ڕژێنەکە" دەبێت. خۆشبەختانە ئێستا ئەم نەشتەرگەرییانە بە شێوازێکی پێشکەوتوو، وردییەکی زۆر و بە کەمترین بڕین لە شوێنی نەشتەرگەرییەکە ئەنجام دەدرێن.

ڕێنمایی بۆ ئەو چارەخوازانەی گرێیان هەیە لە ملیاندا
ئەگەر کەسەکە هەستی بە بوونی بە گرێ یان گۆڕانکاری لە قەبارەی ملیدا کرد، پشتگوێی نەخات و پشکنین ئەنجام بدات، چونکە تەندروستیی کەسەکە پێش هەموو شتێکە.

د. دیاری نیهاد ئیسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی

20/05/2026

بەم شێوەیە شرووب هەڵدەگیرێت؛ گوێ لە د. فارووق عەزیز، پزیشکی دەرمانساز، بگرن

ئەم پزیشکە پسپۆڕە ڕەتی دەکاتەوە لینجیی ئەژنۆ بە هەندێک خواردەمەنی زیاد بکات
20/05/2026

ئەم پزیشکە پسپۆڕە ڕەتی دەکاتەوە لینجیی ئەژنۆ بە هەندێک خواردەمەنی زیاد بکات

پرسیاری تەندروستی چیتان هەیە لە کۆمێنت بینووسن و وەڵامەکەی لە د. گران جافەوە وەرگرن
20/05/2026

پرسیاری تەندروستی چیتان هەیە لە کۆمێنت بینووسن و وەڵامەکەی لە د. گران جافەوە وەرگرن

20/05/2026

د. هەڤاڵ ئەحمەد، پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ، هۆشداری دەدات لەبارەی جۆرە نوێیەکانی گوێ سمین

Address

Kurdsat Quarters
As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Channel8 Health posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Channel8 Health:


Parse error: syntax error, unexpected '}', expecting end of file in /home/multisite/volt/findhealthclinics/%%home%%multisite%%apps%%geosite%%views%%unify01%%partials%%item_sidebar.volt.php on line 287