
13/03/2023
بەڵەکی Vitiligo
نەخۆشییەکی درێژخایەنە تووشی سیستمی بەرگریی لەش دەبێت کاتێ خانەی میلانین لە پێستدا تێکدەشکێت دەبێتە هۆی سپی بوون و نەمانی ڕەنگی پێست لە چەند شوێنێکی جەستەدا.
❓کێ تووشی بەڵەکی دەبێت؟
لە هەموو کەسێك و هەموو تەمەنێك ڕوودەدات، زۆربەی کات لە تەمەنی پێش بیست ساڵی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە دەردەکەوێت.
بەڵام ئەو کەسانەی زیاتر مەترسیی تووشبوونیان هەیە کە لە ناو خێزانەکەیدا نەخۆشی بەڵەکیان هەبووە یاخود تێکچوونی سیستمی بەرگری لەشی هەیە Autoimmune کە توشی ڕۆماتیزمە،سەدەفی,تێکچوونی غودە یان شەکرەی جۆری یەکی کردوون.
🔶نیشانەکانی بەڵەکی چیین؟
🔸هەبوونی پەڵەی ڕەنگ سپی لە دەستەکان و پێ و قۆڵ و دەموچاو.
🔸گۆڕانی ڕەنگی موو بۆ سپی لەو شوێنانەی سەر پێست کە توشی بەڵەکی بووە.
🔸هەوکردن و ئاوسانی چاو.
🔸هەوکردنی گوێ.
❓هۆکاری دروست بونی ئەم دیاردەیە تا ئێستا بە تەواوەتی ڕوون نەبۆتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ تێکچوون لە سیستمی بەرگری لەش لەڕێگری هێرش کردنە سەر مێلانۆسایت کە ڕەنگ دەبەخشێت بە پێستمان لەگەڵ کۆمەڵێك هۆکاریتر وەك (تیشکی خۆر، ناڕێکی باری دەروونی، بەرکەوتن بە ماددەی کیمیایی) کە وادەکات نەخۆشییەکە بەرەو خراپی بڕوات.
🔷چارەسەرەکانی بە سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆری پێست دەکرێن کە بریتیین لە:
🔹بەکارهێنەنی کرێم و مەڵحەمی کۆرتکۆستیرۆیدەکان.
🔹 بەکارهێنانی تیشکی تایبەت (phototherapy) بۆ گەڕانەوەی ڕەنگی سروشتی پێستکە.
🔹 ئەم ڕێگایە پێچەوانی چارەسەرەکانیترەکە هەوڵدەدرێت بۆ کاڵکردنەوەی ڕەنگی ئاسای پێستەکە تاوەکو یەکبگرێتەوە لەگەڵ شوێنی بەڵەکییەکە.
🔹 ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەڵام ئەم تەکنیکە نیشانەی لاوەکی زیاترە و جێی برینەکە دەمێنێتەوە.
بەداخەوە تا ئەم سەردەمە هیچ چارەسەرێك نییە بۆ ئەم نەخۆشییە ئەوانەی کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردوون تەنها چارەسەرێکی کاتیین و بنەبڕ نابێت بەڵام تا ڕادەیەکی باش هەوڵی وەستاندن و هێواش کردنەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دراوە و یارمەتی خانەکانی پێست دەدرێت کە ڕەنگی ئاسایی بۆ بگەڕێتەوە.