Dr.Israa Ismael’s Clinic کلینیکی دکتۆرە إسراء إسماعیل

Dr.Israa Ismael’s Clinic کلینیکی دکتۆرە إسراء إسماعیل Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr.Israa Ismael’s Clinic کلینیکی دکتۆرە إسراء إسماعیل, Obstetrician-gynaecologist, سلێمانی/شەقامی تووی مەلیک/تەلاری پزیشکی نالی/بەرمبەر باربێرا کافێ, As Sulaymaniyah.

24/03/2023

زیادبوون و کەمبوونی ئاوی منداڵ
ڕونکردنەوەی تایبەت و گرنگ بۆ خانمانی دووگیان
دکتۆرە/ اسراء اسماعیل صابر
پزیشکی پسپۆڕی #ژنان و مناڵبون و نەزۆکی لە شاری پزیشکی سلێمانی
نهۆمی زەمینی یەکەم
شوقەی ژمارە ١٣.
ئەتوانن بۆ ناو نوسین پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن
07708688850
بە هیوای تەندروستیەکی باشتر بۆ هەموو لایەک.
شاری پزیشکی سلێمانی
سلێمانی کۆتایی شەقامی گۆران
تەنیشت نەخۆشخانەی کێو

کاتی سوڕی مانگانەماوەی سوڕی مانگانە ٢٨ ڕۆژە، بەڵام دەکرێت ماوەی ٢٤ بۆ ٣٥ ڕۆژ بخایەنێت، وە لە دوای تەمەنی پێگەیشتن ماوەی ...
15/03/2023

کاتی سوڕی مانگانە
ماوەی سوڕی مانگانە ٢٨ ڕۆژە، بەڵام دەکرێت ماوەی ٢٤ بۆ ٣٥ ڕۆژ بخایەنێت، وە لە دوای تەمەنی پێگەیشتن ماوەی سوڕی مانگانە جێگیرتر و ڕێکتر دەبێت، وە ماوەی خوێن بەربوونی سوڕی مانگانە دەکرێت لە نێوان ٢ڕۆژ بۆ ٧ڕۆژدابێت وە بەشێوەیەکی ناوەند ٥ ڕۆژە.
لە گرنگترین ھۆکارەکانی تێکچوونی سوڕڕی مانگانە :
- ماوەی شیرپێدانی سروشتی لە دایکاندا، بەھۆی بەرزی ھۆڕمۆنی پڕۆلاکتین کە کاردەکاتە سەر ھۆرمۆنە مێینیەکانی سوڕی مانگانە.
- تێکچوونەکانی ھۆڕمۆنی غودە ڕژێنەکان ، چونکە ھۆرمۆنە غودەییەکان کاردەکەنە سەر زیندەچالاکی و ھاوسەنگی ھۆڕمۆنەکانی دیکە.
- نەخۆشییەکانی کۆئەندامی زاوزێی مێینە: دیاردەی فرەکیسی ھێلکەدان، نەخۆشیەکانی ناوپۆشی منداڵدان، گرێی منداڵدان، شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان
- زیادڕەوی لە ئەنجامدانی وەرزش و قەلەقی
- نەبوونی ھاوسەنگی کێش، قەڵەوی کاریگەری ھەیە لەسەر ھۆرمۆنەکان و ئەنسۆلین لە ناو لەشدا ، کە ئەمەش کاریگەری ھەیە لەسەر سووڕی مانگانە، ھەروەھا دابەزینی کێشی لەشیش واتە نەچوونی ڕێژەی پێویست لە كالۆری بۆ لەش لەوانێیە ببێتە ھۆی کێشە بۆ کرداری ھێلکەدانان
- گەیشتن بە تەمەنی بێئومێدی یان نزیکبوونەوە لێی
- بەکارھێنانی دەرمانی مەنعی دووگیانی یان دەرمانە ھۆرمۆنیەکان یان ھەر جۆرە دەرمانێک کە کاریگەری ھەبێت لەسەر سوڕی مانگانە
- کێشە لە ھاوسەنگی نێوان ھۆرمۆنی پڕۆجیسترۆن و ئیسترۆجین، ھەروەھا زۆری ھۆرمۆنی پڕۆلاکتین.

جۆرەکانی رێگریکردن لە سکپڕی*بەربەست وەک بەکارھێنانی کۆندۆم و بەربەستی مێینە.*رێگەی هۆرمۆنیی وەک حەبی مانگانە، هەروەها ئە...
13/03/2023

جۆرەکانی رێگریکردن لە سکپڕی
*بەربەست وەک بەکارھێنانی کۆندۆم و بەربەستی مێینە.
*رێگەی هۆرمۆنیی وەک حەبی مانگانە، هەروەها ئەڵقەیی زێ، و لەزگەیی تایبەتی پێست و دەرزی دژە سکپڕی لەخۆ دەگرێت، ئەم شێوازانە دەبێت لەبیرت بێت کە بە شێوەیەکی ڕۆژانە یان هەفتانە یان مانگانە بەکاری بهێنیت، بەڵام لەولەبی مسی و لەولەبی ھۆرمۆنی، و ئیمپلینتی دژە سکپڕی شێوازی نواندنی درێژخایەنن دوای سێ بۆ 10 ساڵ پاشان کاریگەرییان نامێنێت بە پێی جۆرەکەی.
*رێگەی نەشتەرگەری وەک برینی بۆری تۆواو لە پیاواندا و لابردنی جۆگەیی فالوب لە خانماندا، ئەم رێگەیەش کاریگەرییەکەی ھەمیشەییە.
* بەکارهێنانی جێلی تایبەت بە زێ کە ڕێگە لە جووڵەی سپێرم (تۆو) دەگرێت بۆ ئەوەی نەتوانن بگەنە هێلکە بۆ پیتاندن، وە ئەم بەرهەمانە بەر لە سەرجێیکردن بۆناو زێ بەکاردێن.
*بەکارھێنانی رێگری سروشتی، یاخود دورکەوتنەوە لە ئەنجامدانی سەرجێی لە ماوەی دابەزینی ھێلکە لە خانماندا.

هەستیاری دووگیانیلەکاتی دووگیانیدا، جەستەی خانمان بە  چەند گۆڕانکارییەکی فیسیۆلۆجیدا تێپەردەبێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ بوونی کۆ...
11/03/2023

هەستیاری دووگیانی
لەکاتی دووگیانیدا، جەستەی خانمان بە چەند گۆڕانکارییەکی فیسیۆلۆجیدا تێپەردەبێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ بوونی کۆرپەلە لەسکیدا بگونجێت وە ھەروەھا بەھۆی زیادبوونی هۆرمۆنەکانی پرۆجیسترۆن و ئیسترۆجین لەم ماوەیەدا گۆڕانکاری لەسروشتی جەستەیی دایکدا روودەدات.
یەکێک لە گۆڕانکارییەکان، کە بە هەستیاری دووگیانی ناسراوە، هەڵشاندن و خورانە کە زیاتر لە سەر سک و لە نیشانەکانی کشاندا دەردەکەوێت و ڕەنگە هەندێک جار لە ڕان یان سمت دەربکەوێت،
هەروەها هەستیاری دووگیانی بە شێوەیەکی گشتی دەبینرێت لەو خانمانەی کە بۆ یەکەم جار دووگیانن، هەرچەندە لەوانەیە دوای دووگیانی دووبارە دەربکەوێت، وە زۆرجار هیچ هۆیەکی ئاشکرای هەستیاری دووگیانی بوونی نییە، بەڵام کێشی زیادە لەوانەیە یەکێک بێت لە هۆکارە پێشنیارکراوەکان بەهۆی گەشەی خێرای دیواری سک کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کاردانەوە و هەوکردن و وەلامدانەوەی پێست بۆ ئەم گۆرانە.

10/03/2023

نازوری ڕەحم
ئەو بابەتەی پێویستە خانمان هۆشیاری باشیان هەبێت لەسەری

دکتۆرە/ اسراء اسماعیل صابر
پزیشکی پسپۆڕی #ژنان و مناڵبون و نەزۆکی لە شاری پزیشکی سلێمانی
نهۆمی زەمینی یەکەم
شوقەی ژمارە ١٣.
ئەتوانن بۆ ناو نوسین پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن
07708688850
بە هیوای تەندروستیەکی باشتر بۆ هەموو لایەک.
شاری پزیشکی سلێمانی
سلێمانی کۆتایی شەقامی گۆران
تەنیشت نەخۆشخانەی کێو

سێ نیشانەی مەترسیداری نەخۆشی کە ژنان لێی بێ ئاگانهەندێكجار نەخۆشییە مەترسیدارەکان نیشانەی دیار و ئاشكرایان نییە، بۆیە گر...
18/02/2023

سێ نیشانەی مەترسیداری نەخۆشی کە ژنان لێی بێ ئاگان
هەندێكجار نەخۆشییە مەترسیدارەکان نیشانەی دیار و ئاشكرایان نییە، بۆیە گرنگە نیشانە لاوەکییەکانیان بناسنەوە تا بتوانن بەزووترین کات چارەسەریان بکەن.
ماڵپەڕی "برایت ساید" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە سێ لەو نیشانانە کردووە کە پێویستە ژنان پشتگوێی نەخەن، لەوانەش:
١. دەرکەوتنی مووی زیادە لە بەشە جیاوازەکانی جەستە، ئاماژەیە بۆ زیادبوونی هۆرمۆنی نێرینەی لە جەستەی ژناندا، ئەم حاڵەتەش ئەگەری هەیە ببێتە هۆی نەزۆکی یاخود ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك زیاتر دەکات.
٢. خوێنبەربوونی دوای سووڕی مانگانە، دەکرێت ئاماژە بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی منداڵدان و گرێی منداڵدان.
٣. گۆڕانی قەبارەی مەمکەکان، لەگەڵ ئەوەی قورسە نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمكەکان بزاندرێت بەڵام ئەگەر نیشانەکانی وەکو ئازار لە مەمك و گرێ لیمفاوییەکانی لەگەڵدا بوو ئەوا پێویستە سەردانی پزیشك بکرێت.

سەرئێشەی ماوەی دووگیانیبەشێک لە خانمانی دووگیان دەناڵێنن بە سەرئێشەوە بە تایبەت لە ماوەی سێیەکی یەکەم و سێیەمدا، وە لە ھ...
13/02/2023

سەرئێشەی ماوەی دووگیانی
بەشێک لە خانمانی دووگیان دەناڵێنن بە سەرئێشەوە بە تایبەت لە ماوەی سێیەکی یەکەم و سێیەمدا، وە لە ھۆکارە باوەکانی سەرئێشەوە لە ماوەی دووگیانیدا:
- نەبوونی خەوی باش و پشوو بۆ ئافرەتی دووگیان
- تووشبوونی بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی لە ئەنجامی دووگیانبوون
- برسییەتی و دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێندا
- سەرئێشە بەپێی کافایین ، لەو ئافرەتانەی کە لە ماوەی دووگیانی بە شێوەیەکی کتوپڕ واز لە کافایین دەھێنن
- تووشبوون بە ھەستیاری و پەتا بەتایبەت لە ماوەی سەرەتای دووگیانیدا
- ڕشانەوە لە ماوەی دووگیانی دەبێتە ھۆی وشکبوونەوەو دەکرێت ببێتە ھۆی سەرئێشە

الصداع خلال فترة الحمل
قد تُعاني العديد من النساء الحوامل من الصداع في خلال فترة الحمل، خاصة خلال الثلث الأول والثلث الثالث من فترة الحمل و من الاسباب الشائعة لصداع خلال فترة الحمل:
- عدم حصول المرأة الحامل على قسط كافٍ من النوم والراحة خلال اليوم.
- إصابة المرأة الحامل بالقلق والاكتئاب و التوتر الناتج عن حمل.
- الجوع وانخفاض مستويات السكر في الدم لدى المرأة الحامل.
- صداع سحب الكافيين والذي قد يحدث غالبًا عند النساء اللواتي يتوقفن عن تناول القهوة بشكل مفاجئ في خلال فترة الحمل.
- الحساسية أو عدوى خاصة في المراحل المبكرة من الحمل.
- الغثيان والقيء في خلال فترة الحمل المبكر إذ من الممكن أن يتسببا بحدوث الجفاف وهذا قد يسبب صداعًا لدى المرأة الحامل.

_________________________

دکتۆرە/ اسراء اسماعیل صابر
پزیشکی پسپۆڕی #ژنان و مناڵبون و نەزۆکی لە شاری پزیشکی سلێمانی
نهۆمی زەمینی یەکەم
شوقەی ژمارە ١٣.
ئەتوانن بۆ ناو نوسین پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن
07708688850
بە هیوای تەندروستیەکی باشتر بۆ هەموو لایەک.
شاری پزیشکی سلێمانی
سلێمانی کۆتایی شەقامی گۆران
تەنیشت نەخۆشخانەی کێو

کوردی - عربیڕەگەزی کۆرپەلە دیاریکردنی رەگەزی کۆرپەلە بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەستە بە جۆری کرۆمۆسۆمی پێک هێنانی دی ئێن ئەی...
13/02/2023

کوردی - عربی
ڕەگەزی کۆرپەلە
دیاریکردنی رەگەزی کۆرپەلە بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەستە بە جۆری کرۆمۆسۆمی پێک هێنانی دی ئێن ئەی لە هێلکەی پیتێنراودا، بەشێوەیەک ئەو ھێلکە پیتێندراوانەی کرۆمۆسۆمی XY ھەیە بۆ نێر پەرەدەسەنن، وە ئەوانەی کە کرۆمۆسۆمی XXیان هەیە بۆ مێ پەرەدەسەنن، و جیاوازی لە گەشەی پێکهاتەیی ئەندامی زاوزێی ھەریەکە لە کۆرپەی کچ یاخود کور ماوەیەکی دەوێت تا دەربکەوێت.
دروستبوونی ئەندامە ناوەکیەکانی کۆئەندامی زاوزێ لە هەفتەی نۆیەمی دووگیانی دەست پێدەکات وە ئەندامە دەرەکیەکانی کۆئەندامی زاوزێ گەشەیان دوای هەفتەی 11ی دووگیانی کۆتایی دێت و قۆناغی یەکەم یان سەرەتای پەرەسەندنی زاوزێ دوای حەفتەی 11ی سکپڕی کۆتایی دێت، بەڵام گونجاوترە لە هەفتەی 18ی سکپڕیدا پشکنینی ناسینەوەی ڕەگەزی کۆرپەلە بکرێت و رەگەزی کۆرپەلە دەردەکەوێت گەر کۆرپەلە بە شێوەیەکی گونجاوبێت بۆ بینینی ئەندامی زاوزێ.

جنس الجنين
تحديد الجنين يعتمد بشكلٍ أساسيّ على نوعيّة الكروموسومات المُشكّلة للحمض النووي في البويضة المُخصّبة ليترتب على ذلك، حيث تتطور الأجنة التي تحتوي على كروموسومات XY إلى ذكور، وأولئك الذين لديهم كروموسومات XX تتطور إلى إناث و اختلاف في التطور البنائي للأعضاء التناسلية، يستغرق بروزه بعضًا من الوقت.
و تبدأ الأعضاء التناسلية الداخلية في التشكل عند الأسبوع التاسع من الحمل، و بالنسبة للأعضاء التناسليّة الخارجيّة ينتهي نموها بعد الأسبوع 11،
و تنتهي المرحلة الأولى أو المُبكّرة من نموّ الأعضاء التناسليّة بعد الأسبوع 11 من الحمل، ولكن يمكنكِ الخضوع للسونار في الأسبوع 18 من الحمل التعرف على نوع الجنين الذكر بوضوح إذا كان يأخذ وضعية مناسبة لرؤية الأعضاء التناسلية.

----------------------------
دکتۆرە/ اسراء اسماعیل صابر
پزیشکی پسپۆڕی #ژنان و مناڵبون و نەزۆکی لە شاری پزیشکی سلێمانی
نهۆمی زەمینی یەکەم
شوقەی ژمارە ١٣.
ئەتوانن بۆ ناو نوسین پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن
07708688850
بە هیوای تەندروستیەکی باشتر بۆ هەموو لایەک.
شاری پزیشکی سلێمانی
سلێمانی کۆتایی شەقامی گۆران
تەنیشت نەخۆشخانەی کێو

Address

سلێمانی/شەقامی تووی مەلیک/تەلاری پزیشکی نالی/بەرمبەر باربێرا کافێ
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 13:00 - 20:00
Tuesday 13:00 - 20:00
Wednesday 13:00 - 20:00
Thursday 13:00 - 20:00
Saturday 13:00 - 20:00
Sunday 13:00 - 20:00

Telephone

+9647708688850

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Israa Ismael’s Clinic کلینیکی دکتۆرە إسراء إسماعیل posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram