
07/08/2025
🔻ژەک چیە و سودەکانی چییە؟
ژەک یەکەم خۆراکە بۆ کۆرپەکە بە گرنگترین و دەوڵەمەند ترین خۆراک دادەنرێت، ژەک شلەیەکی خەستی مەیلەو زەردە کە لە هەفتەی یەکەمی دوای لە دایک بوون لە مەمکی دایکدا دروست ئەبێت،
ژەک خۆراکە بەهای زۆرەو ڕێژەیەکی زۆر پێکهاتەی گرنگی تیدایە، لەبەر خەستی و پڕ بەهایەکەی کۆرپە ڕێژەیەکی زۆر کەمی پێویستە بۆ ئەوەی سودی لێببینێت.
🔻سودەکانی ژەک
۱ـ يارمەتی پێگەیشتنی گەدەو ڕیخۆڵە دەدات، بەمەش كرداری هەرسکردني شير ئاسان دەکات و دووری دەخاتەوە لە تووش بوون بە هەستیاری و نەخۆشی
۲ـ دەوڵەمەندە بە دژە تەنەکان، کە دەبێته پاراستنی کۆرپە لە حەساسیەت و نەخۆشی
۳ـ ژەک وەک نەرم کەرەوەیەک کاردەکات بۆ ڕیخۆڵەی کۆرپە، یارمەتی دەرچوونی یەکەم پیسایی کۆرپە ئەدات، وە دەیپارێزێت لە قەبزی و زەردوویی.
٤ـ ژەک ڕێژەیەکی زۆر کانزای تێدایە کە یارمەتی تەندروستی دڵ و ئێسقان ئەدەن، وە لەبەر بونی ڕێژەیەکی زۆر مادەی زینک یارمەتی گەشەی مێشکی کۆرپە ئەدات.
٥ـ ژەک بۆ کۆرپەی نەبەکامیش زۆر بەسودە و یارمەتی گەشەی ئەدات.
---------------
کوردی | عربي | English
تەندروستیت لە پێشینەیە
نەخۆشخانەی سۆمای تایبەت
سلێمانی - کۆتای شەقامی ئۆرزدی - بەرامبەر کەبابخانەی وەلی
07711524006
0533205050
-----------------
صحتك اولوية
مستشفی سوما الاهلي
السليمانية - نهاية شارع اورزدي - مقابل كباب والي
07711524006
0533205050
-----------------
your health is priority
Soma Private Hospital
Sulaimanyiah - End of Orzdi Street - Opposite Kebab Wali
07711524006
0533205050