FAM academy::فام ئەکادیمی

FAM academy::فام ئەکادیمی We're here to help you make your family life a journey of JOY & WISDOM

29/07/2024

مۆبایل چی لە منداڵ دەکات؟

شیاو نەورۆڵی
شارەزاری پەروەردەی منداڵ

#خێزان #دایکایەتی #چارەسەر #سترێس

ڕای خۆت بڵێ👇
09/07/2024

ڕای خۆت بڵێ👇

10/06/2024

زۆربەی دایک و باوکان ئەمە نازانن لەسەر مناڵە هەرزەکارەکانیان!

پەشیمانی لەدوایە گەر لەم ٥ کاتەدا بڕیاری زەواج  بدەی:❌ کاتێک کە عاشقیت و پێتوایە خۆشەویستی هەموو شتێکە..❌ کاتێک کە هێشتا...
28/05/2024

پەشیمانی لەدوایە گەر لەم ٥ کاتەدا بڕیاری زەواج بدەی:

❌ کاتێک کە عاشقیت و پێتوایە خۆشەویستی هەموو شتێکە..

❌ کاتێک کە هێشتا برینی ئەوەی پێشوو قەتماغەی نەبەستووە..

❌ کاتێک کە پێتوایە ئەمە فریادڕەسەکەیە و ژیانت دەگۆڕێ..

❌ کاتێک کە پێتوایە زەواج بکەن ئەبێت بە کەسێکی تر و ئەو شتانەی نامێنێ..

❌ وەختێکیش کە گوێ لە قسەی کەس ناگریت و ختورەکانی دڵت فەرامۆش دەکەی.

ئەحمەد خالیدی
ماستەر لە ڕاوێژ و پەروەردەی خێزانی

✍️بەڕای تۆ گەنجەکانمان بەزۆری کام لەو هەڵانەی سەرەوە ئەکەن؟

#هاوسەرگیری #چارەسەر #خێزان

14/05/2024

تا چەند لەو قۆناغەدا گرنگی بە لەباوەشگرتن ئەدەیت؟👇

1) زۆر لەباوەشی ناگرم چونکە ئەڵێن فێرەبێت باش نییە
2)هەرچەند پێویستی بێت لەباوەشی ئەگرم
3)ئەو زانیارییە تازەبوو بۆم، لەمەودوا جێبەجێی ئەکەم

وێبینارەکەی دوێنێ شەو چ دیارییەکی بە تۆ بەخشی؟ ✍️ بەشیکە لەگەڵمان
07/05/2024

وێبینارەکەی دوێنێ شەو چ دیارییەکی بە تۆ بەخشی؟
✍️ بەشیکە لەگەڵمان

ئامادەیت وێبینارەکە؟ کەمێکیکە دەستپێدەکەین🤩ڕاستەوخۆ لە هەرسێ پلاتفۆڕمی (فەیسبووک، ئینستگرام، تیکتۆک) لەگەڵتانین[ئەو 3 هە...
06/05/2024

ئامادەیت وێبینارەکە؟
کەمێکیکە دەستپێدەکەین🤩

ڕاستەوخۆ لە هەرسێ پلاتفۆڕمی (فەیسبووک، ئینستگرام، تیکتۆک) لەگەڵتانین

[ئەو 3 هەڵە گەورەیەی دایک و باوکی کورد دەیکات لە پەروەردەی سێکسی منداڵەکەی ]

📚 ئەمە لە ئێستادا گرنگترین بابەتە بۆ خێزانەکەت بەدڵنیاییەوە نابێت لەدەستی بدەیت ‼️

کاتژمێر 9:00 بە کاتی کوردستان لەگەڵمانبن

چەندە جێی داخە کە منداڵانی ئەمڕۆ لە قۆناغێکی زۆر زووەوە بەرائەتی منداڵییان لەدەست دەدەن!😓 دایکان و باوکان لە ماڵەوە، مام...
04/05/2024

چەندە جێی داخە کە منداڵانی ئەمڕۆ لە قۆناغێکی زۆر زووەوە بەرائەتی منداڵییان لەدەست دەدەن!😓

دایکان و باوکان لە ماڵەوە، مامۆستا و فێرکارانیش لە ناوەندەکانی فێربوون ڕۆژانە بەچاوی خۆیان لێکەوتە سلبییەکانی ئەو وروژاندنە سێکسییە دەبینن کە ڕوبەڕوی منداڵان دەبێتەوە.

منداڵی ئەمڕۆ لە هەموو سەردەمێک زیاتر لەبەردەم ئەگەری ئەوەدایە ڕوبەڕوی گێچەڵپێکران بێتەوە یان خۆی گێچەڵ بە منداڵێکی تر بکات.📵🔞

🚨لە بەرامبەر ئەم تەوژمەشدا دایکان و باوکان پاڵپشتێکی پەروەردەیی ئەوتۆیان نییە ڕێنماییان بکات چۆن پەروەردەی جنسی بدەن بە منداڵەکانیان و ڕێنماییان بکەن تاکو لە گێچەڵ و دەستدرێژی پارێزراوبن.

ئەو زانیاریانەی هەیە یان کەموکورت و تەقلیدین یان بەجۆرێکن وردبینی دەروونناسی تێدا ڕەچاونەکراوە و هەستی شەرمەزاری و ترس و گومان لە منداڵدا دروست دەکەن.
بەڵام چیتر نا!!

وێبینارێکی تایبەتمان بۆ ئامادەکردون:
[[ئەو٣ هەڵە گەورەیەی دایکوباوکی کورد دەیکەن لە پاراستنی منداڵەکانیان لە گێچەڵی سێکسی]]

🎯لەگەڵمان بن لەم وێبینارە زۆر تایبەتەدا، تاکو دیوە نەزانراو و هەرە گرنگەکەی پەروەردەی سێکسیتان نیشان بدەین و ڕێچارەی زۆر بەهێز و عەمەلیتان بخەینە بەردەست تاکو

لەم وێبینارەدا:

☑️ کەی وە چۆن دەست پێبکەیت بەم پەروەردەیە

☑️ چۆن منداڵەکەت فێردەکەی سەیری گرتەی نەشیاو نەکات

☑️ چۆن باسی باڵغبوونی بۆ دەکەی

☑️ چۆن فێری خۆپاراستنی دەکەی لە گێچەڵی سێکسی

☑️ چۆن وەڵامی پرسیارەکانی دەدەیتەوە

☑️ چۆن ئیرادەی بەهێز دەکەی زاڵبێت بەسەر هەڵچونە جنسیەکانیدا

دوای بەشداریکردن لەم ۆرکشۆپە دەڵێی💯:
ئەوجیلەی ئێمەیان پەروەردەکرد، خۆزگە ئەم شتانەیان بزانیایە!

👈 بۆبەشداریکردن نامە بنێرە، تاکو ڕۆژی وێبینارەکە لینکی بەرنامەکەت پێبگات و ئاگاداری هەموو شتێک بیت.یاخود نامە بنێرە👇

#چارەسەر #منداڵ #خێزان #هەرزەکار #دایکایەتی #نهێنی

02/05/2024

"ئەم جیلە کارەساتە"💥

#وێبیناری

🚨[ئەو 3 هەڵە گەورەیەی دایکو باوکی کورد دەیکەن لە پەروەردەی سێکسیی مناڵەکانیان]

👈 بۆ بەشداریکردن لە کۆمێنت بنوسە:
(بەهێز و بەڕەوشت) تاکو بەنامە زانیاریت پێبگات.

☑️ ڕێکەوت: 2024/06/05
☑️ دووشەممە 09:00 PM
☑️ بێ بـــــــەرامــــــبــــەرە
☑️ پەیجەکانی فام ئەکادیمی

#چارەسەر #منداڵ #خێزان #هەرزەکار #دایکایەتی #نهێنی

دەستپێدەکات🔥🔥ئەوەی دایک و باوکی کورد دەیزانێ لەسەر پەروەردەی سێکسی زۆر تەقلیدی و کەم و کورتە!هیچ یارمەتی منداڵ نایات بە ...
28/04/2024

دەستپێدەکات🔥🔥

ئەوەی دایک و باوکی کورد دەیزانێ لەسەر پەروەردەی سێکسی زۆر تەقلیدی و کەم و کورتە!

هیچ یارمەتی منداڵ نایات بە دەروونێکی ساغ و ئیرادەیەکی بەهێزەوە ڕوبەڕوی ئەو هەموو وروژێنەر و دیمەنە نەشیاوانە بێتەوە کە ڕۆژانە دائەبارێت بەسەریدا.📵🔞
ــــــــــــــــ
🚨ئیشی ئێمە ئەوەیە ئەم بابەتە هەستیارە بەجێ نەهێڵێن بۆ ئەوانەی پەروەردەی دەستی پۆڕن و تیکتۆکن!

ئەزانم مەجالت نییە سەری خۆشت بخورێنی😅

بۆیە ئیشەکەمان بۆ ئاسان کردوی؛

✅ بەشداری دەکەی لە وێبینارێکی بێبەرامبەر
وە هەموو ئەو زانیاریانە بە پوختی و عەمەلی وەردەگری کە لێتبووە بە کۆڵی شێر💯
ـــــــــــــــــ
لەم وێبینارەدا:

☑️ کەی وە چۆن دەست پێبکەیت بەم پەروەردەیە

☑️ چۆن منداڵەکەت فێردەکەی سەیری گرتەی نەشیاو نەکات

☑️ چۆن باسی باڵغبوونی بۆ دەکەی

☑️ چۆن فێری خۆپاراستنی دەکەی لە گێچەڵی سێکسی

☑️ چۆن وەڵامی پرسیارەکانی دەدەیتەوە

☑️ چۆن ئیرادەی بەهێز دەکەی زاڵبێت بەسەر هەڵچونە جنسیەکانیدا
ـــــــــــــــــــــ
خۆزگە ئەوانەی ئێمەیان پەروەردەکرد، ئەم شتانەیان بزانیایە!

👈 لە کۆمێنت لینکی گروپی ڤایبەر دانراوە، داخڵبە تاکو ڕۆژی وێبینارەکە لینکی بەرنامەکەت پێبگات و ئاگاداری هەموو شتێک بیت.👇

#چارەسەر #منداڵ #خێزان #هەرزەکار #دایکایەتی #نهێنی

پەتای ئەم کۆمەڵگەیەی خۆمان، خۆکردنە بە مامۆستا و حەکیم بەسەر ژیانی شەخسیی ئەو خەڵکەوە.ئەم ماوەیەی پێشوو دایکێکی هیمەت بە...
22/04/2024

پەتای ئەم کۆمەڵگەیەی خۆمان، خۆکردنە بە مامۆستا و حەکیم بەسەر ژیانی شەخسیی ئەو خەڵکەوە.

ئەم ماوەیەی پێشوو دایکێکی هیمەت بەرز دەردەدڵی ئەوەی لا ئەکردم کەسێکی نزیکی هەیە هەرجارێ ئەیبینێ دنیایەک هەستی ناخۆشی تیا دروست ئەبێ.

ئەم خزمەیان لەوجۆرانەیە کە بەلای خەڵکەوە بە “قسەزان” دادەنرێت و ڤیزەی ئەوەی پێدراوە “دەستی خێر” بخاتە هەموو شتێکەوە و زوبانی “حەقبێژی” لە ژیانی خزم و کەسوکاردا بخاتەگۆ.

سەیرەکەم ئەم ئازیزەم ئەم قسەفڕێدان و سنووربەزاندنەی خزمەکەیانی ناوناوە “دانایی” و کۆڵێک بۆی داچووە😔

لە خەم دڵتەنگیی ئەم دایکەدا، خەم و تەریقی هەموو ئەو دایک و باوکانەم بینی کە ڕۆژانە هەست و شعوریان بریندار دەکرێت. بەڵام چیتر نا. ئەوەت لەگەڵ بەشەکەم کە لەگەڵ ئەو ئازیزەمم بەشمکرد:

دانایی، قسەی زل و باق و بریق نییە..
دانایی وەستانە،
خوێندنەوەی خۆت و بەرامبەرە،
گوێگرتنە لە جەستەت، هەستکردنە بە هەست وشعووری بەرامبەر..

وەستانە؛ نیەتم چیە لەم قسە گەورە و بەنرخەی دەمەوێ بیڵێم:
گەورەکردنی خۆمە لەسەر حسابی بچوکردنەوەی ئەو؟

یان فریادڕەسیە بۆ ئەوەی ئاهێک هەڵکێشم و ئۆخەی بکەم کە مرڤێکی باشم؟!

هەرکەسێک قسەی زل و کاریگەری بۆ کردیت مانای ئەوە نییە دانایە.
هەر قسەیەکی حیکمەت-ئاسات پێبوو مەرج نییە دەری ببڕی.
هەندێکجار دەرنەبڕینەکەیە کە حیکمەتە.

بێدەنگی ئاڵتونە!
هەندێکجاریش دەستەوسانییە.

تۆ ئەوە نیت کە دەوروبەر لەسەرت دەیزانن و لەبارەتەوە دەیڵێن،
مناڵ و هاوسەریشت هەروا..

تۆ مرۆڤێکی جوان و باشیت. ئەوەندە باش کە شایەنی ئەوەی لە خۆت ببوری بۆ هەر ناڕێکی و ناڕوونییەک کە لە ڕۆژەکەتدا ڕویداوە.

دونیایەک میهرەبانی،


پسپۆڕی سەرمایەی دەروونیی لە خێزاندا

وێنەکە/
هەفتەی پێشوو میوانی ئازیزان بووم لە MixPodcast. باسوخواسێکی بەچێژمان کرد لەسەر بەزمەکەی خۆمان (دایکوباوکایەتی). تامەزرۆم پەخش بکرێت و بەشی بکەم لەگەڵتان😊

14/04/2024

گەورەترین هەڵەی دایک و باوکی ئەم سەردەمە بزانە!

ڕای تۆ چییە لەسەر نازپێدان؟ 👇

1. نازپێدانی زۆر خووی مناڵ شڕ دەکات

2. چەندە ناز بدەی بە منداڵ هێشتا کەمە

3. نازپێدان و سنوور بۆ دانان پێویستە بەیەکەوە بێت

#ناز #مناڵ

09/04/2024

با ئەم جەژنە جیاوازبێ (٣)

لە ئێستاوە ئەم ڕێککەوتنە گرنگە بکەن تاکو چەژنەکەتان بێ گلەیی و ناڕەزایی لەیەکتر تێپەڕێنن.

ئەی تۆ چ شتێکی مناڵەکەت لە جەژنا زۆر پەستت ئەکات؟
1) بێ پرس ئەچێتە دەرەوە
2)لەگەڵمان نایەت بۆ سەردان
3) شیرینی خواردنی لە ڕادەبەدەر
4)پیس کردنی جلی جەژن

پسپۆڕی سەرمایەی دەروونی

جەژنتان پیرۆز😍

#جەژن #جەژنانە #سترێس #دەروونی

08/04/2024

با ئەم جەژنە جیاوازبێ (٢)

ڕۆژانی جەژن دەرفەتێکی زۆر باشە تاکو مناڵەکانمان فێری کۆمەڵایەتی بوون و یاسا و ڕێساکانی میوانداری بکەین. وە لەوە گرنگتر ئەوەیە پێشوەختە بۆ ئەم پێشهاتانە ئامادەیان بکەین و ڕاهێنانیان پێ بکەین لەسەر ئەو شتانەی کە زەحمەتییان تێیدا هەیە.


پسپۆڕی سەرمایەی دەروونی

#جەژن #جەژنانە #سترێس #دەروونناسی

07/04/2024

با ئەم جەژنە جیاوازبێ (١)

پیاوان خەسڵەتێکی گرنگیان هەیە لە خۆئامادەکردن بۆ یاد و بۆنەکان..
ژنان دەتوانن چی لێوە فێرببن و چۆن ژیانی خۆیان ئاسانتر بکەن.


پسپۆڕی سەرمایەی دەروونی

#جەژن #ڕەمەزان

07/04/2024

📊 پلانی دەروونی
بۆ جەژنێکی دوور لە سترێس و ڕاکەڕاک☺️

زۆر لە ماڵ پاککردنەوە و جل کڕین گرنگترە💯

06/04/2024

📣📣 مەگەر ناتەوێ بزانی

☑️ چۆن زاڵ ببیت بەسەر سترێس و قەلەقی
☑️ چۆن لەگەڵ هاوسەری تەبیعەت ناخۆش مامەڵە بکەیت
☑️ چۆن بە تەعلیق و ڕەخنەی کەسوکار نەڕوخێیت
☑️ چۆن ڕەفتاری نەگونجاوی منداڵەکەت لای خەڵک چارەسەر بکەی

تاکو ئێستا خۆئامادەکردنی دەروونی بۆ جەژن بەمجۆرە باس نەکراوە😯

#جەژن #بەختەوەری

سەیرو سەمەرەترین پرسیار چییە کە تاکو ئێستا مناڵەکانت لێیان کردوویت؟     #پرسیار
06/04/2024

سەیرو سەمەرەترین پرسیار چییە کە تاکو ئێستا مناڵەکانت لێیان کردوویت؟

#پرسیار

Address

Salim Street
As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when FAM academy::فام ئەکادیمی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share