
08/05/2025
زۆربەی جار دەپرسن ئایا پاکی سارد و پاکی گەرم چییە؟
پاکی سارد و پاکی گەرم بەم شێوەیە هەیە لە ئەوروپا ، کە جێڵی تایبەتن بە ڕەنگی شین و سوور ، پاکە ساردە(شینە)کە دەخرێتە بەفرگر و پاکە گەرمە(سوور)ەکە دەخرێتە ناو مایکرۆ وەیڤ و گەرم دەکرێت.
پاکی سارد و گەرم یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ کۆنترۆڵی ئازار ، لەکاتی ئازاری کتوپڕدا پاکی سارد بەکاردێت تا چەند ڕۆژێک بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و ئاوسان. لەدوای چەند ڕۆژێک کە ئازارەکە بەردەوام دەبێت پاکی گەرم بەکاردێت بۆ خاوکردنەوەی گرژی ماسولکەکان و ئاسانکردنی هاتووچۆی خوێن بۆ ناوچەکە.
پێویستە لە هەموو ماڵێکدا ئەم دوو جۆر پاکە هەبێت، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئازار ...
لە وڵاتی ئێمەدا لەبەرئەوەی لەوانەیە ئەم جۆرە پاکانە گەرم بێت، دەتوانرێت لەبری ئەوە جەوەنەی لاستیک بەکاربێت لەبری پاکی گەرم ، وە سەهۆڵ لە کیسی نایلۆندا لەبری پاکی سارد.
د.هەڤین کەمالhaven