05/08/2025
پێچانی پەتی ناوک لە ملی کۆرپەلە؟
- پێچانی سوڕێک یان زیاتری پەتی ناوک لە ملی کۆرپەلە بە زیاتر لە ٣٦٠ پلە!
- هۆکاری تا ئێستا بەتەواوی نەزانراوە، بەڵام ئەوترێت زیاتر لەو دوگیانیانەدا رووێەدات گەر ئاوی دەورووبەری کۆرپەلە زۆر بوو یان پەتی ناوکی کۆرپەلەکە درێژ بوو!
- ماکەکان ''مضاعفات":
کەمبوونی جوڵەی کۆرپەلە، دواکەوتنی گەشەی کۆرپەلە، کەم خوێنی کۆرپەلە، چەندین ماکیتر، وە لە هەنێک حاڵەتی زۆر دەگمەن ئەبێتە هۆی مردنی کۆرپەکە!
-- چارەسەر:
چاودێریکردنی نیشانە زیندەکانی کۆرپەلە لە ئەگەری درووستبوونی ماکەکان.