MidwifeAsmar

MidwifeAsmar مەستەری مامانی بەئەزموونی زیاتر لە ٢٥ سال کاری مامانی ، راهێنانی دایکی دووگیان بە ئۆنڵاین و ڕاستەوخوو

15/02/2026

زۆرێک لە دایکان لە کۆتا هەفتەکانی دووگیانیدا
بەهۆی ئازار و قورسایی و نائارامی و ماندوێتی لە دکتور زەخت ئەکەن کە زووتر نەشتەرگەریان بۆبکات
و 👈ئەم هەستە بەتەواوی جیی تێڕوانیە 🌸

بەڵام لەبیرت بێت:
جەستەت بۆ ئەم ڕێگایە دروست کراوە،
هەندێک جارتەنها پێویستیت بە پشتگیری دروست هەیە نەک پەلەکردن.

✨ ڕاهێنانی دووگیانی و یۆگای بنەڕەتی:
▪️ کەمکردنەوەی فشار و ئازار
▪️ بەرگەگرتنی جەستەت زیاد بکە
▪️ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ
▪️ و یارمەتیت دەدات لە بڕیاردانی ئاگادارانە

پێش ئەوەی پەلە بکەیت لە منداڵبوون،
چانسی بەهێزبوونی جەستەت بدە 🤍
هەندێک جار چەند دانیشتنێک لە ڕاهێنانی دروست،
و وەرزش دەتوانێت بە تەواوی ڕەوتی کارکردن بگۆڕێت و جەستەت بەهێزتر کات و دوای منالبوون بەهێزتر و چلاکتر ئەبیت

ئەگەر ئازارت هەیە،
سەرەتا خۆت بەهێز بکە...
پاشان بڕیار بدە 🌱
بۆ بەشداری کردن لە هەرتەمنێکی دووگیانیدایی هیچ دودل مەبە و بەزووترین کات لە وەرزشەتایبەتەکانم بەشدار بە و لە ژێر ئەم پۆستە وشەی وەرزش کۆمێنت کە





14/02/2026

پێداویستیەکانی کۆرپە زمانیان هەیە... تەنها گوێ بگرن.

زۆرێک لە بەرهەمەکانی منداڵان، ئەگەر بە باشی بەکارنەهێنرێن، نەک هەر یارمەتیدەر نین بەڵکو زیان بە منداڵەکە دەگەیەنن.

سەری شوشە شیر کە پێویستە لە کاتی خۆیدا بگۆڕدرێت، شووشەی منداڵ کە پێویستە بە شێوەیەکی دروست تەعقیم بکرێت، کرێمێک کە بۆ خۆپاراستن بەکاردەهێنرێت نەک کاتێک پێویستیان نەماوە،
رەرەوەک کە دەتوانێت فشار بخاتە سەر جومگەکانی منداڵ ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربهێنرێت.

هەڵگرێک کەریەر کە تەنها بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سەلامەتە.

شیردۆش کە دەتوانێت کێشە دروست بکات ئەگەر هەر لە سەرەتاوە بەهێزترین بێت.

ئەمانە شتگەلێکن کە بەزۆری کەس بۆت باس ناکات بەڵام ناسینی ئەوان دەتوانێت ئەزموونی دایکایەتی زۆر تەندروستتر بکات... لە کۆمێنت پێمان بڵێ کام لەم ئامۆژگاریانە نەتزانیوە؟ یان ئەگەر ئەزموونێکت هەیە کە یارمەتی کەسانی تر دەدات، دڵنیابە پێمان بڵێ.

هۆشیاری باشترین دیاریە کە دەتوانین بیدەین بە منداڵەکانمان.
#وەرزش

13/02/2026

ئایا دوای لەدایکبوونی سروشتی زێ بۆ هەمیشە شل و گەورە دەبێت؟

یەکێک لە نیگەرانییە باوەکانی ژنان ئەم ڕستەیە:
“دەڵێن جارێکی تر هەرگیز وەک جاران نابێتەوە...”

بەڵام واقیعی زانستی چی دەڵێت؟

زێ شانەیەکی ماسولکەیی-لاستیکی و زیندووە.
لە کاتی دووگیانی و منداڵبووندا دەکرێتەوە بۆ ئەوەی منداڵەکە تێیدا تێپەڕێت،
بەڵام جەستەی ژنەکە توانای سروشتی چاککردنەوە و گرژبوونی هەیە.

🔹 لە ٦ هەفتەی یەکەمدا بەشێکی زۆر لە گەڕانەوە بۆ دۆخی پێشووی خۆی ڕوودەدات.

🔹 لە چەند مانگی داهاتوودا لەگەڵ چاکبوونەوەی ماسولکەکانی بنی حەوز، شێوە و تۆنی ماسولکەکان باشتر دەبن.

لە زۆر حاڵەتدا ئەگەر ئاگاداری و ڕاهێنان بکرێت، ئەوا ئەرکەکە بە تەواوی جێگەی ڕەزامەندی دەبێت.

❗ ئەوەی دەبێتە هۆی هەستکردن بە شلبوونەوە، خودی “لەدایکبوونی سروشتی” تەنانەت زۆر دایکم بینیوە دوای نەشیەرگەریش ئەم هەستەیان هەیە؛
کە بەهۆیی
لاوازی ماسولکەکانی بنی حەوزە.

وە ئەمەش دەتوانرێت ڕاست بکرێتەوە 👇

چی بکەین؟

✔ ڕاهێنانی کێگڵ (بە شێوەیەکی ڕێکوپێک و سیستماتیک) ئەو پۆستەی کە چۆن ئەمە ئەنجام بەی لینکەکەی بۆ دائەنێم
✔ دەستپێکردنی ڕاهێنانی تایبەتی دوای منداڵبوون بە سەرپەرشتی مامان(پاکەیجی دوای منالبوون ئامادەیە و وەریگرە لەماڵەوە لە کاتی گۆنجاوت ئەنجامی بە و بەزووتری کات بگڕێوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆت)
✔ ڕاهێنانی هەناسەدانی دایفڕاگماتیک و چالاککردنی ماسولکەکانی بنی حەوزی قووڵ
✔ ڕاستکردنەوەی قەبزی و ڕێگریکردن لە گرژبوون
✔ ئەگەر پێویست بوو چارەسەری فیزیۆتێراپی تایبەتی بنی حەوز

جەستەی ژنێک زیانی پێنەگەیشتووە...

جەستەی ئافرەت بەهێز و زیرەک 💛

هەندێک جار تەنها پێویستی بە هۆشیاری و ڕاهێنانی دروست هەیە نەک ترس و حوکمدان.

ئەگەر دووگیانیت یان تازە منداڵت بووە،

جەستەت تاوانبار مەکە... پشتگیری بکە.


ئەگەر دەتەوێت بەشداری لە پۆلەکانی ئامادەکاری دووگیانی یان چاکسازی دوای منداڵبوون بکەیت، نامەیەکی ڕاستەوخۆم بۆ بنێرە یا لەژێر ئەم پۆستە بنوسە دوای منالبوون
#زێ
تۆش هەستت بەمە کردوە؟؟

12/02/2026

بەپێی ڕاپۆرتە جیهانییەکان ڕێژەی نەشتەرگەری لە زۆرێک لە وڵاتان ڕوو لە زیادبوون دەکات.
لە کاتێکدا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە نەشتەرگەری قەستەرە ئەنجام بدرێت کاتێک پێویستییەکی پزیشکی هەبێت.

ئەمەش بەو مانایە نییە کە نەشتەرگەری قەستەرە ڕەت بکرێتەوە.
بەڵکو جەخت لەسەر بڕیاردانی ئاگادارانە دەکاتەوە.

هەموو دایکێک مافی خۆیەتی بزانێت:

✔ ئاماژەی پزیشکی بە وردی چییە

✔ ئەگەر چاوەڕێ بکەین چی ڕوودەدات

✔ مەترسی و سوودەکانی هەر هەڵبژاردنێک چین

👈پەیوەندی نێوان پزیشک و دایک لەسەر بنەمای متمانە و هۆشیاری یەکتر بێت.

👈هۆشیاری دوژمنی پزیشکی نییە.

هاوڕێی بڕیاردانی تەندروستە 🌿

07/02/2026

ئارامی دایک زمانی سەلامەتی کۆرپەلەیە 🤍
کۆرپەلە لە هەفتەکانی یەکەمی دووگیانییەوە لە لێدانی دڵ و تۆنی دەنگ و هەستەکانی دایک تێدەگات.
فشاری بەردەوام دەتوانێت کاریگەری لەسەر گەشەی مێشکی منداڵەکە و سیستەمی دەمار و تەنانەت شێوازی خەوتنی داهاتوو هەبێت.

ژینگەیەکی ئارام، پشتگیری سۆزداری لەلایەن هاوسەرەکەتەوە، هەناسەدانی هۆشیارانە، یۆگای دووگیانی، و هەستکردن بە ئاسایشی دەروونی،
یارمەتی کۆرپەلە بدەن بە بیرێکی ئارامتر و تەرکیزێکی باشتر و خۆگونجاندنێکی سۆزداری تەندروستتر گەشە بکات.

دایکێکی ئارامتر،
منداڵێک پەروەردە دەکات کە دۆنیا سەلامەتر ئەزموونی دەکات 🌿

بۆ بەشداری کردن لە کۆرسە نەزەری و وەرزشیەکانی کاتی دووگیانی هێمنی و ئارامی پێشکەشی کۆرپەکەت کە
بۆ بەشداری کردن وشەی کۆرس کۆمنت کە
#وەرزش

29/01/2026
28/01/2026

Address

Kurd

Telephone

+9647739628893

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when MidwifeAsmar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram