Dr.San Fatih

Dr.San Fatih Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr.San Fatih, Doctor, As Sulaymaniyah.

پزیشکی شارەزای نەخۆشیە هەناوییەکان
‎ژیانکردنت ڕێکبخەرەوە،چێژو تەندرووستیت بەدەستبهێنەرەوە

ناونیشانی کلینیک
پۆلیکلینیکی موون-ناو پرۆژەی دەروازە سیتی
ژ.مۆبایل:٠٧٧٠٧٢٦٠٧٧٠

27/12/2025

بەرگری ئینسۆلین و شەکرەی جۆری دوو

شەکرەی جۆری دوو نەخۆشیەکی وردو ئاڵۆزەو کۆمەڵێک گۆڕانکاری و ناڕێکی وورد و جیاواز لە خانەکانی لەشدا ڕوودەدەن لەوانە تێکچوون لە خانەکانی چەوری و ماسولکەو و جگەر و خانەکانی ئەلفا و بێتای پەنکریاس و تێکچوونی بەکتریا سوودبەخشەکانی ڕیخۆڵەو کۆمەڵێک تێکچوونی تر ، هەربۆیە لە هەندێک باروودۆخدا هۆکارەکان دیارن و ئەتوانین بەڕێکخستنەوەی هۆکارەکان نەخۆشیەکەش چارەسەر بکەین وە یەکێک لەو هۆکارانەش تووشبوونی کەسەکەیە بە بەرگری ئینسۆلین و دواتر شەکرەی جۆری دوو، هەربۆیە بەپلانێکی خۆراکی وورد و زیادکردنی جووڵەی ڕۆژانەو جێبەجێ کردنی ژیانێکی تەندرووست ئەتوانرێت دووبارە تەندرووستی بۆ کەسەکە بگەڕێنرێتەوە

سڵاو ئازیزان ئەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن وەک دیاریەک لە تاقیگەی کلینیکەکەمانەوە بۆ ڕۆژەکانی ٢٥ و ٢٦ ی مانگ کە دەکات...
23/12/2025

سڵاو ئازیزان
ئەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن وەک دیاریەک لە تاقیگەی کلینیکەکەمانەوە بۆ ڕۆژەکانی ٢٥ و ٢٦ ی مانگ کە دەکاتە پێنج شەممە و هەینی

😍بە بێ بەرامبەر پشکنینی ڤیتامین دی ئەنجام بدە لە تاقیگەی موون…
🗓️ڕۆژی پێنجشەممە و هەینی

🕕لە کاتژمێر 8ی بەیانیەوە تا 6ی ئێوارە خوێن وەردەگیرێت

بۆ پەیوەندی کردن 0770 200 0770

سیمیناری نوێ (Lipoproteins and atherosclerosis)زانستی پزیشکی نوێ سەبارەت بە نەخۆشیەکانی چەوری خوێن بەرەو گۆڕانکاری گەورە...
19/12/2025

سیمیناری نوێ
(Lipoproteins and atherosclerosis)

زانستی پزیشکی نوێ سەبارەت بە نەخۆشیەکانی چەوری خوێن بەرەو گۆڕانکاری گەورەو جیاواز ئەڕوات و توێژینەوە زانستیە نوێیەکان سەبارەت بەو بابەتەتانەی کە جێی پرسیار بوون بەرەو دۆزینەوەی وەڵامەکان و زیاتر تێگەیشتن لە وردەکاریەکان ئەڕوات و بەمەش ئێمەی پزیشک ئاسانتر چارەسەری نەخۆشیەکان ئەتوانین بکەین

لەم سیمینارەدا بەشێوەیەکی ووردی زانستی تازەترین زانیاریەکان لەسەر چەوریەکانی خوێن باس ئەکەین و وەڵامی زۆر پرسیاری جێگومان ئەدەینەوە
گرنگترین بابەبەتیش باسی ڕۆڵی apoB ئەکەین لە دیاریکردنی مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ و جیاوازی LDL-cholestrol و LDL- triglyceride چین و کامیان کێشە سەرەکیەکەن ، وە باسی جیاوازی LDL-P و LDL-C ئەکەین لەگەڵ زۆر شتی تری گرنگ

کات و شوێن: ١:١٥ دوا نیوەڕۆ ٢٤-١٢-٢٠٢٥ چوار شەممە
ئۆفیسی تەندروستی گەشەپێدان -ئازادی مۆڵ-نهۆمی دووەم

15/12/2025

ئەم دوو نەخۆشیەی چەوریەکانی خوێن لەکاتی پشکنینی چەوریەکاندا وەک یەک هەردوو چەوری کۆلیسترۆڵ و چەوری سیانی لەئاستێکی بەرزو نائاساییدان بەڵام هۆکار و چارەسەرەکەیان زۆر لەیەک جیاوازن بۆیە پێویستە زۆر بەوریایی مامەڵەیان لەگەڵ بکەین دڵنیا بین کە نەخۆشەکە چی جۆرێکی هەیە دواتر دەست بکەین بە چارەسەر

03/12/2025

-S.insulin
بەرزی ڕێژەی ئەم پشکنینە واتە کەسەکە تووشی بەرگری ئینسۆلین بووە

-apoB
هەندێک جار چەوری کۆلیسترۆڵ و چەوری سیانی یەکلامان ناکاتەوە لەسەر وردەکاری چەوریەکان بۆیە پێویستمان بەم پشکنینە ئەبێت بۆ زیاتر تێگەیشتن لە چەوریەکان

-HsCRP
بەرزیی لە ڕێژەی ئەم پشکنینە واتە هەبوونی هەوکردنی درێژخایەن

-LP(a)
بەنزیکی لەهەر ٥ کەس کەسێک ئەم پشکنینەی بەرزەو نا ئاساییە و ئەوکەسانە پێویستە زیاتر لەکەسانی تر خۆیان بپارێزن بۆ ئەوەی دووربن لە تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ

من دوو ئامانجم هەیە و کاری بۆ ئەکەم *ببینم خەڵکی هەوڵی پاراستنی تەندرووستی خۆیان ئەدەن و خۆپارێزی لە نەخۆشی ببێت بە ئاما...
01/12/2025

من دوو ئامانجم هەیە و کاری بۆ ئەکەم
*ببینم خەڵکی هەوڵی پاراستنی تەندرووستی خۆیان ئەدەن و خۆپارێزی لە نەخۆشی ببێت بە ئامانج و بەشێک لە شێوازی ژیان لای خەڵکی.
*ئەوەی نەخۆشی درێژخایەنی هەیە یارمەتی بدەم بۆ ئەوەی ببێتەوە بە کەسێکی تەندرووست و دوورکەوێتەوە لە نەخۆشی و چێژ لەژیانێکی تەندرووست وەرگرێت.

خودا یارم بێت بتوانم بەپێی پێویست بگەم بەو ئامانجەو خەڵکی ببینم لە ژینگەو ژیانێکی تەندرووستدان. چونکە زۆرجار مرۆڤ تاخۆی نەخۆش نەبێت لەناڕەحەتی ژیانی نەخۆشەکان تێناگات

د. سان فاتح
پزیشکی ڕاهێنراوی هەناوی بۆ بینینی نەخۆشییە هەناویەکان
(فشاری خوێن، دڵ، شەکرە، غوددە، چەورییەکان)

🗓️لە ڕۆژانی یەک شەممە تا چوار شەممە لە پۆلیکلینیکی موون دادەنیشێت

📍سلێمانی ـ دوو سایدی ئاوبارە ـ ناو پرۆژەی دەروازە سیتی 2&3 - پۆلیکلینیکی موون✅

بۆ پەیوەندی📞
0770 726 0770

ناڕێکی لە چەوریەکانی خوێن تێگەیشتنێکی قووڵ و وردی پێویستە بۆ ئەوەی بزانین چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین و چۆن ڕێگا ڕاستەکە هەڵ...
24/11/2025

ناڕێکی لە چەوریەکانی خوێن تێگەیشتنێکی قووڵ و وردی پێویستە بۆ ئەوەی بزانین چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین و چۆن ڕێگا ڕاستەکە هەڵبژێرین و جێبەجێی بکەین،
ئەکرێت چەند نەخۆش هەبن هەمان ڕێژەیان هەبێت لە پشکنینی چەوریەکان بەڵام بۆ هەریەکەیان ئەبێت ڕێگایەکی جیاواز دابنێین و زۆرجار ئەوەی بۆ نەخۆشێک سوودبەخشە بۆ نەخۆشێکی تر ئەبێتە هۆی زیان و کێشەی گەورە بۆیە زۆر گرنگە هەمووکات لەژێر چاودێریی پزیشکدا لێکدانەوە بۆ ناڕێکی لە پشکنینەکان بکرێت و بەپێی جۆری نەخۆشیەکە چارەسەرەکە دیاری بکرێت
وێنەکەش نمونەیەکە کە گۆڕانکاریەکان نیشان ئەدات بۆ نەخۆشێک کە جۆرێکی تایبەت لە نەخۆشی بۆماوەیی چەوریەکانی هەیە و تەنها بە ڕێکخستنەوەی سیستەمی خۆراکی ناڕێکیەکان چاکبوونەتەوە

یەکەم دەرمان  بۆ چارەسەری نەخۆشی بۆماوەیی بەرزیی چەوری سیانی پەسەندکرانەخۆشی بۆماوەیی کۆنیشانەی بەرزیی چەوری سیانیی (Fam...
20/11/2025

یەکەم دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشی بۆماوەیی بەرزیی چەوری سیانی پەسەندکرا

نەخۆشی بۆماوەیی کۆنیشانەی بەرزیی چەوری سیانیی (Familial chylomicronemia syndrome) بەهۆی نەبوونی ئەنزیمێکەوە ڕوودەدات و کەسانی تووشبوو ڕێژەی ترایگلیسراید(چەوری سیانی) یان لە سەروو 1000 mg/dl ئەبێت، بەمەش هەر لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە تووشی کاریگەریە خراپەکانی نەخۆشیەکە ئەبنەوە بەتایبەت هەوکردنی کوشندەی پەنکریاس.
شایەنی باسە تووشبوانی ئەم نەخۆشیە پێویستە سیستەمێکی خۆراکی زۆر ورد جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی نەخۆشیەکە بکەن و هەبوونی دەرمانیش یارمەتیدەرێکی زۆرباش ئەبێت بۆ ئەو مەبەستە.
خۆشبەختانە یەکەم دەرمان بەناوی (plozasiran) کە بە شێوەی دەرزی ژێر پێست و سێ مانگ جارێک بۆ نەخۆشەکان بەکارئەهێنرێت لەلایەن ڕێکخراوی FDA ی ئەمریکی پەسەندکراو بەمەش لەگەڵ سیستەمێکی خۆراکی ورد کاریگەریەکی گرنگی ئەبێت لەسەر کۆنترۆڵکردنی کۆنیشانەی نەخۆشیەکە

شایەنی باسە ئەم نەخۆشیە نەخۆشیەکی کەم و دەگمەنە بەڵام بەهۆی هاوسەرگیری نێو خزمان و تێکەڵی کۆمەڵایەتی ئەکرێت ڕێژەکەی لەکۆمەڵگەی ئێمەدا زیاتر بێت بەراورد بە کۆمەڵگەکانی تر

خواردنە دەستکاریکراوەکان و شێرپەنجەی کۆڵۆن بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندی هەیە لە نێوان خواردنە دەستکاریکراوەکان و زوو...
17/11/2025

خواردنە دەستکاریکراوەکان و شێرپەنجەی کۆڵۆن

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندی هەیە لە نێوان خواردنە دەستکاریکراوەکان و زوو سەرهەڵدانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ئەو کەسانەی خواردنە دەستکاریکراوەکان بەشێکە لە سیستەمی خۆراکیان زیاتر و زووتر ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن هەیە

گرنگترین پێکهاتە کە لە خواردنە دەستکاریکراوەکان کە ئەبنە هۆی زیان بۆ لەشی مرۆڤ بریتین لە
١-شەکری سادە
٢-نەبوونی ڕیشاڵ و لابردنیان لە خواردنەکان
٣-چەوریە ناتەندرووستەکان
٤-تام و ڕەنگی کیمیایی بۆ هێشتنەوەی پێکهاتەی خواردنەکان بۆ ماوەیەکی زیاتر کە ئەبنە هۆی تێکچوونی دیواری ڕیخۆڵەو زیادکردنی هەوکردن و نەهێشتنی بەکتریا سوودبەخشەکان و زۆر زیانی تر

بۆیە پێویستە کۆمەڵگە بگەڕێتەوە بۆ سوودوەرگرتن لە خواردنە ڕاستەقینەو دەستکارینەکراوەکان و جێبەجێ کردنی ژیانێکی تەندرووست بۆ گەڕانەوەی تەندرووستی بۆ تاکی کۆمەڵگاکەمان

تایبەت بە پزیشکانی بەڕێزوەک تۆڕی پزیشکانی عێراق بۆ نەخۆشیەکانی چەوری خوێن و لەژێر سەرپەرشتی کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ نەخۆشیەکا...
11/11/2025

تایبەت بە پزیشکانی بەڕێز
وەک تۆڕی پزیشکانی عێراق بۆ نەخۆشیەکانی چەوری خوێن و لەژێر سەرپەرشتی کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ نەخۆشیەکانی چەوری خوێن هەڵەستین بە ڕێکخستنی وێبینارێک سەبارەت بە تازەترین ئەپدەیت بۆ گایدلاینەکانی تایبەت بە نەخۆشی چەوریەکانی خوێن بۆ ساڵی ٢٠٢٥
پزیشکانی بەڕێز ئەتوانن لەڕێی ئەم لینکەی خوارەوە ناو تۆمار بکەن و بەشدار بن
کات و بەروار: ٢٠/١١/٢٠٢٥ ٩:٣٠ ی شەو بەکاتی بەغداد
https://us02web.zoom.us/webinar/register/WN_u9PyUwyiTUabzKTpSagjUw

کامیان بپێوین کێش بۆ باڵا یاخود کەمەر بۆ باڵاپێوانی (کێش بۆ باڵا) یاخود (کەمەر بۆ باڵا) کامیان دروستترو وردترن لە پێشبین...
09/11/2025

کامیان بپێوین کێش بۆ باڵا یاخود کەمەر بۆ باڵا

پێوانی (کێش بۆ باڵا) یاخود (کەمەر بۆ باڵا) کامیان دروستترو وردترن لە پێشبینی ئەگەری ڕوودانی نەخۆشی دڵ و تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی دڵ

وەک ئەزانین کە هەموو کات ئێمە BMI بەکاردێنین بۆ ئەوەی بزانین کەسەکان کێشیان ئاساییە یاخود زیادە، وە لەسەر ئەو بنەمایەش ئەڵێین کەسێک کێشی زیادە ئەگەر BMI لە ٢٤.٩ زیاتر بێت و پێی ئەڵین قەڵەو ئەگەر BMI لە ٢٩.٩ زیاتر بێت، واتە هەرچەند BMI زیاتر بێت زیاتر قەڵەوەو زیاتر نزیک ئەبێتەوە لە نەخۆشی دڵ و تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی دڵ.

بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە چەند ڕۆژێک لەمەو پێش لە گۆڤاری لانسێت بڵاوکراوەتەوە دەرئەکەوێت پێوانەی BMI (کێش بۆ باڵا) ئەکرێت زۆر ورد نەبێت بەڵکو پێوانی WHtR واتە (کەمەر بۆ باڵا ) ڕاست ترەو ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە نەخۆشیەکەوە هەیە و ئەوە وردترو دروستتر دیاری ئەکات کە ئایا مەترسیمان لەسەرە یاخود نا،

پێوانی کەمەر بۆ باڵا زۆر ئاسان ئەپێورێت و کەمەری کەسێک وەردەگیرێت بە سانتیمەتر دواتر دابەشی باڵای کەسەکە ئەکرێت، وە ئەگەر ڕێژەکەی لە ٠.٥ زیاتر بێت واتە ڕێژەکەی بەرزەو کەسەکە ناتەندروستەو مەترسی لەسەرە بۆ داهاتوو، وە هەرچەند بەرزتر بێت مەترسیەکە زیاتر ئەبێت.
واتە بەپێی ئەم توێژینەوە نوێیە ئەکرێت کەسێک BMI ٢٦ بێت و قەڵەو نەبێت بەڵام ورگی هەبێت و WHtR ی لە ٠.٥ زیاتر بێت ئەوا ئەو کەسە ئەگەری تووشبوونی بە تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی دڵ زیاترە لە کەسێک کە BMI ٢٩ بێت و WHtR ی لە ٠.٥ کەمتر بێت
ئەمەش بۆمان ڕوون ئەکاتەوە کە هەبوونی چەوری ورگ و قەڵەوی سک زیاتر مەترسیدارەو پێویستە زیاتر خۆمانی لێبپارێزین بەراورد بە کۆبوونەوەی چەوری لە شوێنەکانی تر

سیمیناری نوێ (metabolic syndrome)شەکرەو بەرزە پەستانی خوێن و قەڵەوی بۆچی مرۆڤایەتی گیرۆدەی ئەم نەخۆشیانە بووەتەوە و هۆکا...
04/11/2025

سیمیناری نوێ (metabolic syndrome)

شەکرەو بەرزە پەستانی خوێن و قەڵەوی

بۆچی مرۆڤایەتی گیرۆدەی ئەم نەخۆشیانە بووەتەوە و هۆکار چیە کە بەردەوام ڕێژەکە لە زیادبووندایە، وە بۆچی سیستەمی پزیشکی مۆدێرن ناتوانێت کۆتایی بەم قەیرانە تەندرووستیە بهێنێت.
ئەمەش وەڵامی بەندەیە بۆ پرسیارەکە
بۆ ئەوەی کێشەیەک چارەسەر بکەین ئەبێت بزانین هۆکارەکەی چیە و ئەوە چارەسەر بکەین بەڵام ئێمە بەدوای هۆکاری هەڵەی
ترەوەین نەک هۆکارە ڕاستەکە

لەم سیمینارەدا بەووردی باسی ئەو هۆکارانە ئەکەین و چارەسەرەکەی باس ئەکەین

ئەو نەخۆشیەی کە هەموو مرۆڤایەتی پێوەی ئەناڵێنێت، نەخۆشی کۆنیشانەی تێکچوونی زیندەچالاکی لەش، (شەکرەو بەرزە پەستانی خوێن و قەڵەویی)هۆکاری ووردو سەرەکی ئەم نەخۆ...

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.San Fatih posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category