05/11/2025
بۆ ئەوەی توشی هەڵامەت و پەسیو نەبی
تکایە بەزووترین کات بڕۆ بنکەکانی تەندروستی، هەتا دەرزی ڤاکسینی پەسیو( ئەنفلۆنزا )ت لێ بدەن.
پێکووتەی پەتای وەرزی دەمان پارێزێت لە مردن، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە بەردەوام نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە .
بە گوێرەی داتاکانی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ ی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO..👇🏻
•ساڵانە نزیكەی یەک ملیار توشبوون بە ئەنفلۆنزا لە جیهان ڕوودەدات، لەوانە ٣–٥ ملیۆن نەخۆش، دۆخیان توندە و مەترسیدارن..
•ئەنفلۆنزا هۆکاری نزیكەی ٢٩٠,٠٠٠ تا ٦٥٠,٠٠٠ مردنی ساڵانەی نەخۆشانی کۆئەندامی هەناسەیە.
•نزیكەی ٩٩ لەسەددای مردنی منداڵانی خوار تەمەنی ٥ ساڵ، هۆکارەکەی تووشبوونیانە بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان پێکەوە لەگەڵ پەتای وەرزی ئەنفلۆنزا.
پزیشکی دەرمانساز
د.مامەند ڕەشید
بەرپرسی بەشی دەرمانسازی نەخۆشخانەی نەشتەرگەری میهرەبانی