16/10/2024
ئەم نیشانانەی خوارەوە مانای وایە لەشی تۆ پێویستی بە ڤیتامین D زیاتر هەیە و کەمی ئەم ڤیتامینە گرنگەت هەیە:
1-لاوازی ماسولکەکان
2-ئازاری ئێسکەکان
ڕەنگە سەخت بێت ئەمە لە ئازاری ماسولکە یان جومگەکان جیابکرێتەوە، بەڵام دەتوانرێت لەڕێگای وێنەی تیشکی ئێکس ڕەی و ئێم ئاڕ ئایەوە، سەرچاوەی ئازارەکەت دەستنیشان بکرێت و دواتر ئەگەر کەمی ڤیتامین D هۆکارەکە بێت دەتوانیت ڤیتامین D بخۆیت، کە لەدەرمانخانەکاندا هەیە، باشترین جۆری جێگرەوەی ڤیتامین D بریتیە لە ڤیتامین D3 چونکە لەو جۆرەیە کە لەش خۆی بەرهەمی دەهێنێت.
3-کێشەی بەردەوامی کۆئەندامی هەناسەدان
4-ئارەقکردنەوەی سەر
ڕەنگە ئەو حاڵەتە نیشانەیەکی سەرەتایی کەمی ڤیتامین D بێت، ئەگەر تۆ شیری خۆت بە منداڵەکەت دەدەیت واباشترە زیاتر ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین.
5-خەمۆکی
6- هەوکردنی درێژخایەن
7- نەخۆشییەکانی دڵ
8- نەخۆشی سەدەفی
9- ئازاری درێژخایەن
10-شەکەتی
11-بەرزی فشاری خوێن
12-تێکچوونی میزاج
13-نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە
14-کەمهێزی
چارەسەرەکانی کەمی ڤیتامین دی
•وەرگرتنی ڤیتامین دی بە شێوازی دەرزی یان کەپسول
•خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین دی
•چونە بەر تیشکی خۆر