Dr. Mohammed Ahmed Jaf د.محمد احمد جاف

Dr. Mohammed Ahmed Jaf د.محمد احمد جاف پزیشکی
قەڵەوی - خۆراکی کلینکی - شەکرەو فێرکاری شەکرە - خۆراکی وەرزشی پرۆگرام سازی وەرزشی
طبيب السكري -السمنة-التغذية العلاجية

پزیشکی
قەڵەوی - خۆراکی کلینکی - شەکرەو فێرکاری شەکرە - خۆراکی وەرزشی پرۆگرام سازی وەرزشی.........
شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە

24/11/2025
22/11/2025
بەرنامەی کیتۆ بۆ نەخۆشانی شەکرە نابێت بۆ ماوەی کورت خایەن لەسەرەتادا بە کیتۆ شەکری خوێن و شەکری سێ مانگی کۆنتڕۆڵ ئەبێت ب...
20/09/2025

بەرنامەی کیتۆ بۆ نەخۆشانی شەکرە نابێت
بۆ ماوەی کورت خایەن لەسەرەتادا بە کیتۆ شەکری خوێن و شەکری سێ مانگی کۆنتڕۆڵ ئەبێت بەڵام بۆ ماوەی درێژخایەن کیتۆ پەنکریاس زیاتر هیلاک ئەکات و بەرگری انسۆلینیش خراپتر ئەکات
نەخۆشی شەکرە بەتایبەت جۆری دوو پەیوەندییەکی زۆری بەشێوازی ژیانەوە هەیە وەک و ناڕێکی خەو خەمۆکی و توڕەبوونی بەردەوام خواردنی ناتەندروست و کەمی جوڵەی ڕۆژانەو وەرزش نەکردن جگەرە کێشان و خواردنەوەی کهولی
زۆرکات بە گۆڕینی شێوازی ژیانت ئەکرێت نەخۆشی شەکرەکەت کۆنتڕۆڵ بکەیت پێویستت بەوە نیە بە بەرنامەیەکی کاتی زیانبەخش هەوڵی کۆنتڕۆڵی شەکرەکەت بدەیت

یەکێک لە هۆکارەکانی منداڵ نەبوون قەڵەوی و زیادەی کێشە بۆ هەردوو ڕەگەز ئەکرێت ئافرەتەکە کێشی زیاد بێت و هۆکار بێت بەهەمان...
26/07/2025

یەکێک لە هۆکارەکانی منداڵ نەبوون قەڵەوی و زیادەی کێشە بۆ هەردوو ڕەگەز
ئەکرێت ئافرەتەکە کێشی زیاد بێت و هۆکار بێت بەهەمان شێوە ئەکرێت پیاوەکە کێشی زیاد بێت و هۆکار بێت
بۆیە هەندێک جار تەنها بە ڕێکخستنەوەی شێوازی ژیان و خواردنی تەندروست و کەمکردنەوەی کێشت ئەکرێت گرفتی منداڵ نەبوون چارەسەر بکرێت
شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
٠٧٧٠٥٢٦٤٥٤٥

بۆ نەخۆشانی شەکرەی جۆری یەک باشترین ڕێگەی بەکارهێنانی ئینسۆلین ئەوەیە ئینسۆلینی خاو یان ئەوەی بۆ ماوەی درێژ کار ئەکات لە...
25/07/2025

بۆ نەخۆشانی شەکرەی جۆری یەک
باشترین ڕێگەی بەکارهێنانی ئینسۆلین ئەوەیە
ئینسۆلینی خاو یان ئەوەی بۆ ماوەی درێژ کار ئەکات لە شەودا یان لە بەیانیاندا بەکاری بێنن بە پێ ی ڕێنمایی پزیشکەکەت
وە ئینسۆلینی خێرا لە پێش ژەمەکان بەکاربێنن
ناوەند جیهانییەکان ڕێنمایی ئەوە ناکەن کە ئینسۆلینی تێکەڵ بۆ نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک بەکاربێت
وە ئەگەر ئینسۆلینی تێکەڵ بەکار هات لە شەکرەی جۆری یەک پێویستە زۆر بە وریاییەوە بەکاربێت و بە تەواوی کەسەکە هەوڵی ئەوەی لەگەڵ بدرێت کە شێوە ژیانێکی جێگیری هەبێت لە ڕووی خواردن و خەو و جوڵەو وەرزشەوە
ژمارەی کلینیک ٠٧٧٠٥٢٦٤٥٤٥

چەن کێلۆ لە کێشت کەم بکەیتەوە تەندروستە؟کاتێک پەیڕەوی پڕۆگرامێک ئەکەیت بۆ کەمکردنەوەی کێشت پێویستە هەفتەی نیو کیلۆ بۆ یە...
25/07/2025

چەن کێلۆ لە کێشت کەم بکەیتەوە تەندروستە؟
کاتێک پەیڕەوی پڕۆگرامێک ئەکەیت بۆ کەمکردنەوەی کێشت پێویستە هەفتەی نیو کیلۆ بۆ یەک کیلۆ کەم بکەیتەوە وە مانگی ٢ بۆ ٥ کیلۆ وە ئەمە بە شێوەیەکی گشتی باسی ئەکەین لە کەسێکەوە بۆ کەسێک گۆڕانکاری بەسەردا دێت بەڵام خاڵی کۆتایی ئەوەیە لە مانگێکدا هەوڵ نەدەیت لە ٥ کیلۆ زیاتر لە کێشت کەم بکەیتەوە
چونکە توشی کەمی ڤیتامین و کانزاکان ئەبیتەوە لەگەڵ هەڵوەرینی قژو لەدەستدانی ماسولکەو بێ هێزی و لاوازی
ئەمانەش هۆکار ئەبن نەتوانیت لە سەر پڕۆگرامەکە بەردەوام بیت و بەخێرایی کێشت زیاد بکاتەوە
د. محمد احمد جاف
پزیشکی قەڵەوێ و خۆراکی کلینیکی
٠٧٧٠٥٢٦٤٥٤٥

پرسیاری وەرزشکاران ئایا پاودەری پرۆتین تەندروستە؟پێش وەڵامەکەی ئەم پرسیارە لە خۆت بکە ئایا خواردنە پرۆسێس کراوەکان تەندر...
24/07/2025

پرسیاری وەرزشکاران
ئایا پاودەری پرۆتین تەندروستە؟
پێش وەڵامەکەی ئەم پرسیارە لە خۆت بکە ئایا خواردنە پرۆسێس کراوەکان تەندروستن؟
بێ گومانم لەوەی زۆربەتان ئەڵێن نەخێر هوکارەکەشی ئەوەیە کە بڕێکی زۆر ماددەی پارێزەرو ڕەنگ و تام و بۆن و شیرینکەرو خوێ و مەوادی پڕکەرەوەی تێ ئەکرێت کە بە چەندین توێژینەوەی بەهێز سەلمێنراوە کە ئەو ماددانە هۆکاری زۆر نەخۆشین
پاودەری پرۆتینیش یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە بە پرۆسەیەکی زۆر پرۆسێسکردنی کیمیایی دا دەڕوات و بەکارهێنانی تەندروست نییە
تەنها لە چەند حاڵەتێکی تایبەتدا نەبێت کە ئەویش لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆری خوراکی کلینیکی و وەرزشی بەکاربێت و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە پزیشکەکە دیاری ئەکات
ئەگینا هیچ مرۆڤێکی تەندروست کە هیچ کێشەیەکی نییە باش نییە نە پاودەری پرۆتین نە بەزۆری خواردنە پرۆسێسکراوەکانی تر بەکاربێنێت
د. محمد احمد جاف
ژمارەی کلینیک ٠٧٧٠٥٢٦٤٥٤٥

Address

Anwar Shexa Hospital
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 10:00 - 20:00
Tuesday 10:00 - 20:00
Wednesday 10:00 - 20:00
Thursday 10:00 - 20:00
Friday 10:00 - 20:00
Saturday 10:00 - 20:00
Sunday 10:00 - 20:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Mohammed Ahmed Jaf د.محمد احمد جاف posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram