25/11/2025
ئەگەر هەر عیلاجێکی خوێن روونکردنەوە یان حەبی وارفارین بەکار ئەهێنیت! تکایە بە بێ پرسی پزیشک و دەرمانساز هیچ عیلاجێک یان یاریدەدەری خۆراکی لە خۆتەوە مەکڕە، وە تا رادەیەک لە هەندێک خواردنیشدا دەبێت ئاگادار بیت! هەر بۆ نموونە بۆ ئەو کەسانەی لەسەر ئەو جۆرە عیلاجانەی سەرەوەن زۆر خواردنی سیر یان زەنجەبیل رەنگە ئەگەری خوێن بەربوون زیاد بکات! بەهەمان شێوە هەندێک یاریدەدەری خۆراکی وەکو جینکۆ بایلۆبا وە هەمان شتیش بۆ هەندێک حەبی ئازار کە پێیان دەڵێن گروپی NSAID ەکان وەکو ڤۆلتارین و پرۆفین و هەندێ جۆری دەرمانی تریش. بە هیوای سوود.....
اسراء کمال شاە محمد
پزیشکی پایە بڵندی پزیشکی خێزان/ کەنەدا.
ماستەر لە زانستی خۆرک/ بەریتانیا.
دەرچووی زەمالەی چیڤینینگی بەریتانی.