22/02/2026
کوردی/عربي
🚫ئازارشکێنەکان و ڕۆژوو؛ وریای گورچیلەکانت بە!
🌙لە مانگی ڕەمەزاندا، بەهۆی گۆڕانی سیستەمی خۆراک و کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو لە جەستەدا، گورچیلەکان دەکەونە ژێر فشارێکی زۆرەوە، بەکارهێنانی هەڵەی دەرمانە ئازارشکێنەکان لەم مانگەدا دەبێتە مەترسییەکی گەورە😱
⚠️ بۆچی ئەم دەرمانانە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا مەترسیدارترن؟
🩸کاتێک بەڕۆژوو دەبیت، بڕی ڕۆیشتنی خوێن بۆ گورچیلەکان کەم دەبێتەوە بۆ پاراستنی شلەەمەنی ناو جەستە. دەرمانە ئازارشکێنەکانی وەک (ڤۆڵتارین، پۆنستان، پرۆفین، مۆبیک):
🩸دەبنە هۆی ئەوەی کە مولوولەخوێنە وردەکانی گورچیلە گرژ ببن و خوێنی بە باشی پێناگات.
💧 ئەگەر جەستەت وشک بێت و ئازارشکێن بخۆیت، مەترسی سستبوونی لەناکاوی گورچیلە زۆر بەرز دەبێتەوە.
✅ ئامۆژگاریی !!
💊 تا پێت دەکرێت لە کاتی بەربانگ یان پارشێو پەنا مەبە بۆ ئازارشکێنە بەهێزەکان بەبێ ڕاوێژی پزیشک.
‼️بۆ ئازاری ئاسایی و سەرئێشە، پاراسیتامۆڵ بژاردەیەکی زۆر سەلامەتترە بۆ گورچیلەکانت.
💧 لە نێوان بەربانگ تا پارشێو بڕی پێویست ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی گورچیلەکانت بتوانن پاشماوەی دەرمانەکان فڕێ بدەنە دەرەوە.
🍫⚡️ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرە یان زەختیان هەیە، یان پێشتر کێشەی گورچیلەیان هەبووە، دەبێت زۆر وریاتر بن و بەبێ پرسی پزیشکی پسپۆڕ هیچ دەرمانێک بەکارنەهێنن.
تەندروستی گورچیلەکانت قوربانی سەرئێشەیەکی کاتی مەکە, ڕۆژووەکەت بە تەندروستی بەڕێ بکە❤️
---------------
🚫 المسكّنات والصيام: انتبه إلى كليتيك!
🌙 في شهر رمضان، وبسبب تغيّر نظام الطعام ونقص شرب السوائل ، تتعرّض الكليتان لإجهاد واضح. إنّ استعمال المسكّنات بطريقة غير صحيحة خلال الصيام قد يسبّب مخاطر صحية مهمّة 😱
⚠️ لماذا تكون هذه الأدوية أخطر في رمضان؟
🩸عند الصيام يقلّ تدفّق الدم إلى الكليتين للمحافظة على سوائل الجسم. بعض المسكّنات الشائعة مثل فولتارين، بونستان، بروفين، وموبيك:
🩸تُسبّب تضيق الأوعية الدموية الدقيقة في الكليتين، مما يقلّل وصول الدم بشكل كافٍ.
💧 إذا كان الجسم في حالة جفاف وتمّ تناول هذه الأدوية، يزداد خطر حدوث فشل كلوي حاد بشكل ملحوظ
✅ التوصيات:
💊 يُفضَّل تجنّب استعمال المسكّنات القوية عند السحور أو الإفطار دون استشارة الطبيب 👨⚕️
‼️ في حالات الألم الخفيف أو الصداع ، يُعدّ الباراسيتامول خيارًا أكثر أمانًا للكليتين.
💧 بين الإفطار والسحور، يجب شرب كمية كافية من الماء لمساعدة الكليتين على طرح بقايا الأدوية من الجسم.
🍫⚡️مرضى السكري أو ارتفاع ضغط الدم، أو من لديهم تاريخ مرضي في الكلى، يجب أن يكونوا أكثر حذرًا، وألا يتناولوا أي دواء دون استشارة طبيب مختص.
🛑 لا تُعرّض صحة كليتيك للخطر من أجل ألم مؤقّت.
❤️ صُم بصحّة وسلامة