Dr Sakar Hussein Zber دکتۆرە ساکار حسێن زبیر

Dr Sakar Hussein Zber دکتۆرە ساکار حسێن زبیر Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr Sakar Hussein Zber دکتۆرە ساکار حسێن زبیر, Doctor, As Sulaymaniyah.

پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی

📍ناونیشان : سلێمانی - کوردسات - کۆمەڵگەی پزیشکی باسان - شەقامی سارداو - سەروو مزگەوتی سەردار ئاغا

☎️بۆ ناو نووسین:07703537431

بەرزی فشاری خوێن کە تەنها لەماوەی دووگیانیدا ڕوودەداتئەم حاڵەتە واتە تووشبوون بە بەرزەفشاری خوێن لە دوای هەفتەی ٢٠ی دووگ...
14/03/2026

بەرزی فشاری خوێن کە تەنها لەماوەی دووگیانیدا ڕوودەدات

ئەم حاڵەتە واتە تووشبوون بە بەرزەفشاری خوێن لە دوای هەفتەی ٢٠ی دووگیانییەوە لە خانمێکدا کە پێشووتر بەرزەفشاری خوێنی نەبووبێت.

کێن ئەو خانمانەی مەترسی تووشبوونیان بەم حاڵەتە زیاترە؟
🔹لە یەکەم دووگیانیدا باوترە.
🔹ئەگەر تەمەنی خانمەکە خوار ١٨ ساڵ یان سەروو ٣٥ ساڵ بێت.
🔹لە دووگیانی دووانەدا زیاترە.
🔹قەڵەوی
🔹مێژووی خێزانی بۆ بەرزەفشاری خوێن.
🔹ئەگەر هەمان حاڵەت لە دووگیانییەکی پێشوودا ڕوویدابێت ئەگەری دووبارەبوونەوەی زیاترە.

🔺نیشانەکانی چین؟
زۆربەیجار بێ نیشانەیە بەڵام ئەگەر زۆر بەرزبێت دەکرێت ئەم نیشانانە دروستبکات:
❗️لێلبوونی بینین.
❗️ئاوسانی دەست و دەموچاو.
❗️ئازاری بەشی سەرەوەی سک.

🔸ئاڵۆزییەکانی چین ؟
ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەبێتە هۆی:
🔸دواکەوتنی گەشەی کۆرپەلە.
🔸لەدایکبوونی پێشوەختە.
🔸کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی خوێن لە
وێڵاشەوە بۆ کۆرپەلە.
🔸مەترسی جیابوونەوەی پێشوەختی وێڵاش لە منداڵدان زیاد ئەکات.


🔹پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون
🔹دبلۆمی باڵا (ماستەر) لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی.
🔹بەکالۆریۆس لە هەناو و نەشتەرگەری گشتی.
📍ناونیشان : سلێمانی - کوردسات - کۆمەڵگەی پزیشکی باسان - شەقامی سارداو - سەروو مزگەوتی سەردار ئاغا

☎️بۆ ناو نووسین:07703537431

هۆکارەکانی ئازاری پشت لە ماوەی دووگیانیدا  زۆربەی خانمان تووشی ئازاری پشت ئەبن لەماوەی دووگیانیدا کە بەهۆی ئەو گۆڕانکاری...
10/03/2026

هۆکارەکانی ئازاری پشت لە ماوەی دووگیانیدا

زۆربەی خانمان تووشی ئازاری پشت ئەبن لەماوەی دووگیانیدا کە بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر جەستەی خانمەکەدا دێت و کاریگەری گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان ڕوودەدات.
🔺هۆکارەکانی چین ؟

🔸 بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی پرۆجیسترۆن کاریگەری دروست ئەکات لەسەر جومگەکانی ناوچەی حەوز و بڕبڕەی پشت کە وائەکات بەستەرەکان تا ڕاددەیەک نەرم ببن بۆ ئاسانکاری پرۆسەی مناڵبوون.
🔸بەپێوە وەستانی بۆ ماوەیەکی زۆر.
🔸قەڵەوی و زیادبوونی کێش لەماوەی دووگیانی .
🔸 ئەو خانمانەی بەر لە دووگیانیش کێشەی پشت ئێشەیان هەبووبێت ئەگەری ئەوەی لەکاتی دووگیانی زیاتر تووشی ببن زۆرترە .

🔹خانمان ئەتوانن ئەم ڕینماییانە جێبەجێ بکەن بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە:

✅ وەرزشکرن لەژێر چاودێری کەسی شارەزا لەبواری چارەسەری سروشتی .
✅ باشتر وایە ئەو جۆرە پێڵاوانە لەپێ بکەیت کە نەرمن و نزمن.
✅پاڵکەوتن و خەوتن لەسەر پشت ئازاری پشت زیاتر ئەکات ، باشتر وایە لەسەر لای ڕاست یان چەپ پاڵبکەویت و بخەویت.
✅پشوودانی پێویست.
✅ لە حاڵەتی پێویست ئەتوانیت ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت سەبارەت بە بەکارهێنانی دەرمان .

🔹پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون
🔹دبلۆمی باڵا (ماستەر) لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی.
🔹بەکالۆریۆس لە هەناو و نەشتەرگەری گشتی.
📍ناونیشان : سلێمانی - کوردسات - کۆمەڵگەی پزیشکی باسان - شەقامی سارداو - سەروو مزگەوتی سەردار ئاغا

☎️بۆ ناو نووسین:07703537431

کاریگەرییەکانی وشکبوونەوەی جەستە لەسەر خانمانی دووگیان لەماوەی دووگیانیدا جەستە پێویستی زیاتری بە شلەمەنی هەیە بەهۆی زیا...
02/03/2026

کاریگەرییەکانی وشکبوونەوەی جەستە لەسەر خانمانی دووگیان

لەماوەی دووگیانیدا جەستە پێویستی زیاتری بە شلەمەنی هەیە بەهۆی زیادبوونی قەبارەی خوێن و شلەی ئەمنیۆنی و گەشەکردنی کۆرپەلە ، بەجۆرێک کە وشکبوونەوەی جەستە بە بڕێکی کەمیش کاریگەری ئەبێت لەسەر دایک و کۆرپەلە.

»کاریگەری لەسەر دایکەکە:
🔹سەرئێشە و هەستکردن بە شەکەتی.
🔹دابەزینی پەستانی خوێن و بورانەوە.
🔹زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی میزەڕۆ و قەبزی.
🔹لە حاڵەتی قورسدا تووشبوون بە کێشەی گورچیلە.

»کاریگەری لەسەر کۆرپەلە:
🔹زیادبوونی مەترسی لەدایکبوونی پێشوەخت.
🔹کەمبوونەوەی ڕۆیشتنی خوێن بۆ کۆرپەلە ئەگەر وشکبوونەوەکە زۆر بێت.
🔹کەمبوونەوەی شلەی ئەمنیۆنی.


🔹پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون
🔹دبلۆمی باڵا (ماستەر) لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی.
🔹بەکالۆریۆس لە هەناو و نەشتەرگەری گشتی.
📍ناونیشان : سلێمانی - کوردسات - کۆمەڵگەی پزیشکی باسان - شەقامی سارداو - سەروو مزگەوتی سەردار ئاغا

☎️بۆ ناو نووسین:07703537431

هەوکردنی میزەڕۆ لەماوەی دووگیانی دەکرێت مەترسیدار بێت، ئایا نیشانەکانی چین؟هەوکردنی میزەڕۆ لەماوەی دووگیانیدا حاڵەتێکی ب...
24/02/2026

هەوکردنی میزەڕۆ لەماوەی دووگیانی دەکرێت مەترسیدار بێت، ئایا نیشانەکانی چین؟

هەوکردنی میزەڕۆ لەماوەی دووگیانیدا حاڵەتێکی باوە بەڵام پێویستە چارەسەر بکرێت ، لەبەر ئەوەی ئەگەر چارەسەر نەکرێت و هەوکردنەکە بگوازرێتەوە بۆ بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی میز و گورچیلەکان مەترسیدارە و ئەکرێت ببێتە هۆی لەبارچوون یان مناڵبوونی پێشوەخت .

نیشانەکانی بریتین لە :
🔺 ئازار یان هەستکردن بە سووتانەوە لەکاتی میزکردن.
🔺زوو زوو میزکردن .
🔺ئازاری بەشی خوارەوەی سک.
🔺هەندێجار بینینی خوێن لە میزدا.
🔺بۆنی زۆر ناخۆشی میز.
🔺هەستکردن بە قورسایی یان ئازار لەسەر میزڵدان
🔴 ئەگەر هەوکردنەکە بگوازرێتەوە بۆ گورچیلەکان دەبێتە هۆی لەرز و تا و دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوە و هەستکردن بە بێ هێزی.

▫️کۆمەڵێک خاڵی گرنگ بۆ ڕێگەگرتن لە ڕوودانی:
🔹ڕۆژانە بڕێکی زۆر باش ئاو بخۆرەوە.
🔹هەرکات هەستت کرد پێویستت بە دەستشۆرە ڕاستەوخۆ بچۆ و دووربە لە هێشتنەوەی میز بۆماوەیەکی زۆر.
🔹هەمیشە ناوچەی هەستیار بە وشکی ڕابگرە.
🔹ئەگەر قەبزیت هەبوو پێویستە چارەسەری بکەیت.


🔹پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون
🔹دبلۆمی باڵا (ماستەر) لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی.
🔹بەکالۆریۆس لە هەناو و نەشتەرگەری گشتی.

📍ناونیشان : سلێمانی - کوردسات - کۆمەڵگەی پزیشکی باسان - شەقامی سارداو - سەروو مزگەوتی سەردار ئاغا

☎️بۆ ناو نووسین:0770353743

هۆکار و نیشانەکانی هەوکردنی کەڕوویی زێ چین؟ هەوکردنی کەڕوویی زێ یەکێکە لە کێشە باوەکانی خانمان و بەم نیشانانە ئەناسرێتەو...
17/02/2026

هۆکار و نیشانەکانی هەوکردنی کەڕوویی زێ چین؟

هەوکردنی کەڕوویی زێ یەکێکە لە کێشە باوەکانی خانمان و بەم نیشانانە ئەناسرێتەوە:
🔺دەردراوی سپی کە بەجۆرێکە وەکو ئەوە وایە خەست بێت و تۆپەڵ ئەبێت.
🔺هەستکردن بە خوران و کزانەوەی زێ .
🔺ئازار لەکاتی میزکردن.
🔺سوربوونەوە و ئاوسان لە دامێن.

🔹هۆکارەکانی کە مەترسی تووشبوون زیاد دەکەن چین؟

▫️هەندێجار بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریا .
▫️لەبەرکردنی جلوبەرگی تەسک و پێکهاتە نایلۆنی.
▫️بەکارهێنانی پاککەرەوەی ناوچەی هەستیار بە بەردەوامی .
▫️ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە.
▫️دووگیانی.
▫️ئەو کەسانەی بەرگری جەستەیان لاوازە.

بۆ خۆپارێزی ئەم خاڵانە ڕەچاو بکرێن:
✅ جلوبەرگی ژێرەوە پێویستە لۆکە بێت و نایلۆنی تیادا نەبێت و هەروەها تەسک نەبێت.
✅ زۆر گرنگە ناوچەی هەستیار بە وشکی ڕابگریت و جلی ژێرەوە شێدار نەبێت و وشک بێت.
✅بەکارهێنانی پاککەرەوەی گونجاو .
✅باشتر وایە کلێنسی تەوالێت بێ ڕەنگ و بێ بۆن بێت .


🔹پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون
🔹دبلۆمی باڵا (ماستەر) لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی.
🔹بەکالۆریۆس لە هەناو و نەشتەرگەری گشتی.
📍ناونیشان // سلێمانی - جادەی ٣٠ مەتری - تەلاری هانای خێرخوازی
ڕۆژانی کرانەوەی کلینیک ، شەممە ، ٢ شەممە ، ٣ شەممە
☎️بۆ ناو نووسین:0770353743

(وێڵاشی نزم )یان چەقینی وێڵاش لەبەشی خوارەوەی منداڵدان ئەم حاڵەتە واتە چەقینی وێڵاش لەبەشی خوارەوەی منداڵدان کە لەوانەیە...
12/02/2026

(وێڵاشی نزم )یان چەقینی وێڵاش لەبەشی خوارەوەی منداڵدان

ئەم حاڵەتە واتە چەقینی وێڵاش لەبەشی خوارەوەی منداڵدان کە لەوانەیە هەندێجار بە تەواوی یان بەشێکی ڕووی ناوەوەی ملی رەحم دابپۆشێت بەمەش چەند گرفتێک بۆ خانمەکە دروست ئەکات ، ٤ جۆری هەیە و بەگشتی جۆری سێیەم و چوارەم پێویست بە نەشتەرگەری مناڵبوون ئەکات.

🔹نیشانەکانی چین ؟
▫️خوێنبەربوونی بێ ئازار بەگشتی لەدوای هەفتەی ٢٠ی دووگیانییەوە و ڕەنگی خوێنەکە سوری گەشە .
▫️ئەگەر پشکنین بۆ سکی خانمەکە بکرێت نەرمە و ئازاری نییە لەکاتی دەستلێدان.

❗️ئەو هۆکارانەی مەترسی تووشبوون زیاددەکەن چین ؟
🔺ئەو خانمانەی نەشتەرگەری مناڵبوونیان بۆ کراوە یان نەشتەرگەری تری رەحم.
🔺ئەگەر خانمێک لە دووگیانی پێشوو هەمان حاڵەتی هەبووبێت.
🔺دووگیانی دووانە و زیاتر.
🔺هەڵکشانی تەمەنی دایک .

🔹ئەو گرفتانە چین کە بۆ خانمەکە دروست ئەبن بەهۆی ئەم حاڵەتەوە ؟
❗️خوێنبەربوون.
❗️مناڵبوونی پێشوەخت .
❗️نەشتەرگەری مناڵبوونی کتوپڕ.


🔹پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون
🔹دبلۆمی باڵا (ماستەر) لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی.
🔹بەکالۆریۆس لە هەناو و نەشتەرگەری گشتی.
📍ناونیشان // سلێمانی - جادەی ٣٠ مەتری - تەلاری هانای خێرخوازی
ڕۆژانی کرانەوەی کلینیک ، شەممە ، ٢ شەممە ، ٣ شەممە
☎️بۆ ناو نووسین:0770353743

بینینی خوێن لە سەرەتای دووگیانی ئاساییە؟بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت کە ئایا بینینی خوێن لە سەرەتای دووگیانیدا ئاساییە ئەبێت بزا...
08/02/2026

بینینی خوێن لە سەرەتای دووگیانی ئاساییە؟

بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت کە ئایا بینینی خوێن لە سەرەتای دووگیانیدا ئاساییە ئەبێت بزانین بڕی خوێنەکە و بۆ ماوەی چەند خانمەکە هەیەتی و نیشانەی تر چی هەیە لەگەڵیدا ، هۆکارە باوەکان کە زۆربەی کات مەترسیدا نین بریتین لە :
▫️بەهۆی چەقینی کۆرپەلە لە ناوپۆشی رەحم ، ئەبێتە هۆی بینینی پەڵەی خوێن کە بڕەکەی کەمە و تەنها چەند ڕۆژێکی کەم ئەمێنێتەوە .
▫️گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان.
▫️هەبوونی خوێن لە نێوان پەردەی کۆرپەلە و دیواری رەحم subchorionic hematoma. کە ئەم حاڵەتەش زۆربەی جار خۆی نامێنێت و ئاساییە.

🔺ئەگەر ئەم نیشانانەی تری لەگەڵدا بێت پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت:
❗️ئەگەر بڕی خوێنەکە زۆربێت و سوری گەش بێت یان کڵۆی خوێنی تیادا بێت.
❗️ئەگەر ئازاری توندی خوارەوەی پشت و سکت هەبوو.
❗️ئەگەر هەستت بە ئازار کرد لە شانت.
❗️سەرگێژخواردن و بورانەوە.


🔹پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون
🔹دبلۆمی باڵا (ماستەر) لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی.
🔹بەکالۆریۆس لە هەناو و نەشتەرگەری گشتی.
📍ناونیشان // سلێمانی - جادەی ٣٠ مەتری - تەلاری هانای خێرخوازی
ڕۆژانی کرانەوەی کلینیک ، شەممە ، ٢ شەممە ، ٣ شەممە
☎️بۆ ناو نووسین:0770353743

کیسی خوێنی لەسەر هێلکەدان چییە؟نیشانە و ئاڵۆزییەکانی چین؟چەند جۆرێکی جیاواز لە کیسی هێلکەدانمان هەیە یەکێکە لەوانە بریتی...
02/02/2026

کیسی خوێنی لەسەر هێلکەدان چییە؟
نیشانە و ئاڵۆزییەکانی چین؟

چەند جۆرێکی جیاواز لە کیسی هێلکەدانمان هەیە یەکێکە لەوانە بریتییە لە کیسی خوێنی ، واتە پێکهاتەی ناو ئەم کیسە خوێنە ، ئەم جۆرە کیسە پاکە و شێرپەجەیی نییە . بەزۆری لەو خانمانەدا ڕوودەدات کە لە تەمەنی وەچەخستنەوەدان.

نیشانەکانی بریتین لە:

🔺ئازاری حەوز و خوارەوەی سک زۆربەی جار تەنها لە یەک لا و لە ناوەڕاستی سوڕی مانگانەی خانمەکە یان نزیک دەستپێکردنی سوڕی مانگانە.
🔺ئازار لەکاتی سوری مانگانە.
🔺زۆرجار بێ نیشانەیە و لە پشکنینی سۆنارەوە ئەبینرێت.

ئایا چی گرفتێک دروستئەکات بۆ خانمەکە؟

زۆربەی کات ئاڵۆزی دروست ناکات بەڵام هەندێ جار ئەبێتە هپی گرفتی مەترسیدار بۆ نموونە ئەگەر کیسەکە بتەقێت یان ببێتە هۆی سوڕانی هێلکەدان کە لەم کاتەدا لەوانەیە خانمەکە دڵ تێکچوون و ڕشانەوە و سەرگێژخواردنی هەبێت ، پێویستە لەم حاڵەتە بەزوویی سەردانی نەخۆشخانە بکرێت و چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت.

❗️چۆن چارەسەری ئەکرێت؟
✅ ئەو خانمانەی کە هیچ نیشانەیەکیان نییە و قەبارەی کیسەکە بچووکە چاودێری ئەکرێن و دوای ٦ بۆ ٨ هەفتە پشکنینی سۆناریان بۆ دووبارە ئەکەینەوە بۆ ئەوەی بزانین کیسەکە ماوە یاخود نا یان قەبارەکەی گۆڕابێت.
✅ئەگەر خانمەکە نیشانەی هەبێت یان قەبارەکەی گەورە بێت یان گومانی تەقینی کیسەکە یان سوڕانی هێلکەدان بکەین ئەوا چارەسەر بریتییە لە نەشتەرگەری.


🔹پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون
🔹دبلۆمی باڵا (ماستەر) لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی.
🔹بەکالۆریۆس لە هەناو و نەشتەرگەری گشتی.
📍ناونیشان // سلێمانی - جادەی ٣٠ مەتری - تەلاری هانای خێرخوازی
ڕۆژانی کرانەوەی کلینیک ، شەممە ، ٢ شەممە ، ٣ شەممە
☎️بۆ ناو نووسین:0770353743

نیشانە و ئاڵۆزییەکانی حاڵەتی فرەکیسی هێلکەدان حاڵەتی فرەکیسی هێلکەدان بریتییە لە تێکچوونی هۆرمۆنەکان و کار نەکردنی هۆرمۆ...
27/01/2026

نیشانە و ئاڵۆزییەکانی حاڵەتی فرەکیسی هێلکەدان

حاڵەتی فرەکیسی هێلکەدان بریتییە لە تێکچوونی هۆرمۆنەکان و کار نەکردنی هۆرمۆنەکان و هێلکەدان بەشێوەی گونجاو ، لە ئەنجامدا دروستبوونی کیسی قەبارە بچووک لەسەر هێلکەدان ،
نیشانەکانی بریتین لە :
▫️دواکەوتن و ناڕێکی یان نەمانی سوڕی مانگانە .
▫️نیشانەکانی بەرزی هۆرمۆنی نێرینە -زیادبوونی مووی دەموچاو و جەستە .
-پێستی چەور و زیپکە .
-وەرینی قژ.
▫️هێلکەدانی فرەکیس لە پشکنینی سۆنار.
▫️دروستبوونی پەڵەی تۆخ لە هەندێ شوێنی جەستە وەکو ژێرباڵ و مل.
▫️زەحمەتی لە دابەزاندنی کێش.

هۆکارەکانی چین ؟
🔺بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی نێرینە (ئەندرۆجینەکان) .
🔺دەکرێت بۆماوەیی بێت.
🔺بەرگری جەستە دژی هۆرمۆنی ئەنسۆلین.

🔴 ئایا ئەم حاڵەتە گرفت بۆ خانمەکە دروستدەکات ؟
ئەگەر چارەسەری پێویستی بۆ نەکرێت دەکرێت ئەم کێشانە دروستبکات:
🔸نەزۆکی .
🔸زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شەکرە جۆری دوو .
🔸بەرزبوونەوەی چەورییەکان و مەترسی زیاتر بۆ تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و بۆریە خوێنەکان.
🔸خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
🔸زیادبوونی ئەستوری ناوپۆشی منداڵدان و پاشان شێرپەنجەی ناوپۆشی مناڵدان .


🔹پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون
🔹دبلۆمی باڵا (ماستەر) لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی.
🔹بەکالۆریۆس لە هەناو و نەشتەرگەری گشتی.
📍ناونیشان // سلێمانی - جادەی ٣٠ مەتری - تەلاری هانای خێرخوازی
ڕۆژانی کرانەوەی کلینیک ، شەممە ، ٢ شەممە ، ٣ شەممە
☎️بۆ ناو نووسین:0770353743

نەخۆشی (Adenomyosis) هەبوونی شانەی ناوپۆشی منداڵدان لەناو دیواری منداڵداندائەم حاڵەتە واتە هەبوونی شانەی ناوپۆشی منداڵدا...
21/01/2026

نەخۆشی (Adenomyosis) هەبوونی شانەی ناوپۆشی منداڵدان لەناو دیواری منداڵداندا

ئەم حاڵەتە واتە هەبوونی شانەی ناوپۆشی منداڵدان لەناو دیواری منداڵداندا ، کە ئەمە ئاسایی نییە و کۆمەڵێک نیشانە دروست ئەکات بۆ خانمەکە بەهۆی ئەوەی ئەم شانەیە وەڵامدانەوەی هەیە بۆ هۆرمۆنەکان و مانگانە لەگەڵ دەست پێکردنی سوڕی مانگانە خوێن لەم شانەیەوە ئەچێتە ناو ماسولکەی دیواری منداڵدان ، لە ئەنجامدا ئەبێتە هۆت گەورەبوونی قەبارەی رەحم و دروستبوونی ئازار، نیشانەکان بریتین لە :
🔺ئازار و خوێنی زۆر لەکاتی سوڕی مانگانە یان زیادبوونی ڕۆژەکانی.
🔺ئازاری درێژخایەنی ناوچەی حەوز.
🔺هەندێجار هۆکارە بۆ دواخستنی دووگیانبوون.
🔺هەندێجار دەکرێت خانمەکە هیچ نیشانەیەکی نەبێت.

کێن ئەوانەی مەترسی تووشبوونیان بەم حاڵەتە زیاترە؟
🔸خانمانی تەمەن سەروو ٣٥ ساڵ.
🔸ئەو خانمانەی مناڵی زۆریان بووە.
🔸ئەگەر خانمێک پێشتر نەشتەرگەری منداڵدانی بۆ کرابێت.
🔸ئەو خانمانەی بەرکەوتنیان بۆ هۆرمۆنی ئیسترۆجین زیاترە.


🔹پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون
🔹دبلۆمی باڵا (ماستەر) لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی.
🔹بەکالۆریۆس لە هەناو و نەشتەرگەری گشتی.
📍ناونیشان // سلێمانی - جادەی ٣٠ مەتری - تەلاری هانای خێرخوازی
☎️بۆ ناو نووسین:0770353743

نەخۆشی ئیندۆمەتریۆسیس (البطانة المهاجرة ) چییە؟نەخۆشییەکی درێژخایەنی خانمانە کە شانەی ناوپۆشی منداڵدان لە دەرەوەی مناڵدا...
16/01/2026

نەخۆشی ئیندۆمەتریۆسیس (البطانة المهاجرة ) چییە؟

نەخۆشییەکی درێژخایەنی خانمانە کە شانەی ناوپۆشی منداڵدان لە دەرەوەی مناڵدان گەشەدەکات بۆ نموونە لەسەر هێلکەدان ، بۆری رەحم ، یان هەر ئەندامێکی تری ناو بۆشایی حەوز یان سک .

🔸لەبەرئەوەی ئەم شانەیە هاوشێوەی شانەی ناوپۆشی رەحم وەڵامدانەوەی هەیە بۆ هۆرمۆنەکان لەکاتی سوڕی مانگانە خوێن لەم شانەیەوە دێت بەڵام هیچ دەرچەیەک نییە بۆ چوونەدەرەوەی خوێنەکە لەبەر ئەمە ئەبێتە هۆی هەوکردن و ئازاری درێژخایەن و دروستبوونی بەیەکدالکان .
🔺نیشانەکانی بریتین لە:
❗️ئازاری خوارەوەی سک بەشێوەی درێژخایەن.
❗️ئازاری زۆر لەکاتی سوڕی مانگانە کە بەتێپەڕبوونی کات زیاتر ئەبێت و بەزۆری چەند ڕۆژێک بەر لە دەستپێکردنی سوڕەکە دەستپێئەکات.
❗️نارێکی یان خوێنی زۆر لەکاتی سوڕی مانگانە.
❗️ئازار لەکاتی میزکردن یان پیسایی کردن ، هەروەها ئازار لەکاتی جوتبوون.
❗️دواکەوتنی دووگیانبوون یان نەزۆکی .

🔹ئایا چۆن دەستنیشان دەکرێت؟
بۆ دەستنیشانکردنی بەپێی نیشانەکان و مێژووی حاڵەتەکە کە پزیشک پرسیار لە نەخۆشەکە دەکات پاشان پێویستمان بە ئەنجامدانی چەند پشکنینێک ئەبێت لەوانە ( سۆنار ، MRI , هەندێ پشکنینی خوێن ، باشترین ڕێگا بۆ دەستنیشان کردنی بریتییە لە ئەنجامدانی هەناوبینی سک) .

✅چۆن چارەسەر دەکرێت؟

بەپێی ئەوەی کە خانمەکە خوازیارە دووگیان ببێت یاخود چارەسەری نیشانەکان و ئازارەکەی بکات ئەگۆڕێت . بەگشتی بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن و چارەسەری هۆرمۆنی و لەهەندێ حاڵەتیشدا نەشتەرگەری هەناوبینی .

🔹پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون
🔹دبلۆمی باڵا (ماستەر) لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی.
🔹بەکالۆریۆس لە هەناو و نەشتەرگەری گشتی.

📍ناونیشان // سلێمانی - جادەی ٣٠ مەتری - تەلاری هانای خێرخوازی

☎️بۆ ناو نووسین:07703537431

لابردنی بۆرییەکانی منداڵدان (جۆگەی فالوپ) چییە و بۆ کێ گونجاوە؟یەکێک لە شێوازەکانی ڕێگری کردن لە دووگیانبوون بریتییە لە ...
13/01/2026

لابردنی بۆرییەکانی منداڵدان (جۆگەی فالوپ) چییە و بۆ کێ گونجاوە؟

یەکێک لە شێوازەکانی ڕێگری کردن لە دووگیانبوون بریتییە لە لابردنی بۆرییەکانی منداڵدان ، ئەم کردارە ناتوانرێت پێچەوانە بکرێتەوە ، واتە خانمەکە ناتوانێت دواتر بەشێوەیەکی ئاسایی دووگیانببێتەوە.
پرۆسەی پیتاندنی هێلکە لەلایەن سپێرم لەناو ئەم بۆرییانە ڕوودەدات بۆیە بە لابردنیان دووگیانبوون ڕوونادات .

🔹 چۆن ئەنجام دەدرێت؟
▫️لە ڕێگەی نازور (هەناوبینی ).
▫️ئەتوانرێت ئەنجامبدرێت لەگەڵ نەشتەرگەری تری بەشی خوارەوەی سک بۆ نموونە لەگەڵ نەشتەرگەری مناڵبوون .

✅ ئەم شێوازەی ڕێگریکردن لە دووگیانی گونجاوە بۆ ئەو خانمانەی کە خێزانیان تەواو کردووە و خوازیار نین جارێکی تر دووگیان ببنەوە.
✅ ئەو خانمانەی چەندینجار نەشتەرگەری مناڵبوونیان بۆ ئەنجام دراوە دووگیانبوونەوەیان مەترسی دروست ئەکات لەسەر ژیانیان.
✅ئەو خانمانەی نەخۆشییەکی درێژخایەنیان هەیە کە بەهۆیەوە گونجاو نەبێت جارێکتر دووگیان ببنەوە.


🔹پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون
🔹دبلۆمی باڵا (ماستەر) لە نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی.
🔹بەکالۆریۆس لە هەناو و نەشتەرگەری گشتی.
📍ناونیشان : سلێمانی - کوردسات - کۆمەڵگەی پزیشکی باسان - شەقامی سارداو - سەروو مزگەوتی سەردار ئاغا

☎️بۆ ناو نووسین:07703537431

Address

As Sulaymaniyah
46004

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr Sakar Hussein Zber دکتۆرە ساکار حسێن زبیر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category