نۆرینگەی هیوا - Hiwa Clinic

نۆرینگەی هیوا - Hiwa Clinic سه‌ره‌تای جاده‌ی سه‌ره‌كی گوندی كه‌ونه‌باك

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی چایە...دەیان جۆر چایی هەن ،لەسەر هەموویان کۆمەلێک نوسینی بریقەدار کراوە خۆشترین و بەچێژترین چای ، بەڕا...
21/05/2022

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی چایە...
دەیان جۆر چایی هەن ،لەسەر هەموویان کۆمەلێک نوسینی بریقەدار کراوە خۆشترین و بەچێژترین چای ، بەڕای تۆ کامەیان خۆشترین چایین....

 #پەڵپێنەسەرەتان لەناودەبات و كۆلیستڕۆڵ ناھێڵێ..!کاکە بەس بیخوێنەوە با تۆ سود وەربگری لایک کۆمێنتیش مەکەــــــــــــــــ...
13/04/2022

#پەڵپێنە
سەرەتان لەناودەبات و كۆلیستڕۆڵ ناھێڵێ..!
کاکە بەس بیخوێنەوە با تۆ سود وەربگری لایک کۆمێنتیش مەکە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پەڵپێنە لە ھەندێک شوێن پێی دەلێن پرپرە، جۆرێكە لە ڕووەكە ووشكاوەكیەكان و بۆخۆی لەسروشتدا دەڕوێت. كە ھەڵگری پێكھاتەی كیمیایی گرنگ و پێكھاتەی پەردەی لینجاوییە، كە بۆ چارەسەری زۆربەی نەخۆشیە ترسناكەكان بە کاردێت.
پەلپێنە بە شێوێكی سەرەكی لە دەوروبەری دەریای ناوەڕاست زۆرە بەڵا بەشێوەیەكی بەرچاو لە كوردستانیش لە سەرەتای فەسڵی ھاویندا لەنێو كێڵگەو زرعاتی دەڕوێت و پەیدا دەبێ. كە ڕێگرە لە ڕەقبوونی دەمارەكان و نەخۆشیەكانی دڵ و سەرەتان. ھەروەھا لە پێكھاتەی زۆربەی دەرمانە كلتوریەكانی سینیشدا دەبینرێ كە بۆ ساڕێژكردن و چارەسەركردن بەكاردێن.
زانایان لێكۆڵینەوەی زۆریان كردووە لەسەر كاریگەری پەلپێنە لەسەر ئاستی چەوری لەخوێندا، ھەروەھا گەیشتوونە ئەو بڕوایەش كە كە سودی ھەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی چەوری ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ
ھەروەھا ڕوونیشیان كردۆتەوە كە خواردنی پەلپێنە ھیچ كاریگەریەكی لاوەكی نیە و، بگرە چارەسەرێكی باشیشە بۆ ھەزم كردن. جگە لەوەش دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییە ناتێرەكان و ڤیتامینەكان و فیلاڤۆدینات كە ھەرچی خانەی ژەھراوی و ترسناكە لە جەستەدا نایھێڵێت و فڕێی دەدا.
ئەوانەش بریتین لە سەرسوڕھێنەرترین .
بە هەردوو جۆر ئەخورێت ئەتوانی بیکولێنی یان نەی کولێنی

چارەسەرەكانی پەلپێنە:

١- ڕێگرە لە ھەوكردنی كۆئەندامی ھەرسكردن و برینی گەدە.
٢- فڕێدانە دەرەوی كرمە ئەڵقەییەكان لە جەستەدا.
٣- نەرمی و لیجایی دیواری گەددە زیاد دەكات و قەبزی ناھێڵێ.
٤- ڕشانەوە و دڵتێكچوون ڕادەگرێت.
٥- خوێن بەربوون ڕادەگرێت.
٦- چارەسەری سەرئێشە و تا دەكات.

سوپاس بۆلایک کردنی پەیج و بابەتەکانمان..

01/07/2021
زۆر شت دەربارەی نەخۆشیی (کەڕووە  رەش)- نەخۆشییەکە بەوەوە ناو نراوە کە بەهۆی کەڕوویەکەوە ڕوودەدات و هەندێک جار برینێک درو...
02/06/2021

زۆر شت دەربارەی نەخۆشیی (کەڕووە رەش)

- نەخۆشییەکە بەوەوە ناو نراوە کە بەهۆی کەڕوویەکەوە ڕوودەدات و هەندێک جار برینێک دروست دەکات کە ڕەنگی ڕەشە.
- ئیجابییانەترین خاڵ ئەوەیە کە لە کەسێکەوە بۆ کەسی تر ناگوازرێتەوە.
- هی ئەوە نییە زۆر ترس هەبێت لێی، چونکە یەکێکە لەو حاڵەتە تەندروستییانەی زۆر بەدەگمەن ڕوودەدەن.
- نابێت بەو هەموو حاڵەتە زۆرەی نەخۆشییەکە لە هیندستان بترسین، چونکە لە زووەوە لەوێ ئاوا بەربڵاوە، بە جۆرێک ڕێژەی تووشبوون لەوێ ٨٠ ئەوەندەی هەر جێییەکی جیهانە.
- ئەگەری بڵاوبوونەوەی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە کوردستان زۆر کەمە، چونکە زیاتر لە کاتی کارەساتە سروشتییەکانی وەک لافاو ڕوودەدات.
- کەڕووەکە لە ژینگەدا هەیە، بەتایبەت لەناو خۆڵدا و زۆر بە کەمییش لە هەوادا.
- بەوە ڕوودەدات کە (سپۆڕ)ی کەڕووەکە لە هەواوە هەڵبمژرێت یان بکەوێتە سەر برینێکی پێست.
- لە یەکێک یان زیاتر لەم شوێن و کۆئەندامانەی جەستە دەدات: لووت و گیرفانەکانی (جیوب) و لەوانیشەوە بۆ مێشک، سییەکان، پێست، کۆئەندامی هەرس.
- نیشانەکانی بەپێی ئەو شوێنەی تووشی دەبێت دەگۆڕێت و بریتین لە پەنمانی دەموچاو، ژانەسەر، لووت گیران، دەرکەوتنی برینی ڕەش لەسەر لووت یان ناودەم، تا، کۆکە، ژانەسینگ، تەنگەنەفەسی، ژانەسک، ئێڵنج دان و ڕشانەوە، خوێن بەربوونی کۆئەندامی هەرس.
- لە پێستدا؛ سەرەتا وەک تلۆق یان برین دەردەکەوێت، دواتر ڕەنگی شوێنە دەگۆڕێت بۆ ڕەش، دوای ئەوە ژان و پەنمان و سوور هەڵگەڕان لە دەوری شوێنەکە پەیدا دەبێت.
- ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان هەیە بریتین لەوانەی یەکێک یان زیاتر لەمانەیان هەیە: شەکرە، شێرپەنجە، لێنانەوە (زەرع)ی ئەندامی جەستە، ئاڵوودە بوون بە ماددە هۆشبەرەکان، بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی بەرگریی لەش دادەگرن، ئەو منداڵانەی بە کەمکێشی لەدایک دەبن.
- ئێستا هەندێک حاڵەتی تووشبوون لەوانەدا دەردەکەوێت کە تووشی کۆڕۆنا بوون، بەڵام مەرج نییە لە هەموو نەخۆشێکی کۆڕۆنا ڕوو بدات، زیاتر لەوانەیاندا ڕوودەدات کە بەرگرییان لاوازە و ئەو چارەسەرییانەشیان دەدرێتێ کە بەرگری دادەگرن.
- ئەگەر زوو دەستنیشان و چارە بکرێ و نەخۆشەکە بەرگریی لەشی زۆر لاواز نەبێت؛ ڕێژەی مردن پێی زۆر بەرز نابێت، بەڵام بەپێچەوانەی ئەوانەوە؛ ڕێژەی مردن دەگاتە ٥٠٪.
- تا ئێستا هیچ پێکوتە (ڤاکسین)ێک نییە لە دژی.
- ڕێگە خۆپارێزییەکان بریتین لە: خۆ بەدوورگرتن لە تۆز و خۆڵ، بەکار‌هێنانی ماسک و دەستکێش لەکاتی دەستکاری کردنی خۆڵ و باخەوانی، زۆر جوان شوشتن و تەعقیم کردنی برین بەتایبەت لە کاتی بەرکەوتنی بە تۆز و خۆڵ.

د. زانا ئەحمەد
پزیشکی پسپۆڕی هەناو

⚠️ ئەمە ڕاستە  📛 ترسناکە بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عێراق، تەندروستی پارێزگای زیقار، تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی مردنی بە نەخۆ...
01/06/2021

⚠️ ئەمە ڕاستە
📛 ترسناکە
بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عێراق، تەندروستی پارێزگای زیقار، تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی مردنی بە نەخۆشی " فطر الاسود " کەڕووی ڕەش تۆمارکرد.
لەگەڵ تۆمارکردنی ٥ حاڵەتی دیکە بەهەمان نەخۆشی.

خودایە بمانپارێزی🤲

- کرێمی دژە خۆر سیستمی بەرگری پێست دەورووژێنێت هۆکارەکانی بەکارهێنان:- بۆ هەستیاری پێست و هەڵچونەوەی خۆر- دڵنیای لە باشت...
31/05/2021

- کرێمی دژە خۆر
سیستمی بەرگری پێست دەورووژێنێت

هۆکارەکانی بەکارهێنان:

- بۆ هەستیاری پێست و هەڵچونەوەی خۆر
- دڵنیای لە باشترین پاراستن لە دژی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی تیشکی خۆر و تیشکی خۆر (خۆرسوتاوی و هەڵایساوی خۆر)
- بەرگری پێست سروشتی چالاک دەکات، پارێزگاری دەکات لە مەترسی تێکچوونی خانە و بەرەنگاربوونەوەی پیری پێشوەختەی پێست
- .
ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی یارمەتیتان 😍
دژە خۆرەکانی بیۆدرما پێستت دەپارێزن بۆ ماوەی 6-8 کاتژمێر لە یو بی 💫

هیچ خۆربردوون و ڕەنگاو ڕەنگێک بەهۆی بەرکەوتنی درێژ بە خۆر ، نە ئارەقکردنەوە ، نە هەیوانێکی بلۆککراو ☑️🆕

فۆتۆدرم ماکس کرێم☀️
تایبەت بە پێستێکی وشکی ئاسایی یان هەستیاری
هاوکێشەیەکی چڕ کە بە ویسکی دەپارێزێ و پارێزگاری لە پێست دەکات

PHOTODERM AKN☀️
بۆ پێستێکی تێکەڵ و قەڵەو کە بەدەست زیپکەوە دەچێژێت
پێت وانیە کە فۆتۆ روم پێستت بپارێزێت و چارەسەری ناپاکیەکان 💚
- .

☀️🌡️لە دەرمانخانەی ھیوا بەردەستە

هه ڵبژاردنی باشترین به رهه م کارێکی کارا

23/05/2021

خواردنە #شاھانەکە

ئەم وێنەیە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەشێرپەنجە لە سەنگاپوور گیراوە.نەخۆشێکی ئافرەت  کە شێرپەنجەی هەبووە، هەموو پارەکەی هێ...
16/05/2021

ئەم وێنەیە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەشێرپەنجە لە سەنگاپوور گیراوە.

نەخۆشێکی ئافرەت کە شێرپەنجەی هەبووە، هەموو پارەکەی هێناوە و داوای کردووە چارەسەری بکەن، بەڵام دکتۆرەکان پێیان وتووە هیچ هیوایەک نییە بۆ چارەسەرت.

نەخۆشەکەش، ئەو جانتا پارەیەی کە بردبووی بۆ عیلاج، هەمووی بە ڕێڕەوی نەخۆشخانەکە فڕێدا و بە هاوارەوە وتوویەتی :

"تازە پارەم بۆچیە کە نەتوانێ تەندروستیم بۆ بگەڕێنێتەوە؟ سوودی چییە بۆم؟ هیچم ناوێ ئیتر"

پێغەمبەری مەزن- دروودی خوای لەسەر بێت فەرموویەتی:

{ "نعمتان مغبونٌ فيهما كثيرٌ من النَّاسِ: الصِّحَّةُ والفراغ." }

واتـە: دوو نیعمەت هەن زۆرێک لە خەڵکی لێی بێئاگان : ئەویش تەندروستی و کاتی زۆر.

سه‌ره‌تای جاده‌ی سه‌ره‌كی گوندی كه‌ونه‌باك

ڕۆژو گرتن گەشە بە مێشک و دەرونی مرۆڤ دەدات .بەڕۆژووبون پەرە بە دروستکردن و دەردانی هۆڕمۆنێک دەدات بەناوی [Brain - derive...
27/04/2021

ڕۆژو گرتن گەشە بە مێشک و دەرونی مرۆڤ دەدات .
بەڕۆژووبون پەرە بە دروستکردن و دەردانی هۆڕمۆنێک دەدات بەناوی [Brain - derived neurotophic factor ] کە هان نوێبونەوە و regeneration ی خانە دەمارییەکان دەدات و لە زۆر حاڵەتیش دەیان پارێزێت . وە هەروەها ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە بەڕۆژوبوون عادەتەن دەبێتە هۆی بە ئاگاییەکی باشتر و مەزاجێکی باشتر و هەستێکردن بە تەندروستییەکی باشتر و تەنانەت دڵخۆشیش .

27/04/2021

ترێ : 🍇

ترێ یەکێکە لەو شەش میوەیەی کە لە قورئانی پیرۆزدا ناوی ھاتووە ، لە ھەموو میوەکانی دیکە زیاتر ناوی ترێ دووبارە بۆتەوە ، کە یازدە جار ناوی ترێ لە قورئانی پیرۆزدا ھێنراوە و یەکەم میوەشە کە ناوی لە قورئانی پیرۆزدا ھێنراوە و خودای گەورە وەک و پاداشت دەیبەخشێت بە بڕواداران لە بەھەشتدا .
لە ھەر دەنکێکی ترێدا ( ١٦٠٠ ) پێکھاتەی جیاواز ھەیە کە سودیان ھەیە بۆ تەندروستی و یارمەتی پاراستنی تەندروستیمان دەدەن .
لەم پۆستەدا ھەوڵدەدەین کە چەند سودێکی تەندروسیی ترێتان بە کورتی بۆ باسبکەین ھۆکاری ئەو گرنگی پێدانەی قورئانی پیرۆزتان بۆ ترێ بۆ ڕونبکەینەوە ئەگەر کەمێکیشبێت !؟

لە ( ١٥١ ) گرام ترێدا ئەم مادانە بەم ڕێژەیە ھەیە ؛

کالۆری : ١٠٤
کاربۆھایدرایت : ٢٧.٣ گم
پڕۆتین :١,١ گم
چەوری : ٠.٢ گم
ڕیشاڵ : ١,٤ گم

لە ( ١٥١ ) گرام ترێدا پێداویستی ڕۆژانەت بۆ ئەم پێکھاتانەی خوارەوە بەم ڕێژانە دابیندەکات ؛

ڤیتامین C : ٢٧ ٪‏
ڤیتامین K : ٢٨ ٪‏
ڤیتامین B6 : ٦ ٪‏
سیامین : ٧٪‏
ڕیبۆفراڤین : ٦ ٪‏
پۆتاسیۆم : ٨ ٪‏
مس : ١٠ ٪‏
مەگنسیۆم : ٥ ٪‏

کاریگەریە سودبەخشەکانی ترێ لەسەر دڵ ؛
ترێ سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و کانزاکان کە یارمەتی ڕاگرتنی باڵانسی شلەکانی ناو لەش دەدەن و پۆتاسیۆم یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی زەختی بەرزی خوێن و ڕێگەگرتن لە ڕودانی نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵدەی مێشک ، ئەوکەسانەی بڕی پێویستی پۆتاسیۆم وەرناگرن دەتوانن لە ڕێگەی خواردنی ترێوە ئەو کەمیە پڕبکەنەوە .

سودەکانی ترێ بۆ پێست و قژ ؛
لە ترێدا ڤیتامین C و وە لە ناوکی ترێشدا بڕێکی باش لە ڤیتامین E ھەیە کە یارمەتدەری باشە لە دواخستنی پیری و ھێشتنەوەی پێست بە شێداری و سافی و ڕێگە گرتن لە دەرکەوتنی زیبکە ، وە لە ڕێگەی پێکھاتەکانی دیکەی ناویەوە وروژم و ڕۆشتنی خوێن بۆ پێستی سەر زیاد دەکات کەئەمەش وادەکات خوێن و مادەخۆراکیەکان باشتر بگەن بە قژ و ڕێگری و کەمکردنەوەی وەرانی تاڵەکانی قژ بکەن و پارێزگاری لێبکەن .

ترێ یارمەتی دەرە لە دابەزاندنی کێشی لەش ؛
ئەو پێکھاتە سروشتیانەی کە لە ترێدا ھەیە ڕێگە نادەن بە لەش کە بەئاسانی چەوری خەزنبکات بەڵکو سوتانی چەوری خەزنکراویش خێراتر دەکات .

ترێ و چاو ؛
پێکھاتە سروشتیە کیمیایەکانی ترێ پاریزگاری لە تێکچوونی خانەکانی چاو دەکات و وە توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندوە کە تری ڕێگری دەکات یان توشبوون بە ئاوی رەشی چاو و زەختی چاو دوادەخات

ترێ و سیستمی بەرگری لەش ؛
پێکھاتەیەک لە ترێدا ھەیە پێیدەوترێت (resveratrol) کە ئەم پێکھاتەیە یارمەتی بەھێزکردنی بەرگری لەش دەدات دژی میکرۆبە زیانبەخشەکان و سستمی بەرگری بەھێزدەکات وەھەروەھا یارمەتی چاکبونەوەی برین و ڕێگری لە ھەوکردنی بەکتریای دەگرێت .

ترێ و کاریگەریەکانی لەسەر مێشک ؛
ماددەی (resveratrol ) کە پێکھاتەیەکی گرنگی ترێیە ،تێکشکاندنی خانەکانی مێشک کە بە سروشتی بە ھۆی زیادبوونی تەمەنەوە ڕودەدەن خاودەکاتەوە ، پارێزگاری لە مێشک دەکات .

ترێ و یارمەتێدانی کرداری ھەرسکردن ؛
بەھۆی ئەوەی بڕێکی باش ڕیشاڵ و ئاو لە ترێدا ھەیە یارمەتی دەرێکی باشە لە ھەزمکردنی خواردن و کرداری ھەرسکردن ئاسان دەکات .

ترێ و سستمی خەوتن؛
بەھۆێ ئەوەی لە ترێدا مادەی (میلاتۆنین ) ھەیە ، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ڕێکخستنی خەو و پشودان بە لاشە .

ترێ و نەخۆشی شەکرە ؛
بەھۆی ئەوەی کە ترێ لە (glycemic index) GI بەوە ناسراوە کە بە خێرای شەکری خوێن بەرزناکاتەوە بۆیە بە خواردنێکی گونجاو دانراوە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە ،
ھەرورھا بەھۆ ھەبوونی ماددەی (polyphenols) لە ترێدا ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم.

ترێ و شێرپەنجە ؛
بەپێی توێژینەوەکان بەھۆکاری ئەوەی تری میوەیەکی (antioxidant) ڕێگری دەکات لە گەشەی خانە شێرپەنجەیەکان و توشبوون بە نەخۆشیە شێرپەنجەکانی (دەم ، سورێنچک ، سی ، ........ ھتد ).
.....................................بە سوپاسەوە وەرگیراوە

زۆر جار لە بازاڕ خواردنەوەی ئامادەکراومان بەرچاو دەکەوێتشراب:بەشێکی زۆری لە ئاو و شەکر پێکهاتوە تەنها ١٠٪ سروشتیە  و خرا...
18/04/2021

زۆر جار لە بازاڕ خواردنەوەی ئامادەکراومان بەرچاو دەکەوێت
شراب:بەشێکی زۆری لە ئاو و شەکر پێکهاتوە تەنها ١٠٪ سروشتیە و خراپە بۆ خواردنەوە

نێکتار:٦٠٪ لە میوە پێکهاتوە و بەشەکەی تری ئاو و شەکرە

عصير:١٠٠٪ سروشتیە و هیچ ماددەیەکی پارێزەر و ڕەنگداری تێدا نیە و بڕێکی کەم ئاو و شەکری تێکراوە و لە هەموویان باشترە بۆ خواردنەوە نادرێت بە منداڵی خوار تەمەن یەک ساڵ و دوای تەمەنی یەک ساڵ هەفتەی جارێک دەتوانێ بیخواتەوە
د.سیف سمیر بیاتی
پزیشکی منداڵان

Address

سه‌ره‌تای جاده‌ی سه‌ره‌كی گوندی كه‌ونه‌باك
Bardarash

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نۆرینگەی هیوا - Hiwa Clinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram