Mohammed Sham

  • Home
  • Mohammed Sham

Mohammed Sham پزیشکی نیشتەجێی خولاو

18/02/2026

مانگی عیبادەت، یان تیجارەت!

هەموو ساڵێک، لەگەڵ هاتنی ڕەمەزاندا هەمووان وێکڕا پیرۆزبایی ڕەمەزان دەکەن و دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن، کە ئەمە زۆر جێگای خۆشحاڵییە.

بەڵام هەر لە پەنای ئەو پیرۆزباییانەدا، دەبینین زۆر لایەن، ڕەمەزان زیاتر وەک مانگی تیجارەت و بازرگانی و شەڕی کۆکردنەوەی لایک و ڤیو و کۆمێنت دەبینن، بە بێ گرنگیدان بە ناوەڕۆکی ئەوەی دەیڵێن و دەیکەن و پێشانی دەدەن!

بۆیە نە مەرجە ئەوەی لەسەر سۆشیاڵ میدیا بیبینی دین بێ، نە ڕەمەزانیش ئەو هەموو بێ سەروبەرییەی تێدا جێ دەبێتەوە!

لەگەڵ باوکی خۆشەویستم، لە زێدی باب و باپیرانم - گوندی شیوەڕەش
03/01/2026

لەگەڵ باوکی خۆشەویستم، لە زێدی باب و باپیرانم - گوندی شیوەڕەش

بەخێربێی عومەر گیان، بەخێربێی گیانی شیرینم..❤️نازانم بە چ وشەیەک هەستەکانم دەرببڕم، تەنها دوعا دەکەم کە کەس لەم هەستە زۆ...
04/11/2025

بەخێربێی عومەر گیان، بەخێربێی گیانی شیرینم..❤️

نازانم بە چ وشەیەک هەستەکانم دەرببڕم، تەنها دوعا دەکەم کە کەس لەم هەستە زۆر تایبەتە بێ بەش نەبێ! 🤲🏼

اللَّهُمَّ اجْعَلْهُ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ الصَّالِحِينَ، وَارْزُقْهُ حُسْنَ الْخُلُقِ وَالْقُرْبَ مِنْكَ

ئەمڕۆ، ٥ ساڵ بەسەر کۆچی کەڵەپیاوێکدا تێدەپەڕێت.کاک حاجی سمایل شیوەڕەشی، نموونەی برا گەورەیەکی خەمخۆر و سەرکردەیەکی بوێر ...
26/10/2025

ئەمڕۆ، ٥ ساڵ بەسەر کۆچی کەڵەپیاوێکدا تێدەپەڕێت.

کاک حاجی سمایل شیوەڕەشی، نموونەی برا گەورەیەکی خەمخۆر و سەرکردەیەکی بوێر و ئەستێرەیەکی درەوشاوەی کۆمەڵایەتی بوو.

گۆڕت پڕ نوور و جێگا و مەکانت بەهەشت بێ، کاک حاجی 🤲🏼

الحمدلله
19/06/2025

الحمدلله

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دا و وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری و تەندروستی و ئەنجومەنی گشتیی ڕاژەی ڕاسپارد، ڕێکاری پێویست بۆ دامەزراندنیان بگرنە بەر.

ئێستا، کەسمان دڵنیا نین..بیرم دێ هەر کاتێک لە تاقیکردنەوەکان تەواو دەبووین و دەهاتینە دەرێ، دەستبەجێ گفتوگۆی توند دەستی ...
25/05/2025

ئێستا، کەسمان دڵنیا نین..

بیرم دێ هەر کاتێک لە تاقیکردنەوەکان تەواو دەبووین و دەهاتینە دەرێ، دەستبەجێ گفتوگۆی توند دەستی پێدەکرد و دەستمان دەکرد بە نووسینەوە و شیکاری پرسیارەکان، تا هەرچی زووە وەڵامە ڕاستەکان بدۆزینەوە..

بە درێژایی ساڵانی خوێندن، ئەو بەزمە بەردەوام بوو، هەمیشەش دەمانزانی کە تەنها یەک وەڵامی ڕاست هەیە.

کات هات و ڕۆیشت، خوێندن تەواو بوو و کەوتینە ناو واقیعی ژیان. ئێستاکە هەر پێشهاتێک دێتە پێش، دووبارە لەگەڵ هاوڕێیانمدا دادەنیشین و گفتوگۆ دەکەین، بەڵام ئەمجارەیان جیاوازییەکە ئەوەیە، هەرچەند بیردەکەینەوە وەڵامێکی دروستمان پێنادۆزرێتەوە!

دوای تەواوکردنی زانکۆ، هەر یەکەمان ئاڕاستەیەکمان گرتووە و ڕێگایەکمان هەڵبژاردووە، بەڵام کەسمان دڵنیا نین هی کاممان وەڵامە ڕاستەکە و، ڕێگایە دروستەکەیە..

ئێستاش وەرزی تاقیکردنەوەکانە، هیوای دۆزینەوەی وەڵامە ڕاستەکانتان بۆ دەخوازم ؛)

گردبوونەوەی پزیشکانی دانەمەزراو لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی٦/٥/٢٠٢٥
07/05/2025

گردبوونەوەی پزیشکانی دانەمەزراو لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی
٦/٥/٢٠٢٥

18/04/2025

یادگارییەکی تایبەت و زۆر جوانی ١٨ ساڵ پێش ئێستا

ئەمڕۆش هەینییە، صلوات لەبیر مەکەن..

کێ سەرکەوتووە!؟زۆر دەبیستین باسی سەرکەوتن دەکرێ، بەڵام هێشتان کەسمان لەسەر پێناسەیەکی دیاریکراو ڕێکنەکەوتووین.زۆر جار دە...
14/02/2025

کێ سەرکەوتووە!؟

زۆر دەبیستین باسی سەرکەوتن دەکرێ، بەڵام هێشتان کەسمان لەسەر پێناسەیەکی دیاریکراو ڕێکنەکەوتووین.

زۆر جار دەڵێین، فڵان کەس سەرکەوتووە، بەڵام بیرمان دەچێت بپرسین "بە چ پێوەرێک؟"!

پێوەرەکەمان پارەیە؟ یان شەهادە؟ یان ناوبانگی زۆر؟ ئەگەر سەرکەوتن هەر ئەوانە بن، چ بەهایەک بۆ بابەتە مەعنەویی و قیامەتییەکان دەمێنێتەوە!

من گەیشتوومە ئەو بڕوایەی هەر پێناسەیەکی دونیایی بۆ سەرکەوتن، دەکرێ هەڵە بێ و خاوەنەکەی هەڵخەڵەتێنێ و بیخاتە ناو وەهمەوە، بەڵام چۆن!؟

کاتەک مرۆڤ هەر ئامانجێکی دونیایی/ماددیی بۆ خۆی دادەنێ، بە گەیشتن بەو ئامانجانە دەکرێ وابزانێ لە هەموو بوارەکانی ژیاندا کەسێکی کامڵە، "سەرکەتووە"، بە واتایەکی کە، لە هەموو ئاوان پەڕیوەتەوە..!

لە بەرامبەردا پێناسەی قورئانی مەزن، زۆر جیاوازترە لە پێناسە دونییایەکان، بۆ خۆشم، بەردەوام هەوڵدەدەم پێناسەی قورئان بۆ سەرکەوتن بکەمە پێوەر، خودایەک کە هەموو گەردوونی بەدەست بێ و پێت بڵێ سەرکەوتوو، زۆر لام باشتر و خۆشەویستترە لە "سەرکەوتنێک" بە پێناسەی خەڵکی و بە پێوەرە دونیاییەکان!

یەکێک لەو ئایەتانەی - وشەی سەرفراز و سەرکەوتوو لە زۆر جێگای قورئان ئاماژەی پێدراوە - زۆر سادە باسی سەرکەوتن دەکا، وەلێ جێی تێڕامانە، ئەوەیە کە خودای باڵادەست لە ئایەتی ١٨٥ی سوڕەتی ال عمران دەفەرموێ:
{..ئەوسا ئه‌وه‌ی دوور خرایه‌وه له ئاگری دۆزه‌خ و خرایه به‌هه‌شته‌وه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رفراز بووه‌، ژیانی دنیاش بێجگه له‌وه‌ی که ڕابواردنێکی خه‌ڵه‌تێنه‌ره شتێکی تر نیه‌.}

وێنەکانیش هی ئەو سەفەرەمان بوو بۆ مەملەکەت، گوندی باب و باپیرانم، شیوەڕەش ❤️

لەگەڵ هەموو 'سەلام'ێک، 'خواحافیز'ییەک قەرزدارین..
04/01/2025

لەگەڵ هەموو 'سەلام'ێک، 'خواحافیز'ییەک قەرزدارین..

08/12/2024

پاش ئەوەی گوناهباری بەردەم خوا و، شەرمەزار و ڕسوای بەردەم خەڵک بوون، ئێستا ئەوەی هەتان بوو بۆ کوێی دەبەن! دڵتان پێیان خۆشە! بەهایان ماوە لاتان!

لە ڕاستیدا نەک کۆشک و تەلار و کەل و پەل و ماڵ و سەروەت و سامان و ئۆتۆمبێل و فڕۆکە و کەشتییەکانتان بەهایان نەماوە، خۆشتان بەهاتان نەماوە، بچنە هەر کوێش بەر نەفرەتی خەڵک دەکەون. ئەمە دەرسێکە بۆ هەر کەسێک خاوەن ئاوەزێکی تەندروست بێ..

{..وَتُعِزُّ مَن تَشَاۤءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَاۤءُۖ..}

26/11/2024

گەورەیی مرۆڤ بە بارتەقای خەمەکانییەتی؛ مرۆڤی بچووک، خەمەکانی بچووکن، مرۆڤی گەورەش، خەمەکانیشی گەورەن! بۆیە زوو زوو خەم و گرنگییەکانم بە بیر خۆم دێنمەوە، نەبادا خۆم زۆر بچووک بکەمەوە..

Address

Haji Omaran

44012

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mohammed Sham posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram