تاقیگەى سۆرانى خێرخوازى

  • Home
  • تاقیگەى سۆرانى خێرخوازى

تاقیگەى سۆرانى خێرخوازى تاقیگەى سۆرانى خیرخوازى بۆشیکارى نەخۆشیەکان

پشکنینی دژە هۆرمۆنی مولێری (AMH) پشکنینی خوێنە بۆ هەڵسەنگاندنی هێلکەدانی ئافرەت کە بریتییە لە ژمارەی ئەو هێلکەیەی لە هێل...
11/04/2024

پشکنینی دژە هۆرمۆنی مولێری (AMH)

پشکنینی خوێنە بۆ هەڵسەنگاندنی هێلکەدانی ئافرەت کە بریتییە لە ژمارەی ئەو هێلکەیەی لە هێلکەدانەکانیدا دەمێنێتەوە.

ئاستی ئەم هۆڕمۆنە بە شێوەیەکی گشتی کەم دەبێتەوە لەگەڵ زیادبوومی تەمەنی ئافرەت و کەمبوونەوەی هێلکەدانەکەی. بۆیە زۆرجار ئەم پشکنینە وەک نیشاندەرێک بۆ توانای منداڵبوونی ئافرەت و ئەگەری وەڵامدانەوەی چارەسەرەکانی منداڵبوون

ئەم پشکنینە بە تایبەتی بۆ ئەو ئافرەتانە بەسوودە کە هەڵسەنگاندن یان چارەسەری منداڵبوونیان بۆ دەکرێت، هەروەها بۆ ئەوانەی بیر لە بەستنی هێلکە دەکەنەوە یان پلانیان هەیە منداڵبوون دوابخەن. سەرەڕای ئەوەش، لەوانەیە بۆ دەستنیشانکردنی هەندێک تێکچوونی زاوزێ بەکاربهێنرێت، وەکو نیشانەکانی نەخۆشی فرەکیسی هێلکەدان

گەر دەتەوێت دڵنیابیتەوە لە تەندروستی توانای منداڵبوونت پێویستە ئەم پشکنینە ئەنجامبدەی —————-

‏‎📍 سۆران شەقامی گشتی مەتری‎ بە‌رامبە‌ر كۆرە‌ك تیلیكۆم
📞 07502448343

‎ پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانانی جیهان و كوردستان دەكەین‎لە خودای پەروەردگار داواکارین ڕۆژوو و پەرستشی هەموو لایە...
10/04/2024

‎ پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانانی جیهان و كوردستان دەكەین
‎لە خودای پەروەردگار داواکارین ڕۆژوو و پەرستشی هەموو لایەک قبووڵ بكات
‎هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتایی هاتنی ناخۆشییەکانی گەلەکەمان.

‎جەژنتان پیرۆز هەمیشە لە خۆشی و شادی دابن

هاوکاری کاکە بۆکان جاف بکەن بۆئەوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستانمان بۆ زیاد بکات :بۆ هەموو کوردان لە هەر شوێنێکی ئەم زەمینەدان ...
21/03/2024

هاوکاری کاکە بۆکان جاف بکەن بۆئەوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستانمان بۆ زیاد بکات :

بۆ هەموو کوردان لە هەر شوێنێکی ئەم زەمینەدان تکایە ئیمۆجی ئاڵای "تاجاکستان" پۆست بکەن، لە کۆمێنت، لە هەموو سۆشیال میدیا، و ئەکاونتەکانتان،هەموو شوێنەکان پڕ بکەن لە ئاڵای "تاجاکستان" ماوەی مانگێک تاوەکو 21/4، ئەم کارە بە گرنگیەوە تەماشا بکەن تکایە! ئەم مانگە پڕ لە بەرپرسیارێتیە بۆ هەموو گەلی کورد. وردەکاری زیاتر بڵاو دەکەمەوە لە داهاتوودا.
Bokan Jaff

بزانە منداڵەکەت قسەکردنی دواکەوتووە ؟:۱-ئەگەر لەتەمەنی ٦ مانگیدا سەری نەسوڕاند بۆ ئەم لاولا  بەرەو دەنگی بەرز.۲-ئەگەر لە...
22/02/2024

بزانە منداڵەکەت قسەکردنی دواکەوتووە ؟:

۱-ئەگەر لەتەمەنی ٦ مانگیدا سەری نەسوڕاند بۆ ئەم لاولا بەرەو دەنگی بەرز.

۲-ئەگەر لەتەمەنی ۹ مانیگدا هیچ گڕوگاڵی نەبوو, وە ئەگەر بە ناوی خۆی بانگت کرد هێچ وڵامی نەبوو بەتایبەت گەر دایک و باوکی بانگیان کردو لای نەکردەوە بۆیان.

۳-ئەگەر لەتەمەنی ۱۸ مانگیدا دادە ، بابە ی بەکار نەهێنا.

٤-ئەگەر لەتەمەنی ۲ساڵیدا نەیتوانی ووشە بەکار بهێنێت.

٥-ئەگەر لەتەمەنی ۲ساڵو نیودا نەیتوانی ڕستەی دوو ووشەیی بەکار بهێنێت.

٦-ئەگەر لەتەمەنی ۳ ساڵیدا نەیتوانی ڕستەی ۳ ووشەیی بەکار بهێنێت.

✍️ بە نوسینی کۆمێنتێک ھاوکار بن تا بابەتەکە بگاتە ھەمووان .


‌‌‌‎

01/02/2024
جەڵتەی دڵ!!! نەخۆشی جەڵتەی دڵ هەندە باوە، کە؛ لۆی هەیە لەکنە مە، لە خڕ ووڵاتانی ناوچەکەمان زیاتر بێت. مادام نەخۆشی سووکە...
16/12/2023

جەڵتەی دڵ!!!

نەخۆشی جەڵتەی دڵ هەندە باوە، کە؛ لۆی هەیە لەکنە مە، لە خڕ ووڵاتانی ناوچەکەمان زیاتر بێت. مادام نەخۆشی سووکەری و نەخۆشی زەخت بەشێوەی بەربڵاو تەشەنەی سەندووە، لۆیە؛ ئەوانە جەڵتەی دڵییان لێدەفامێتەوە. دەگەل ئەوانەش نەبوونی و تەمبەڵی و سترێس و خەم و وەرزش نەکردن و گڕانی ناندین و خەوتنی ناتەندروست و بێدارێ شەوان و ...هتد (خۆی لە ڕاستیدا؛ خەم نابێتە هۆی جەڵتەی دڵ بەرام ئاگرەکەی خۆش دەکات) .. ڕۆڵی دەبێت لەزیاد بوونی ژمارەی توشبووان! هەر زەلامەک لە عێراق بژیێت و لە هەر تەمەنێک بێت، ئەوا؛ ئەگەری توشبوونی بە جەڵتەی دڵ هەیە، ژنیش کەینێ لێ وەستاوە ئەو کات ئەگەری توشبوونی وەکو زەلامان لێدێتەوە. خڕ دەمێ جەڵتەی دڵ لە پاییز هەتا زستانێ، وەکو؛ دونیا سارد دادێت بەزۆری لە دەوری بەرەبەیانێ دەستی دەوەشێنێت و دێت.
جەڵتەی دڵ پێش ئەوەی لە کەسەکە بدات، ئەوا؛ چەند نیشانە و عەلامەتێک لە کەسەکە دەبێت کە گرنگە باس بکرێت و دەرس و دەور بکرێتەوە هەتا ئەگەر هەستت پێ کرد، ئەوا؛ زوو دەنگ بکرێت و لە ئەنجامدا زوو بدۆزرێتەوە. لەو نیشانە و عەلاماتانە؛

١. سینگ ئێشان و ئازاری سینگ: هەر کەسێک لە مابەینی کاژێڕی هەتا ناوکی ئازاری هەبێت، ئەوا؛ دەبێت دەنگ بکات. نەخۆش دێت و دەڵێت؛ وادەزانم قورساییەک یان بلۆکەک یان گرانییەک لە سەر سینگمە یان هەشە دەرێت؛ (وا دەزانم دەستم دەهەوکی دەنێن)!! هەشە، گۆتیتی: چەقۆی لێدەدەن یان ئازاری تووندی هەیە.

٢. داوەشان: هەر کەسەک هەست کات بکات و داهێزران و داوەشانێکی تووندی هەیە و پێشتر قەت وا بێتاقەت و بێسەلیقە نەبووە.

٣. هەر کەسێک لە سەر نان خواردن ئارەقەی زۆر بکات یان پاش نان خواردنێ خەوی زۆر بێت، ئەوا؛ ئەگەر گرانی یان قورسایی یان ئازاری لە مابەینی ناوک و کاژێڕی هەبوو دەبێت بیر لۆ جەڵتەی دڵ بچێت.

٤. هەر کەسەک کاتەک جامی توڕمبێلی بکاتەوە و با لە سینگ و بەرۆکی بدات لای ناخۆش بێت یان کاتێک هەوایەکی سارد لێی دەدات هەست بەناخۆشی بکات.

٥. هەر کەسەک لە کاتی ماندی بوون یان لە کاتی ڕۆیشتن ئەوجا چ نەرمە غار بێت یان بەگورکە لۆقه بێت هەستی بە ئازار دەکرد یان دەوبەشکەی وێ دەکەوت، ئەوا؛ دەبێت دکتۆرێک بیبینێت و هەڵسەنگاندنی لۆ بکات.

٦. سێکس: هەر کەس لە سەر جێی خۆی ڕازی نەبوو یان گرفتی هەبوو، ئەوا؛ زۆر جار لۆی هەیە یەکەم نیشانەی نەخۆشی دڵ لە زەلامان بەو عەلامەتە بێت! هەر لۆیە، ئەگەر نیشانەی لەمجۆرەت هەبوو نابێت بەبێ دکتۆر دەرمان بخۆیت. تکایە، دەنگ بکە و بڕۆوە لای دکتۆر هەتا هۆکارەکەی بدۆزێتەوە و بەگوێرەی هۆکارەکە چارەسەرت بداتێ.

٧. لە بەتەمەن و بەناوساڵکەوتوو و نەخۆشی سووکەری: جاری واهەیه، کە؛ جەڵتەی دڵ و نەخۆشی دڵ هیچ نیشانە دروست ناکات و بەکڕی دێت.

Address


Opening Hours

Monday 08:30 - 23:00
Tuesday 08:30 - 23:00
Wednesday 08:30 - 23:00
Thursday 08:30 - 23:00
Saturday 08:30 - 23:00
Sunday 08:30 - 23:00

Telephone

+9647502448343

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەى سۆرانى خێرخوازى posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to تاقیگەى سۆرانى خێرخوازى:

  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram