
09/06/2024
خواردنەوەی ئاو لە وەرزی گەرمادا ☀
ئەگەر بەردەوام ئاو کەم بخورێتەوە زیانی تەندروستی هەیە،بە تایبەت لە کەش و هەوای گەرمدا، بەشێوەیەک لەگەڵ بەزبونەوەی پلەکانی گەرمادا جەستە ڕوبەڕوی وشکبونەوەی زیاتر دەبێت.
توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندوە ئەگەر بەپێی پێویست ئاو نەخورێتەوە لە کاتی گەرمادا جەستە توشی وشک بونەوە ببێت ،مەترسی توشبون بە جەڵتەی خوێن زیاد دەکات.
بۆڕێگریکردن لە وشکبونەوەی جەستە،پێویستە ڕۆژانە ڕێژەیەکی باش ئاو بخورێتەوە ،و سیستەمی خۆراکی ڕۆژانەش دەوڵەمەندبن بەو خواردنو خواردنەوانەی یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدەن