RN.Muhammed Fahme

RN.Muhammed Fahme کلیک لێرە بکە و زانیاری زیاتر وەربگرە لەتۆرەکانی تری سۆشیال میدیاکەم

https://linktr.ee/muhammedfahme

دوای هەڵپچڕینی دەرمان دەبێت چەنێک بەکاربهێنرێت؟شروبی گیراوە 20 بۆ 30 ڕۆژ.شروبی تۆز 5 بۆ 10 ڕۆژ.قەترەی گوێ 14 بۆ 21 ڕۆژ.ق...
22/08/2025

دوای هەڵپچڕینی دەرمان دەبێت چەنێک بەکاربهێنرێت؟
شروبی گیراوە 20 بۆ 30 ڕۆژ.

شروبی تۆز 5 بۆ 10 ڕۆژ.

قەترەی گوێ 14 بۆ 21 ڕۆژ.

قەترەی لوت 45 بۆ 90ڕۆژ.

قەترەی چاو 20 بۆ 30 ڕۆژ.

کرێم ومەلهەم 2 بۆ 3 مانگ.

دەرزی واباشترە نەگاتە 12 کاتژمێر.

دوای ئەم ماوانە لە هەڵپچرینی دەرمان بەسەردەچن.

لەڕێگای ئەم لینکە لەتۆرەکانی تری سۆشیال میدیا لەگەڵمان بن

https://linktr.ee/muhammedfahme

چۆن کاتەکانی بەکارهێنانی دەرمان بزانم؟لەسەر زۆرێک لە دەرمانەکان ژمارە و کاتی بەکارهێنانان نووسراوە و بە ئاسانی دەتوانی ل...
07/08/2025

چۆن کاتەکانی بەکارهێنانی دەرمان بزانم؟
لەسەر زۆرێک لە دەرمانەکان ژمارە و کاتی بەکارهێنانان نووسراوە و بە ئاسانی دەتوانی لێیان تێبگەیت ئەگەر واتاکەی بزانیت.

چەند ژمارەیەکی گرنگی دەرمانسازی بۆ زانینی بەکارهێنانی کاتەکانی دەرمان
١*١
واتا بەکارهێنانی دەرمان یەک جار لە ڕۆژێکدا، واتا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر یەک جار وەرگرتنی دەرمانەکە.

٢*١
واتا بەکارهێنانی دەرمان دووجار لە ڕۆژێکدا، واتا ١٢ کاتژمێر جارێك.

٣*١
واتا بەکارهێنانی دەرمان سێ جار لە ڕۆژێکدا، واتا ٨ کاتژمێر جارێك.

٤*١
واتا بەکارهێنانی دەرمان چوار جار لە ڕۆژێکدا، واتا ٦ کاتژمێر جارێك.

لە تۆڕەکانی تری سۆشیال میدیا لەگەڵمان بن لەڕێگای ئەم بەستەرەی خوارەوە
https://linktr.ee/muhammedfahme

چارەسەری سروشتی بۆ قەبزیقەبزی (بە عەرەبی: الٳمساك، بە ئینگلیزی: constipation) یەکێکه له نەخۆشییه باوەکانی جیهان، هەندێکج...
14/07/2025

چارەسەری سروشتی بۆ قەبزی

قەبزی (بە عەرەبی: الٳمساك، بە ئینگلیزی: constipation) یەکێکه له نەخۆشییه باوەکانی جیهان، هەندێکجار حاڵەته و هەندێکجار دەبێته نەخۆشییەکی دریژخایەن، ژنان زیاتر له پیاوان تووشی ئەم حاڵەته دەبن ئەويش هۆکاری ئەوەیه ژنان پێکهاتەی لایەنی فیسیۆلۆجی و جەستەییان جیاوازترە، لایەنی سوزدارییان تاڕادەیەک زیاتره و زۆرتر تووشی خەمۆکی دەبن که هۆکارێکه بۆ تووشبوون به قەبزی، قەبزی بریتییە لە تەسكبوونەوەی ڕیخۆڵەکان و مانەوەی پاشەڕۆ له ڕيخۆڵه بۆ ماوەیەکی درێژ و زۆر.

هۆکاری تووشبوون بە قەبزی

کەمخواردنی ئەو خۆراکانەی ماددەی ڕیشاڵیان زیاتر تیدایه، یان کەمخواردنی سەوزە و میوە و شلەمەنییەکان.

خواردنی هەندێک دەرمان که دەبیتە هۆی دروستبوونی قەبزی، بە تایبەتی ئەو دەرمانانەی دەبنەهۆی دەردانی شلە ڕژێنەکانی لەش.

نەخوشی مایەسیری، ئەوانەی ئەو نەخۆشییەیان هەیه بە زۆری تووشی ئەم کێشەیە دەبن.

دەرنەهاویشتنی پاشەڕۆ لەکاتی خۆیدا و هیشتنەوەی له ڕيخۆلەكاندا بۆ ماوەیەکی زۆر هۆكارێكى ترى تووشبوون بەو نەخۆشییه.

چارەسەری سروشتی بۆ نەخۆشی قەبزی

خواردنی چای کەموون هۆکاره بۆ نەرمكردنەوەی ڕیخۆڵه و ڕەوانکردنی ڕیخۆڵه، ڕۆژانه کوپێک چای کەموون بخۆنەوه دەبیته هۆی چارەسەری قەبزی، کەوچکێک کەموون تیکەڵی کوپێک ئاوی گەرم بکەن و پاشان بیخۆنەوه.

گوڵە بەیبوون هەمیشه پێشەنگه له چارەسەری نەخوشییەکان و پێدانی تەندروستییەکی باش، خواردنەوەی کوپێک چای گوڵه بەیبوون قەبزی ناهێڵێت و ڕەوانی له ڕیخوڵەكان دروست دەکات.

خواردنی سەوزه، پێویسته ڕۆژانه سەوزه له هەموو ژەمە خواردنەكان هەبێت وەك گەڵای توور، كەرەوز، ڕەیحانە، نەعنا، مەعدەنووس، کەوەر، تەڕەتیزە، تەڕەپیاز، سڵق و سپێناخ.

خواردنی دۆشاوی توو چارەسەرێکی گرنگە بۆ نەخۆشی قەبزی و دەبێته هۆی پاراستنی ڕیخۆڵە له گرفتی قەبزی، ڕۆژانه پێش خواردنی ژەمەکان کەوچکیک دۆشاوی توو بخۆنەوه.

رۆژانه خواردنی چەند دەنکه کەتانێک کۆئەندامی هەرس چالاک دەکات و گەدە و ڕیخۆڵەکان پاک دەکاته و قەبزی لەناودەبات.

ئەوانەی زور تووشی ئەم گرفته دەبن پێویسته رۆژانه کوپێک ئاوی جۆ بخۆنەوه چونکه ئاوی جۆ یارمەتیدەریکی بەهیزه بۆ پاککردنەوەی ڕیخوڵەکان.

خواردنەوەی ئاو، پێویسته رۆژانه بڕی نۆ پەرداخ ئاو بخۆنەوه، ئەمەش یارمەتی ڕژینەکانی گەده و ڕیخوڵە ئەدات یارمەتی ئاسانکردنی پرۆسەی هەرسکردن دەدات.

خواردنی میوه وشکراوەکان سوودیکی زۆری دەبێت له پاراستنی ڕيخوڵه له قەبزی، وەک هەڵووژه و قەیسی و هەنجیر و مێوژ، ئەگەر بەیانیان میوەی وشككراوە بکەنه پەرداخیک ئاوەوه و دواتر بیخۆنەوه سوودی زور گرنگ و یەکلاکەرەوەی دەبێت له نەهیشتنی قەبزی.

لەڕێگای ئەم لینکە لەتۆرەکانی تری سۆشیال میدیا لەگەڵمان بن

https://linktr.ee/muhammedfahme

fans Muhammed Fahme RN.Muhammed Fahme Facebook



گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچکگەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچک نەخۆشی GERD کورتکراوەی (Gastro Esophageal Reflux Di...
08/07/2025

گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچک
گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سورێنچک نەخۆشی GERD کورتکراوەی (Gastro Esophageal Reflux Diseas) واتا گەڕانەوەی ترشێتیە لە گەدەوە بۆ سورێنچک، حاڵەتێکە دروست دەبێت بەهۆی ماسولکەیەک کە زیاتر لە باری ئاسایی خۆی خاوبوونەوەی ماسولکەکە ڕووئەدات، نەخۆشییەکە تووشی منداڵی تازەلەدایکبوو و کەسی گەورەش ئەبێت.

نیشانەکانی
دروستبوونی دڵەکزێ.
هێڵنجدان و ڕشانەوە.
سووتانەوەی گەدە.
ناخۆشی بۆنی دەم.
ئازار لەکاتی خواردنی چا، قاوە، تەماتە، خواردنی چەور، بەهارات، نەعنا، خواردنەوەی کحوول.
هەستکردن بە گرێ لە قوڕگ.
ناڕێکی لە هەناسەدان.
چارەسەر
پێدانی دەرمانی گرووپی PPI.
پێدانی دەرمانی Anti Acid.
پێدانی دەرمانی H2 receptor blocker.
پارێزیکردن لە خواردن.
بەکارهینانی دەرمانی سروشت.
دوو کاتژمێر پێش خەوتن خواردن نەخورێت.
نەشتەرگەری بۆ گرژبوونی ماسولکەکە.
تێبینی
ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر چارەسەر نەکرێت ئەگەری هەیە ببێتە هۆی شێرپەنجە.

لەڕێگای ئەم لینکە لەتۆرەکانی تری سۆشیال میدیا لەگەڵمان بن
https://linktr.ee/muhammedfahme
fans Muhammed Fahme RN.Muhammed Fahme Facebook

08/03/2025
09/11/2024

لەم پارچە ڤیدیۆیە سوود و سەرچاوەکانی ڤیتامینەکان بزانە

Kurdsat Sport RN.Muhammed Fahme Rudaw English Kurdistan24 Türkçe NRT4 Rudaw Health رووداوی تەندروستی Kurdsat News Kurdsat Broadcasting Corporation Kurdistan24 NRT SPORT Rudaw Sports Kurdistan24 عربية NRT2 Kurdistan24 Sport NRT Rudaw Kurdistan TV Rudaw Radio Muhammed Fahme RN.Muhammed FahmeMuhammed Fahme NRT NRT2 NRT عربیة NRT SPORT Kurdistan24 Kurdistan24 Sport Kurdistan TV Kurdistan Mediaa Kurdistan24 عربية Kurdistan24 Kurdistan24 Kurdistan24 Rudaw Rudaw Sports عربية Rudaw Kurdsat Broadcasting CorporationKurdsat عربيةKurdsat NewsKurdsat SportAVA MediaAvo MedThe Doctors Degens RudawRudaw SportsRudaw RadioKurdistan24Kurdistan24 SportKurdistan TVKurdistan24 عربيةkurdistan24Kurdistan24@kurKurdistan24NRTNRT2NRT SPORTKurdsat Broadcasting CorporationKurdsat NewsKurdsat Sport . M 👀. ゚viralシfyp @ @followers@

فریاگووزاری سەرەتایی First Aid : پێوەداری مار .... زۆرر گرنگە کە بزانرێت جۆری مارەکە چییە ، ژەهراوییە یان نا ژەهراوییە ئ...
28/06/2024

فریاگووزاری سەرەتایی First Aid
: پێوەداری مار ....

زۆرر گرنگە کە بزانرێت جۆری مارەکە چییە ، ژەهراوییە یان نا ژەهراوییە ئەمە ڕێگە ئاسانتر ئەکات لە کاتی چارەسەرکردنی لە نەخۆشخانە
ماری ژەهراوی لە شوێنی پێوەدانەکە ٢ کوون درووست ئەکات ئەوەش شوێنی کەڵبەکانییەتی
بەڵام ماری ناژەهراوی چەند خاڵێکی وورد لە شوێنی پێوەدانەکە درووست ئەکات .
پێوویست بە ترس ناکات ٣٠ دەقەی ئەوێت تا ژەهرەکە بڵاو ببێتەوە بە لەشی کەسەکەیا تۆ لە ٣٠ دەقەیە ئەتوانی باشترین چارەسەری بۆ بکەیت ، جگە لەوە لە سەدا ٢٠ی مارەکان ژەهراوین ، لە سەدا ٥٠ چانسی ئەوە هەیە کە مارە ژەهراوییەکە گازێکی ووشکی گرتبێت نەک بە تەواوی چووبێتە ناو پێست و ملوولەکانی خوێنەوە
لەبەر ئەوە نەترسان و نەشڵەژان مەترسییەکە کەم ئەکەنەوە لەسەر کەسی پێوەدراو
/نیشانەکانی : بوونی ئازاری زۆر ،
دیاربوونی جێی کەڵبەکان ، ئاوسان و درووستبوونی بڵق ، هەوکردنی شوێنی پێوەدانەکە .
/چیبکەین بۆ کەسی پێوەدراو :
١ - شوێنی پێوەدانەکە دەستنیشان بکە .
٢ - هەوڵبە جۆری مارەکە دیاری بکەی بەڵام نەک زۆر خەریکی بیتو ئاگاو لە کەسەکە نەمێنێ کاتی زۆر پێوە مەکووژە ، ئەتوانی کەسێک راسپێری تا ئەوەبکات .
٣ - هەتا ئەتوانی لەسەرخۆبە وە کەسی پێوەدراو هێور بکەرەوە
دەنگە دەنگ و شڵەژاوی لێدووربخەرەوە ، چوونکە بەوە زیاتر ئەترسێ وە بەمەش لێدانی دڵی زیاتر ئەبێت و خێراتر ژەهرەکە بڵاو ئەبێتەوە وە مەترسی زیاتر ئەبێ لەسەر ژیانی ،
٤ - هەتا ئەتوانی شوێنی پێوەدانەکەو کەسەکە مەجووڵێنە
وە شوێنی پێوەدانەکە نزمتر یان لە ئاستی دڵ ڕابگرە زۆرو بەرزی مەکەرەوە . هەرچییەک وەک مستیلەو سەعات و بازنگ لێبکرەوە چوونکە ئاوساوی زیاتر ئەبێت
٥ - بە ئاو یان دیتۆڵ و پارچە پەرۆیەکی پاک شوێنی پێوەدانەکە پاک بکەرەوە بەڵام بە هێمنی ئەوەبکە ،
وە شوێنەکەی ببەستە بەڵام بە تووندی نا .
ئەشت توانی بە باندج بە هێواشی پەلە کە ببەستی
٦ - بەهیچ جۆرێک سەهۆڵ مەخەرە سەر شوێنی پێوەدانەکە ، ئەسپرین و کافاینو کحول مەدە بە کەسەکە
٧ - بە چەقۆ و شتیتر شوێنی پێوەدانەکە مەبڕە و برینداری مەکە یان هەوڵ مەیە ژەهرەکە دەربهێنی زەرەری زیاترە وەک لە سوود .
ئەگەر لە دەرەوەی شاربیت ئەبێ زۆر خێرا ئەمانە بکەیت و بیگەیەنیتە نەخۆشخانە .
یان ئەگەر مەجال هەبێت پەیوەندی بکە بە ١٢٢ هەموو زانیارییەک بە پێیان ئەوان باشتر ڕێنموونیت ئەکەن .
گرنگترین شت ئەوەیە کە نەترسی بەغیرەتبی وە هێز و وورە بگەڕێنیتەوە بۆ کەسەکە .



09/12/2023

ئەندامەکانی جەستە لە کاتی خواردنی بیبەری تووندا...

بیبەری توون (Capsicum annuum) میوەی ڕووەکی بیبەری کاپسیکۆمە، بەهۆی تامە توونەکەیەوە دەناسرێتەوە بەڵام بەو پێیەی تەنها بە ڕێژەیەکی کەم دەخورێن، بەشداریکردنیان لە خواردنی ڕۆژانەتدا زۆر بچووکە. ئەم میوە بەهاراتییانە شانازی بە هەبوونی ئەم پێکهاتانە دەکات تێیدا:
🌶ڤیتامین C:ب یبەری توون ڕێژەیەکی زۆر بەرزەی لە دژە ئۆکسێنەری بەهێز تێدایە، کە گرنگە بۆ چاکبوونەوەی برین و کارکردنی بەرگری لەش.
🌶ڤیتامین B6: خێزانێکە لە جۆری ڤیتامینەکانی B، B6 ڕۆڵی هەیە لە میتابۆلیزمی وزەدا.
ڤیتامین K1: پێویستە بۆ مەینبوونی خوێن و بە تەندروستی مانەوەی ئێسک و گورچیلە.
🌶پۆتاسیۆم: کانزایەکی خۆراکی سەرەکییە کە چەندین کار دەکات، پۆتاسیۆم ڕەنگە مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم بکاتەوە کاتێک بە ڕێژەیەکی گونجاو بخورێت.
🌶مس: مس پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ هەبوونی ئێسکێکی بەهێز و دەمارەخانەی تەندروست.
ڤیتامین A: بیبەری سوور بڕێکی زۆر لە ماددەی بێتا کارۆتینی تێدایە کە جەستەت دەیگۆڕێت بۆ ڤیتامین A.
پەروەردگار تەندروستی و لەشساغی ببەخشێتە ئێوەی ئازیز...

لە تۆڕەکانی تری سۆشیال میدیا لەگەڵمان بن لەڕێگای ئەم بەستەرەی خوارەوە
https://linktr.ee/muhammedfahme

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان هۆکارەکانی کۆکەی بەیانیان (بە ئینگلیزی: The cause of morning cough) کۆکە لە بەیانیاندا بەه...
18/09/2023

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

هۆکارەکانی کۆکەی بەیانیان (بە ئینگلیزی: The cause of morning cough) کۆکە لە بەیانیاندا بەهۆی نەخۆشیی یان بارودۆخی تری تەندروستیی وەک هەستیاری و نەخۆشیی ڕەبۆ و تەنگەنەفەسی ڕوودەدات. کۆکە هۆکارێکە بۆ پاککردنەوەی هاندەرەکان لە سیستمی هەناسەدا و هەندێک کات نیشانە نییە بۆ بارودۆخێکی تەندروستی بەپەلە. ئەو کۆکەیەی کە بەڵغەمی لەگەڵدایە پێی دەوترێت کۆکەی تەڕ یان شێدار، بەڵام ئەو کۆکەیەی بەڵغەمی لەگەڵدا نییە پێی دەوترێت کۆکەی وشک زانینی جۆری کۆکەکە لە کەمکردنەوەی هۆکارەکان و چارەسەرکردن سوودی دەبێت.

چەند هۆکارێکی باوی کۆکەی بەیانیان
سەرمابوونی ئاسایی Common cold
ئەگەر تۆ لە بەیانیاندا کۆکەت هەیە ئەوا common cold هۆکارێکی باوە. کۆکەی شێدار باوترینە و زۆر کات کەسەکە کۆکەکەی لە بەیانیاندا خراپتر دەبێت، ئەمەش بەهۆی بەڵغەم کە لە شەواندا کۆدەبێتەوە.

نیشانەکانی common cold بریتین لە:

ئازاری قورگ
ئازاری لەش
هەستکردن بە ماندوویەتی و شەکەتی
سەرئێشە
پژمین
هاتنە خوارەوەی ئاو بە لوتدا
هەستیاری
هەستیاری وەرزی یان هەستیاری لووت، بریتییە لە کارلێکی جەستە بۆ هۆکارەکانی وەک دەنکە هەڵاڵە، مێرووەکان و ئاژەڵەکان.

نیشانەکان بریتین لە:

هاتنەخوارەوەی ئاو بە لووتدا
ئاوسانی لووت
کۆکەی وشک
سەرئێشە
هاتنەخوارەوەی ئاو بە چاودا
خیزەی سنگ
هەناسە کورتی
جۆرێکی مێرووەکان کە پێی دەوترێت مێرووی مایکرۆسکۆپی تەپوتۆز (Dust mite) لەناو جێگەی نوستندا دەژی لەبەر ئەوە بەزۆری لە شەوان و بەیانیدا کۆکەکە خراپتر دەبێت. هەروەها دەنکە هەڵاڵەکانیش لە بەیانیاندا ڕێژەیان زیاترە بەهۆی ئەمەش ئەو کەسانەی هەستیارییان بە دەنکە هەڵاڵە هەیە لە بەیانیاندا کۆکەکەیان خراپتر دەبێت.

تەنگەنەفەسی
تەنگەنەفەسی حاڵەتێکی درێژخایەنە کە دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی بۆرییەکانی هەوای سییەکان. ئەم ئاوسانەش دەبێتە هۆی قورسی لە هەناسەداندا. نیشانەکانی تەنگەنەفەسی بریتین لە:

کۆکەی شێدار یان کۆکەی وشک
خیزەی سنگ (wheezing)
کێشە لە هەناسەداندا
توندی سنگ
بوورانەوە
بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی تووشی تەنگەنەفەسی دەبن، لە شەوان یان بەیانیاندا کۆکەکەیان خراپتر دەبێت.

وشکبوونەوەی دەم
دەم و قورگ لە شەواندا وشک دەبنەوە بەتایبەتی ئەگەر شلەمەنی بەپێی پێویست نەخۆیتەوە و لە کاتی خەودا دەمت کراوە بێت.

جگەرەکێشان
ماددە زیان بەخشەکان یان ژەهرەکان بەهۆی جگەرەوە لە شەواندا کاتێک لە جگەرە کێشان دەوەستن، لە سییەکاندا کۆدەبێتەوە. کاردانەوەی سروشتی جەستەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە ڕێگەی کۆکەوە بەیانیان ئەم ماددە زیانبەخشە کەڵەکەبووەی ناو سییەکان لە ڕێگەی کۆکەوە بکرێتە دەرەوە.

هەوکردنی بۆری هەوا
هەوکردنی بۆری هەوا لوولەی هەوا تەسک دەکاتەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی بەڵغەم. ئەمەش بەزۆری لە کەسانی جگەرەخۆر یان ئەو کەسانەی بەرکەوتنی زۆریان بە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە هەیە ڕوودەدات.

گەڕانەوەی ترشێتی گەدە بۆ سورێنچک
کاتێک ترشێتی گەدە بۆ سورێنچک دەگەڕێتەوە، دەبێتە هۆی هەستکردن بە سووتانەوە و هەستکردن بە ئازار. هەندێک کەس لە شەواندا نیشانەکانیان تێدا دەردەکەوێت کاتێک پێش نوستن خواردن دەخۆن و دواتر لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی دروستبوونی کۆکە.

نەخۆشیی ڕژێنی سایرۆید یان نەخۆشیی غودە
کاتێک ڕژێنی سایرۆید بڕێکی کەم لە هۆڕمۆنی سایرۆید بەرهەم دەهێنێت، پێی دەوترێت ناچالاکی ڕژێنی سایرۆید. هەندێک کەس تەواوی ڕۆژ دووچاری کۆکە دەبنەوە، بەڵام لە بەیانیاندا کۆکەکەیان خراپتر دەبێت.

بەزۆری کۆکە کە لە بەیانیاندا ڕوودەدات مەترسیدار نییە، بەڵام ئەگەر بووە هۆی کێشە بۆ هەناسەدان و قورسی هەناسەدان پێویستە کەسەکە سەردانی پزیشک بکات و چارەسەر وەربگرێت.

لە تۆرەکانی تری سۆشیال میدیا لەگەڵمان بن
https://linktr.ee/muhammedfahme

بەناوی خودای گەورە و میهرەبانتیشک - ئەشیعەتیشک یاخود ئەشیعە (بە عەرەبی: الأشعة، بە ئینگلیزی: X-rays)، تیشکی ئێکس فۆرمێکی...
11/09/2023

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

تیشک - ئەشیعە
تیشک یاخود ئەشیعە (بە عەرەبی: الأشعة، بە ئینگلیزی: X-rays)، تیشکی ئێکس فۆرمێکی دزەپێکەری تیشکی کارۆموگناتیسی وزە بەرزە. زۆربەی تیشکەکانی ئێکس درێژی شەپۆلەکانیان لە نێوان ١٠ نانۆمەتر بۆ ١٠ پیکۆمەتردایە، کە هاوتایە لەگەڵ فرێکوێنسیەکانی مەودای ٣٠ پێتاهێرتز بۆ ٣٠ ئێکزاهێرتز (٣×١٠١٦ هێرتز بۆ ٣×١٠١٩ هێرتز) و وزەکانی لە مەودای ١٢٤ کیڤ بۆ ١٤٥ ئیڤڵە. درێژی شەپۆلی تیشکی ئێکس کورتترە لە تیشکی سەروو بنەوشەیی و بە شێوەیەکی گشتی درێژترە لە تیشکی گاما. لە زۆر زماندا تیشکی ئێکس بە تیشکی ڕۆنتگن ناودەبرێت، بە ناوی زانای ئەڵمانی ویلهێلم کۆنراد ڕۆنتگن کە لە ٨ی تشرینی دووەمی ١٨٩٥ دۆزیویەتیەوە، کە ناوی لێنا تیشکی ئێکس بۆ ئەوەی جۆرێکی نەناسراوی تیشکدانەوە نیشان بدات. ڕێنووسی تیشکی ئێکس لە زمانی ئینگلیزیدا بریتییە لە جۆرەکانی تیشکی ئێکس x-ray(s), xray(s), and X ray(s).
هەروەها تیشکی ئێکس بە شێوەیەک بەکاردەهێنرێت وەک پشکنینی ئێسکی شکاو، دیاریکردنی هەندێک جۆری نەخۆشی، دیاریکردنی شوێنی شکاوی، دیاریکردنی درز و قڵیشانی ئێسک و دۆزینەوەی کانزا لە جەستەی مرۆڤدا.

بەکارهێنانی تیشک لە بواری پزیشکیدا
لە دوای دۆزینەوەی ڕۆنتگن کە تیشکی ئێکس دەتوانێت پێکهاتەی ئێسک دەستنیشان بکات، تیشکی ئێکس بۆ وێنەگرتنی پزیشکی بەکارهێنراوە. یەکەم بەکارهێنانی پزیشکی کەمتر لە مانگێک دوای وتارەکەی بوو لەسەر ئەو بابەتە، تا ساڵی ٢٠١٠ پێنج ملیار پشکنینی وێنەگرتنی پزیشکی لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجام دراوە. بەرکەوتنی تیشک لە وێنەگرتنی پزیشکی لە ساڵی ٢٠٠٦ نزیکەی ٥٠٪ی کۆی بەرکەوتنی تیشکی ئایۆنیزە لە ئەمریکا پێکهێنا. تیشکی پڕۆجێکشنال بریتییە لە پراکتیکی بەرهەمهێنانی وێنەی دوو ڕەهەندی بە بەکارهێنانی تیشکی ئێکس. ئێسکەکان چڕییەکی بەرزی کالیسیۆمیان تێدایە کە بەهۆی ژمارەی ئەتۆمی تاڕادەیەک بەرزەوە، تیشکی ئێکس بە شێوەیەکی کارا هەڵدەمژێت. ئەمەش ڕێژەی تیشکی ئێکس کە دەگاتە ئامێری دۆزەرەوە لە سێبەری ئێسکەکاندا کەمدەکاتەوە، ئەمەش وا دەکات بە ڕوونی لە وێنەی تیشکدا دەربکەون. هەروەها سییەکان و گازی گیرخواردوو بە ڕوونی دەردەکەون بەهۆی کەمبوونەوەی هەڵمژینی بەراورد بە شانەکان، لەکاتێکدا جیاوازی نێوان جۆرەکانی شانەکان سەختترە بۆ بینین.
وێنەی تیشکی پێشبینیکراو بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکانی سیستەمی ئێسکەپەیکەر و هەروەها بۆ دیاریکردنی هەندێک پرۆسەی نەخۆشی لە شانە نەرمەکاندا بەسوودە. هەندێک نموونەی بەرچاو بریتین لە تیشکی ئێکس زۆر باوی سنگ، کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ ناسینەوەی نەخۆشییەکانی سییەکان وەک هەوکردنی سییەکان، شێرپەنجەی سییەکان، یان ئاوسانی سییەکان، هەروەها تیشکی ئێکسی سک کە دەتوانێت گیرانی ڕیخۆڵە دەستنیشان بکات. هەروەها ڕەنگە تیشکی ئێکس بەکاردەهێنرێت بۆ دیاریکردنی نەخۆشی وەک بەردی زراو و بەردی گورچیلە. تیشکی ئێکسی لە وێنەگرتنی شانە نەرمەکانی وەک مێشک یان ماسولکەش بەکاردەهێنرێت. وێنەی تیشکی ددان بە شێوەیەکی باو لە دەستنیشانکردنی کێشە باوەکانی دەم و ددان وەک بۆشایی ددان یان دانانی تەلی ددان بەکاردەهێنرێت.

لە بەکارهێنانی دەستنیشانکردنی پزیشکیدا تیشکی ئێکس وزەی کەم (نەرم) نەخوازراوە، بەو پێیەی بە تەواوی لەلایەن جەستەوە هەڵدەمژرێت، ئەمەش ژەمی تیشکدانەوە زیاد دەکات بەبێ ئەوەی بەشداری لە وێنەکەدا بکات. لێرەوە پەڕەیەکی تەنکی کانزای زۆرجار لە ئەلەمنیۆم، کە پێی دەوترێت فلتەری تیشکی ئێکس، بەزۆری لەسەر پەنجەرەی بۆری تیشکی ئێکس دادەنرێت، بەشی وزەی کەم لە سپێکترۆمەکەدا هەڵدەمژێت. ئەمەش پێی دەوترێت ڕەقکردنەوەی تیشکەکە چونکە ناوەندی سپێکترۆمەکە بەرەو تیشکی ئێکس وزەی بەرزتر (یان ڕەقتر) دەگۆڕێت.

بەکارهێنانی تیشک لە بوارەکانی تردا
کریستاڵۆگرافی تیشکی ئێکس: کە تێیدا ئەو نەخشەی کە بەهۆی پەرشوبڵاوی تیشکی ئێکسەوە لە ڕێگەی تۆڕی ئەتۆمەکانی ناو بلوری نزیکەوە بەرهەم دێت تۆمار دەکرێت و پاشان شیکاری دەکرێت بۆ ئاشکراکردنی سروشتی ئەو تۆڕە. تەکنیکێکی پەیوەندیدار بە ناوی پەرشوبڵاوی ڕیشاڵ لەلایەن ڕۆزالیند فرانکلین بەکارهێنرا بۆ دۆزینەوەی پێکهاتەی دوو هێلیکی DNA
فەلەکناسی تیشکی ئێکس: کە لقێکی چاودێرییە لە فەلەکناسی کە مامەڵە لەگەڵ لێکۆڵینەوە لە دەردانی تیشکی ئێکس لە تەنە ئاسمانییەکان دەکات
شیکاری وردبینی تیشکی ئێکس: کە تیشکی کارۆموگناتیسی لە باندی تیشکی ئێکس نەرمدا بەکاردەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی تەنی زۆر بچووک
فلۆرۆسەنسی تیشکی ئێکس: تەکنیکێکە کە تیایدا تیشکی ئێکس لەناو نمونەیەکدا دروست دەکرێت و دەستنیشان دەکرێت. دەتوانرێت وزەی دەرچووی تیشکی ئێکس بەکاربهێنرێت بۆ دیاریکردنی پێکهاتەی نموونەکە.
تیشکی پیشەسازی تیشکی ئێکس: بەکاردەهێنێت بۆ پشکنینی بەشە پیشەسازییەکان.
ڕادیۆگرافیای شتە کولتوورییەکان: زۆربەی کات تیشکی ئێکس لە تابلۆکاندا بەکاردەهێنرێت چونکە زۆربەی کات کۆمەڵێک ڕەنگ لەسەر تابلۆکان دەرناکەون، زۆرێک لە ڕەنگەکان وەکو سپی سرکە لە وێنە تیشکییەکاندا بە باشی دەردەکەون
بۆ شیکردنەوەی کارلێکەکانی ڕەنگەکان لە تابلۆکاندا: سپێکترۆمیکرۆسکۆپی تیشکی ئێکس بەکارهێنراوە. بۆ نموونە لە شیکردنەوەی تێکچوونی ڕەنگەکان لە تابلۆکان.

دەتوانن لەو سەرچاوانەش لەگەڵمان بن

https://linktr.ee/muhammedfahme

جۆرێك جەلی ورچ بە تامی ماددەی هۆشبەر بە عێراقدا بڵاوبووەتەوە لەشێوازێکی مارکێتینگی مەترسیدار و نابەرپرسیارانەدا، بۆ یەکە...
16/08/2023

جۆرێك جەلی ورچ بە تامی ماددەی هۆشبەر بە عێراقدا بڵاوبووەتەوە

لەشێوازێکی مارکێتینگی مەترسیدار و نابەرپرسیارانەدا، بۆ یەکەمجار لە عێراق جۆرێك ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە، کە لەشێوەی جەلی ورچ و جگەرە و نێرگەلەی ئەلیکترۆنیدایە.

د. زید عەلی عەباس بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پزیشکی داد بە سکای نیوزی راگەیاند، ئەم جۆرە ماددە بێهۆشکەرە بەچەندین جۆری جیاواز هاتووەتە وڵاتەوە بەشێکیان بەشێوەی جەلی ورچن، بەشێکیشیان نێرگەلە و جگەرەی ئەلیکترۆنین.

جەختی لەوەشکردەوە، دەبێت هەموو هەوڵێك بدرێت و هاوڵاتییان هۆشیاربن لە مەترسییەکانی ئەم جۆرە ماددە هۆشبەرانە، داواشی کرد کە هەمووان هاوکاربن لە هەوڵی کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و بەکارهێنانی لە کۆمەڵگەدا، بەتایبەت لەم جۆرە کە بەشێوەی خواردنی دڵخوازی منداڵانە و مەترسییەکە بەرفراوانتر دەکات.

بۆ هەموو هاوڕێ و خۆشەویستانتان بنێرن با ئەوانیش ئاگادار بن

لەتۆرەکانی تری سۆشیال میدیا لەگەڵمان بن
linktr.ee/muhammedfahme

پشکنینی تیژیی چاوپشکنینی تیژی چاو (بە ئینگلیزی: Visual acuity، بە عەرەبی: حدة البصر) بە گشتی ئاماژە بە ڕوونی بینین دەکات...
08/08/2023

پشکنینی تیژیی چاو
پشکنینی تیژی چاو (بە ئینگلیزی: Visual acuity، بە عەرەبی: حدة البصر) بە گشتی ئاماژە بە ڕوونی بینین دەکات، بەڵام لە بواری تەکنیکییەوە ڕێژەی توانای کەسێک بۆ ناسینەوەی وردەکارییە بچووکەکان نیشان دەدات. تیژیی چاو پشت دەبەستێت بە فاکتەری بینین و دەماری. فاکتەری بینایی چاو کاریگەری لەسەر تیژبوونی بینینیی وێنەیەک لەسەر تۆڕی چاو هەیە. فاکتەرە دەمارییەکان بریتیین لە تەندروستی و کارکردنی تۆڕی چاو، ڕێڕەوە دەمارییەکان بۆ مێشک و فاکەڵتی لێکدانەوەی مێشک.

ئەمە ڕێگایەکی خێرا و ئاسانە بۆ پسپۆری چاودێری چاو بۆ پشکنینی بینین و تێبینی کردنی هەر گۆڕانکاریەک. ئەم پشکنینە لە ڕێگەی نیشاندانی چارتێکەوە کە نووسراو یان ھێمای لەسەر نیشان دەدرێت لە مەودایەکی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەی چاوەکان لە ڕووی پێوانەی ڕوونی بینین و تیژی کەسەکەوە ھەڵبسەنگێندرێت و دیاری بکرێت، کە چاوی کەسەکە تا چ ڕادەیەک دەتوانێت شتاکان لەو مەودا دیاریکراوە بە ڕوونی و تەواوی ببینیت.

ئەو کەسانە کێن کە پێویستییان بەم پشکنینە ھەیە؟
منداڵان پێویستە زوو ئەم پشکنینە ئەنجام بدەن ئەمیش بۆ دیاریکردنی ھەر کێشە و گرفتێک کە لە بینین ھەیانە. ئەم پشکنینە یارمەتیدەرێکی تەواو دەبێت بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکە لە قۆناغی زوودا.
ھەموو کەسێک پێویستی بەم پشکنینە ھەیە بۆ دڵنیابوون لە تەواوی بینین، بەڵام ئەو کەسانەی کەوا ھەست دەکەن گۆڕانکاری لە بینینیان ڕوویداوە یان کێشەیان لە بینین ھەیە پێویستیان بەم پشکنینە دەبێت بۆ دیاریکردنی ھەر گۆڕانکارییەکان لەو حاڵەتەی کە تێیدان. واباشترە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 54 ساڵیدان هەموو دوو بۆ چوار ساڵ جارێک و ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییەوەیە 5 بۆ 10 ساڵ جارێک پشکنین بکەن.
چۆن پشکنینەکە ئەنجام دەدرێت؟
دوو جۆری گشتی پشکنینەکە بریتین لە سنێلین و هەڕەمەکی ئی E.

یەکەم: سنێڵن snellen
ئەم جۆرەیان بریتییە لە نیشاندانی ھێما و نووسین لەسەر شاشەی تاقیکردنەوە، ئەمیش بەمشێوازە دەبێت واتا نیشان دانی ھێما و نووسین بە شێوە و قەبارە و ڕێکخستنی جیاواز. پێشاندراوە لە 14 بۆ 20 پێ دوور، ئەم هێڵکارییە یارمەتی دیاری کردن دەدات کە چۆن دەتوانیت پیتەکان و شێوەکان ببینیت.

لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا، تۆ دادەنیشیت و لە دوورییەکی دیاریکراو دەوەستیت دوور لە نەخشەکە و چاوێک دادەخەیت. بە دەنگی بەرز ئەو پیتانە دەخوێنیتەوە کە دەیبینیت بەو چاوەی دانەخراوە. تۆ ئەم پرۆسەیە دووبارە دەکەیتەوە بە چاوەکەی ترت. بەشێوەیەکی ئاسایی، دکتۆرەکەت داوات لێ دەکات کە پیتی بچووکتر و بچووکتر بخوێنیتەوە هەتا چیتر ناتوانیت بە وردی پیتەکان جیابکەیتەوە.

دووەم: هەڕەمەکی ئی random E
پشکنینی هەڕەمەکی بینایی E هاوشێوەی هێڵکاری چاوی سنێڵن. ئەم جۆرەیان بریتیە لە نیشاندانی E بەشێوەی جیا لەسەر شاشەی پشکنینەکە، ئەمە هێڵکاری دیواریە، بەڵام لە جیاتی ڕیزێک لە پیتە جیاوازەکان، تەنها ئیی E لەسەر چاپ كراوە. ئەمیش بەم شێوازە جارێک ڕووی بۆ سەرەوە، جارێک ڕووی بۆ خوارەوە، جارێک ڕووی بۆ لای ڕاست، جارێک ڕووی بۆ لای چەپ بەپێ دووری و نزیکی ھەر جارێکیان تاقی دەکرێتەوە. ئەمە یارمەتی دیاری کردنی چاویلکەی نموونەیی یان هاوێنەی تایبەتمەند دەدات، ئەگەر پێویستت بە ڕاستکردنەوەی بینینە.

تێگەیشتن لە ئەنجامی پشکنینەکە
٦/٦ یان ٢٠/٢٠ باشترینە بۆ کەسێکی ئاسایی. واتا کەسێکی ئاسایی دەتوانێت شتەکان لە دووری شەش مەتر ببینێت بە ستانداری بەریتانی یان بەشێوەی ئەمریکی واتا کەسێکی ئاسایی دەتوانێت شتەکان لە دووری بیست پێ ببینێت. مەبەست لەم دوو ژمارەیە ئەوەیە ژمارەی سەرەوە ئاماژەیە بۆ مەودای بینینی کەسەکە بۆ ھیمای سەر شاشەکە، وە ژمارەی خوارەوەش ئاماژەیە بۆ مەودای بینینی کەسێکی ئاسایی.

ئەگەر بێت و تۆ بینینت ٢٠/٢٠ یان ٦/٦ بێت ئەوا تۆ کەسێکی بینینەکەت ئاساییە، ھەر چەندە لەم ڕێژەیەش کەمتر ھەیە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تۆ چاوت لە کەسێکی ئاسایی باشترە بۆ نموونە ٢٠/١٠ ئەمە باشترین بینینە لەو کەسانەی کە بینینیان ئاساییە. ئەگەر بێت و تۆ بینینت ٢٠/٢٠ یان ٦/٦ نەبێت ئەوا پێویستە بینینت چاک بکەیتەوە ئەویش لە ڕێگەی چاویلکە یان دانانی عەدەسە یان لە ڕیگەی نەشتەرگەری دەبێت. کەواتە ھەر چەندێک ژمارەکەی خوارەوە بچووکتر بێت ئەوەندە بینینی کەسەکە باشترە، چونکە مانای وایە ھەر چەندێک وێنەکە دوورتر دەکرێت ئەوا تۆ دەتوانیت بە ڕوونی بیبینی.

وە ھەر چەندێک ژمارەکان گەورەتر بێت ئەوا ئاستی بینینی کەسەکە خراپترە، چونکە چەند ژمارەکە گەورەتر بێت ئەوەندە وێنەکە لە پشکنینەکەدا گەورەتر دەکرێت و دێتە پێشەوە. ئەمەش ئەوە دەگەێنێت ھەر چەندێک ھێما و ژمارەکان گەورەتر بێت ئەوەندە ئاستی بینیت خراپە.

ئەو ھۆکارانەی کار دەکەنە سەر ئەنجامی پشکنینی تیژیی چاو
ڕووناکی لەوانەیە کاربکاتە سەر ئەنجامی ئەم پشکنینە، بۆیە ئەو شوێنەی کە ئەم پشکنینەی لێ ئەنجام دەدرێت پێویستە لە کاتی پشکنینەکە ڕووناکییەکی گونجاو لە ژوورەکەدا هەبێت.
ماندووبوونی زۆر وا دەکات کەسەکە سەرنجی لاواز بێت و دواتریش لەوانەیە کار بکاتە سەر ئەنجامی ئەم پشکنینە.
دانانی قەترەی فراوانکردنی بیلبیلەی چاو پێش ئەم پشکنینە، چونکە ئەم قەترانە دەبێتە ھۆی کرانەوەی بیلبیلەی چاوی کەسەکە و بەرچاوی کەسەکە ڵێڵ دەکات. ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی ھەیە بۆ سەر بینینی کەسەکە.

وەک یارمەتیەک پۆستەکە شێر بکەن و هاوڕێیانتان تاگ بکەن.

لەسۆشیال میدیاکانی تر لەگەڵمان بن
https://linktr.ee/muhammedfahme

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when RN.Muhammed Fahme posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to RN.Muhammed Fahme:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram