د. مصطفى عثمان خۆشناو :: Dr. Mustafa Othman Khoshnaw

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • د. مصطفى عثمان خۆشناو :: Dr. Mustafa Othman Khoshnaw

د. مصطفى عثمان خۆشناو :: Dr. Mustafa Othman Khoshnaw Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from د. مصطفى عثمان خۆشناو :: Dr. Mustafa Othman Khoshnaw, Medical and health, کۆمەڵگای پزیشکی شیفاران/هەولێر - 40م - برایەتی - بەرامبەر نەخۆشخانەی تارانی تایبەت, Irbil.

هەبوونی خوێن لەناو میزدا هەمووکات نائاساییە وە نابێت پشتگوێ بخرێت.
02/02/2026

هەبوونی خوێن لەناو میزدا هەمووکات نائاساییە وە نابێت پشتگوێ بخرێت.

ڕێنمایی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ میز بەخۆداکردنی شەوانەی منداڵان.🌛میز بەخۆداکردنی شەوانە گرفتێکی بڵاوە لەنێوان هەرزەکاران و م...
26/01/2026

ڕێنمایی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ میز بەخۆداکردنی شەوانەی منداڵان.🌛

میز بەخۆداکردنی شەوانە گرفتێکی بڵاوە لەنێوان هەرزەکاران و منداڵان، بەجۆرێک نزیکەی (١٠٪)ی ئەو منداڵانەی لەنێوان تەمەنی هەشت بۆ دە ساڵانن، ئەم گرفتەیان هەیە.
گرنگە دایکان و باوکان ئاگادارببنەوە کە ئەم حاڵەتە بە نەخۆشی دانانرێت و پێویستی بە دەرمان نییە تاکو دوای تەمەنی پێنج بۆ شەش ساڵان.

​🧬 هۆکارە سەرەکییەکان:
هۆکارەکان دەکرێت جیاواز بن، لەوانە: (بۆماوەیی، خەوی قووڵ، کەمی هۆڕمۆنی ڤاسۆپریسین، دروستکردنی ترس و فشاری دەروونی بۆ منداڵ، وە بچووکی و نەخۆشی میزڵدان).

​✅ ئەو ڕێکارانەی دایک و باوک دەتوانن بۆ منداڵەکەی بگرنەبەر:

​١. رێکخستنی شلەمەنی: 💧 زۆربەی ئەو شلە و ئاوەی منداڵەکە دەیخواتەوە، باشترە لە کاتی ڕۆژدا بێت.

​٢. کۆنترۆڵی پێش خەو: ⛔ هیچ شلە و ئاوێک نەخواتەوە دوو کاتژمێر پێش نوستن.

​٣. ڕاهێنان: ⏱️ ڕاهێنان لەسەر میزکردن بەوەی هەر سێ کاتژمێر جارێک میز بکات.

​٤. دوو جار میزکردن: 🔄 پێویستە منداڵ دوو جار میز بکات پێش نوستن.
بۆ نموونە: ئەگەر کاتژمێر ١٠ی شەو بخەوێت، جارێکیان کاتژمێر ٩ و جارێکیشیان یەکسەر پێش نوستن میز بکات.

​تێبینییەکی گرنگ: 🩺

ئەگەر دوای ئەنجامدانی هەموو ئەم ڕێکارانە سوودی نەبوو، ئەوکاتە پێویستە منداڵەکە پشکنین و چارەسەری پزیشکی وەربگرێت.

📍 کۆمەڵگای پزیشکی شیفاران / هەولێر - شەقامی 40م - برایەتی - بەرامبەر نەخۆشخانەی تارانی تایبەت

07508644245



#منداڵان
#تەندروستی

نەهاتنە خوارەوەی گونەکان لە منداڵاندا 👶🔹 دایک و باوکی ئازیز، ئەم حاڵەتە یەکێکە لە بەربڵاوترین حاڵەتە زگماکییەکان کە تووش...
22/01/2026

نەهاتنە خوارەوەی گونەکان لە منداڵاندا 👶

🔹 دایک و باوکی ئازیز، ئەم حاڵەتە یەکێکە لە بەربڵاوترین حاڵەتە زگماکییەکان کە تووشی کوڕان دەبێت لە کاتی لەدایکبووندا (بە ڕێژەی ١٪ تا ٤.٥٪).

🔹 زۆرجار دایکان دەپرسن یان تێبینی ئەوە دەکەن کە: "سەرەتای لەدایکبوون, گونەکانی منداڵەکەم لە جێی خۆی بوو، بەڵام دواتر سەرکەوت" ئەمە ڕاستە.

🔹 کاتێک منداڵەکەت تەمەنی (٦) شەش مانگی تەواو دەکات، ئەگەر گونەکانی نەهاتنە خوارەوە بۆ جێگای سروشتی خۆیان، ئەوا پێویستە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت بۆ پاراستنی تەندروستی گونەکان.

بە​هیوای تەندروستی بۆ هەموو منداڵان. 💙

📍کۆمەڵگای پزیشکی شیفاران / هەولێر - شەقامی 40م - برایەتی - بەرامبەر نەخۆشخانەی تارانی تایبەت

07508644245


#شیفاران


#منداڵان

سەرما چۆن کاریگەری لەسەر تەندروستی گورچیلە و میزەڕۆ هەیە؟ ❄️لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرمی و هاتنی وەرزی زستان، زۆرێک لە ئ...
20/01/2026

سەرما چۆن کاریگەری لەسەر تەندروستی گورچیلە و میزەڕۆ هەیە؟ ❄️

لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرمی و هاتنی وەرزی زستان، زۆرێک لە ئێمە هەست بە گۆڕانکاری دەکەین لە کۆئەندامی میزەڕۆماندا. بەڵام ئایا دەزانن باوترین ئەو گرفتانە چین کە لە سەرمادا سەرهەڵدەدەن یاخود خراپتر دەبن؟

بەپێی ڕێنماییە پزیشکییەکان، سێ کێشەی سەرەکی هەن کە لەم وەرزەدا پێویستە ئاگاداریان بن:

🔹 هەوکردنی گورچیلە و میزەڵدان: بەهۆی کەم خواردنەوەی ئاو لە زستاندا، میز خەست دەبێتەوە و بەکتریاکان کەمتر دەکرێنە دەرەوە، ئەمەش مەترسی هەوکردن زیاد دەکات.

🔹 جووڵانی بەردی گورچیلە و دروستبوونی: کەمبوونەوەی شلەمەنی لە جەستەدا هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دروستبوونی کریستاڵ و بەردی گورچیلە، یان جووڵانی ئەو بەردانەی کە پێشتر هەبوون.

🔹 زوو میزکردن: لە کەشی سارددا، بۆرییەکانی خوێن گرژ دەبن بۆ پاراستنی گەرمی لەش، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی پەستانی خوێن و گورچیلەکان ناچار دەکات شلەمەنی زیاتر لە جەستە بکەنە دەرەوە. ئەمە حاڵەتێکی سروشتییە بەڵام دەکرێت بێزارکەر بێت.

✅ چارەسەر و خۆپارێزییەکان:

🔹 ئاو بخۆنەوە تەنانەت ئەگەر تینوتان نەبوو: لە زستاندا هەستی تینوێتی کەم دەبێتەوە، بەڵام جەستە هەر پێویستی بە ئاوە, بۆ ڕێگری لە دروستبوونی بەرد و هەوکردن.

🔹 جەستەتان بە گەرمی بپارێزن: پۆشینی جلوبەرگی گونجاو بەتایبەت بۆ ناوچەی سک و کەمەر، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی زوو میزکردن و ئازاری گورچیلەکان.

🔹 میز ڕامەگرن: ڕاگرتنی میز بۆ ماوەیەکی زۆر هۆکارە بۆ گەشەی بەکتریا و دروستبوونی هەوکردن، بۆیە هەر کات پێویست بوو یەکسەر میزڵدان بەتاڵ بکەرەوە.

📍هەولێر - شەقامی 40م - برایەتی - کۆمەڵگای پزیشکی شیفاران - بەرامبەر نەخۆشخانەی تارانی تایبەت

07508644245


#گورچیلە
#میزەڕۆ

#پڕۆستات
#نەزۆکی
#هەوکردن
#چارەسەر
#تەندروستی
#نازوور
#لەیزەر
#زستان
#هەولێر
#سلێمانی
#دهۆک
#کەرکوک





Address

کۆمەڵگای پزیشکی شیفاران/هەولێر - 40م - برایەتی - بەرامبەر نەخۆشخانەی تارانی تایبەت
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when د. مصطفى عثمان خۆشناو :: Dr. Mustafa Othman Khoshnaw posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram