تاقیگەی خزمەتی میللەت

تاقیگەی خزمەتی میللەت Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from تاقیگەی خزمەتی میللەت, Medical Lab, Irbil.
(1)

ئایا خەبەربوونەوە لە ناو نەشتەرگەری شتێکی ئاساییە ئەم حاڵەتە زۆر ڕوو ئەدات یاخود نا؟ئەم حاڵەتە ناوی Inter operative awar...
06/12/2023

ئایا خەبەربوونەوە لە ناو نەشتەرگەری شتێکی ئاساییە ئەم حاڵەتە زۆر ڕوو ئەدات یاخود نا؟
ئەم حاڵەتە ناوی Inter operative awareness
ئەم حاڵەتە زۆر دەگمەنە و زۆر کەم ڕووئەدات هۆکارەکەشی یاخود کێشە لە ماددەی بێهۆشکەرەکەیە (تخدیر) یاخود کێشەکە لە نەشتەرگەریەکەیە یان کێشەکە پەیوەندی بە نەخۆشەکەوە هەیە
ئەو حاڵەتانەی پەیوەندی بە نەشتەرگرەییەکەوە هەیە وەکو بۆ نموونە نەخۆشی کردنەوەی دڵ (فتح القلب) یاخود نەشتەرگەرییە دەمارییەکان ئەمانە هەستانەوە نەخۆش تیایاندا ڕوودەدات
ئەو حاڵەتانەی پەیوەندی بە نەخۆشەکەوە هەیە وەکو نەشتەرگەری منداڵبوون لە هەندێک ئافرەتادا فسیۆلۆجی جەستەی لە کاتی دووگیانی ئەگۆرێ هەر لەبەر ئەمەشە دیاری کردنی رێژەی ماددەی بێهۆشکەر زەحمەت و نەخۆشەکە خەبەری ئەبێتەوە
ئەو حاڵەتانەی پەیوەندی بە بێهۆشکەر (مخدیر) هەیە ڕەنگە بێهۆشکەری هەڵمژەر تەواو بووبێ لەم حاڵەتەدا نەخۆشەکە تەنها بێهۆشکری ماسوڵکەکامی پێ ئەگا و ڕەنگە خەبەری بێتەوە بەڵام نەخۆشەکە لە حاڵەتی شەلەل ئەبێ

چۆن چارەسەری ئەنفلەوەنزا بکەین سەرەتا ئەگەر نەخۆشەکە تای هەبوو ئەوا پێویستە پێش وەرگرتنی دەرمان ئەم چەن خاڵە ئەنجامبدا 1...
02/12/2023

چۆن چارەسەری ئەنفلەوەنزا بکەین
سەرەتا ئەگەر نەخۆشەکە تای هەبوو ئەوا پێویستە پێش وەرگرتنی دەرمان ئەم چەن خاڵە ئەنجامبدا
1. خۆشورین بە ئاوی شلەتێن هەموو رۆژێک ئەگەر تایەکە زۆر بەرزبوو ڕۆژی دوو جار
2. دانانی پەرۆ لە لای مل و ژێر باڵ و لای ڕانەکان نەک لە ناوچەوان
3. کەمکردنەوە جل
4. ئیسراحەت کردن باشترین شتە تاکو لەشمان کاتی پێویستی خۆی وەرگری بۆ زاڵبوون بەسەر نەخۆشییەکە
5.خواردنی شلەمەنی زۆر ئەگەریش نەخۆشەکە توانای خواردنی نەبوو ئەوا لە ڕێگەی دەمارەوە باشترە
ئەگەر لوت گیرانی لەگەڵ بوو بوخار باشرین شتە
ئەگەر قورگ ئێشەی لەگەڵ بوو خواردنەوەی گەرم سوودی ئەبێ و ئەتوانی هەنگوین بەیانیان و ئێواران کەوچکێ بچووک بخۆی.
بۆ دەرمانیش antibiotic بە هیچ شێوەیەک نابێ بەکاربهێنرێ چونکە هیچ سوودێکی نابێ و بەڵکو زیانی زۆرە
لەبەر ئەوەی antibiotic هەڵەسێ بە کوشتنی بەکتریا لە کاتێکا ئەنفلوەنزا بە زۆری بە هۆی ڤایرۆسەوە توشمان ئەبێ لەبەر ئەوە ئەمانە بە هیچ شێوەیەک بەکارمەهێنن amoxicillin و azithromycin و دەرزی ceftriaxone هتد.....

لەگەڵ هاتنی زستان نەخۆشیش دەس پێئەکاتەوە بە زۆر بوون هۆکارەکەشی چالاکبونی ڤایرۆسەکانە لە زستاندا بۆ ئەوەی دووربین لە نەخ...
01/12/2023

لەگەڵ هاتنی زستان نەخۆشیش دەس پێئەکاتەوە بە زۆر بوون هۆکارەکەشی چالاکبونی ڤایرۆسەکانە لە زستاندا بۆ ئەوەی دووربین لە نەخۆشی پێویستە ئبەم خاڵانەی خوارەوە جێیەجێ بکەین
1. شۆردنی دەستەکان و پاک ڕاگرتنیان
2.زۆر نەمانەوە لە شوێنە داخراوەکان بە تایبەت ئەگەر نەخۆشی پەتای لێبێ
3. خواردنی خۆراکی تەندروست و دورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان و شەکری سپی و با خۆراکەکانتان پڕ بێ لە کاربۆهایدرایت و پرۆتین
4. خەوتنی باش چونکە خەوی باش بەرگری جەستە بەهێز ئەکا
5. ئەنجامدانی وەرزش

نانی سپی یەکێکە لە خراپترین جۆرەکانی نان هۆکاری ئەکەش ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی نانی سپی بریتییە لە نیشاستە جگە لەوەی کە لە نی...
20/11/2023

نانی سپی یەکێکە لە خراپترین جۆرەکانی نان هۆکاری ئەکەش ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی نانی سپی بریتییە لە نیشاستە
جگە لەوەی کە لە نیشاستە پێکهاتووە گلۆتین بەهان شێوە لە پێکهاتەکەیدا هەیە و کە زیانی زۆرە
نیشاستە لە لەشدا ڕاستەوخۆ ئەگۆری بۆ شەکر بە بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا ئەنسۆلین دەرئەدرێ و ئەم ئەنسۆلینە شەکر ئەگۆرێ بۆ چەوری لە هەموو بەشەکانی لەشدا و ئەمەش ئەبێتە هۆی زیادبوونی کێش
ئەتوانین نانی سپی بگۆرین بۆ نانی جۆ کە لە نیشاستەی سادە پێکنەهاتووە و لەشدا ناگۆرێ بۆ شەکر و ماددەی سوود بەخشی تێدایە وەکو کانزاکان

ئەو خۆراکانەی کە بۆ زیرەکی بەسوود و بۆ چالاککردنی مێشک بەسسودن:1. بێرییەکان وەکو شاتوو و بلو بیرێ و هتد کە لە ماددەی پۆل...
20/11/2023

ئەو خۆراکانەی کە بۆ زیرەکی بەسوود و بۆ چالاککردنی مێشک بەسسودن:
1. بێرییەکان وەکو شاتوو و بلو بیرێ و هتد کە لە ماددەی پۆلی فینۆڵ پێکهاتووە پارێزگاری ئەکات لە هەوکردنی مێشک
2. بنێشت چونکە وا ئەکا خوێن بۆ مێشک بچێ و مێشک چالاک ئەکا بە تایبەت ئەگەر بنێشتەکە بێ شەکر بێ.
3. قاوە ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەمیلۆید و پاراستنی مێشک لە تووشبوون بە زەهایمەر.
4. گوێز کە Omega-3 تیایە و ماددەیەکی گرنگە بۆ مێشک.
5.ماسی بە هەمان شێوەی گوێز.
6.کشمیش و مێوژ کە ماددەی بۆرۆنی تێدایە بۆ باشبوون و بەهێزبوونی مێشک زۆر باشە.
7.زعتر ماددەی ئەبیجینینی تێدایە بۆ دەمارە گەیەندنەکانی ناو مێشک باشە.
8. نەستەڵەی تاڵ dark chocolate ئەمیش ماددەی فلافینویدی تێدایە کە رۆیشتنی خوێن بۆ مێشک باشتر ئەکا.

هۆکارەکانی نەزۆکی لە پیاواندا:١.تێکچوونی هۆرمۆنات٢. کێشە لە کرۆمۆسۆمەکان٣. دانەبەزینی گونەکان لەناو سک٤. دەوالی گونەکان٥...
20/11/2023

هۆکارەکانی نەزۆکی لە پیاواندا:
١.تێکچوونی هۆرمۆنات
٢. کێشە لە کرۆمۆسۆمەکان
٣. دانەبەزینی گونەکان لەناو سک
٤. دەوالی گونەکان
٥. کێشە لە جۆگەی گواستنەوەی تۆو
٦. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئەندامی زاوزێ
٧.قەڵەوی و جگەرە کێشان و جۆری ژیانی کەسەکە
٨. هەندێک ماددەی کیمیای ژەهراوی کە رێگرن لە وەچەنانەوە.

19/11/2023

‎ئەم پشکنینەی کە تۆ پیویستە لە ئیستا لە تاقیگەی خزمەتی میللەت داشکانی (%70) بۆ کراوە
‎کە پێکھاتوە لە (30) جۆر پشکنین
‎نرخی بۆتە (25 ) ھەزار

🌡️🦠🌡️🦠🌡️🌡️💉💉🔬🔬
‎‏‎▪️ پشکنینی گشتی خوێن : CBC
‎‏‎▪️پشکنینی ئیلتهابات : ESR
‎‏‎▪️ پشکنینی ڤیتامین دی : Vitamin D
‎‏‎▪️ پشکنینی هۆرمۆنەکانی غودە : T3 , T4 , TSH
‎‏‎▪️پشکنینی چەورییەکان : Cholestrole , Triglyceride , HDL , LDL , VLDL
‎‏‎▪️پشکنینی جگەر : ALP , T.S.B , ALT , AST
‎‏‎▪️پشکنینی فرمانی گورچیلەکان : Urea , Creatinine
‎‏‎▪️پشکنینی داء الملوك : Uric Acid
‎‏‎▪️ پشکنینی ئاسن : Iron
‎‏‎▪️پشکنینی شەکرەی ڕۆژانە : RBS
‎‏‎▪️پشکنینی ئیلکترۆلایت : Electrolyte test(na,k,ica,chl)
‎‏‎▪️ پشکنینی گشتی میز : GUE

‎🔹ئەم ھەموو پشکنینە ھەمووی (٢٥) ھەزارە ،ئەمە جگە لەوەی کە لە ٧٠٪‏ داشکاندن ھەیە لەسەر ھەموو فەحسەکان کە بە جیا دەکریت ...
‎🔵 لاتان سەیرنەبیت کەئەم ھەموو داشکاندن و ئوفەرە دەبینن ،چونکە تاقیگەکەمان سەربەخۆ کاردەکات و ریکەتنمان لەگەل ھیچ پزیشکیک نیە ھەر لەبەر ئەمەیە پشکنینەکان لای ئیمە نرخەکانی گونجاوە ....

‎ ‎خزمەتی میللەت— لقی هەولێر ✅
‎شەقامی پزیشکان _ کۆڵانی نیوان دەرمانخانەی پەخشان و دەرمانخانەی رازی دێیتە ژوورەوە یەکەم بینا بە دەسە ڕاست
‎کاتی دەوام لە کاتژمێر(10) بەیانیەوە تاکو(8) ئێوارە
‎هەموو رۆژێک کراوەیە جگە لە ڕۆژی هەینی
‎ژ.م: 07506965665

هۆکارەکانی خوێن لێهاتنی پووک کەمی کام کانزا و ڤیتامینە؟ 1.کەمی ڤیتامین سی2. کەمی فسفۆر3.کەمی ڤیتامین دی4.کەمی کالیسێۆملە...
01/11/2023

هۆکارەکانی خوێن لێهاتنی پووک کەمی کام کانزا و ڤیتامینە؟
1.کەمی ڤیتامین سی
2. کەمی فسفۆر
3.کەمی ڤیتامین دی
4.کەمی کالیسێۆم
لە کاتی کەمی لە هەرکام لەمانەی سەرەوە نیشانەی ئەوەیە ئەو خۆراکەی رۆژانە ئەیخۆی برێ پێویست لەو کانزا و ڤیتامینانەی تیا نییە کە رۆژانە لەشت پێویستییەتی
ئەتوانی تەعویزی ئەم ڤیتامین و کانزایانە بکەیتەوە لە رێگەی خواردنی میوە و شیرەمەنییەکان.

06/10/2023
هەندێک هۆکار هەن کە وا ئەکەن هەستی تامکردن کەمبکەنەوە و تامی خۆراکەکان بە تەواوەتی نەکەی لەو ڤیتامینانەش ڤیتامین B12 و Z...
04/10/2023

هەندێک هۆکار هەن کە وا ئەکەن هەستی تامکردن کەمبکەنەوە و تامی خۆراکەکان بە تەواوەتی نەکەی
لەو ڤیتامینانەش ڤیتامین B12 و Zinc کە بە کەمبوونیان تام کردنی خۆراک کەم ئەبێتەوە
لەگەڵ ئەو ڤیتامینانەش گەڕانەوەی ترشەلۆکی گەدە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر تامکردنی خۆراک و هەست کردن بە شتەکان باشنرین کاریش بکرێ بۆ ئەم مەبەستە نەخەوتنە دوای نان خواردن
پاک ڕاگرتنی زمان و ددان شوشتنی بە شێوەیەکی ڕێک و پێک ئەمەش وا ئەکا گۆپکەکانی سەر زمان باشتر تامەکان وەربگرن

خوێ پێویستیەکی رۆژانەمان و بۆ ئەوەی ژیانێکی سروشتی و تەندروستمان هەبێ ڕۆزانە پێویستمان بە برێک خوێ هەیە و بێ گومان بە پێ...
26/09/2023

خوێ پێویستیەکی رۆژانەمان و بۆ ئەوەی ژیانێکی سروشتی و تەندروستمان هەبێ ڕۆزانە پێویستمان بە برێک خوێ هەیە و بێ گومان بە پێی کەسەکان و تەمەن ئەگۆرێ کەسێک کە وەرزش ئەکا بەدڵنییایەوە پێویستی بە برێکی زیاتری خوێ هەیە
لە سوودەکانی خوێ
1. هاوسەنگکردنی جوڵەی کانزاکان.
2. ڕێکخستنی شلەمەنییەکان لە ناو جەستە
3. ڕێگەگرتن لە دابەزاندنی پەستانی خوێن
4.ڕێگەگرتن لە گرژبوونی ماسولکەکان
5.گواستنەوەی دەمارە ڕاگەیاندنەکان
چەنێ تەمەنت بەرەو سەروە بچێ ئەوەنە جەستەت هەستیارتر ئەبێ بۆ برێکی زۆری خوێ چونکە
1. وزەت کەمترە
2.جوڵەت کەمترە
3. ماسولکەت کەمترە
بێ گومان نەک تەنها بۆ بەتەمەنەکان بەڵکو ئەو کەسانەی کە زۆر زیاتر لە ڕێژەی پێویستی خۆیان خوێ بەکاردێنن کاریگەری مەترسیداری ئەبێ بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و جگەر و دڵ و گورچیلە و ئەبێتە هۆی پوکانەوەی ئێسک.

یەکێک لە خراپترین کارەکان پێش خەوتن بریتییە لە نان خواردن جا چ پێش خەوی عەسران بێ یان شەوان تاکو ئەتوانی هەوڵبدە دوو بۆ ...
21/09/2023

یەکێک لە خراپترین کارەکان پێش خەوتن بریتییە لە نان خواردن جا چ پێش خەوی عەسران بێ یان شەوان
تاکو ئەتوانی هەوڵبدە دوو بۆ سێ کاتژمێر پێش خەوتن هیچ خۆراکێک نەخۆی چونکە نان نەخواردن ڕاستەوخۆ پێش خەوتن یارمەتی خەوێێکی قوڵ ئەدات، ناهێلێ ترشەلۆکی گەدە بگەرێتەوە بەتایبەت لەو کەسانەی کە ئەم کێشەیەیان هەیە، یارمەتی دابەزاندنی کێشیش ئەدات.
ئەو خۆراکانەی کە ناهێڵن خەوێکی قوڵ و خۆشت هەبێ و بێزارت ئەکەن لە کاتی خەوتندا بریتین لە:
1. ئەو خۆراکانەی وزەت پێ ئەبەخشن وەکو کافایین و بیبەری تیژ.
2. ئەو خۆراکانەی کە پڕن لە ئاو وەکو شووتی و خەیار و شەربەت و خواردنەوەی ئاوی زۆر ڕاستەوخۆ پێش خەوتن.
3. خواردنە سوورەوە کراوەکان وەکو پەتاتەی سورەوەکراو، مریشکی سورەوەکراو و بابەتاکانی.

ئەگەر هەر زۆریشت برسیە و خەوت لێ ناکەوێ لە برسا ئەتوانی ئەم شتانە بخۆی وەکو ( مۆز٫ هێلکە٫ ماسی، گوێز و بادەم، پەتاتەی شیرین).

لە وەرزشکردندا هەست بە ئازار ئەکەی لە لایەکانتدا و ئیتر ناتوانی بەردەوامی بە وەرزشکردنەکەت بدەی باشە هۆکاری چییە؟1. هەنا...
16/09/2023

لە وەرزشکردندا هەست بە ئازار ئەکەی لە لایەکانتدا و ئیتر ناتوانی بەردەوامی بە وەرزشکردنەکەت بدەی باشە هۆکاری چییە؟
1. هەناسەنەدان بە شێوەیەکی تەواو لە کاتی وەرزشکردندا.
2. خۆگەرم نەکردن واتە نەکردنی (احماء) پێش وەرزشکردن.
3. ڕاکردن دوای ماوەیەکی کەم لە نان خواردن.
4. خواردنەوەی خواردەمەنی شیرین پێش وەرزشکردن.
5. لاوازی ماسولکە سەرەکییەکان.
6. لەبەرکردنی جل و بەرگی نەگونجاو بۆ کەشەکە.

ئەگەر تەواوکەرە خۆراکییەکانی bioten یاخود B complex یان multivitamin یان ئەو دەرمانانە بەکاردێنی کە باشن بۆ پرچ و نینۆک ...
16/09/2023

ئەگەر تەواوکەرە خۆراکییەکانی bioten یاخود B complex یان multivitamin یان ئەو دەرمانانە بەکاردێنی کە باشن بۆ پرچ و نینۆک و پێست هەموو ئەمانە ماددەی Bioten تێدایە کە ماددەیەکە زۆر باشە بەڵام لەگەڵ باشییەکەشیا هەڵەسێ بە دەستێوەردان و تێکدانی هەندێ جۆری پشکنین کە لە ڕاستیدا خۆیان ئاسایین و ئەم ماددەیە کاریگەری ئەکاتە سەر ئەنجامی پشکنینەکانی:
1. پشکنینی غودە TSH , T3 , T4 و پشکنێنەکە وا دەرەکەوێ کە توشی زیاد دەردانی هۆرمۆنی غودە بوبی بەڵام لە ڕاستیدا وانییە.
2. پشکنینی ڤیتامین D3 کە ڕێژەکەی زیاتر دەرەچێ لە ڕێژەی ئاسای خۆی ئەگەر ئەو دەرمانانە بەکاربێنی کە لە سەرەوە باسمان کردووە.
3.شکنینی هۆرمۆنەکانی ئافرەتانی LH و FSH.
4. پشکنینە شێرپەنجەییەکان و پرۆستات.
5. پشکنینی PTH.
چارەسەرەکەشی زۆر ئاسانە تەنها سێ بۆ چوار ڕۆژ پێش ئەنجامدانی پشکنینەکە ڕاوەستە لە خواردنی ئەو دەرمانانەی کە Bioten تێدایە.

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ:1. جگەرە کێشان2. کەمی جوڵە و دانیشتنی زۆر3. زۆر خواردنی هەویرەمەنییەکان 4. خواردنە خێر...
05/09/2023

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ:
1. جگەرە کێشان
2. کەمی جوڵە و دانیشتنی زۆر
3. زۆر خواردنی هەویرەمەنییەکان
4. خواردنە خێراکان
5. بۆماوەی

ئایە قولون عصبي چییە؟قولون عصبی تێکچوونێکە لە کۆئەندامی هەرس کە تووشی قولون ئەبێ، کە ئەبێتە هۆی پێچ پێاهاتنی سک وە گۆڕان...
01/09/2023

ئایە قولون عصبي چییە؟
قولون عصبی تێکچوونێکە لە کۆئەندامی هەرس کە تووشی قولون ئەبێ، کە ئەبێتە هۆی پێچ پێاهاتنی سک وە گۆڕانکاری لە کۆئەندامی هەرس وەکو سکچوون یان قەبزی یاخود هەردووکیان پێکەوە.
لە نیشانە باوەکانی: (ئازاری سک، غازاتی زۆر، سکچوون، قەبزی یان هەردووکیان پێکەوە، رەقبوونی سک(تەشەنوج)، ئازا دوای پیسای کردن، قەلەقی بەردەوام، هەست کردن بە هیلاکی).
ئەم حالەتە هەرچەنە نەخۆشیەکی ترسناک نییە و نابێتە هۆی شێرپەنجە بەڵام لەگەڵ ئەوەشا هیچ چارەسەرێکی نییە تەنها خۆ پاراستنە لە هەندێک جۆری خواردن رێکخستنی خەو و کەمکردنەوەی سترێس و قەلەقی وە ئەنجامدانی وەرزش.
لە ڕێگا باوەکانی توشبوون بەم نەخۆشیە:
هۆکاری بۆماوەی، قەلەقی، نەشتەرگەری، التهابات، هەندێک دەرمان، هەستیاری بە خواردنێک.

شاردنەوەی هەستەکان بە شێوەیەکی جیاواز دەرەکەوێ لە جەستەمان، بە شێوەی نەخۆشی دەردەکەوێ بۆ نموونە هەستی ترس بە شێوەی ئازار...
31/08/2023

شاردنەوەی هەستەکان بە شێوەیەکی جیاواز دەرەکەوێ لە جەستەمان، بە شێوەی نەخۆشی دەردەکەوێ
بۆ نموونە هەستی ترس بە شێوەی ئازار لە ناوچەی گەدە دەرەکەوێ بەتایبەت لە دەمارە گەیەنەرەکانی دەوری قەفەسەی سینگ.
هەستی ستریس و قەلەقی لە ناوچەی شان و مل و خوارەوەی سەر دەرەکەوێ
هەستی ڕق و قبوڵ نەکردن و توڕەی ب شێوەی خنکاندن لە قوڕگ دەرەکەوێ
هەستی خەفەت و دڵتەنگی بە شێوەی ئازاری دڵ و سەرئێشە دەرەکەوێ
هەستی پەشیمانی و شەرم بە شێوەی ئازار لە هەموو جەستە دەرەکەوێ
هەستی بێ پشت و پەنای بە شێوەی تشنج و ئازار لە ناوەڕاستی پشت دەرەکەوێ

هۆکاری کۆبوونەوەی چەوری لەسەر جگەر چییە؟ بەکارهێنانی  خواردنەوە گازییەکان و شەربەتی ئامادەکراوە کە بڕێکی زۆر لە شەکر (فر...
30/08/2023

هۆکاری کۆبوونەوەی چەوری لەسەر جگەر چییە؟ بەکارهێنانی خواردنەوە گازییەکان و شەربەتی ئامادەکراوە کە بڕێکی زۆر لە شەکر (فرەکتۆز) لە پێکهاتەیاندا هەیە هۆکاری سەرەکییە بۆ کۆبوونەوە و کەڵەکە بوونی چەوری لەسەر جگەر هەروەها ئەو خواردنانەی کە برێکی زۆر لە نیشاستە لە پێکھاتەکەیاندا هەیە وەکو برنج و نان و پەتاتە، هەموو ئەمانەش ئەبنە هۆی کێشە لە سیستەمی خۆراکی کەسەکە کە لە دوایدا بە پلەی یەک ئەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لە ناو خوێنی کەسەکە و نەخۆشی شەکرە و گیرانی ملولەکانی خوێن و نەخۆشی دڵ.
چەوری سوود بەخش نابێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لەسەر جگەر بە پێچەوانەوە یارمەتی کەمکردنەوەی چەورییە زیان بەخشەکان ئەدات بە پێچەوانەی شەکر کە هۆکاری سەرەکییە لە کۆبوونەوەی چەوری لەسەر جگەر.

پەیوەندی نێوان سەرئێشەی بەردەوام و ئازاری لەش و نەخۆشی شەکرە و نەخۆشیە بەرگرییەکان بریتییە لە (هەوکردن و ئازار).زۆر ئاوێ...
28/08/2023

پەیوەندی نێوان سەرئێشەی بەردەوام و ئازاری لەش و نەخۆشی شەکرە و نەخۆشیە بەرگرییەکان بریتییە لە (هەوکردن و ئازار).
زۆر ئاوێتە هەیە لە جەستەدا بەرپرسە لە ئازار و هەوکردن یەکێک لەوانە prostaglandins کە کاری دروست کردنی هەوکردنە و ئەتوانین بە ئازارشکێن نیشانەکانی کەم بکەینەوە بەڵام ناتوانین بنبڕی بکەین و هەروەکو ئەزانین ئازارشکێنەکان زیانی زۆری هەیە بۆ جەستە بە تایبەت بۆ گورچیلە و جگەر، بەڵام لە جیاتی ئەوانە ئەتوانین بە رێگای سروشتی ڕێگری بکەین لە چالاکی و دەرکەوتنی prostaglandins ئەوەش بە خەوێکی رێک و پێک وەرزشی بەردەوام و دوورکەوتنەوە لە سترێس و دوور کەوتنەوە لە خۆراکە لە قتوونراوەکان و ئەو خۆراکانەی چەوری زۆری تێدایە، زۆر خواردنی زەنجەبیل کە یەکێکە لە گیادەرمانە زۆر گرنگەکان بۆ رێکخستنی prostaglandins.

ئەو شەش خۆراکەی کە لە کاتی خواردنیاندا وزەیەکی زۆرت پێ ئەبەخشن:1. نان بە هۆی دەوڵەمەندی بە نیشاستە و کاربۆهیدرات کە ئەگۆ...
27/08/2023

ئەو شەش خۆراکەی کە لە کاتی خواردنیاندا وزەیەکی زۆرت پێ ئەبەخشن:
1. نان بە هۆی دەوڵەمەندی بە نیشاستە و کاربۆهیدرات کە ئەگۆرێن بۆ شەکر
2. هەنگوین شەکری سروشتیە لە شەکری لاکتۆز کە ئەگۆرێ بۆ وزە ڕاستەوخۆ.
3. گوێز و بادەم و کاجۆ و فستق،هتد.... چەوری سروشتییە کە سەرچاوویەکی زۆر گرنگی وزەن هەموویان.
4. برنج سەرچاوەیەکی باشی نیشاستەیە کە بە ئاسانی هەرس ئەکرێن و وزەیەکی باشی تێدایە.
5. کەرە چەوری گۆڕاوە سەرچاوەیەکی باشی وزەیە.
6. مۆز نیشاستە و پۆتاسێۆمی زۆر گرنگی تێدایە بۆ وزە.

بە تایبەت لەم وەرزی گەرمایە لە سێ خۆراک دوور بکەوەرەوە کە ئارەقەکردنەوە زۆر زیاتر ئەکەن:1. خۆراکە سوێر کراوەکان وەکو ترش...
23/08/2023

بە تایبەت لەم وەرزی گەرمایە لە سێ خۆراک دوور بکەوەرەوە کە ئارەقەکردنەوە زۆر زیاتر ئەکەن:
1. خۆراکە سوێر کراوەکان وەکو ترشیات و گۆشتی ناو قتو چونکە ئەبنە هۆی زیادبوونی خۆێی ناو لەش و جەستەش هەوڵ ئەدا دەری بکاتە دەرەوە لە ڕێگەی ئارەق کردنەوە.
2. خۆراکە تیژەکان چونکە ڕێژەی بیبەر و بەهاراتی زۆر تێدایە و ئەبێتە هۆی ئارەقکردنەوە بۆ ئەوەی لەش خۆی ساردبکاتەوە.
3. قاوە بە هۆی ماددەی کافایین تێیدا.

19/08/2023

‎ئەم پشکنینەی کە تۆ پیویستە لە ئیستا لە تاقیگەی خزمەتی میللەت داشکانی (%70) بۆ کراوە
‎کە پێکھاتوە لە (30) جۆر پشکنین
‎نرخی بۆتە (25 ) ھەزار

🌡️🦠🌡️🦠🌡️🌡️💉💉🔬🔬
‎‏‎▪️ پشکنینی گشتی خوێن : CBC
‎‏‎▪️پشکنینی ئیلتهابات : ESR
‎‏‎▪️ پشکنینی ڤیتامین دی : Vitamin D
‎‏‎▪️ پشکنینی هۆرمۆنەکانی غودە : T3 , T4 , TSH
‎‏‎▪️پشکنینی چەورییەکان : Cholestrole , Triglyceride , HDL , LDL , VLDL
‎‏‎▪️پشکنینی جگەر : ALP , T.S.B , ALT , AST
‎‏‎▪️پشکنینی فرمانی گورچیلەکان : Urea , Creatinine
‎‏‎▪️پشکنینی داء الملوك : Uric Acid
‎‏‎▪️ پشکنینی ئاسن : Iron
‎‏‎▪️پشکنینی شەکرەی ڕۆژانە : RBS
‎‏‎▪️پشکنینی ئیلکترۆلایت : Electrolyte test(na,k,ica,chl)
‎‏‎▪️ پشکنینی گشتی میز : GUE

‎🔹ئەم ھەموو پشکنینە ھەمووی (٢٥) ھەزارە ،ئەمە جگە لەوەی کە لە ٧٠٪‏ داشکاندن ھەیە لەسەر ھەموو فەحسەکان کە بە جیا دەکریت ...
‎🔵 لاتان سەیرنەبیت کەئەم ھەموو داشکاندن و ئوفەرە دەبینن ،چونکە تاقیگەکەمان سەربەخۆ کاردەکات و ریکەتنمان لەگەل ھیچ پزیشکیک نیە ھەر لەبەر ئەمەیە پشکنینەکان لای ئیمە نرخەکانی گونجاوە ....

‎🟠بۆ زانیاری زیاتر نامە یان کۆمینت بکە بە کەمترین کات وەلامتان دەدریتەوە
💐💐💐💐💐💐💐

ماسی خۆراکی مێشکە%60 مێشکمان لە چەوری پێکهاتووە وە ئەم چەورییەش نیوەی Omega-3 کە بریتییە لە DHA.کاتێک DHA بەرز ئەبێتەوە ...
18/08/2023

ماسی خۆراکی مێشکە
%60 مێشکمان لە چەوری پێکهاتووە وە ئەم چەورییەش نیوەی Omega-3 کە بریتییە لە DHA.
کاتێک DHA بەرز ئەبێتەوە لە ناو لەش ئەبێتە هۆکاری گەورەبوونی شوێنی هەڵگرتنی زانیارییەکان لە ناو مێشک
و بە پێچەوانەوە کاتێک DHA کەم ئبێتەوە ئەبێتە هۆی بچووک بوونەوەی جێگای هەڵگرتنی زانیارییەکان لەناو مێشک و بەمەش بیرهاتنەوە و خەزن کردنی زانیارییەکان لەناو مێشک زەحمەتر ئەبێ هەر بۆیە ماسی خۆراکی مێشکە و زوو زوو خواردنی کارێکی زۆر باشە.

ئەو پێنج نیشانەیە چییە کە دەری دەخات تووشی بەرگری دژی ئەنسۆلین بویتە (مقاومة انسولين):1.ئەگەر پشکنینی بەرگری دژی ئەنسۆلی...
23/07/2023

ئەو پێنج نیشانەیە چییە کە دەری دەخات تووشی بەرگری دژی ئەنسۆلین بویتە (مقاومة انسولين):
1.ئەگەر پشکنینی بەرگری دژی ئەنسۆلین زیاتر بوو لە 1.9
2.ئەگەر ڕێژەی چەوری ناو خوێن لە 40%
3. ئەگەر شەکرەی سێ مانگی لە 5 زیاتر بوو
4. کۆببونەوەی چەوری لە ناوچەی ورگ
5.پرچ هەڵوەرین و زیپکەی دەمووچاو نارێکی سووری مانگانە

ئەو پێنج پشکنینەی کە زۆر گرنگن زوو زوو ئەنجامبدرێن1. بەرگری ئەنسۆلین HOMIR2.شەکرەی سێ مانگی HbA1c3.غودەی دەرقی TSH, T3,T...
22/07/2023

ئەو پێنج پشکنینەی کە زۆر گرنگن زوو زوو ئەنجامبدرێن
1. بەرگری ئەنسۆلین HOMIR
2.شەکرەی سێ مانگی HbA1c
3.غودەی دەرقی TSH, T3,T4
4.ڤیتامین دی Vitamin D3
5.مەغزەنی ئاسن Ferritin

22/07/2023

‏‎▪️ پشکنینی گشتی خوێن CBC:
1.ڕێژەی خوێن (HGB)
2.خرۆکە سورەکان (RBC)
3.خرۆکە سپیەکان (RBC)
4. خوێن مەین (PLT)
‏‎▪️پشکنینی ئیلتهابات : ESR
‏‎▪️ پشکنینی ڤیتامین Vitamin D3
‏‎▪️ پشکنینی ڤیتامین Vitamin B12
‏‎▪️ پشکنینی هۆرمۆنەکانی غودە :
1.T3. 2.T4 3.TSH
‏‎▪️پشکنینی چەورییەکان :
1.Cholestrole 2.Triglyceride
3.HDL. 4.LDL 5.VLDL
‏‎▪️پشکنینی جگەر :
1.ALP 2.T.S.B
3.ALT 4.AST
‏‎▪️پشکنینی فرمانی گورچیلەکان :
1.Urea 2.Creatinine
‏‎▪️پشکنینی داء الملوك : Uric Acid
‏‎▪️پشکنینی شەکرە Glucose
‏‎▪️ پشکنینی ئاسن : Iron
‏‎▪️پشکنینی شەکرەی ڕۆژانە : RBS
‏‎▪️پشکنینی ئیلکترۆلایت : Electrolyte
1.Na. 2.Cl
3.K. 4.iCa
‏‎▪️ پشکنینی گشتی میز : GUE

تاقیگەی خزمەتی میللەت وردترین کارکردن بە باشترین ئامێرەکانی سەدەم خزمەت بە نەخۆشەکانی دەکا💙🧫🔬💉

خزمەتی میللەت— لقی هەولێر
🏨شەقامی پزیشکان _ کۆڵانی نیوان دەرمانخانەی پەخشان و دەرمانخانەی رازی دێیتە ژوورەوە یەکەم بینا بە دەسە ڕاست
کاتی دەوام لە کاتژمێر🕙 10 بەیانیەوە تاکو 8🕗 ئێوارە
هەموو ڕۆژێک جگە لە رۆژانی هەینی
ژ.م☎️07506965665

چۆن بتوانم کۆنترۆڵی ئارەزوو کردنی لە ڕادەبەدەری خۆراک بکەم (کرانەوەی شهیە)زۆر خۆری هۆکاری زۆرە هەر لە هۆکاری جەستەییەوە ...
21/07/2023

چۆن بتوانم کۆنترۆڵی ئارەزوو کردنی لە ڕادەبەدەری خۆراک بکەم (کرانەوەی شهیە)
زۆر خۆری هۆکاری زۆرە هەر لە هۆکاری جەستەییەوە بیگرە تا هۆکاری دەروونی،هۆکارەکەشی بە هۆی هۆرمۆنی گریلینەوەیە کە ئیشتیهای کەسەکە ئەکاتەوە.
چۆن بتوانین کۆنترۆڵی ئەم هۆرمۆنە بکەین
1.نەمانەوە تا بەرەبەیان: چونکە درەنگ خەوتن هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی گریلین
2.نەخواردنی شەکر: بەڵکو لە جیاتی شیرینی ئەو خۆراکانە بخۆین کە ڕیشاڵی زۆری تیدایە
3. خواردنەوەی قاوەی سادە کە هیچ شەکر و شیریکی بۆ زیاد نەکرابێ

04/07/2023

پشکنینی گشتی منداڵان پێکهاتووە لەم پشکنینانەی خوارەوە :
1. پشکنینی گشتی خوێن CBC کە پێکدێت لەە 17 پێکهاتەکەی خوێن دیارترینیان ئەمانەن:ڕێژەی خوێن (HGB) خرۆکە سورەکانی خوێن (RBC)خرۆکە سپیەکانی خوێن (WBC) خوێن مەین (PLT)
2. پشکنینی ئاسن Iron
3.ڤیتامین دی Vit D
4. ڤیتامین بی12 Vit B12
5. ڤیتامین بی9 Vit B9
6.التیهابی ناو لەش CRP
7.پشکنینی غودە T3
8.پشکنینی غودە T4
9. پشکنینی غودە TSH
10.پشکنینی فەرمانەکانی گورچیلە Cretinine
11. پشکنینی فەرمانەکانی گورچیلە Urea
12. پشکنینی فەرمانەکانی جگەر GOT
13. پشکنینی فەرمانەکانی جگەر GPT
14. پشکنینی فەرمانەکانی جگەر ALP
15. پشکنینی زەردووی TSB
16. پشکنینی شەکرەی رۆژانە RBS
17. پشکنینی کالیسیۆم Ca
18. پشکنینی گشتی پیسای GSE
19. پشکنینی گشتی میز GUE

تاقیگەی خزمەتی میللەت وردترین کارکردن بە باشترین ئامێرەکانی سەدەم خزمەت بە نەخۆشەکانی دەکا💙🧫🔬💉

خزمەتی میللەت— لقی هەولێر
🏨شەقامی پزیشکان _ کۆڵانی نیوان دەرمانخانەی پەخشان و دەرمانخانەی رازی دێیتە ژوورەوە یەکەم بینا بە دەسە ڕاست
کاتی دەوام لە کاتژمێر🕙 10 بەیانیەوە تاکو 8🕗 ئێوارە
هەموو ڕۆژێک جگە لە رۆژانی هەینی
ژ.م☎️07506965665

جەژنتان پیرۆز بێ و قوربانیتان قبوڵتکایە ئاگاداری خۆتان بن بەتایبەت ئەو بەرێزانەی قوربانی ئەکەن دەستەوانە لەدەست بکەن و ڕ...
28/06/2023

جەژنتان پیرۆز بێ و قوربانیتان قبوڵ
تکایە ئاگاداری خۆتان بن بەتایبەت ئەو بەرێزانەی قوربانی ئەکەن دەستەوانە لەدەست بکەن و ڕاستەوخۆ دەست لە گۆشتەکە مەدەن.
دوای کڕینی یان وەرگرتنی گۆشتی قوربانی با لەناو ساردکەرەوە بێ تاکو 24 کاتژمێر دوای ئەوە بە باشی کوڵاندنی.
خوا هەموو لایەک بپارێزی و هەرلەخۆشیدابن💙

بەشی یەکەم
21/06/2023

بەشی یەکەم

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 10:00 - 20:00
Tuesday 10:00 - 20:00
Wednesday 10:00 - 20:00
Thursday 10:00 - 20:00
Saturday 10:00 - 20:00
Sunday 10:00 - 20:00

Telephone

+9647506965665

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی خزمەتی میللەت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category

Nearby clinics


Other Medical Labs in Irbil

Show All