27/03/2023
🔰 دابەزینی شەکری خوێن (هایپۆگلایسیمیا) لە کەسی ڕۆژووەوان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا وە چۆنیەتی خۆ لادان و دوورکەوتنەوە لێی.
◻ لەوانەیە هەندێک کەس شەکریان دابەزێت لەکاتی بەڕۆژووبووندا لەئەنجامی پەستان و ماندووبوونی جەستەیی لەماوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بەڵام ئەم کێشەی دابەزینی شەکرە زیاتر لە نەخۆشانی شەکرە باوە .
✔نیشانەکان کە ئاماژە بە نزمی ئاستی شەکری خوێن دەکەن بریتین لە: 👇
◼سەرسوڕان
◼شەکەتی و برسێتی زۆر لە سەرەتادا و پاشان ئەم نیشانانە زیاد دەکەن کاتێک جەستە دەست دەکات بە لەرزین.
◼کەسەکە هەست بە خێرایی لێدانی دڵ و سەرگێژبوونی تووند و نەمانی تەرکیز دەکات
◼تووڕەیی و دەتوانێت گەشە بکات بۆ بێ ئاگایی و لە دەست دانی هۆش .
👈 بۆیە لەحاڵەتی هەر یەکێک لەو نیشانانەی لەسەرەوە باسکرا دەبێت دەستبەجێ پشکنینی شەکری خوێن بکەیت و پەرداخێک شەربەتی شیرین یان هەر جۆرە شیرینییەک بخۆنەوە بۆ خۆلادان لە پەرەسەندنی ئەم کێشەیە .
♻️ڕێگاکان بۆ خۆلادان لە هایپۆگلایسیمیا:
🔴دەکرێ لە هایپۆگلایسیمیا دووربخرێتەوە ئەویش بە ڕاوێژکردن بە پزیشکێک لە ئەگەری بە ڕۆژووبوون، بە تایبەتی ئەگەر تووشی نەخۆشی شەکرە یان هەر نەخۆشییەکی درێژخایەنی تر بوو بێت .
🔴هەروەها پێویستە مەوعیدەکانی دەرمان لەگەڵ دکتۆرەکەت ڕێکبخرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم ئامۆژگاریانەی خوارەوە پێویستە پابەند بن بۆ ئەوەی لە دابەزینی شەکری خوێن دوور بکەونەوە: 👇
🔷 دەست بکە بە ڕۆژووشکاندن بە دەنکە خورمایەک لەگەڵ کوپێک شیر.
🔷سەوزەوات زۆر بخۆن.
🔷سەرنج بدە لەسەر خواردنی شۆربا و خواردنەوەکان کە بێ شەکرن بۆ پڕکردنەوەی شلەمەنی بۆ لەش
🔷ژەمێ نان بخۆن لە نێوان ڕۆژووشکاندن و پارشێوکردن، واباشترە ژەمەکە پێکهاتبێت لە پارچەیە نانی قاوەیی (جۆ) لەگەڵ کوپێک شیر یان دوو پارچە پەنیر.
🔷دڵنیابە لەوەی کە سەرچاوەیەکی سەرەکی پرۆتینت لە پارشێو وەک هێلکەی کوڵاو، پەنیری چەوری کەم، پاقلە، فاسۆلیا، نۆک یان کینۆوا دەست دەکەوێت.
🔷لە پارشێو هەموو کاربۆهیدراتەکان بخۆ وەک نانی قاوەیی (جۆ)، برنجی قاوەیی یان نانی شوفان
🔷ئاوێکی زۆر بخۆنەوە
لە شوێنی سارددابن لە کاتی ڕۆژوودا و هەوڵدانی زۆر لە ڕۆژدا کەمکەنەوە
🔷خەوێکی تەواو دەست بخە
شەکرەکەت بپشکنە لە بەیانیدا، پێش نانی بەیانی و دوو کاتژمێر دوای نانی بەیانی بە شێوەیەکی ڕۆژانە.
📞بۆ پەیوەندیکردن بە دەرمانخانە و تاقیگەی بنە
ئێمە لە فیس بوک
https://www.facebook.com/bnapharmacylab2014
پەیجی صیدلیە مختبر بنە
https://www.facebook.com/Bnapharmacylab2022
ئێمە لە تێلیگرام
https://t.me/bnapharmacylab
ئێمە لە ڤایبەر
+9647513863616
+9647508981017
ئێمە لە ئینستاگرام
https://instagram.com/bnapharmacy_lab?igshid=MTIzZWQxMDU=
ئێمە لە تیکتۆک
https://vm.tiktok.com/ZMYX38XhS/