كلینیكی دكتۆرە هێڤی زێندین هیرانی

  • Home
  • كلینیكی دكتۆرە هێڤی زێندین هیرانی

كلینیكی دكتۆرە هێڤی زێندین هیرانی پسپۆڕی (بۆڕد/دكتۆرا) نەشتەرگەری و نەخۆشیەكانی ئافرەتان و منداڵبوون و چاودێری دوگیانی و نەزۆكی

16/09/2024
05/05/2024
‎ ئایا خانمانی دووگیان دەتوانن بەڕۆژوو بن ؟؟؟ تاكو ئێستا پزیشكان نەگەیشتونەتە بڕیارێكی یەكلاكەرەوەبۆ ئەم بابەتە وڕای زۆر...
16/03/2023

‎ ئایا خانمانی دووگیان دەتوانن بەڕۆژوو بن ؟؟؟
تاكو ئێستا پزیشكان نەگەیشتونەتە بڕیارێكی یەكلاكەرەوەبۆ ئەم بابەتە وڕای زۆر و جیاوازهەیە
‎بە شێوەیەكی گشتی بەڕۆژوو بوون دەكەوێتە سەر تەندروستی دایكە كە و لەكامە مانگی دووگیانی دایە و كاتژمێرەكانی بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژێكدا
‎لە سێ مانگی یەكەمدا زۆربەی ئافرەتان كێشەی گەدەو هێڵنج و ڕشانەوەیان هەیە و بە هۆی كاریگەری هۆڕمۆنەكانی سكپڕی فشاری خوێنیان دادابەزێت لەبەر ئەوە ئەو خانمانەی ئەو كاریگەریەی دووگیانیان زۆر لەسەر دیارە و دەزانن كە توانای بەڕۆژوو بونیان نیە دەتوانن بە ڕۆژوو نەبن بەڵام ئەگەر خانمەكە خۆی هەستی كرد كە توانای بە ڕۆژوو بوونی هەیە ئەو دەتوانێت ڕۆژووەكەی بگرێت و هیچ كاریگەری خراپ لەسەر كۆرپەكە نابێت
‎لە سێ مانگی دووەمی دووگیانی دا ئەم نیشانانە كەمتر دەبێتەوە و تەندروستی خانمەكە باشتر دەبێت بۆیە ئەگەر هیچ كێشەیەكی تەندروستی دیكەی نەبێت دەتوانێت بەڕۆژوو بێت
‎لە سێ مانگی سێیەمدا كۆرپە و منداڵدان كێشیان زیاد دەكات و پێویستی دایك و كۆرپە بۆ ئاوو و خۆراك زیاتر دەبێ و پەستانی زیاتر لەسەر گەدە و ئەندامەكان دروست دەبێ بۆیە ئەگەر دایكەكە زانی كە بە ڕۆژوو بون زۆر هیلاكی دەكات و كاریگەری دەبێت لەسەر جوڵەی كۆرپەكە ئەوا دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت
‎كێن ئەوانەی نابێت بەڕۆژوو بن ؟؟؟
‎- ئەو خانمانەی لە سێمانگی یەكەمی دووگیانیدان و هێلنج و ڕشانەوەیان زۆرە و خواردنیان پێ ناخورێ و توشی وشك بونەوە هاتون و پێویستیان بە ژیناو (مغزی) هەیە
‎ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە-
‎ئەوانەی بەرزی فشاری خوێنیان. هەیە-
‎ئەوانەی سكپڕیەكەیان دوانەیە-
‎ئەو خانمانەی كێشیان زۆر كەمە یان كێشی خۆیان یان.- كۆرپەكەیان لە دابەزیندایە
‎ئەوانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە
‎ئەوانەی نەخۆشی تریان هەیە و پزیشكەكەیان لە بواری خۆیدا پێی گوتون نابێت بە ڕۆژوو بن


‎دكتۆرە هێڤی زێندین هیرانی
‎پسپۆڕی (بۆڕد/دكتۆرا) نەشتەرگەری و نەخۆشیەكانی ئافرەتان و منداڵبوون و چاودێری دوگیانی و نەزۆكی
‎كۆمەڵگای تریت_ گەڕەكی نەورۆز _تەنیش مزگەو تی شەهیدەین
‎07502411285 : سكرتێر
07509542010
‎ 07507919261 : دكتۆرە

10/03/2023

شەوی پێنج شەمە لەسەر هەینی ئێشكگری نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر خالیدی فێركاری دوو نەشتەرگەری كتوپڕی گەورەی سكپڕی دەرەوەی منداڵدان (حمل خارج رحم ) ئەنجامدرا بۆ دوو ژن كە مەترسی لەسەر ژیانیان هەبوو لە لایەن

ھێڤی زێندین ھیرانی، پزیشکی ئافرەتان و منداڵبوون
مقداد السوفي ، پزیشکی بەنج
دکتۆر ڕینما ، پزیشکی پلەندی بەنج
مھاباد اکرم طە، یاریدەدەری بەنج
چیمەن نجم الدین، یاریدەری پزیشک
شلێر خان، کارگوزار

04/03/2023

سۆنار لە تریت
ئێستا پزیشکی سۆنار لە کۆمەڵگای پزیشکی تریت..
ئەوبەڕێزانەی کە کارتی داشکانی تریتیان هەیە دەتوانن بە خۆڕایی سۆنار لە کۆمەڵگاکەمان بکەن.... ئەو ئۆفەرە بۆماوەی ١ هەفتەیە...
گەڕەکی نەورۆز تەنیشت مزگەفتی شەهیدەین
07509542010

داخستنی بۆریەكانی منداڵدان بۆ ڕێگری كردن لە دووگیان بوون ‏Bilateral tubal ligation لەناو ئافرەتان زیاتر پێی دەڵێن ڕەحم و...
16/01/2023

داخستنی بۆریەكانی منداڵدان بۆ ڕێگری كردن لە دووگیان بوون
‏Bilateral tubal ligation
لەناو ئافرەتان زیاتر پێی دەڵێن ڕەحم وەرگێڕان كە ئەم دەستەواژەیە زانستی نیە بەڵام لە ناو خانماندا باوە ئەمە جۆرێكە لە ڕێگری كردنی یەكجاری لە دووگیان بوون
چۆن دەكرێت؟؟
ئەمە لە ڕێگەی نەشتەرگەری دەكرێت و دەتوانرێت هەر لە كاتی نەشتەرگەری منداڵ بوون ئەنجام بدرێت یان لە هەر كاتێك ی تر دا بە نەشتەرگەری ناوبینی (ناظور ) ئەنجام بدرێت، لە كاتی نەشتەرگەریەكە هەردوو بۆڕیەكانی منداڵدان دەبڕدرێن و كۆتاییەكانی هەردوولا بڕاوەكان دەدوورێتەوە یان هەردووك بۆڕیەكان كلیپس ی لێدەدرێت بۆ ئەوەی بۆریەكان بەتەواوی دابخرێن و هێلكە نەتوانێ چیتر بەناوی دا تێپەڕ بێ
ئەمە لەكاتێكدا دەكرێت كە هەردوو هاوسەرەكە بڕیاری یەكلاكەرەوەیان داوە و چیتر نایانەوێ منداڵیان ببێت چونكە ئەم نەشتەرگەریە كە ئەنجامدرا ئیتر ناتوانرێت جارێكی تر بۆڕیەكان چاك بكرێنەوە و بە شێوەی سروشتی ئافرەتەكە دووگیان بێت ئەگەر بیەوێ دووگیان بێت تەنها دەتوانی لە ڕێگەی منداڵی بلووری دووگیان ببێت

‎ دكتۆرە هێڤی زێندین هیرانی
‎پسپۆڕی (بۆڕد/دكتۆرا) نەشتەرگەری و نەخۆشیەكانی ئافرەتان و منداڵبوون و چاودێری دوگیانی و نەزۆكی
‎كۆمەڵگای تریت_ گەڕەكی نەورۆز _تەنیش مزگەو تی شەهیدەین
07502411285
07509542010

Address


Opening Hours

Monday 14:00 - 20:00
Tuesday 14:00 - 20:00
Wednesday 14:00 - 20:00
Saturday 14:00 - 20:00
Sunday 14:00 - 20:00

Telephone

+9647507919261

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when كلینیكی دكتۆرە هێڤی زێندین هیرانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Address
  • Telephone
  • Opening Hours
  • Alerts
  • Claim ownership or report listing
  • Want your practice to be the top-listed Clinic?

Share