Avzhan Pharmacy

Avzhan Pharmacy Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Avzhan Pharmacy, Medical and health, First Traffic, Irbil.

پێشتر بە کورتی باسی مەترسیەکانی زیادبوونی ڕێژەی شەکرمان کرد لە جەستەدا و ڕێگاکانی زیادبوونی ، لێرەدا پێویستە بزانین ڕێگا...
12/12/2022

پێشتر بە کورتی باسی مەترسیەکانی زیادبوونی ڕێژەی شەکرمان کرد لە جەستەدا و ڕێگاکانی زیادبوونی ، لێرەدا پێویستە بزانین ڕێگاکانی چارەسەری و بگرە خۆپاراستن چین
پیاوان لە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی و ئافرەتانیش دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی پێویستە ئاگاداری خۆیان بن لە پەیدابوونی ئەم مەترسیە و هێرشەکانی چونکە ئەم دوژمنە سەرسەختە زۆر بە بێ دەنگی هێرش دەکات و جەستەمان داگیر دەکات کاتێک پێی دەزانین کە لەوانیە زۆر جار درەنگ بووبێت و فریای نەکەوین ئیتر دەبێت تەسلیمی ببین و ژیان و خۆشیەکانمان بەرزەفت دەکات و دەبینە دیلی ژێردەستەی
بۆیە وا پێویست دەکات لەم تەمەنانە هەر هیچ نەبێت زوو یان ڕوونتر بڵێین ٣-٦ مانگ جارێک پشکنینی خۆمان بکەین
پشکنینەکانیش بریتین لە:
- پشکنینی شەکرەی هەرەمەکی
- پشکنینی شەکرەی خەزنکراوی سێ مانگی
- پشکنینی چەوری یەکانی خوێن وەک ترایگلیسراید و کۆلیسترۆل و چەوری باش و چەوری خراپ
- پشکنینی ئەنزیمەکانی جگەر
- پشکنینی سۆنار بۆ جگەر

لەبەرئەوەی شەکری زیادە لە تەمەنی گەنجیدا کاتێک بەکارنایێت وەک ووزە و ناسوتێندرێت لەبەرکەمی جوولەدا ڕوودەکاتە جگەر و بەشێوەی چەوری ژێر پێست یان چەوری سەر جگەر خەزن دەبێت بۆیە تەنها پشکنینی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دڵنیایمان پێنابەخشێت و ناچار دەبین کە هەموو پشکنینەکانی تر بکەین کە ئاماژەمان پێدا ، بۆ چارەسەری و ڕێگەگرتن لەم باروودۆخە مەترسیدارە پێویستە ئەم ڕێگایانە بگرینە بەر:
- دابەزاندنی کێشی زیادە
- ڕێکخستنی ژەمە خۆراکیەکانمان بەشێوەیەک کە خۆراکە سەرچاوە شەکریەکان و چەوریەکان کەمتر بەکاربێنین
- زیادکردنی بە پێ ڕۆیشتن چونکە پەنکریاس چاڵاک دەکات و زیاتر ئینسۆلین دەردرێت و ووزەی زیادەش دەسوتێنێ
- ڕاهێنانە وەرزشیەکان زیاتر بکرێت و ببنە ڕۆتینی ڕۆژانە چ یاریە ئاسنیەکان بێت یان وەرزشەکانی تر کە ئەمەش بێجگە لەوەی کاڵۆری و ووزە دەسوتێنێت بەڵکو هەستیاری خانەکان بۆ ئینسۆلینیش زیاد دەکات کە لەئێستادا زۆربەی خەلک بەدەستیەوە دەناڵێنێت
- وەرگرتنی دەرمان کە ئەمەش لەڕێگای سەردانیکردنی پزیشکی پسپۆڕەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت.
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک

دەرمانخانەی ئاڤژەن - هەولێر -جووتسایدی دارەتوو -ترافیک لایتی یەکەم

بەکارهێنانی غەرغەرەی دەم و پێویستی و گرنکیەکانی : ئێمە واڕاهاتوین و وا تێگەیشتووین کە ڕۆژانە شوشتنی ددانەکانمان تەواو دە...
06/12/2022

بەکارهێنانی غەرغەرەی دەم و پێویستی و گرنکیەکانی :
ئێمە واڕاهاتوین و وا تێگەیشتووین کە ڕۆژانە شوشتنی ددانەکانمان تەواو دەمانپارێزێت لە نەخۆشیەکانی دەم و ددان و ڕزگاربوونمان لە کڵۆربوونی ددانەکان بەڵام لە ڕاستیدا کەمێک بەهەڵەداچووین چونکە ددان شوشتنی ڕۆژانە بەتەنها ناتوانێت ڕێگربێت لە کلۆر بوون پاراستنمان لە نەخۆشیەکانی پووک و دەم و ددان بەڵکو بەکارهێنانی غەرغەرەی دەم پاڵپشتی و ڕێگایەکی تری خۆپارێزی گرنکە لەپاڵ ددان شوشتن بۆ ڕێگەگرتن لە نەخۆشیەکانی دەم و ددان چونکە میکانیزمی ددان شوشتن زیاتر کلس و پیسی سەر ددانەکان و تەنیشتەکانی لادەبات ئەو بەکتریایانەی کە بەرڵێشاوی فڵچە و هەویرەکە دەکەون لەوانیە لابچن لەکاتێکدا لەکۆمەڵگای ئێمەدا زۆرینەمان بەشێوەی پێویست و زانستیانە بە میکانیزمی تەواو ددانەکانمان ناشۆین کە تەواو خاوێنیان بکەینەوە جا لەبار سەرقالیمان بێت یان سترێسی دەروونی بێت یانیش لاوازی زانیاری تەندروستی ، بۆیە بەکارهێنانی غەرغەرەی دەم پێویست و گرنگە کە هاوکات لەگەڵ ددان شوشتنمان هەر هیچ نەبێت هەفتانە ٣-٤ جار بەکاربهێنرێت چونکە بەتەواوی ناوپۆشی دەم و ددانەکانمان خاوێن دەکاتەوە لە بەکتریاکان و بەمجۆرە رزگارمزن دەبێت لە گشت نەخۆشیەکانی دەم وددانەکان سەرەڕای ئەمەش بۆنی ناودەم و هەناسەمان خۆش دەکات و لەبۆنی ناخۆشی دەم و هەناسە رزگارمان دەکات

دەرمانخانەی ئاڤژەن - هەولێر -جووتسایدی دارەتوو -ترافیک لایتی یەکەم

بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە لەشدا و کارەساتەکانی:شەکر سادەتر بڵێین گلوکۆز سەرچاوەی ووزەیە و هێزو توانا دەدات بە مرۆڤ بۆ ج...
06/12/2022

بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە لەشدا و کارەساتەکانی:
شەکر سادەتر بڵێین گلوکۆز سەرچاوەی ووزەیە و هێزو توانا دەدات بە مرۆڤ بۆ جوولە و بەجێگەیاندنی کاروفرمانەکانی
ڕۆژانە رێژەیەکی زۆری شەکر وەردەگیرێت لە ڕێگای ژەمە خۆراکە جیاوازەکانەوە کە بەهۆی دەردراوی ئەنسۆلینەوە کە رژێنی پەنکریاس دەریدەدات رێکدەخرێت و دەگۆڕێت بۆ ووزە و بەکاردێت بەڵام لە ئەنجامی کەمی جوولە و کەمی بەکارهێنانی ئەم ووزەیە رێژەی شەکر لە لەشدا زیاددەکات و چەندین مەترسی لەسەر جەستە دروست دەکات کە دیارترینیان نەخۆشی شەکرە و چەوری جگەر و زیادبوونی رێژەی چەوری تراگلیسراید و قەڵەوی کە ئەمانەش رێگاخۆشکەرن بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتە و نەخۆشیەکانی گورچیلە و بگرە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس و تادەگاتە تەنگە نەفەسی و مردن سەرەڕای تووشبوون بە نەخۆشیەکانی چاو و پێست و هەوکردنی بەردەوام
دەکرێت خۆمان بەدووربگرین لەم کارەساتانە بە گۆرینی ستایلی ژیانمان بە جۆرێک ژەمە خواردنەکانمان ڕێکبخەین و چەندیەتی خواردن کۆنترۆل بکەین لەبەرامبەردا جوولە و وەرزش زیادبکەین و کێشی لەش داببەزێنین بەجۆرێک کە دووربین لە هۆکارەکانی تووشبوونمان بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان....
لەگەڵمان بن لە پۆستەکانی داهاتوو نیشانەکان و هۆکارەکانی تووشبوون بەم دەردە کوشندەیە دەخەینەڕوو وەهەروەها ڕێگەکانی خۆپاراستن و چارەسەری روون دەکەینەوە....
دەرمانخانەی ئاڤژەن - هەولێر -جووتسایدی دارەتوو -ترافیک لایتی یەکەم

ئاشکرایە کە گلوکۆز بچوکترین گەردی کاربۆهایدرایتە و هەموو کاربۆهایدرایتەکان دوای خواردنیان لە لەشدا دەگۆرین بۆ گلوکۆز و د...
06/12/2022

ئاشکرایە کە گلوکۆز بچوکترین گەردی کاربۆهایدرایتە و هەموو کاربۆهایدرایتەکان دوای خواردنیان لە لەشدا دەگۆرین بۆ گلوکۆز و دەبنە هۆکار بۆ دروستبوونی کارەسات
وەهەروەها کاربۆهایدرایت لە زۆربەی ژەمە خۆراکیەکاندا بەڕێژەیەکی زۆر بەدیدەکرێت و ڕۆژانە دەخورێت لە ژەمە خۆراکەکاندا بۆیە واپێویست دەکات کە ئاگادار بین لەوەی ڕۆژانە چۆن و چەند کاربۆهایدرایت دەخۆین تاوەکو خۆمان بپارێزین لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە جەستەدا
وەک ڕوونە کە شەکری سپی ڕاستەوخۆ و بەڕێژەیەکی زۆر کاریگەری دروست دەکات لەسەر لەش کە ئەمیش بەم ڕێگایانە وەریدەگرین
-لەڕێگای خواردنەوە گەرمەکانی وەک چا و نیسکافە و شۆکۆلاتە و کاپۆچینۆ و شیر
-لەڕێگای خواردنەوە ساردەکانی وەک شەربەت و شیر و خواردنەوە گازیەکانی وەک بیبسی و کۆکا کۆلا و تایگەرو هاوشێوەکانیان
-لەڕێگای خواردنی دانەوێڵەکانی وەک گەنمەشامی و هەندێک لە میووە ووشک کراوەکان و مێووژ
-لەڕێگای خواردنی میوەی زۆر کە زۆربەیان شەکریان تێدایە بە رێژەیەکی زۆر تایبەت خوورما و ترێ و مۆز و شووتی و هتد...
-لە ڕێگای خواردنی بسکویت و کێک و شوکولاتە و نوقل و بنێشتی ناسروشتی
- لە ڕێگای نان و سەمون و هەویرکاریە هەمەجۆرەکان
- -لەرێگای بەکارهێنانی سۆسەکان لە کاتی خواردنەکان و زەڵاتەکاندا
- خواردنەکانی وەک برنج و ساوار و بەرهەمەکانی گەنم
- خواردنە خێراکان کە سەرەڕای هەبوونی چەوری زیانبەخش رێژەیەکی باش شەکریان تێدایە
- جئگای باسە کە خواردنی گۆشت و چەوریەکانیش کاریگەری هەیە لەسەر زیادبوونی رێژەی شەکر چونکە هۆرمۆنی ئەنسۆلین چۆن بەرپرسە لەسەر تواندنەوەی شەکر لە خویندا ئاواش بەرپرسە لەسەر تواندنەوەی چەوری بەمەش کاری ئەنسۆلین قورس دەکات و کاریگەری لەسەر تواندنەوەی شەکر کەمدەکاتەوە بەمەش رێژەی شەکر زیاددەکات
دەرمانخانەی ئاڤژەن - هەولێر -جووتسایدی دارەتوو -ترافیک لایتی یەکەم

🌸Micellar water ( makeup remover (🌸لابەری ماکیاژی بڕاندی بایۆدێرمینی 🌸لابەری ماکیاژەو پێستت پاکدەکاتەوە.🌸گونجاوە بۆ لابر...
03/12/2022

🌸Micellar water ( makeup remover (🌸
لابەری ماکیاژی بڕاندی بایۆدێرمینی
🌸لابەری ماکیاژەو پێستت پاکدەکاتەوە.
🌸گونجاوە بۆ لابردنی ماکیاژی پیست و چاوو لێو
🌸بێ بۆنە.
🌸گونجاوە بۆ پێستی هەستیارو هەموو جۆرە پێستێک .
🌸ماددەی parabin ی تێدا نییە .
🌸

🌸( Toner )🌸

🌸پێست لە قوڵایی پاکدەکاتەوە لە ماکیاژو پیسی .
🌸چەوری ژێر پێست کۆنترۆل دەکات بابێ ئەوەی پێست وشک بکاتەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی زیپکە .
🌸نەرمی بە پێست دەبەخشێت .
🌸 ماددەی parabin ی تێدا نییە

ناونیشان / هەولێر ـ جووت سایدی دارەتوو ـ ترافیک لایتی یەکەم
ژ.م 07517780890

Address

First Traffic
Irbil
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Avzhan Pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share