Mangy Chwarda Pharmacy دەرمانخانەی مانگی چواردە

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Mangy Chwarda Pharmacy دەرمانخانەی مانگی چواردە

Mangy Chwarda Pharmacy دەرمانخانەی مانگی چواردە Pharmacy/Drugstore

ئەگەر بابەتەکەت بەدڵ بوو #هاورێیانت تاگ بکە و  #ڵایک و کۆمێنت لەیاد مەک.. ✅☑️
29/11/2022

ئەگەر بابەتەکەت بەدڵ بوو
#هاورێیانت تاگ بکە و
#ڵایک و کۆمێنت لەیاد مەک.. ✅☑️

هەلی کار... 2 مه ندوبي كورمان ده ويت بۆUPS(بچوک و گەور) , Technology, Computer, Printing, System, Network, IT, Design......
24/11/2021

هەلی کار...

2 مه ندوبي كورمان ده ويت بۆ
UPS(بچوک و گەور) , Technology, Computer, Printing, System, Network, IT, Design...

CVyakat بنێرە بۆ ئەم رەقەمەی خوارەوە.
ژمارە مۆبایل.. 07501808444

باشترین خۆراکەکان بۆ بەرز کردنەوەی مادەی ئاسن...pharmacy
14/09/2021

باشترین خۆراکەکان بۆ بەرز کردنەوەی مادەی ئاسن...
pharmacy

16/04/2021

Probiotic plus Zn..

پرۆبایتیک Plus Zinc پێکهاتەیەکی هاوسەنگ، سەلامەت و کاریگەرە لە پرۆبایتیک (باسیلوسBacillus Coagulans کۆاگولانس, لەگەڵ zincزینک) یارمەتی دابین کردنی..
☑️✅حەسانەوە لە نارەحەتی سک, غازات و سکچوون و باشترکردنی کرداری بەرگری.

✴️ .- پشتگیری تەندروستی منداڵ دەکات بە هاندانی هاوسەنگی بەکتریای باش لە کۆئەندامی گەدە.
❇️ ئەم پرۆبایتیکانە بۆ منداڵان بە سروشتی کار دەکەن لەگەڵ جەستەی منداڵەکەت.
✳️پرۆبایتیکەکان پشتگیری لە تەندروستی هەرس کردن دەکەن بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ بەکارهێنانی بەردەوام.
pharmacy💊⚕️



__________🌸🌸🌸____________
📍ناونیشان:دارەتوو،گەڕەکی ژین_بەرامبەر مزگەوتی مامۆستا حیدر یان تیم مارت و هۆڵی لەش جوانی رێناس.
لە 2pm_12am کراوەیە🔓
هەموو رۆژ کراوەیە( لە شەمە بۆ هەینی)

13/04/2021

لە مانگی ڕەمەزاندا چی بکەیت بۆئەوەی گورچیلەکانت سەلامەت بن؟

mangy_chwarda.pharmacy💊⚕️



__________🌸🌸🌸____________

❤️🌙pharmacy
12/04/2021

❤️🌙pharmacy

پشکنینی تاقیگەیی بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا و گومانلێکراوان بەخۆڕایی دەبێت لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) و لە تاقیگەکان و ن...
01/04/2021

پشکنینی تاقیگەیی بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا و گومانلێکراوان بەخۆڕایی دەبێت لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) و لە تاقیگەکان و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) نرخەکان بەڕێژەیەکی زۆر کەمکرایەوە ...

بەپێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی ... لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و ڕەچاوکردنی دۆخی ئابوری و گونجاندنی ئێستای خەرجی و نرخەکانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دوای پێداچوونەوە، بڕیار درا بە بەردەوامزوونی ئەنجامدانی پشکنین بۆ نەخۆشانی کۆڕۆنا لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) بەخۆڕایی لەگەڵ کەمکردنەوەی نرخەکان لە تاقیگەکانی ڕاوێژکاری و تاقیگە و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) بەڕێژەیەکی بەرچاو.

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٤/١
بە سوپاسەوە لەلایەن دکتۆر سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستیpharmacy

بۆ مانەوەت بە تەندروستیەکی باش و خۆپاراستن لە کۆرۆنای گۆراو پابەندی ئەم رێنماییانەی خوارەوە ببە..💠هەر پرسیارێکتان هەبوو ...
29/03/2021

بۆ مانەوەت بە تەندروستیەکی باش و خۆپاراستن لە کۆرۆنای گۆراو پابەندی ئەم رێنماییانەی خوارەوە ببە..

💠هەر پرسیارێکتان هەبوو ئەتوانن نامە بنێرن..

#پابەندی #بەستنی #ماسک #بن👌

Stay Home_Stay Safe😷
mangy_chwarda.pharmacy

# #صحة #تەندوستی #رێنمایی ❤

چەند زانیارییەک دەربارەى ئەو پێکوتەیەى کۆڕۆنا کە لەمەودوا لە هەرێمى کوردستان بەکاردەهێنرێتئەمڕۆ بەرپرسانى حکوومى ڕایانگە...
26/03/2021

چەند زانیارییەک دەربارەى ئەو پێکوتەیەى کۆڕۆنا کە لەمەودوا لە هەرێمى کوردستان بەکاردەهێنرێت

ئەمڕۆ بەرپرسانى حکوومى ڕایانگەیاند کە 43،800 ژەم لە پێکوتەى (ئەسترازێنیکا) گەیشتووەتە هەرێم و بەم زووانە دەست بە بەکارهێنانى دەکرێت.
ئەم پێکوتەیە لەلایەن کۆمپانیاى دەرمانسازیى (ئەسترازێنیکا) کە کۆمپانیایەکى بەریتانى-سوێدییە، بە هاوکارى زانکۆى (ئۆکسفۆڕد) دروست کراوە. پوختەى ئەو ڕێنماییانەى (ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى-WHO) لە پێگەى فەرمیی خۆى لەبارەی پێکوتەکە بڵاوى کردووەتەوە، ئەمەیە:
* کێ یەکەم جار وەری بگرێت؟
وا باشە سەرەتا پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى وەری بگرن، ئینجا کەسانى بەتەمەن -ئەوانەى تەمەنیان سەروو 65 ساڵە- پاشانیش ئەوانەى کە مەترسیی ئەوەیان لەسەرە نەخۆشییەکە بە توندى بگرن، کە بریتین لەو کەسانەى یەکێک یان زیاتر لەمانەیان هەیە (قەڵەوى، نەخۆشیی دڵ، نەخۆشییەکانى سینگ و هەناسە، شەکرە).
* ئایا ئەو ژنانەى شیر دەدەنە منداڵ دەتوانن وەری بگرن؟
دەتوانن وەرى بگرن، پێویستیش ناکات دواى وەرگرتنى پێکوتەکە واز لە شیردانە منداڵ بێنن.
* ئەى ژنانى دووگیان؟
ئەو ژنە دووگیانانەى کە مەترسیی زۆریان لەسەر نییە، وا باشە وەری نەگرن، بەڵام ئەوانەیان کە کارمەندى تەندروستین، وا باشترە وەرى بگرن.
* کێ وەری نەگرێت؟
کەسانى خوار تەمەن 18 ساڵ.
* ژەمەکانى وەرگرتنى چۆنە؟
بە دوو ژەم و لەڕێی ماسوولکەوە وەردەگیرێت، بە جۆرێک نێوانیان 8-12 هەفتە بێت.
* کاریگەرییەکەى چەندە؟
کاریگەریی بۆ ڕێگری لە تووشبوون 63%یە.
* ئایا کاریگەریی هەیە لەدژی جۆرە نوێ گۆڕاوەکانى ڤایرۆسی کۆڕۆنا؟
تا ڕاددەیەکى زۆر بەڵێ.
* ئایا دەبێتە جێگرەوەى ڕێکارەکانى خۆپارێزى؟
نەخێر، بۆیە دەبێت دواى وەرگرتنیشی، درێژە بە ڕێکارە خۆپارێزییەکان بدرێت وەک ماسک بەستن و دەست شوشتن و دوور کەوتنەوە لە قەرەباڵغی.

د. زانا ئەحمەد
پزیشکى پسپۆڕى هەناو

Address

Irbil
J

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mangy Chwarda Pharmacy دەرمانخانەی مانگی چواردە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram