Nerwall pharmacy::دەرمانخانەی نەڕوال

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Nerwall pharmacy::دەرمانخانەی نەڕوال

Nerwall pharmacy::دەرمانخانەی نەڕوال بە ھیوای لەشساغی و تەندروستیەکی باش

دکتۆر _ پشدەر عەبدوڵا نیشانەکانی پەتای وەرزی چین؟ ئایا پەتای وەرزی منداڵ ترسناکە؟ چۆن منداڵەکامان  بپارێزین  لەپەتای وەر...
18/11/2022

دکتۆر _ پشدەر عەبدوڵا

نیشانەکانی پەتای وەرزی چین؟

ئایا پەتای وەرزی منداڵ ترسناکە؟

چۆن منداڵەکامان بپارێزین لەپەتای وەرزی؟

نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە،بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە تووش ئەبێت یەک بۆ سێ ڕۆژ دوای بەریەک کەوتن لەگەڵ ڤایرۆسەکە،بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ ۱۰ ڕۆژ بەردەوام ئەبێت،نەخۆشیەکی ترسناک نیە و خۆی چاک ئەبێتەوە دوای تەواو کردنی سوڕی ڤایرۆسەکە.

نیشانەکانی:
۱-لووتی تەڕ ئەبێت.

۲-قوڕگی خوران و ئازاری ئەبێت.

۳-کۆکە.

٤-هەست بە ئازارو بێتاقەتی ئەکات.

٥-پژمە.

٦-تایەکی کەم هەندێکجار تایەکی بەرز.

۷-بە گشتی هەست بە باشی ناکات.

لە چ کاتێکدا پێویستە پزیشک بیبینێت:
۱-تا بەرزتر لە ۳۸ پلی سیلیزی لە منداڵی خوار تەمەنی سێ مانگ.

۲-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی یان مانەوەی تاکەی بۆ زیاتر لە دوو ڕۆژ.

۳-نیشانەکانی بەرەو خراپی بڕۆن.

٤-سەرئێشەیەکی زۆر و کۆکەیەکی زۆر.

٥-خیزەی سنگ.

٦-ئازاری گوێچکە.

۷-ئارەزووی خواردنی نەمێنێت.

۸-هۆشی بەرەو خراپی بڕوات.

چۆنیەتی خۆپاراستن:
۱- بەردەوام دەستی منداڵەکە بە سابوون بشۆ.


۲-بەردەوام ئاگاداری پاک و خاوێنی مەتبەخ و حەمام بە.


۳-بەردەوام کلێنێکس بەکاربهێنە بەتایبەت لە کاتی کۆکە و پژمە،منداڵەکەت فێر بکە لەکاتی نەبوونی کلێنێکس ئەگەر کۆکەو پژمەی هات با سەر بنێت بە ئانیشکیەوە بۆئەوەی ڤایرۆسەکە بڵاونەکاتەوە.


٤-هەوڵ بدە بەهیچ شێوەیەک کەوچک و پەرداخی کەسی تووشبوو بەکارنەهێنێت.


٥-هەوڵ بدە بەریەک کەوتنی لەگەڵ کەسی تووشبوو نەبێت.

چارەسەرەکانی لە ماڵەوە:
۱-خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شلەمەنی وەک ئاوو شەربەت وەک شەربەتی گەرمی لیمۆ.

۲-خواردنی شۆربای مریشک.

۳-پشوودان لە ماڵەوە.

٤-ڕێکخستنی پلەی گەرمی و شێداری ژووری پشوودانی منداڵەکەت،نابێت زۆر گەرم بێت یان سارد بێت،یان ووشک بێت.

٥-غەڕغەڕەکڕدن بە خوێ و ئاو (خوێیاو).

Address

بحرکە
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:00 - 00:30
Tuesday 08:00 - 00:30
Wednesday 08:00 - 00:30
Thursday 08:00 - 00:30
Friday 08:00 - 00:30
Saturday 08:00 - 00:30
Sunday 08:00 - 00:30

Telephone

+9647504101039

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nerwall pharmacy::دەرمانخانەی نەڕوال posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram