دکتۆر ڕزگار شێروانی -Dr. Rzgar Sherwani

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • دکتۆر ڕزگار شێروانی -Dr. Rzgar Sherwani

دکتۆر ڕزگار شێروانی -Dr. Rzgar Sherwani دکتۆر ڕزگار شێروانی- پسپۆڕی وێناکردنی پزیشکی بۆ دەسنیش

بەرێزانلەو لینکە چالاکییە پزیشکییەکانمان دەبینن.ساغ و بێوەی بن.
02/07/2025

بەرێزان
لەو لینکە چالاکییە پزیشکییەکانمان دەبینن.
ساغ و بێوەی بن.

Create a beautiful personal page to show your audience everything you are and create - in one link.

بە سۆنەری ڕوباعی لە نۆڕینگەکەما وێنەی کۆرپەلەیەکم بەو جۆرە گرتووە.اخذت صورة سونار رباعي الابعاد لجنين في عيادتي.I captur...
29/08/2024

بە سۆنەری ڕوباعی لە نۆڕینگەکەما وێنەی کۆرپەلەیەکم بەو جۆرە گرتووە.
اخذت صورة سونار رباعي الابعاد لجنين في عيادتي.
I captured this 4D ultrasound for a fetal face in my clinic.
ultrasound
السونار الرباعي
سۆنەری ڕوباعی، سۆنەری چوار ڕەهەندی

جگەرگۆشەکەی دایەسۆزی گەرمی دڵم بۆ تۆهیچ فەحسێکی دونیانیشانی نادا(تەنها لەبەینی من و تۆدایە)
09/07/2024

جگەرگۆشەکەی دایە
سۆزی گەرمی دڵم بۆ تۆ
هیچ فەحسێکی دونیا
نیشانی نادا
(تەنها لەبەینی من و تۆدایە)

ئایا تیشکی ئێکس بە چاو دەبینرێت؟نەخێر، چاو نایبینێت.بۆیە پێشی دەگوترێ (تیشکی نەبینراو)invisible light بەڵام بە بەکارهێنا...
13/03/2024

ئایا تیشکی ئێکس بە چاو دەبینرێت؟

نەخێر، چاو نایبینێت.
بۆیە پێشی دەگوترێ (تیشکی نەبینراو)
invisible light
بەڵام بە بەکارهێنانی چەند ڕێگایەک دەشێ ببینرێ.
(دکتۆر ڕزگار شێروانی- پسپۆڕی تیشکزانی)

ڕەمەزانییات...ئەی برای تەندروستخوای گەورە هەمیشە دڵساغ و دڵخۆشت کا، برا گیان، تەندروستی فەزڵی خوایە، نیعمەتێکە بێبەرامبە...
12/03/2024

ڕەمەزانییات...

ئەی برای تەندروست
خوای گەورە هەمیشە دڵساغ و دڵخۆشت کا، برا گیان، تەندروستی فەزڵی خوایە، نیعمەتێکە بێبەرامبەر. بە فەردە، پوولی شوکرانە بژمێری، بارتەقای ئەو نیعمەتە نیە.
دەبینی لە دەورت چ ئازیز هەن پڕ لە ئازار، چەند دۆست کەوتوون بێدەست و دەردەدار، دەنگی چەند برادەر دەبیسی هەر نرکەیە و هاوار؟ چەند پەپوولە باڵشکاو و بێناز کەوتوون, بیمار؟

برای نەخۆش..
حیکمەتی خوایە، هەندێکمان دەبینە بەڵگە و نیشانە بۆ هەندێکی دیکەمان تا هەست بە وجوود بکەین و لەگەڵ خۆشی و ژانەکان و ژانرە ئینسانییەکان بژین.
خودا تەندروستی دروست دەکات.
لە نەخۆشیشدا، شیفا دروست دەکات.
هەر شتێ خودا قەڵەمی قەدەری پیا کێشا بێ، بە سینگی فرەوان و ورەی پۆڵایین و وزەی بەتین و ئیمانی دلین وەری گرە. بەخششە، پاداشتێکت بۆ سازە لە بەهەشت کەمتر نەبێ.
هەموو گیانت بکە بە هیوا، بەشکوم خودا بنێرێ بۆت شیفا، شیفایەک دواتر ئازارەکان وەک ختووکەی بەر سروەی سپێدە بچێتە یادگا.
برایانی جوانتر لە برا.. بە دڵ بۆتان دەکەم نزا، خودا شیفای هەمووتان بدا.

(ڕزگار شێروانی)

ئەو نەخۆشە لەتاو ئازار زۆر بێحاڵ بوو، ئەو بەردە بچووکە کە لە بەشی سەرەوەی میزکێشی لای چەپ گیر ببوو، بزانی!
01/07/2023

ئەو نەخۆشە لەتاو ئازار زۆر بێحاڵ بوو، ئەو بەردە بچووکە کە لە بەشی سەرەوەی میزکێشی لای چەپ گیر ببوو، بزانی!

هەندێ جار، هەڵە نەکردن لە دیاردیکردن و تەشخیسی ئەشیعە ئاسان نیە. دکتۆر دەبێ زۆر وردبین بێت.لەو تیشکی ئێکسی پەنجەیەدا، یە...
02/06/2023

هەندێ جار، هەڵە نەکردن لە دیاردیکردن و تەشخیسی ئەشیعە ئاسان نیە. دکتۆر دەبێ زۆر وردبین بێت.
لەو تیشکی ئێکسی پەنجەیەدا، یەکەمجار وادەزانی ئەو تیلمە سپبە باریکەی نزیک بنکی پلە پەنجەی پێنجەم واتە پەنجەی بچووک (کە بە زەرد ڕەنگکراوە بۆ ناسینەوە) تەنێکی نامۆیە و لە پەنجە چەقیوە، کەچی دوای وردبوونەوە، دەردەکەوێت کە تیلمە ئێسکێکە و بە ڕاکێشران لە بنکی پلە پەنجە بۆتەوە بە بەڵگەی ئەوەی قۆرتێکی لێ بەجێهێشتووە (کە بە شین ڕەنگکراوە بۆ ناسینەوە).
جا ئەمە شکانە لە ئەنجامی ڕاکێشران نەک تەنی نامۆ.
(دکتۆر ڕزگار شێروانی-پسپۆڕی تیشکزانی)

کاتێک سەڕەتان ئێسقان دەخوات!(دەڵێی کرمە و درەختان بنکۆڵ دەکات).
11/05/2023

کاتێک سەڕەتان ئێسقان دەخوات!

(دەڵێی کرمە و درەختان بنکۆڵ دەکات).

بە هۆی شکانەوە، بڕەی چوارەمی کەلەکە نەختێک بۆ پێشەوە خزیوە.(تیشکی ئێکس، خزینی فەقەرات)(دکتۆر ڕزگار شێروانی- پسپۆڕی تیشکز...
26/04/2023

بە هۆی شکانەوە، بڕەی چوارەمی کەلەکە نەختێک بۆ پێشەوە خزیوە.
(تیشکی ئێکس، خزینی فەقەرات)
(دکتۆر ڕزگار شێروانی- پسپۆڕی تیشکزانی)

20/04/2023
ئایا کڕکڕاگە دەشکێ؟بەڵێ، بەڵام بە دەگمەن.ئەو نموونەیەتان بۆ دەهێنمەوە👇وێنەی توێکاری، دەندکە کرۆژە (costal cartilage الغض...
17/04/2023

ئایا کڕکڕاگە دەشکێ؟

بەڵێ، بەڵام بە دەگمەن.

ئەو نموونەیەتان بۆ دەهێنمەوە👇
وێنەی توێکاری، دەندکە کرۆژە (costal cartilage الغضروف الضلعي، پەراسووەەكڕکڕاگە)ی قەفەزی سینگ نیشاندەدا کە ئاساییە (تیری پەمبە).

سیتی سکانی سێ ڕەهەندی، شکاویی دەندەکرۆژە پیشاندەدا (تیری سپی).
(دکتۆر ڕزگار شێروانی- پسپۆڕی تیشکزانی)

لەناو ئێسکی پاژنەدا  عظم الكعب او العقب  calcaneus لەم وێنەیەی تیشکی ئێکس، ئەشکەوتێکی ڕەش دەبینرێ (تیرە درێژەکە) برێتی ل...
16/04/2023

لەناو ئێسکی پاژنەدا عظم الكعب او العقب calcaneus لەم وێنەیەی تیشکی ئێکس، ئەشکەوتێکی ڕەش دەبینرێ (تیرە درێژەکە) برێتی لە پیوەپەنامی نێوئێسکی(بەزە بارست، intraosseous lipoma شحموم، ورم شحمي او دهني) کە پەنامێکی بێ وەیە ( benign tumour ورم حميد) و تەنها لەوانەیە ببێتە هۆی نەختێک ئازار.
لەناو ئەو پەنامەدا، بۆی هەیە هەندێک جار کلسان ( کلس گرتن calcification تکلس) و هەندێک جاریش (داڕمان، داڕووشان، داخوران مرارکبوون necrosis نخر ) ببینرێ.
تیرە کورتەکە ڕووی لە چوکڵەئێسکی زێدەیە calcaneus spur کە ئەویش ئازار بە قومپانی دەگەیەنێت بەتایبەتی لە کاتی پێ داگرتندا.
(دکتۆر ڕزگار شێروانی- پسپۆڕی تیشکزانی)

Address

Bnaslawa Old Road, Near ALTUN Mosque, Erbil
Irbil

Opening Hours

Monday 14:30 - 21:00
Tuesday 14:30 - 21:00
Wednesday 14:30 - 21:00
Thursday 14:30 - 21:00
Saturday 14:30 - 21:00
Sunday 14:30 - 21:00

Telephone

+9647501349357

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆر ڕزگار شێروانی -Dr. Rzgar Sherwani posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share