Dr. Nyaz Asaad tutmayi

Dr. Nyaz Asaad tutmayi بەکالۆریۆس لە پزیشکی و نەشتەرگەری دەم و ددان

ئەو پرسیارە باوەی کە زۆر جار لە دکتۆری ددان دەکرێتلەبەرچی کەسێک ددانی کلۆر دەبێت سەڕەڕای شوشتنی؟سەرەتا دەبێت بزانین کە د...
03/09/2025

ئەو پرسیارە باوەی کە زۆر جار لە دکتۆری ددان دەکرێت

لەبەرچی کەسێک ددانی کلۆر دەبێت سەڕەڕای شوشتنی؟

سەرەتا دەبێت بزانین کە ددان شوشتن پێویستییەکی گرنگە و نابێت بەهیچ جۆرێک فەرامۆشبکرێت بەڵام تەنیا هۆکاریش نییە کە بەشداربێت لە پڕۆسەی ڕێگری لە کلۆربوونی ددان.
١- ناتەواوی لە پڕۆسەی ددان شوشتن :-
-پەلەکردن کاتێک زۆر بەخێرای ددانەکان دەشۆیت لەوانە هەندێک شوێنی ددانەکە باش خاوێننەکرێتەوە بەتایبەت نزیک پوک و نێوانی ددانەکان
کرداری ددان شوشتن پێویستە ٢خولەک بخاێنێت هەم لەبەر خاڵی سەرەوە هەمیش لەبەرئەوەی پڕۆسەی ددان شوشتن تەنیا پڕۆسەیەکی میکانیکی نییە بەڵکو بەهۆی بەکارهێنانی هەویری پڕۆسەیەکی کیمیایشە بۆیە پێویستە هەویرەکە بۆماوەی دوو خولەک بەرکەوتنی بە ددانەکە هەبێت تا ددانەکان سوود لە کاریگەری پێکهاتەکانی ناو هەویرەکە ببینن.
-ئاو لەدەم وەرکردن ڕاستەوخۆ دوای ددان شوشتن
ئەم هۆکارەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەری هەویری ددانەکە.
-ددان شوشتن ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن بەتایبەت خواردنەکە ترشێ تێدابێت دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە مینای ددانەکە
٢-بەکارنەهێنانی داوی ددان:-
بەشێوەیەکی گشتی فڵچە ٦٠٪ تا ٧٠٪ ڕووی ددانەکان خاوێندەکاتەوە بەشەکەی دیکەی ددان کە خۆی لە نێوانی ددانەکان دەبینێتەوە لە ڕێی داوی ددان پاک دەکرێتەوە کە بەشێکی زۆری کلۆری لە نێوانی ددانەکان ڕووئەدات
٣-چەندبارەبوونەوەی بەرکەوتنی شیرینی و ترشی بەر ددانەکان:-
وەک دەزانرێ ئەو بەکتریایانەی بەرپرسن لە کلۆری ددان هەڵدەستن بە شیکردنەوەی شەکرەکان و بەرهەمهێنانی ترشێتی دواتر ترشەکە دەبێتە هۆی داخوران و کلۆربوونی ددانەکان بۆیە چەندبارەبوونەوەی خواردنی شیرینی و ترشی دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری کلۆربوون و داخورانی ددان سەڕەڕای شوشتنی جارێک یان دووجاری ددانەکان
٤-کەمی و سروشتی لیکی دەم:-
-لیک ڕێگری لە کلۆربوون دەکات لە ڕێی خاوێنکردنەوەی ددانەکان، کەمکردنەوەی ترشێتی و دووبارە گەڕاندنەوەی کانزاکان بۆ ددانەکان،
بوونی پڕۆتین و ئەنزیمەکان کە ڕۆڵی کاریگەریان هەیە لە شەرکردن دژی ئەو بەکتریایانەی دەبنە هۆی کلۆری.
-زیادبوونی لینجی لیکاو دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری کلۆری چونکە ڕۆلی لە خاوێنکردنەوەی ددانەکان کەمدەبێتەوە.
٥- بۆماوەیی و ڕێزبەندی ددانەکان:-
-هەندێک خەڵک کە لەدایک دەبن مینای ددانیان تەنک و لاوازە و کانزاکانی وەک کالسیۆم و فۆسفەیتیان لە مینای ددان کە ئەمە وادەکات ددانەکان کارتیکراوتربن بە ترشێتی و زووتر کلۆر بن.
-ناڕێکی (خواری) ددانەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە کرداری خاوێنکردنەوەی ددان قوڕستر بێت.
٦- جیاوازی نێوان کەسەکان لە سیستەمی ژینگەی بەکتریاکانی ناو دەم واتە هەندێک کەس بە سروشتی خۆیان ژمارەی ئەو بەکتریایانەیان زیاترە کە دەبنە هۆی دروستبوونی کلۆری.

دروستکردنەوەی ددانێک بۆ شێوەیەکی نزیک لە سروشتی خۆی لە ڕێی ڕووپۆشکردنی ددانەکە
08/06/2024

دروستکردنەوەی ددانێک بۆ شێوەیەکی نزیک لە سروشتی خۆی لە ڕێی ڕووپۆشکردنی ددانەکە

پڕکردنەوەی ددانێک
11/04/2024

پڕکردنەوەی ددانێک

پڕکردنەوەی ددانێکی شکاو .بۆچی ددانێک کە توشی شکان ئەبێت و پارچەیەکی لێدەبێتەوە ئەگەر کلۆریشی نەبێت پێویستە  چارەسەر بکرێ...
24/01/2024

پڕکردنەوەی ددانێکی شکاو .

بۆچی ددانێک کە توشی شکان ئەبێت و پارچەیەکی لێدەبێتەوە ئەگەر کلۆریشی نەبێت پێویستە چارەسەر بکرێت لە ڕێی پڕکردنەوە یان چارەسەریەکانی دیکە؟

١-زۆرینەی ئەو کەسانەی داوای چارەسەرکردنی ددانی شکاو دەکەن لەبەر بایەخدانیانەی بە ڕۆڵی ددانەکە لە جوان و دەرکەوتنیەتی لەکاتی قسەکردن و پێکەنین .
٢- جیا لەبابەتی دەرکەوتن لەکاتی قسەکردن ،ددانی شکاو بە پێی قەبارەی شکانەکە کاریگەری لەسەر فرمان (ئیشکردنی ) ددانەکە ئەبێت.
٣- هەروەها ددانی شکاو خێراتر و ئاسانتر توشی کلۆربوون دێت.
٤- هەندێک کات لێوارەکانی ددانی شکاو دەبێتە هۆی ڕووشان و برینداربوونی ناو دەم و زمان.

پڕکردنەوەی ددان.
04/12/2023

پڕکردنەوەی ددان.

پڕکردنەوەی سێ ددان.  زۆر جار کلۆری لە ژێرەوەی نێوانی ددانەکان دروست ئەبێت وەک ئەم حاڵەتەی لە وێنەکاندا دیارە.کلۆری نێوان...
30/10/2023

پڕکردنەوەی سێ ددان.
زۆر جار کلۆری لە ژێرەوەی نێوانی ددانەکان دروست ئەبێت وەک ئەم حاڵەتەی لە وێنەکاندا دیارە.
کلۆری نێوانی ددانەکان بەشێوەیەکە کە هەندێک کات کەسەکە هەست بە کلۆرییەکە ناکات تا دەگاتە قۆناعێک کە بەشی سەرەوەی ددانەکە دەشکێت چونکە لە ژێرەوە کلۆربووە یان کلۆرییەکە دەگاتە ڕەگی (کڕۆک ) ددانەکە.
بۆ ڕێگری لە کلۆربوونی نێوانی ددانەکان پێویستە داوی ددان بەکاربهێنرێت.
وە پێویستە شەش مانگ جارێک پشکنین بۆ ددانەکان بکرێت تا ئەگەر کلۆرییەکی کەم هەبێت ڕێگری لە زیاتربوونی بکرێت لە ڕێگەی پڕکردنەوە.

پڕکردنەوە دوو ددان
24/10/2023

پڕکردنەوە دوو ددان

چارەسەرکردنی دوو ددانی کلۆربوو بە گێڕانەوەی ددانەکە بۆ شێوەیەکی نزیک لە سروشتی خۆی
24/05/2023

چارەسەرکردنی دوو ددانی کلۆربوو بە گێڕانەوەی ددانەکە بۆ شێوەیەکی نزیک لە سروشتی خۆی

بۆچی پێویستە  بە شێوەکی ڕێک و پێک واتە ساڵی دووجار یان بەلایەنی کەم جارێک سەردانی پزیشکی ددان بکەیت؟١-زوو دەستنیشانکردنی...
22/04/2023

بۆچی پێویستە بە شێوەکی ڕێک و پێک واتە ساڵی دووجار یان بەلایەنی کەم جارێک سەردانی پزیشکی ددان بکەیت؟
١-زوو دەستنیشانکردنی گرفتەکانی دەم و ددان لە کاتێکدا چارەسەرکردنەکە ئاسانترە و تێچوشی کەمترە بۆ چارەخواز.
٢- بۆ ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانی زۆرێک لە گرفتەکانی دەم و ددان.
٣- هەندێک نەخۆشی یان حالەتی پزیشکی نیشانەکانیان لە دەم بەدەردەکەوێت ئەمەش یارمەتی دەرە بۆ زوو دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنیان لە ڕێی ڕەوانکردنی چارەخواز بۆلای پزیشکی تایبەتمەند.

چارەسەری ڕەگی ددان (دەمار بڕین)
20/04/2023

چارەسەری ڕەگی ددان (دەمار بڕین)

Address

Hollywood Smile-100m-beside Jawdat Asaady Mosque
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 15:00 - 21:00
Tuesday 15:00 - 21:00
Wednesday 15:00 - 21:00
Thursday 15:00 - 21:00
Saturday 15:00 - 21:00
Sunday 15:00 - 21:00

Telephone

+9647508142231

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Nyaz Asaad tutmayi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Dr. Nyaz Asaad tutmayi:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram

Category