24/02/2026
کاریگەری ڕۆژوو لەسەر یادگە
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی(٢٠٢١)دا بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە خۆگرتنەوە لەخواردن(بەڕۆژووبوون) کاریگەرییەکی گرنگی ھەیە لە ھێشتنەوەی یادەوەری بۆ ماوەیەکی درێژخایەن. بەڕۆژووبوون دەبێتە ھۆی زیادبوونی ژمارەی دەمارەخانە سەرەتاییەکان لەو ناوچەیەی مێشک کە تایبەتە بە فێربوون و یادەوەری(ھیپۆکامپس)،
وە زیاتر دەرخستنی بۆهێڵی (KL gene)، کە ئەم بۆهێڵە دەبێتە ھۆی زیاتر ھاندانی کردەی دروستبوونی دەمارەشانەکان لە مێشکدا بەتایبەت لەو ناوچەیەی کە بەرپرسە لە فێربوون و یادەوەری، ئەمەش وایکردووە کە بەڕۆژووبوون ببێتە ھۆی بەھێزکردنی بیرگەی کەسەکان.
لینکی بابەتەکه:
https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/34031536/