Rawa Nurse

Rawa Nurse Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Rawa Nurse, Medical and health, Irbil.

یەکەمین پێشانگای پزیشکی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداری کردن لەم جۆرە پێشانگایانە چەندان هەل و دەرفەت دێنێتە پێشت و ه...
08/02/2025

یەکەمین پێشانگای پزیشکی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداری کردن لەم جۆرە پێشانگایانە چەندان هەل و دەرفەت دێنێتە پێشت و هەروەها کردنەوەی ئەم پێشانگایانە دەبنە هۆی نیشاندانی پێشکەوتنی پزیشکی لای هەموان و هەروەها تەندروستکاران پێویستە بەشداری بکەن.

المعرض الطبي الأول في إقليم كردستان والعراق المشاركة في مثل هذه المعارض تجلب العديد من الفرص وافتتاح هذه المعارض سيظهر التقدم الطبي للجميع ويجب على العاملين في المجال الصحي المشاركة.

The first medical exhibition in Kurdistan and Iraq participation in this exhibition attracts many opportunities and opens this exhibition is a spectacular medical offering for all It is a duty on the workers in the field of health to participate.



#معرض #بغداد #العراق #اربیل #کرکوک

ڕۆژی  پەرستاران لە سەرجەم پەرستاران پیرۆز بێت ئەم ڕۆژە ساڵانە لە تەواوی جیهان چالاکی دەکرێت کە لە ١٢ی مانگی پێنج دەست پێ...
12/05/2024

ڕۆژی پەرستاران لە سەرجەم پەرستاران پیرۆز بێت
ئەم ڕۆژە ساڵانە لە تەواوی جیهان چالاکی دەکرێت کە لە ١٢ی مانگی پێنج دەست پێدەکات
بەهیوای دەمەزراندن

#تەندروستی #پەرستاری

Hyperglycemic hyperosmolar Syndrome(HHS)نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکرەی خوێنئاڵۆزیەکی نەخۆشی شەکرەیە کە دەکرێت مەترسی لەس...
14/08/2023

Hyperglycemic hyperosmolar Syndrome(HHS)
نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکرەی خوێن
ئاڵۆزیەکی نەخۆشی شەکرەیە کە دەکرێت مەترسی لەسەر ژیان دروستبکات.
بەرزبوونەوەی شەکرەی خوێنی زۆر لەخۆدەگرێت بەزۆری زیاتر لە 600mg/dL.
وە ئاستی phی خوێن 7.3 یان زیاتر دەبێت
نیشانەکانی بریتین لە وشکبوونەوەی زۆر توند و نیشانەی نەخۆشی دەماری کە لەوانەیە ببێتە هۆی وشکبوونەوە.
HHS چییە؟
کاتێک ڕوودەدات کە ڕێژەی شەکری خۆێنی کەسێک زۆر بەرزبێت کاتێک کەسێک تووشی hhs بووە، جەستەی هەوڵدەدات شەکرەی خوێنی دابەزێنێت بە فڕێدانی شەکر لەڕێگای میزەوە.
ئەگەر کەسێک شلەی پێویست نەخوات بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو شلانە بکاتەوە کە لە دەستی داوە ئەوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری ئاستی شەکرەی خوێنی، هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی ئۆسمۆلاریتی ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە خوێن زیاتر چڕ دەبێتەوە(خەست دەبێتەوە) و کەمتر شێدار دەبێت لە ئاسایی.
hhs بە دەگمەن تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە شەکرەی جۆری یەکەمیان هەیە. لە هەموو حاڵەتەکانی hhs )٪٩٠بۆ ٪٩٥لە کەسانی تووشبوو بە جۆری دووەمی شەکرەدا ڕوودەدات. ئەگەری ئەوە زیاتر لەو کەسانە ڕووبدات کە قەڵەویان هەیە
hhs دەکرێت ببێتە هۆی هەوکردن یان نەخۆشیەکانی جەڵتەی دڵ و مێشک یان بەم شێوانە تووشببیت:
١- خواردنی ئەو دەرمانانەی کە زیاد لە پێویست لەدەستدانی شلە کەمدەکەنەوە
۲- خواردنی ئەو دەرمانانەی کە کاریگەری ئەنسۆلین لە جەستە کەمدەکەنەوە
۳- ڕاگرتن یان نەخواردنی دەرمانەکانی شەکرە.
نیشانەکانی HHS:-
١- زیادبوونی میزکردن
٢- زیادبوونی تینوێتی.
٣- لاوازی.
٤- ناڕەحەتی یان هەستکردن بە نەخۆشی.
٥- شەکەتی.
٦- وشکبوونەوە.
٧- خەواڵویی.
٨-گێژبوون.
٩- وڕێنەکردن.
۱۰- لەدەستدانی بینین.
۱۱- کۆما
ئەگەر کەسێک دوای تووشبوونی بە هەوکردن تووشی HHS بێت دەکرێت ئەم نیشانانەی هەبێت:-
١- تا
۲- هەستکردن بە بێتاقەتی
٣- هەناسەدانی خێرا
٤- خێرا لێدانی دڵ
ئەگەر کەسێک دوای جەڵتەی دڵ تووشی HHS بوو:-
١- ئازار و گرژبوونی سنگ.
٢- ژانەسەر.
٣- هەست کردن بە لێدانی دڵ.
ئەو هۆکار و مەترسی دەبنە هۆی HHS:-
۱- جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک
٢- هەندێک دەرمان کە مرۆڤ تووشی وشکبوونەوە دەکەن وەک دەرمانی میزپێکەرەکان.
۳- ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە.
٤- ڕێکنەخستنی ئاستی شەکرەی خوێن.
٥- ئەوکەسانەی نەخۆشی قەڵەویان هەیە.
دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە:-
١- پشکنینی ئاستی شەکر لە خوێن.
۲- پشکنینی میز.
۳-پشکنینی گورچیلە. .....هتد
چارەسەری نەخۆشی HHS:-
۱- پێویستە مغزی بۆ بەکاربێت بۆ چارەسەرکردنی وشکبوونەوەکە.
۲- وەرگرتنی ئەنسۆلین و ئەلیکترۆلایتەکان.

لیر چییە؟پەڵەی سووری هەڵئاوساوە لە پێستدا، جۆرێکە لە ئاوسانی پێست، لەکاتی ڕوودانی دا جەستە کاردانەوەی بۆ هەستیاری هەیە.ئ...
30/07/2023

لیر چییە؟
پەڵەی سووری هەڵئاوساوە لە پێستدا، جۆرێکە لە ئاوسانی پێست، لەکاتی ڕوودانی دا جەستە کاردانەوەی بۆ هەستیاری هەیە.
ئەم جۆرە لە ئاوساوی هەندێکجار پێیان دەڵێن Plaques
لیر لەماوەی 24کاتژمێر کاڵ دەبنەوەهەرچەندە ڕەنگە بۆ چەند ڕۆژێک یان زیاتر هەستیان پێبکرێت.
جۆرەکانی لیر:-
1.لیری ماوە کورت:- ئەو لیرانەن کە ماوەی کەمتر لە شەش هەفتە دەخایەنێت.
۲. لیری ماوە درێژ:- ئاماژەن بۆ ئەو لیرانەی کە ماوەی 6هەفتە زیاتر دەخایەنێت.
ناوی زانستی لیری درێژ خایەن (Spontaneous urticaria)یان (Chronic idiopathic urticaria) کە هۆکاری دیاریان نییە.
هەروەها حاڵەتێک هەیە پێی دەوترێت physical urticaria یان inducible urticaria
نیشانەکانی تووشبوون بە لیر:
1. ئاوسانی پێست
2. کاڵبوونەوەی لیرەکان لەکاتی بوونی فشار
3. خورانی پێست
4. ئاوسانی لێو، چاو، ناوەوەی قوڕگ
5. گۆڕانی قەبارە و شێوەی
6. لەکاتی گەرما یان وەرزشکردن یان فشاری دەروونی دروست دەبن
ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی دروستبوونی لیر:
1. وەڵامدانەوەی هەستیاری بە (دەرمان،خواردن)
2. هەبوونی فشاری دەروونی و جەستەیی
3. بە هۆی بەکتریا ، ڤایرۆس یان نەخۆشی لوپس دروست دەبن
دەستنیشانکردنی نەخۆشی لیر:
1. پشکنینی پێست
2. پشکنینی خوێن
چارەسەرکردنی نەخۆشی لیر:
1. بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەستیاری وەک Diphenhydramine
2. خۆشۆردن و لەبەرکردنی جل و بەرگی فێنک و بەکارهێنانی کرێمی هایدرۆکۆرتیزۆن یان دژە هیستامین.

#کورد #کوردستان #نەخۆشخانە #نەخۆشی

پێکەوە دەرمانی piperacillin/tazobactam بناسین          #کوردستان      #تەندروستی  #چارەسەر  #پزیشکی    #پەرستار
18/07/2023

پێکەوە دەرمانی piperacillin/tazobactam بناسین

#کوردستان #تەندروستی #چارەسەر #پزیشکی #پەرستار

بریتییە لە گەشەی بچووک و نائاسایی شانەکان کە لە ناوپۆشی ناوەوەی زراو بەرهەم دێت. تا ڕادەیەک باونهەرچەندە دەکرێت گۆشتە زی...
01/03/2023

بریتییە لە گەشەی بچووک و نائاسایی شانەکان کە لە ناوپۆشی ناوەوەی زراو بەرهەم دێت. تا ڕادەیەک باون
هەرچەندە دەکرێت گۆشتە زیادەی زراو شێرپەنجەیی بێت، بەڵام نزیکەی لە ٪٩٥ی شێرپەنجەیی نین، بە پێی قەبارەکەی دەکرێت شێرپەنجەیی بێت:-
١. گۆشتە زیادەی بچووک:- تیرەکەی کەمترە لە ١/٢ ئینج بە شێوەیەکی گشتی شێرپەنجەیی نین و پێویست ناکات چارەسەر بکرێن.
۲. ئەو گۆشتە زیادانەی کە تیرەکەیان لە ١/٢ ئینج گەورەترە ئەگەری شێرپەنجەیی بوون یان شێرپەنجەیی زیاترە.
۳. ئەو گۆشتە زیادانەی گەورەترن لە ٣/٤ ئینج ئەگەری شێرپەنجەیی زۆریان هەیە.
نیشانەکانی گۆشتە زیادەی زراو:-
لە زۆر حاڵەتدا ئەو کەسانەی گۆشتە زیادەی زراویان هەیە هیچ نیشانەیەکیان لێ دەرناکەوێت، بەڵام لە هەندێک کەسدا:-
١. ناو بە ناو ئازار لە بەشی ڕاستی سەرەوەی سک هەیە.
۲. هێڵنجی هەیە.
۳.ڕشانەوەی هەیە.
دەستنیشانکردنی ئەم حاڵەتە:-
زۆربەی گۆشتە زیادەکانی زراو لە کاتێک دەستنیشان دەکرێت کە پزیشک پشکنین دەکات بۆ جۆرێکی تر لە نەخۆشی، ئەگەر پزیشک گومانی هەبوو لە گۆشتە زیادەی زراو، ئەوە بە دوو جۆری پشکنین دیاری دەکات ئەوانیش:-
۱. سۆنەری سک
۲. ئەندۆسکۆپی
تا ئێستا هۆکاری گۆشتە زیادەی زراو دیار نییە، لەوانەیە مێژووی خێزانی ئەم جۆرە نەخۆشییە هەبێت بەڵام تا ئێستا نەسەلمێنراوە.
چارەسەری گۆشتە زیادەی زراو:-
چارەسەری گۆشتە زیادەی زراو پەیوەندی بە قەبارەی گەشەکردنەوە هەیە.
بۆ ئەو گۆشتە زیادانەی کە تیرەکەیان ١/٢ ئینج گەورەترە پزیشک پێشنیاری لابردنی زراو دەکات

لەم ماوەیەدا ئێمە زۆر هەواڵی ئەوە دەبیستین کە زیرەکی دەست کرد شوێنگرەوەی زۆرێک لە پیشەکان دەبێت. با بزانین ئایە زیرەکی د...
07/02/2023

لەم ماوەیەدا ئێمە زۆر هەواڵی ئەوە دەبیستین کە زیرەکی دەست کرد شوێنگرەوەی زۆرێک لە پیشەکان دەبێت. با بزانین ئایە زیرەکی دەستکرد لە بواری پزیشکی چ گۆڕانکاریەک دەکات؟
لینکی بابەت:https://ahwanhealth.blogspot.com/2023/02/blog-post.html

کابوس
16/01/2023

کابوس

لە وەرزی زستان بەهۆی بوونی سۆبا و بەکارهێنانی ئامێرەکانی گەرمکەبەوە چەندان حالەتی سووتان ڕوودەدات بۆ ئەوەی پارێزراوبن یا...
25/11/2022

لە وەرزی زستان بەهۆی بوونی سۆبا و بەکارهێنانی ئامێرەکانی گەرمکەبەوە چەندان حالەتی سووتان ڕوودەدات بۆ ئەوەی پارێزراوبن یان لە کاتی ڕوودانی لە حالەتەکە بگەن خوێنەری ئەم بابەتە بن
لە وەرزی زستان بەهۆی بوونی سۆبا و بەکارهێنانی ئامێرەکانی گەرمکەبەوە چەندان حالەتی سووتان ڕوودەدات بۆ ئەوەی پارێزراوبن یان لە کاتی ڕوودانی لە حالەتەکە بگەن خوێنەری ئەم بابەتە بن
لینکی بابەت لە ستۆری و بایۆ داندراوە
https://ahwanhealth.blogspot.com/2022/11/blog-post.html
#پەرستاری #پزیشکی #سەلامەتی

ئایە نەخۆشی Gonorrhea لە هاوڕەگەزبازان بوونی هەیە؟!!!کێن ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن؟ خوێنەری ئەم بابەتە بن:-    ...
23/08/2022

ئایە نەخۆشی Gonorrhea لە هاوڕەگەزبازان بوونی هەیە؟!!!
کێن ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن؟
خوێنەری ئەم بابەتە بن:-
‌ Gonorrhea
هەوکردنە بەهۆی بەکتریاوە دەگوازرێتەوە لەکاتی جووت بوون، ئەو هەوکردنە لەهەردوو ڕەگەز ڕوودەدات، لە ڕەگەزی نێردا کاریگەری هەیە (میزڵدان، کۆم، قۆڕگ) ، لە ڕەگەزی مێدا کاریگەری لە (ملی منداڵدان) هەیە.
ئەم نەخۆشیە لە ڕێگەی زێ یان کۆم لەکاتی جووتبوون بڵاودەبێتەوە، دەکرێت دایکانی دووگیان کۆرپەکانیان لەکاتی لەدایک بوون تووشی ئەم نەخۆشیە بێت کاریگەری لەسەر چاوی دەبێت.
نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە:
١- میزکردن بە ئازار.
٢- دەردانی چڵک(پیسی) لە ئەندامی نێرینە.
٣- ئازار یان ئاوسانی کۆئەندامی زاوزێ.
٤- زیادبوونی دەردراوی زێ.
٥- خوێنبەربوونی زێ لەنێوان سوڕی مانگانە.
٦- ئازاری سک یان حەوز.
ئەو ئەندامانەی ئەم نەخۆشیەی تووشدەبێت بریتین لە (rectum، چاو، قوڕگ، جومگەکان)
هۆکاری ئەم نەخۆشی یە جۆرە بەکتریایەکە کە پێی دەگوترێت (Neisseria Gonorrheae)
زۆربەی کات ئەم بەکتریایە بەهۆی جووت بوونەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە:
ئەو کەسانەی مەترسی تووشبوونیان هەیە بریتین لەمانە:
١- ئەو کەسانەی لەگەڵ هەمان ڕەگەزی خۆیان جووت دەبن (هاوڕەگەزخوازن).
٢- جووت بوونی زیاتر لەگەڵ کەسێک.
ئەو زیانانەی کە نەخۆشیەکە هەیەتی ئەمانەن:
١- نەزۆکی لە ژنان و پیاوان.
٢- هەوکردنێکە کە لە جومگەوە بۆ شوێنی تر بڕوات.
۳- زیادبوون مەترسی تووش بوون بە ئایدز.
٤- زیان لە کۆرپەلە دەدات.
‌ بەهیوای سوود

Address

Irbil
44001

Telephone

+9647508186970

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rawa Nurse posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Rawa Nurse:

Share