19/01/2026
٦ جۆری هۆرمۆن کەوا کاریەگەریان لەسەر پێست دەبێت:
هۆرمۆنەکان وەک نێردراوی کیمیایی کاردەکەن کە کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر چۆنیەتی کارکردن و دەرکەوتنی کاریگەریەکانی پێست هەیە. گۆڕانکاری لە ئاستی هۆرمۆنەکاندا- چ بەهۆی تەمەن، فشار، بارودۆخی تەندروستی، یان قۆناغەکانی ژیان- دەتوانێت ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر پێست هەبێت.
هۆرمۆنە سەرەکییەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر پێست:👇🏼
1. ئەندرۆجینەکان (تێستۆستیرۆن)
زیادکردنی بەرهەمهێنانی چەوری و هاندانی ڕژێنە چەورییەکان
هۆکاری سەرەکی بۆ دروستبوونی زیپکە بەتایبەت لە کاتی باڵغبوون
2. ئیسترۆجین
کەمی ئیسترۆجین دەبێتە هۆی: وشکبوونەوە، چرچبوون، شلبوونەوە
بەرزی ئیسترۆجین: لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی مێلازما (زیادبوونی ڕەنگ)
3. پرۆجسترۆن
کاریگەری لەسەر هاوسەنگی شلەی پێستدا هەیە ی زۆرجار دەبێتە هۆی پفبوونی پێست
4. کۆرتیزۆڵ (هۆرمۆنی سترێس)
بەربەستی پێست لاواز دەکات و هەوکردن و بەرهەمهێنانی چەوریزیاد دەکات هەروەها کۆلاجین دەشکێنێت و زۆرجار دەبێتە هۆی زیپکە، سووربوونەوە، هەستیاری، خێراکردنی پیربوون..
5. ئەنسۆلین و IGF-1
لە ئاستی بەرزدا دەبێتە هۆی زیادکردنی هەوکردن و بەرهەمهێنانی چەوریهەروەها زیپکەی بەردەوام.
6. هۆرمۆنەکانی غودەی دەرەقی (T3, T4)
کەمی غودەی دەرەقی دەبێتە هۆی : زبربوون، کاڵبوون، وشکبوونی پێست .
بەرزی غودەی دەرەقی دەبێتە هۆی : گەرمبوون و سووربوونی پێست.
دکتۆرە شنە عثمان ف*ج (پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر).
ناونیشان: هەولێر ٤٠مەتری برایەتی تەنیشت مارکێتی ئایە
07505204242