دكتور دانش Dr.danesh

دكتور دانش Dr.danesh دکتۆرا لە بواری کایرۆ پراکتیك لە ئەمریکا و پسپۆری نەخۆ?

سوودەکانی بنێشتی کوردیبنێشتی کوردی بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی بەكاردەهێنرێت، سەرچاوە زانستییەكانی بواری پزیشكیی ئەوە دەخە...
28/12/2019

سوودەکانی بنێشتی کوردی

بنێشتی کوردی بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی بەكاردەهێنرێت، سەرچاوە زانستییەكانی بواری پزیشكیی ئەوە دەخەنەڕوو، کە بنێشتی كوردی بە تاڵیی ماددەیەكی سەرەتایی و كەرەستەیەكی خاوی گرنگە بۆ دروستكردنی چەندین جۆری دەرمان، واتە بەكارهێنانی بڕێك لە بنێشتی تاڵ بە تێكەڵكردنی لەگەڵ ماددەكانی تردا دەبێتە هۆی دروستبوونی چەند جۆرێكی دەرمان، كە سوودیان لێوەردەگیرێت بۆ نەخۆشییەكانی گەدە و ساڕێژكردنی برین.

هاوكات شێوەكەی تریش كە پێیدەوترێن بنێشتی شیرین بەكاردەهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی ئازاری گەدە، خواردنی بنێشتی كوردی لەبەرئەوەی ڕێژەی شەكری كەمە، یارمەتیدەرە بۆ پاككردنەوەی دەم و ددان و خێراكردنی كرداری هەرسكردن و زۆرجاریش دەبێتە هۆی ڕێكخستنی بیركردنەوەی مرۆڤەكان.

24/12/2019
پێکهاتەکانی قەیسی
24/12/2019

پێکهاتەکانی قەیسی

ئەو سەرچاوە خۆراکیانەی ئاستی زیرەکی زیاد ئەکەنوو سوڕی خوێنی مێشك چالاك ئەکەن ولە نەخۆشی بیرچونەوە ئەمان پارێزن❤️  سەوزەی...
24/12/2019

ئەو سەرچاوە خۆراکیانەی ئاستی زیرەکی زیاد ئەکەنوو سوڕی خوێنی مێشك چالاك ئەکەن ولە نەخۆشی بیرچونەوە ئەمان پارێزن❤️

سەوزەی میرمیە
زەردەچەوە
چەرەسات
تەماتە
ئەو سەرچاوانەی مادەی زینکیان تیایە وەکو ناوکی کەتان وجگەرو، بەزالیا

پێنج ڕێگا بۆ ئەوەی گەدەت والێبکەیت زۆر باشکاربکات– ڕۆژانە لانیکەم ٨ پەرداخ ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی جەستەت بە تەڕی بمێنێتەوە...
11/12/2019

پێنج ڕێگا بۆ ئەوەی گەدەت والێبکەیت زۆر باشکاربکات

– ڕۆژانە لانیکەم ٨ پەرداخ ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی جەستەت بە تەڕی بمێنێتەوە

– ماست بخۆ چونکە یەکێکە لەو خواردنانەی گەدە چالاک دەکات

– کونجی خواردنێکی ڕیشاڵییە و بۆ گەدە زۆر بەسوودە

– هاوکات مۆز یەکێکی دیکەیە لە خواردنە بەسوودەکان بۆ گەدە

– ڕۆژانە بەلانیکەم ١٠ بۆ ١٥ خولەک وەرزش بکە وجەستەچالاک دەبێ

6 سوودی گرینگی هێلکە بزانه‌هێلکە یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان و بۆیە پێویستە هەوڵ بدەین هەفتانە چەند جارێک بیخۆین. لێرە ...
11/12/2019

6 سوودی گرینگی هێلکە بزانه‌

هێلکە یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان و بۆیە پێویستە هەوڵ بدەین هەفتانە چەند جارێک بیخۆین. لێرە ئاماژە بە چەند سوودی خواردنی هێلکە دەکەین:

1-هێلکە بڕێکی زۆر وزەی تێدایە

2-هێلکە بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە

3-هێلکە بڕێکی باش ڤیتامینی تێدایە وەک ڤیتامین دی و بی6 و بی12

4-دەتوانیت بە خواردنی هێلکە کێشی لەشت دابەزێنیت

5-هێلکە کاریگەری ئیجابی لەسەر مێشک هەیە

6-هێلکە دەبێتە هۆی باشبوونی ئاستی بینینی چاو

خواردنە بەسوودەکان بۆ قژلەگەڵ ئەوەی خواردنەکان بەگشتی سوودیان هەیە بۆ تەندروستی جەستەمان بەڵام جۆری خواردنەکان و سوودەکا...
11/12/2019

خواردنە بەسوودەکان بۆ قژ

لەگەڵ ئەوەی خواردنەکان بەگشتی سوودیان هەیە بۆ تەندروستی جەستەمان بەڵام جۆری خواردنەکان و سوودەکانیان بۆ قژ لە خواردنێکەوە بۆ خواردنێکی دیکە دەگۆڕێت، بۆ ئەمەش لێرەدا ئەو خواردنانە دەخەینە بەرچاو کە سوودیان هەیە و خواردنیان دەبێتە هۆی چالاککردنی خانەکانی قژ و وا دەکات زوو قژەکە درێژبێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا سوودی هەیە بۆ پتەوکردن و بەهێزکردنی قژەکە.

- خواردنە ئاوییەکان:

ئەم خواردنانە بەتایبەتی ماسی سەلەمون سوودێکی زۆری هەیە بۆ قژ و چونکە بە سەرچاوەی سەرەکی دادەنرێت بۆ پڕۆتینەکان و ئاسن بۆیە خواردنی دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تاڵە قژەکان.

- سەوزەکان:

ئەم سەوزانە سوودێکی زۆریان هەیە بۆ قژ چونکە ڤیتامین "سی" و ڤیتامین "ئەی" یان بە ڕێژەیەکی زۆر تێدایە، بۆیە یارمەتی خاو بونەوەی قژ دەدەن و شێوەکەی جوان دەکەن.

- پاقلەمەنیەکان:

ئەم خواردنانە ڕێژەیەکی زۆر ئاسن و پڕۆتین و زینکی تیدایە کە سوودیان هەیە بۆ قژ.

- شیر و بەرهەمەکانی:

باشترین ئەو کانزایانەی تێدایە کە سوودی هەیە بۆ قژ و لەگەڵ ئەوەشدا بە سەرچاوەی سەرەکی کالیسێۆم دادەنرێن کە ئەمەش سوودی هەیە بۆ ئەستورکردنی تاڵە قژەکان.

- گێزەر:

ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین "ئەی" تێدایە سوودی هەیە بۆ قژ.

- دانەوێلەکان:

ڕێژەیەکی زۆر زینکی تێدایە کە سوودی هەیە بۆ قژ.

- هێلکە:‌

بە سەرچاوەی سەرەکی دادەنرێت بۆ پرۆتین بۆیە یارمەتی زوو درێژبوونەوەی قژەکە دەدات.

هەشت نیشانە دەریدەخات رێژەیەکی زۆر لە شەکر دەخۆیتشەکر لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی کەس ئارەزوی خواردنی دەکەن، لە بەشێکی زۆر لە خو...
11/12/2019

هەشت نیشانە دەریدەخات رێژەیەکی زۆر لە شەکر دەخۆیت

شەکر لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی کەس ئارەزوی خواردنی دەکەن، لە بەشێکی زۆر لە خواردنەکانتدا بەکاردەهێنرێت، بەڵام ئەمە بێزیان نیە، چەندین زیانی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، ئەگەر بەرێژەیەکی زۆر بخورێت، هەشت نیشانە دەری دەخات کە رۆژانە بڕێکی زۆر لە شەکر دەخۆیت.

یەکەم: ئازاری جومگەو ماسولکەکان
سوربونەوە و دروستبونی ئازار لە جومگەکان یەکێکە لە نیشانەکان، خواردنی رێژەیەکی زۆر لە شەکر دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە خانەکانی بەرگری لەش و کار لەسەر جومگە و ماسولکەکان دەکات
دوەم: ئارەزوت لە خواردنی شیرینیە
شەکر بە شێوەیەک وات لێدەکات ئالودە ببیت بە خواردنی شیرینی، بەهۆیەوە بەردەوام حەز بە خواردنی دەکەیت.

سێیەم: هەست بە وزەیەکی زۆر دەکەیت و لەناکاو وزەت نامێنێ
هۆکار ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کاتێک رێژیەکەی زۆر لە شەکر دەخۆیت پەنکریاس ئینسۆلین دەردەدات بۆ ئەوەی گلوکۆز بۆ خانەکان بنێرێت، بەمەش هەست بە وزەیەکی زۆر دەکەیت، کاتێک ئەم پرۆسەیە دەوەستێت وزەت لەناکاو کەم دەبێتەوە، جەستەت داوای شیرینی زیاتر دەکات.

چوارەم: زیان بە پێستت دەکەوێت
زۆر خواردنی شیرینی دەبێتە هۆی ئەوەی پێست توشی زیپکە ببێت، هەروەها خواردنی شیرینی پێست توشی چرچبون دەکات.

پێنجەم: کێشی زیاد
زیادبونی کێش بە رێژەیەکی بەرچاو زۆر کات بەهۆی زۆر خواردنی شەکرەوەیە، کە دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری.

شەشەم: ئازاری ددان
خواردنی شیرینی کاریگەری لەسەر ددانەکان دەبێت، دەبێتە هۆی ئازاری ددان و کلۆربون و رەشبونەوەی ددانەکان.

حەوتەم: زو توشبون بە ئەنفلۆنزا و هه‌ڵامەت
شیرینی زیان بە سیستمی بەرگری لەش دەگەیەنێت و دەبێتە
هۆی ئەوەی زو توشی نەخۆشی هه‌ڵامەت و ئەنفلۆنزا ببیت.
هەشتەم: ئاوسانی سک
شەکر دەبێتە هۆی ئاوساوی سک و کۆبونەوەی غازات لە سکدا.

ئەو خواردنانەی مێشک بەهێزدەکەنبەگوێرەی توێژینەوە پزیشکیەکان هەندێک جۆری خواردن کاریگەری لەسەر چالاکبوونی یادگای مێشک و ب...
11/12/2019

ئەو خواردنانەی مێشک بەهێزدەکەن

بەگوێرەی توێژینەوە پزیشکیەکان هەندێک جۆری خواردن کاریگەری لەسەر چالاکبوونی یادگای مێشک و بەهێزبوونی هەیە، هەربۆیە پێویستە بایەخی پێبدرێت، تا لە داهاتووشدا تووشی نەخۆشیەکانی (زەهایمەر) بیرچوونەوە نەبێت.

1-گوێز، چونکە دەوڵەمەندە بە جۆرەها ڤیتامین و ریشاڵ و ترشە چەوری و ئۆمیگاسێ، هاوکات دژەئۆکسانە.

2-سەوزەکان بەگشتی و سپێناخ بە تایبەت، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر ترشە چەوریو ئۆمیگاسێ و جۆرەها کانزای تێدایە، کە دەبێتەهۆی چالاکبوونی مێشک.

3-شوکوڵاتە، یاریدەی بەهێزبوونی مێشک و چالاکبوونی دەدات، چونکە کانزا و ڤیتامین و فلافونیدات و ترشە چەوریەکانی تێدایە، یارمەتی چوونی ئۆکسجین بۆ مێشک دەدات، جگەلەوەی سەرنج بەهێزدەکات و وریادەبیتەوە.

4-خواردنە دەریاییەکان، وەک ماسی سەلەمون، کە دەوڵەمەندە بە ترشەچەوری و ئۆمیگا سێ، هاوکات دژەئۆکسانە تواناکانی مێشک بەهێزدەکات.

5-ئەڤۆگادۆ، یەکێکە لە پێکهاتە رووەکیە بەسوودەکان، کە چالاکیەکانی مێشک خێرادەکات و توانای سەرنجدانت باشتر دەبێت، چونکە بەهای خۆراکی بەرزە.

Address

English Village Apartment
Irbil

Telephone

+9647505213131

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دكتور دانش Dr.danesh posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to دكتور دانش Dr.danesh:

Videos

Share

Nearby clinics


Other Medical & Health in Irbil

Show All