16/05/2020
ئایا راستە زۆرێک لە دایکان بە بیانووی ئەوەی منداڵەکەیان تێر ناخۆن شیری قوتویان پێ دەدەن ؟؟
لەم سەردەمەدا باو باوی شیری قوتووە زۆرێک لە دایکان بەبێ ئەوەی راوێژی پزیشکی مندالان بکەن بریار لەسەر زیاد کردن شیری قوتو دەدەن بێ ئاگا لە زیانەکانی نەدانی شیری خۆی ...
بۆ ئەوەی بزانیت ئایا منداڵەکەت تێر دەخوات کۆمەڵێک پێوەر ھەن لێرەدا ھەندێک لە پێوەرەکان باس دەکەین
١.زیاد بوونی کێشی لەشی مندالەکە ھەفتانە ١٥٠ بۆ ٢٤٠ گرام بۆ ماوەی ٤ مانگی سەرەتا
٢.لە رۆژێک دا ٨ بۆ ١٢ شیر بخواتەوە
٣.لە ١-٢ رۆژی سەرەتا ١ یان ٢ جار میز بکات و دوای ٣ رۆژ زیاد لە ٣ جار میز بکات
٤.رۆژانە ٣-٤ جار پیسایی بکات لە دوای تەمەنی ٤ رۆژی
چەندین پێوەری تریش
گەر لە خەمی مندالەکەت دایت لەدوای باشترین شیری قوتو مەگەرێ بەلکو شیەری خۆتی بدێ
چونکە باشترین و پاکترین و ھەرزانترین و سوودمەنترین شیر شیری خۆتە دایکی ئەزیز خوشکی بەرێز
راستی نەورۆز
پزیشکی نیشتەجێی دێرینی منداڵان