Hawler Medical University/College of pharmacy /نوێنەرایەتی قوتابیان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Hawler Medical University/College of pharmacy /نوێنەرایەتی قوتابیان

Hawler Medical University/College of pharmacy /نوێنەرایەتی قوتابیان پەیجی زانکۆی هەولێری پزیشکی/کۆلیژی دەرمانسازی ، لەلایەن لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی کۆلێژی دەرماسازی بەڕێوە دەچێت

06/11/2024

رۆژی سێشەممە کە دەکاتە ١٢/١١/٢٠٢٤
دەوامی قۆناغی یەکەم دەستپێدەکات لە کۆلێژی دەرمانسازی

ئاگادارى قوتابیانى تازەوەرگیراو دەکەینەوە کەوا لەکاتى سەردانى کردنیان بۆ کۆلێژ بەمەبەستی ئەنجامدانى مامەڵەى وەرگرتن پێوی...
05/11/2024

ئاگادارى قوتابیانى تازەوەرگیراو دەکەینەوە کەوا لەکاتى سەردانى کردنیان بۆ کۆلێژ بەمەبەستی ئەنجامدانى مامەڵەى وەرگرتن پێویستە گشت ئەم پێداویستیانەیان لەلا بێت کە لە کۆمێنت ئاماژەى پێدراوە ، وە پێویستە ئەم گۆگل فۆرمەى خوارەوەش پربکاتەوە لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە یاخود سکان کردنى ئەو(qr code) ە.

بە ناوی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابییانی کۆلێژی دەرمانسازی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابییانی تازە وەرگیراوی کۆلێژەکەما...
04/11/2024

بە ناوی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابییانی کۆلێژی دەرمانسازی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابییانی تازە وەرگیراوی کۆلێژەکەمان دەکەین، و هیوادارین ببنە دەرمانسازێکی چاڵاک و پر لە زانیاری لە داهاتوودا بۆ خزمەتی کەرتی تەندروستی کوردستان.

پێداویستیەکانی ناو تۆمارکردن لە خوارەوە ئاماژە پێدراوە و رۆژی چوارشەممە لە پێشوازیتاندا دەبین.

دەتوانن لە رۆژی چوارشەممەوە سەردانی تۆماری کۆلێژ بکەن بە مەبەستی ناو تۆمار کردن.

سڵاو و ڕێز ….دووبارە پیرۆزبایی پە قوتابییانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژەکەمان دەکەین و هیوای سەرکەوتنییان بۆ دەخوازین، دەمانەوێ...
03/10/2023

سڵاو و ڕێز ….

دووبارە پیرۆزبایی پە قوتابییانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژەکەمان دەکەین و هیوای سەرکەوتنییان بۆ دەخوازین، دەمانەوێ پێتان ڕابگەیێنین کەوا ڕۆژی (٨-١٠ یەکشەممە) سەرەتای دەوامی فەرمییە لە کۆلێژەکەمان.

تێبینی/ تکایە پابەند بن بە ڕێنماییەکانی کۆلێژ لە بابەتی یەکپۆشی وەک ئەوەی کە دیاریکراوە.
( قەمیس سپی، پانتۆڵ ڕەش/نیلی. یان سکڕەب ڕەش/نیلی)

وەکو لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابییانی کۆلێژی دەرمانسازی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابییانی تازە وەرگیراوی کۆلێژەکەمان د...
26/09/2023

وەکو لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابییانی کۆلێژی دەرمانسازی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابییانی تازە وەرگیراوی کۆلێژەکەمان دەکەین، و هیوادارین ببنە دەرمانسازێکی چاڵاک و پر لە زانیاری لە داهاتوودا بۆ خزمەتی کەرتی تەندروستی کوردستان.

پێداویستیەکانی ناو تۆمارکردن لە خوارەوە ئاماژە پێدراوە و رۆژی یەکشەممەوە لە پێشوازیتاندا دەبین.

دەتوانن لە رۆژی یەکشەممەوە سەردانی کۆلێژ بکەن بە مەبەستی ناو تۆمار کردن.

وەکو لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابییانی کۆلێژی دەرمانسازی -یەکێتی قوتابییانی کوردستان هەڵساین بە رێکخستنی گەشتێکی زانستی بۆ ق...
20/06/2023

وەکو لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابییانی کۆلێژی دەرمانسازی -یەکێتی قوتابییانی کوردستان هەڵساین بە رێکخستنی گەشتێکی زانستی بۆ قوتابییانی تازەدەرچوو بۆ کارگەی دەرمانی پایۆنیر، بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون بە پرۆسێسی و قۆناغەکانی دروستکردن و بەرهەمهێنانی دەرمان.

لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابییانی کۆلێژی دەرمانسازی-زانکۆی هەولێری پزیشکی/یەکێتی قوتابییانی کوردستان

جێهێشتنی تابلۆی یادگاری قۆناغی پێنجەمی کۆلێژەکەمان دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانیان.سوپاس بۆ ئەوەی لە ماوەی پێنج ساڵی خ...
14/06/2023

جێهێشتنی تابلۆی یادگاری قۆناغی پێنجەمی کۆلێژەکەمان دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکانیان.

سوپاس بۆ ئەوەی لە ماوەی پێنج ساڵی خوێندنی کۆلێژیان پێشکەشی کۆلێژیان کرد.

جێهێشتنی تابلۆی یادگاری قۆناغی پێنجەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣.

بە خۆشحاڵەوە رایدەگەیەنین کە کۆمپانیای (ئەکتیڤ ریمیدیActive Remedy) سپۆنسەری تەواوی مەراسیم و ئاھەنگی دەرچوونی خولی ٢٢ـی...
21/04/2023

بە خۆشحاڵەوە رایدەگەیەنین کە کۆمپانیای (ئەکتیڤ ریمیدیActive Remedy) سپۆنسەری تەواوی مەراسیم و ئاھەنگی دەرچوونی خولی ٢٢ـی کۆلێژی دەرمانسازی دەکات.

لێرەوە سوپاسی کۆمپانیای ئەکتیڤ ریمیدی دەکەین کە ئێستا وەکیل و دابەشکاری کۆمپانیای GETZـی پاکستانیە، کە وەکو ھەمیشە پاڵپشت و یارمەتیدەرە بۆ دەرمانسازان و قوتابییانی دەرمانسازی.

لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابییانی کۆلێژی دەرمانسازی-زانکۆی ھەولێری پزیشکی/یەکێتی قوتابییانی کوردستان.

پۆلێک لە قوتابییانی قۆناغی پێنج - کۆلێژی دەرمانسازی
17/04/2023

پۆلێک لە قوتابییانی قۆناغی پێنج - کۆلێژی دەرمانسازی

سڵاوی زانست و خەبات.....بە بۆنەی یادی ١٨ـی شوبات کە دەکاتە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابییانی کوردستان لە کۆلێژی دەرمانس...
20/02/2023

سڵاوی زانست و خەبات.....

بە بۆنەی یادی ١٨ـی شوبات کە دەکاتە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابییانی کوردستان لە کۆلێژی دەرمانسازی ھەستاین بە پێشکەشکردنی سوپاس و پێزانین بە نوێنەران و کادیرانی لێژنەی نوێنەرایەتی لەپای ئەرک و ماندووبوونیان لە خزمەتکردنی قوتابییان و سیستەمی خوێندن، کە تێیدا راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشەکان ئامادە بوون.

ھاوکات راگری کۆلێژ بەرێز (پ.ی د.ھونەر کەمال) وتارێکی پیرۆزبایی پێشکەشکرد و ئاماژەی بە رۆلی لێژنەی نوێنەرایەتی دا لە بەرێوەچوونی کۆلێژ.

راگەیاندنی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابییانی کۆلێژی دەرمانسازی-زانکۆی ھەولێری پزیشکی-ی.ق.ک

سڵاوی زانست و خەبات.........لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابییانی کۆلێژی دەرمانسازی ھەڵسا بە ئامادەکردنی نیوەڕۆ خوانێک بۆ قوتاب...
06/11/2022

سڵاوی زانست و خەبات.........


لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابییانی کۆلێژی دەرمانسازی ھەڵسا بە ئامادەکردنی نیوەڕۆ خوانێک بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەم بە مەبەستی یەکترناسین.

راگری کۆلێژ و یاریدەدەری راگر و سەرۆک بەشەکان بەشدار بوون لە نیوەڕۆ خوانەکە.

ھەروەھا چەندین چاڵاکی زانستی و ھزری و ھونەری بەڕێوەچوو و دیاری بەسەر سەرکەوتووان دابەشکرا.

راگەیاندنی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابییانی کۆلێژی دەرمانسازی/ی.ق.ک

لەسۆنگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارەتی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی کۆلێژی دەرمانسازی بە سەرپەرشتی (یوسف سامان) بەرپرسی لێژنە...
22/10/2022

لەسۆنگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارەتی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی کۆلێژی دەرمانسازی بە سەرپەرشتی (یوسف سامان) بەرپرسی لێژنەکەمان ھەڵسا بە ئانجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ قوتابیە تازە وەرگیراوەکانی قۆناغی یەکەم.

کە تیایدا پێناسە و مێژووی یەکێتی قوتابیانی کوردستان روونکرایەوە و سیمینارێک پێشکەشکرا سەبارەت بە وانەکان و سیستەمی خوێندنیان و رێنماییەکانی لێژنەی نوێنەرایەتی سەبارەت بە کاروبارە ئیداریەکانی کۆلێژ.

دوای ئەوە ھەر گروپێک بە ڕێنیشاندەری نوێنەرێک سەردانی ھەموو بەشەکانی کۆلێژیان کرد و بە ھەموو بەشەکان و تاقیگە و ھۆڵەکانی خوێندن ئاشنا بوون.

ڕاگەیاندنی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی کۆلێژی دەرمانسازی/ی.ق.ک

Address

100m
Irbil
964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hawler Medical University/College of pharmacy /نوێنەرایەتی قوتابیان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram