03/01/2026
ئاگاداری
بابەت:پشووی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنورەکەمان
دوای وەرگرتنی دواین ڕاپۆرتی کەشناسی و ناسەقاگیری کەش و هەوا بە تایبەت لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە بۆ ١٥پلە لە ژێر سفر ،بۆ سەلامەتی گیانی پەروەردەکاران و قوتابیانی ئازیز، بەهۆی نالەباری کەش و هەوا و ئەگەری دروست بوونی شەختە بەتایبەت لە بەشێکی سنورەکەمان بڕیارماندا بە پشووی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانەکانی(حکومی و ناحکومی) و پەیمانگەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بۆ سبەی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١/٤.
بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران
٣ی١ی٢٠٢٦
#سۆران #دیانا #پۆلی١٢